ورد/wird: ئان: ورڎ : wirđ( هـ).
1 – بچووک _ گچک، پەراش، چرت، خاش، خورد( فار)، ڕێز _ ڕێزە، فردەک( کباک)، ور _ ورت، وورد، هوور _ هوورد، هویرا( کباک) : شتێکە کە درشت نەبێت.
2 – تەکووز، زرنگ، وورد، نەرم : بریتییە لە مەردوومی زییرەک. { خال، ل، 373}{ شوان، ل، 909}.
3 – لەت، پەرچق( کباک).
ورڎ ئەوە بییەی/wirđ ewe bîyey: کتن:[ هـ][ ورڎ+ ئەوە+ بییەی] وردبوونەوە.
ورڎ ئەوە کریا/wirđ ewe kirya: کتپ:[ هـ][ ورڎ+ ئەوە+ کریا] وردکراوە.
ورڎ ئەوە کریای/wirđ ewekiryay: کتپ:[ هـ][ ورڎ+ ئەوە+ کریای] وردکرانەوە.
ورڎ ئەوە کەر/wirđ eweker: ئانفا:[ هـ][ ورڎ+ ئەوە+ کەر ] وردکەرەوە، ورڎۆکەر( هـ).
ورڎ ئەوەکەرڎەی/wirđ ewe kerđey: کتپ:[ هـ][ ورڎ+ ئەوە+ کەرڎەی] وردکردنەوە، ورڎکەرڎەیۆ _ ورڎۆکەرڎەی( هـ).
وردە/wirde: نتـ:[ ورد+ ئە] چکۆڵە، خوردە، ورڎ، ووردە، هوردە.
ورڎە ئازارە/wirđe azare: نتـ:[ هـ] وردە ئازار.
ورڎە ئاژەڵ/wirđe ajeľ: نتـ:[ هـ] وردە ئاژەڵ.
ورڎە ئاسن/wirđe asin: نتـ:[ هـ] وردە ئاسن.
ورڎە ئاواز/wirđe awaz: نتـ:[ هـ] وردە ئاواز.
ورڎە ئاهەنگ/wirđe aheng: نتـ:[ هـ] وردە ئاهەنگ.
ورڎە ئێش/wirđe êş: نتـ:[ هـ] وردە ئێش.
ورڎە بابەت/wirđe babet: نتـ:[ هـ] وردە ئاهەنگ.
وردەباران/wirde baran: نتـ:[ ووردە+ باران] نمەباران، بارانەی وورد، وهشت .[ ئینگـ : Drizzle ]
ورڎە بازی/wirđe bazî: نتـ:[ هـ] وردەباز، بازدانی بچووک.
ورڎە باس/wirđe bas: نتـ:[ هـ] وردە باس.
وردە بەرد/wirde berd: نتـ:
1 – خیچک.
2 – کەرپووچ [ ئینگـ : Rubble ]
ورڎە بەزم/wirđe bezim: نتـ:[ هـ] وردە بەزم، وردە ئاهەنگ.
ورڎە برێنج/wirđe birênic: نتـ:[ هـ] وردە برنج.
ورڎە بۆڵە/wirđe boľe: نتـ:[ هـ] وردە بەزم، وردە برتە.
وردە پەڵەی بەبەستکەری خوێن/wird peľey be bestikerî xiwên: نتـ: .[ ئینگـ : Embolism ]
ورڎە تف/wirđe tif: نتـ:[ هـ] وردە توو.
ورڎە تەریب/wirđe terîb: نتـ:[ هـ] وردە تەریب.
ورڎە جەنگ/wirđe ceng: نتـ:[ هـ] وردە جەنگ، وردە شەر.
ورڎە چای/wirđe čay: نتـ:[ هـ] وردە چا.
ورڎە حەز/wirđe ĥez: نتـ:[ هـ] وردە ئارەزوو.
ورڎە دان/wirđe dan: نتـ:[ هـ] وردە دان.
وردە دهمار/wirde demar: ئان: [ ئینگـ : Vein]
وردە دەماری لامل/wirde demarî la mil: ئان: [ ئینگـ : Jugular]
وردە دەماری ئەستووربوو/wirde demarî estûr bû: نتـ: تووش بوون بەڤەریکۆس. [ ئینگـ : Varicose ]
وردە زیندەوەرزانی/wirdezîndewerzanî: نتـ: [ ورد( وورد)+ ئە+ زیندەوەر+ زان( زانین)+ ی] [ ئینگـ : Microbiology]
ورڎە غار/wirđe ẍar: نتـ:[ هـ] وردە غار.
ورڎە قڕە/wirđe qiře: نتـ:[ هـ] وردە قڕە، وردە هەرا.
ورڎە قەن/wirđe qen: نتـ:[ هـ] وردە قەند. ووردە شەکر.
ورڎە قەنڎ/wirđe qeniđ: نتـ:[ هـ] وردە شەکر.
