دوور/dûr: ئان:
1 . دوویر، دیر، پێچەوانەی نزیک.
2 . پێشگرێكە لە زمانی كوردی دەلكێت بە وشەوە و وشەیەكی نوێی لێی چێدبێت.
3 . هاوتای پێشگرێكە لە زمانی لاتینی و ئینگلیزی : apogee. {عەبدول. ل. 97}.
[ ئینگـ: tale] telephone، television{ عەبدول. ل. 141}.
دووران دوو/dûrandû: ئاكتـ:[ دوور+ئان +دوو] لەدوورەوە.{ گیوی. ل. 464}.
دووران دوور/dûrandûr: ئاكتـ:[ دوور+ ئان+ دوور] لەدوورەوە.
دووران دوورۆ/dûrandûro: نتـ:[ هـ][ دوور+ ئان+ دوور+ ۆ] لەدووران دوورەوە.
دوورئاوێژ/dûrawêj: نفا:[ دوور+ ئاوێژ: هاوێژ( ئاوێژتن _ هاوێژتن)] لەدوورەوە هاوێژتنی چشت.
دووراهی/dûrahî: ئاكتـ:[ کباک] دووری، ماوە.
دووراییەكان/dûrayiyekan: نتـ:[ ئینگـ : Dimensions].
دوورئەندێش/dûrendêş: نتـ:[ هـ][ دوور+ ئەندێش] دوورئەنڎێش : كەسێكە زۆربیر لەئەنجامی چشت بكاتەوە.
دوورئەوەکۆتە/dûrewekote: ئانفا:[ هـ][ دوور+ ئەوە+ کۆتە] دوورەوە کەوتوو.
دوورئەوەکۆتەی/dûrewekotey: کتن:[ هـ][ دوور+ ئەوە+ کۆتەی] دوورکەوتنەوە : دوورئەوە کەوتەی( هـ).
دوورئەوەوزتەی/dûrewewezitey: کتن:[ هـ] دوورئەوە وستەی( هـ) : دوورخستنەوە.
دوورەبەرد/dûreberd: نتـ:[ دوور+ ئە+بەرد] هاوێژتنی بەرد لە دوورەوە.
:: ئەمڕۆ دارا بە دوورەبەرد مارێكی كوشت.
دوورەپارێز/dûreparêz: نتـ: دوورەپەرێز.
دوورەپارێزی/dûreparêzî: نچ:[ ئینگـ : Apanthropy].
دوورەپەرێز/dûreparêz: نتـ:[ دوور+ ئە+ پەرێز] سل كردنەوە و هاتنەپێشەوەی یەكێك لە یەكێك بە پارێزەوە.
دوورەپەرێزی/dûreparêzî: نچ:[ دوورئەپەرێز+ ی
دوورەپەرێزیەنە/dûreparêziyene: نتـ:[ هـ][ دوورەپەرێزی+ ئەنە] لەدوورەپەرێزیدا.
دوورەتەوەن/dûretewen: نتـ:[ هـ][ دوور+ ئە+ تەوەن] دوورەبەرد.
دوورەتەوەنەنە/dûretewenene: نتـ:[ هـ][ دوور+ ئە+ تەوەن+ ئەنە] لەدوورەبەرد دا.
دوورەتەوەنۆ/dûreteweno: نتـ:[ هـ][ دوور+ ئە+ تەوەن] بەدوورەبەردەوە.
دوورەدەس/dûredes: نتـ:[ هـ] دوورەدەست.
دوورەدەست/dûredest: نتـ: دوورەدەس : پەرت بوون، دوورەدەست بوون و لاڕێ بوونی شوێنێک. یان لاچەپ.
دووردەس/dûrdes: نتـ: دوورەدەست: چشتێكە هێندە دووربێت دەستی نەگاتێت.
دووردەستی/dûrdestî: نچ: دوورەدەستی، دووردەسی.
دوورەسۆسە/dûresose: نتـ:[ ئینگـ: Telepathy].
