نیسک/nîsk: ن:[ ڕوو][ خوار] دانەوێڵەیەکی بەری گیای نیسک و لە بنەماڵەی فاسولیایە. نیسک بە کوڵاوی بۆ خواردن بەکارددهێندرێت و چێشتی لێسازدەکرێت. قازانجی زۆری بۆ لەش ھەیە، سەرچاوەیەکی زۆر دەوڵەمەندی پرۆتین و ڤیتامینەکانەکانی گرووپی بی و سییە. [ لا : lens culinaris]
سێ جۆری سەرەکی ڕەنگی نیسک هەیە | ||
زەرد | سۆر | کەسک |
لێ لە هیندستان نزیکەی 50 جۆری نیسک دەچێندرێت. نیسكی سۆر/ سوور بەزۆری دەخۆرێت. نزیکەی 8.000 ساڵێک دەبێت مرۆڤ نیسک دەناسێت، بەم ڕووەکە لە مێتزۆپۆتامیا و کەنارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست دۆزراوەتەوە. لە هیندستان خواردنێکی سەرەکییە، بەهندی پێی دەگووترێت دال : dal.
ناوەڕۆک لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 330.00 kcal | |
پرۆتین | g 28.00 | |
کاربۆهیدرات | g 57.00 | |
ریشاڵ | 10,7 g | |
چەوری | g 1.2 | |
ئاو | g 11.2 | |
شەکر | 2 g | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | mg 25.00 |
ڤیتامینThiamine (B1) | mg 0.5 | |
Riboflavin (B2) | mg 0.2 | |
Niacin (B3) | 2.6 mg | |
Vitamin B6 | mg 0.5 | |
Folate (B9) | ||
Vitamin C | mg 6.2 | |
Vitamin D | ||
کانزاکان | ئاسن | mg 9.00 |
پۆتاسیۆم | mg 900.00 | |
زینک | 4.78 mg | |
سۆدیوم | mg 10.00 | |
فۆسفۆر | mg 450.00 | |
کالیسیۆم | mg 50.00 | |
مەنگەنیز | ||
مەگنیزیۆم | mg 100.00 |
نیسكێنە/nîsk: نتـ:[ خوار][ نیسک+ ئێنە] شۆربای نیسک : بە زۆر شێوە لێدەنرێت.
.
.
.
.