پرتهقاڵ/pirteqaľ: ن:[ ڕوو][ خوار] دارێكە گەورەی جوانە 10 – 12 مەتر بڵند دەبێت، گوڵی سپی دەگرێت، بەرێكی خڕی توێكڵ نارنجی ئاوداری هەیە، ناوكی بەرەكەی قاش قاش و زەردە بەكاڵی دەخورێت و ئاوەكەشی دەگرترێت بۆ شەربەت خواردنەوە. ئەم دارە لە هەموو شوێنێكی نیوەگەرم دەڕوێت و بەر دەگرێت.[ Bot : Citrus Aurantium].
تێنینی |
1 – وشەی پرتەقال دەگەڕێتەوە بۆ كەشتیوانە پرتوغالێكان كە لە سەدەی 11 – 15 زاینیدا ئەم میوەیەیان گوێزاوەتەوە بۆ ئەورووپا، لەو ڕێگایەوە، گەیشتووەتە كوردستانیش. وشەی نارنج لە( نارنگ)ی سانسكریتییەوە بووە بە(نارنج)ی فارسی و كوردی. ئەم میوەیە بە ڕەچەڵەک هی ووڵاتی بورما و باشووری چین ـە، شوێنەواری بۆ 20 ملیۆن ساڵ پیش ئێستا دۆزراوەتەوە، بەرازیل یەكەمین ووڵاتە لە جیهاندا، كە ساڵی 2005 نزیكەی 17 ملیۆن داری لێبووە. |
2 – لە سەردەمی سەفەوییەكان نەمامەكەی هاتۆتە ئێران{ نانەوازادە}. |
ناوەرۆک لە 100 گرامدا | ||
هێز | kj 215 | |
پرۆتین | 0.9 گ | |
چەوری | 0.6 گ | |
كاربۆهیدرات | 9.5 گ | |
كەپەک | 2.0 گ | |
ئاو | 97.0 | |
ڤیتامینەكان
|
ڤیتامین A | 4 RE |
ڤیتامین B1 | 90.0 مگ | |
ڤیتامین B2 | 0.03 مگ | |
ڤیتامین C | 61 مگ | |
ترشی فۆلین | 46 مگ | |
كانزاكان | ناتریۆم | 15 |
یۆد | 0.4 | |
زینک | 0.1 | |
كالسیۆم | 17 مگ | |
ئاسن | 0.2 مگ |
پرتەقال بامێ/pirteqaľ bamê: نتـ:[ ڕوو] درەختێكی گەورەیە، بەرەكەی هێلكەیی یە، ترشە دەخورێت یان دەكرێت بەمرەبا و شەراب.[ bot: Carambola Averrakoa ].
پرتەقاڵی/pirteqaľî: ن:[ رەنگ] ئەو ڕەنگەی لەنێوان سوورو زەردە بەهەموو پڵەكانی یەوە.
پرتەقاڵی خوێنی/pirteqaľî xwênî: نتـ:[ پرتەقاڵ+ی+ خوێن+ی] جورێک پرتەقاڵە موتربەكراوە دەگەڵ میوەیەكی دیكە، بەرەكەی بەڕەنگی سوور خۆی دەنوێنێت.
ئاوپرتهقاڵ/awpirteqal: نتـ: [ خوار][ ئاو+ پرتەقاڵ] ئاوی میوهی پرتهقاڵ.
.
.
.
.