دوورەفێركاری/dûrefêrkarî: نتـ:[ ئای تی][ دوور+ ئە+ فێركاری] جۆرە شێوازێكی فێركارییە كەلەڕێی دوورەوە قوتابێ فێردەكات.[ ئینگـ: tele-education]
دوورەوە/dûrewe: نتـ:
دوورەوەكەفتن/dûrewekeftin: كتن: دووركەوتنەوە، ئاوارەیی، دەربەدەری.
دوورەوەكەوتن/dûrewekewtin: كتن: دوورەوەكەفتن.
دووربا/dûrba: نفا:[ دوور+ با( بوون)] خوانەگا : خودا نەكات، خووای نەخوواستە.
دووربانەی/dûrba: نتـ:[ هـ] دووبا.
دووربای/dûrbay: کتن: دووربا.
دووربایۆ/dûrbayo: کتن: دووربا.
دووربەدوور/dûrbedûr: ئاكتـ: دوورادوور.
دووربوون/dûrbûn: ن: دووركەوتنەوە.
دووربوونەوە/dûrbûnewe: ن: دووركەوتنەوە.
دووربێ/dûrbê: نتـ: دوورلە، دوللە، دووربا، خووانەكا، خودای نەخوواستە.
دووربین/dûrbîn: نفا:
1 . دوورنوورا، دوورەندێش: ئامرازێكە، كەبەوێدا تەماشای شوێنانی دوور بكرێت نزیك دەبنەوە.[ ئینگـ : telescop]
2 . [ هـ] تێبین( باد)، هزرتیژ : كەسێكە دوور بڕوانێت و تەماشای ئەنجامی كاران بكات.
دووربینەنە/dûrbînene: شڕ:[ هـ] لەدووربیندا.
دووربینۆ/dûrbîno: نتـ:[ هـ] بەدووربینەوە.
دووربینین/dûrbînîn: كتپ:
دووربینی/dûrbînînî: نچ: بیر لە ئەنجامی چشت كردنەوە: لە ئەنجام و كۆتایی كاروبار و هەموو چشتێكی وردبوونەوە، كووربینی، هزرتیژی، یەدەگ، دوورەندێشی. [ ئینگـ : Long sightedness، Hyperopia]
دووربییەی/dûrbîyey: كتپ:[ هـ] دووربوون.
دوورتر/dûrtir: ئانتـ:[ دوور+ تر]
دوورترین/dûrtirîn: ئانتـ:[ دوور+ ترین]
دوورخران/dûrxiran: کتپ:
دوورخرانەوە/dûrxiranewe: کتپ:
دوورخستن/dûrxistin: كتپ:[دوور+خستن] خستنەلاوە، دووركردنەوە، دووركرن.
دوورخستنەوە/dûrxistin: كتپ:
1 . چەپاڵەدان، دەردان، شەلپاندن : لەخۆدووركردنەوە.
2 . چشت بۆ مەبەستێک بۆ دوور ڕادان.
3 . خۆجیاكردنەوە. پەرێزوەستان.
دوورخستنەوەی بەڵالە ماڵی خۆت/dûrxistinewey beľale maľî xot: نتـ:
دوورخستنەوەی تۆپ لەگۆلی خۆت/dûrxistinewey top legoľî xot: ن:[ واز][ ئینگـ: clearnce otforal]
دوورخستنەوەی یاریكەر/dûrxistinewey yarîker: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Disqualify ]{ ع. وەیس. ل. 14}.
دووردەنگ/dûrdeng: نتـ:[ دوور+ دەنگ] دوورەدەنگ، تەلەفۆن.
دووركاری/dûrkarî: نتـ:[ ئای تی][ دوور+ كاری] هەر جۆرە كارێ كە لە دەرەوەی ژینگەی كار جێبەجێ بكرێت و تیدا پەیوەندی فەرمانبەر و خاوەنكار، لەڕێی ئینتەرنێت و لەڕێی دوورەوە بكرێت.[ ئینگـ: telework].
دووركەواندن/dûrkewandin: ن:
دووركەوتن/dûrkewtin: كتن:
1 . بریان.
2 . پنێوز( باد) : دووركەوتن لەجێ بۆ دەمێكی نادیار.
دووركەوتنەوە/dûrkewtinewe: كتن: بشكوڕین، دووركەفتن، تەوانگدەران، شەلپین، جووێبوونەوە، ڕاونران، دەركران، ڤەورین، قەوتین، خورمین، بڕبوون، لەیەكدووركەوتن، بڕانی هێندێك گیاندارلە یەكتری.
دووركردن/dûrkirdin: كتپ:[ کباک] دووركرن.
دووركۆتەی/dûrkotey: كتن:[ هـ] دوورکەوتن.
دووركۆتەیۆ/dûrkoteyo: كتن:[ هـ] دوورکەوتنەوە.
دووركوژ/dûrkuj: نفا: چشت یا كەسێكە لە دوورەوە جووان و لەنزیكەوە ناشیرین بێت.
دووركوژی/dûrkujî: ن:
دووركوش/dûrkuş: كتن:[ هـ] دوورکوژ.
دووركوشتن/dûrkuştin: ن:[ هـ] دوورکوشتن.
دووركوشی/dûrkuşî: نچ:[ هـ] دوورکوژی.
دووركوشیەیە/dûrkuşiyeye: شڕ:[ هـ] لەدوورکوژیدا.
دوورگە/dûrge: ن:[ دوور+ گە] ئاد، جێزۆك، لەندە : پارچە زەویەكی وشکانی لەناو ئاودا.
دوورگەنە/dûrgene: ئاکتـ:[ هـ][ دوور+ گە+ نە] لەدوورگەدا.{ وشەنامە، ل، 466}.
دوورگەی چكۆڵە/dûrgey çikoľe: ن: گراوک.[ ئینگـ: Islet].
دوورگرتن/dûrgirtin: كتن: دووری كردن.
دوورگۆ/dûrgo: ئاکتـ:[ دوور+ گ( گا _ گە)+ ۆ] بەدوورگەوە.
دوور لە/dûr le: ئاکتـ:[ دوور+ لە]
1 . پێشگرێكە لە زمانی كوردی دەلكێت بەوشەوە و وشەیەكی نوێی لێی چێدبێت، هاوتای پێشگرێكە لە زمانی لاتینی و ئینگلیزی.[ ئینگـ : apogee]
2 . ترۆپک، لووتكە.
دوور لە تۆ/dûr leto: شڕ:
دوور لە جومگە/dûr le cumge: نتـ:[ دوور لە+ جومگە] جومگە تووش ناکات.[ ئینگـ : abarticular]
دوورلە ڕووی تۆ/dûr le řuwî to: نتـ: دولـلە ڕووی تۆ : پەرژینی قایم بێ لەكاتی دەربأینی دووانێكی بێ شێواز دا بەكاردەبرێت.
دوورنەكۆتەی/dûrnekotey: كتن:[ هـ][ دوور+ نە+ كۆتەی] دوورنەکەوتن.
دوورنەكۆتەیۆ/dûrnekoteyo: كتن:[ هـ][ دوور+ نە+ كۆتەی+ ۆ] دوورنەکەوتنەوە.
دوورنەوزتەیۆ/dûr neweziteyo: کتپ:[ هـ][ دوور+ نە+ وزتەی+ ۆ] دوورنەوستەی( هـ) : دوورنەخستنەوە.
دوورنووڕا/dûrnuwar: نتـ:[ دوور+ نووڕا] دووربین.
دوورنووڕای/dûrnuwarî: نچ:[ دوورنووڕا+ئی] دووربینی.
دوورۆ/dûro: ن:[ هـ] لەدوورەوە.
دوورۆکۆتە/dûrokote: ئانفا:[ هـ] دوورەوەکەوتوو.
دوورۆکۆتەی/dûrokotey: کتن:[ هـ] دوورەوەکەوتن.
دوورۆ وزتەی/dûro wzitey: کتپ:[ هـ] دوورەوەخستن، دوورۆ وستەی( هـ).
دوورودرێژ/dûrûdirêj: ن: چەواشۆ ، قووڵ، دوورودرێژ.
دوورونزیک/dûrûnizîk: نتـ:[ دوور+و+ نزیك] دوورونێزیک، بەمەزندە، بەتەخمین: بۆ شوێنكەوتنی گیانلەبەرێكی بەكاردەبرێت بەجورێكی وا. كە نەدوور و نەنزیک بێت.
:: دوورونزیک بەشوێنی فیسارەكەسدا ڕۆیشت.
دوورووڵات/dûrwuľat: نتـ:[ هـ] دوورە ووڵات.
دووروێتی/dûrwêtî: ن: دووری، دووراهی.
دووری/dûrî: نچ:
دووری كردن/dûrî kirdin: كتپ: خۆكێشانەوە، كشانەوە، خۆپارازتن، تەكینەوە، خۆدزینەوە، خۆدوورخستنەوە. ڕەوین، ڕەوكردن، هەڵاتن، تێ تەقاندن.
دووری تە/dûrî te: شڕ: خووا بتپارێزێت.
پەیوەندییە دوورەکان/peywendîye dûrekan: نتـ:[ ئەند][ پەیوەندی+ یە+ دوور+ ئەکان][ ئینگـ : Telecommunication].
پێوەری دووری/pêwerî dûrî: نتـ:[ ئەند][ پێوەر+ ی+ دوور+ ی] ئامێری پێوان لە دوورەوە. [ ئینگـ : Telemeter].
پێوەری لێژی لە دوورەوە/pêwerî lêjî le dûrewe: نتـ:[ ئەند][ پێوەر+ ی+ لێژ+ ی+ لە+ دوور+ ئەوە][ ئینگـ : Teleclinometer]{ پەیامی ڕەنج، ل، 561}.
خۆ دوورخستنەوە/xo dûrxistinewe: كتن:[ وەر] خوڤەدان( کباک)، گوهازتن guhazin، لێ سەندن.[ ئینگـ : dodge]{ فەرهەنگی وەرزش، عاصی فاتح وەیس، ل، 129}{ سەلاحەدین، ل، 246}.
دوورە دڵ بیستۆک/dûre diľ bîstok: نتـ:[ پز][ دوورە+ دڵ+ بیستۆك][ ئینگـ : Tele Cardiophone]
لەدوورەوە/le dûrewe: ئاكتـ:[ لە+ دوور+ ئەوە] .
لەدوورەوە بەتیشک وێنەگرتن/ledûrewe be tîšk wênegirtin: نتـ:[ پز][ لە+ دوور+ ئەوە+ بە+ تیشك+ وێنە+ گرتن][ ئینگـ : Tele Radiography]{ پەزیشکی، ل، 362}.
نەخشەی دڵ لە دوورەوە/nexišey diľ le dûrewe: نتـ:[ پز][ نەخشە+ ی+ دڵ+ لە+ دوور+ ئەوە][ ئینگـ : Tele Cardiogram]{ پەزیشکی، ل، 362}.
.
.
____________
دووری/dûrî: ن:[ دوور+ ئی] پاكی، بێ پەڵەیی، ڕەو، پاشەكشە، دووراهی، دوورایی، جیایی.
.
.
___________
دووری/dûrî: ن: تەنراوێكی تەنكی كونكونە ئافرەتان بەسەریانی دادەن.
.
.
___________
دووری/dûrî: ن:[ ڕوو] گتوڕ: گیایەكی كوێستانییە، دەكرێت بەگرزە بۆ ئاژاڵان.
.
.
________________
دووریاگ/dûryag: ئان:[ ئەردە] درواو، درواوەوە.
.
.
.
.