وردە کار/wirde kar: نتـ:[ ووردە+ کار] مرۆڤی ڕێکوپێک و بەتوانا، دەست ڕەنگین.
ورڎە کاری/wirđe karî: نتـ:[ کباک] وردەکاری : کاری ورد، دوا دەسکارییەکانی شتێک لەکاتی درەست کردنیدا. [ ئینگـ : detail].
ورڎە کۆ/wirđe ko: نتـ:[ هـ] وردەکوت.
وردە کولتور/wirde kultur: نتـ:[ وورد+ ئە+ کولتور]
ورڎە گلەیێ/wirđe gileyê: نتـ:[ هـ] وردە گلەیی.
وردە گیر/wirde gîr: ئانتـ:[ ووردە+ گیر] ڕەخنەگر.
ورڎە لۆ/wirđe lo: نتـ:[ هـ] وردە گیای لۆی وشک.
وردەڵە/wirdeľe: ئان: ورڎەڵە( هـ)، ووردەڵە. [ ئینگـ : Particle]
وردەڵە شییەی/wirdeľe şîyey: کتن:[ هـ] لەجێ چوونی دەست یان پێ لە مەچەک یان نزیک پاژنە دا کە وردە ئێسقانی تێدایە.
وردەڵەی/wirdeľey: نچ: وردیلەیی.
وردەڵەی ئەلفا/wirdeľey Alifa: نتـ: هێشوێک بریتی لە دوو پرۆتۆن و دوو نیۆترۆن، ناوەکی هێلئۆم ( گازی خۆر)[ ئینگـ : Alpha particle].
وردە فرۆش/wirde firoş: ئانفا:[ ووردە+ فرۆش] وورەواڵەفرۆش، خوردەفرۆش.
وردە مشاری/wirde mişarî: ئان: [ ئینگـ : Serrulate]
وردەناس/wirdenas: ئان:[ کباک] خوردەناس.
ورڎە نان/wirđe nan: نتـ:[ هـ] وردەنان، نانەوردە.
وردەوا/wirdewa: نتـ: باگر.
وردەواڵا/wirdewaľa: نتـ:[ ووردە+ واڵا] ووردەواڵە.
وردەواڵە/wirdewaľe: نتـ:[ ووردە+ واڵە] هوردەواڵە، هووردەوات، ورڎەواڵە( هـ)، وردەدەزگا، خوردەمەنی، کەلوپەلی عەتاری. : شتومەکی فرۆشتنی عەتاران.
وردەواڵە فرۆش/wirdewaľe firoş: نتـ:[ ووردەواڵە+ فرۆش] عەتتار، خوردەچی، خوردەفرۆش، ورڎەواڵەفرۆش( هـ).
وردەواڵە فرۆشی/wirdewaľe firoşî: نتـ:[ ووردەواڵە+ فرۆشی] ورڎەواڵە ورەشی(هـ).
وردە وردە/wirde wirde: ئانتـ:[ وردە+ وردە] پلەپلە، ورڎەورڎە( هـ)، هێدی هێدی.
وردە وەرش/wirde weriş: ئان:[ هـ] ووردەواڵەفرۆش.
ورڎە ورڎەی/wirđe wirđey: ئاکتـ:[ هـ] بەوردە وردە.
ورڎە ورتەی/wirđe wirtey: کتن:[ هـ] وردە فرۆشتن.
ورڎە ورەش/wirđe wireş: نفا:[ هـ] وردە فرۆش.
ورڎە ورەشی/wirđe wireşî: نچ:[ هـ] وردە فرۆشی.
ورڎە ولۆش/wirđe wiloş: نتـ:[ هـ] وردە بڕوێش.
ورڎە ولۆشینە/wirđe wiloşîne: نتـ:[ هـ] چێشت یان خەپلەی لە وردە بڕۆێش سازکراو.
ورڎەوێن/wirđewên: :[ هـ] وردەبین، زەڕەبین.
وردەی قەندی/wirdey qendî: نتـ:[ کباک] خاکە، گچکە.
.
وردبوون/wirdbûn: کتن:[ ورد+ بوون] پەراشبوون، پارچەپارچەبوون، ووردبوون، مردین، گەلفچین، گەلفین، گژمرنین، هەلاهەلابوون، قەرچین، تووتووخین، چرتین، گەرمشین، پارچەپارچەبوونی چشت زۆر بە پچووکی، لەت و پەت بوون، ڕێزەڕێزەبوون.
وردبوونەوە/wirdbûnewe: کتن:[ ورد+ بوونەوە]
1- سەرنج دان : تەماشاکردنی شتێک بەووردی ، ووردەوەبوون : بەزیتیی لەچشتێک ڕووانین.{ شوان، ل، 909}.
2 – تێڕامان، بەوردی تێڕوانین، سەرنجدان : بیرکردنەوە لەچشتێک بۆ هاتنەوەبیر یان بۆ زانینی.
وردبین/wirdbîn: ئانفا:[ ورد+ بین( بینین)] تۆژێنەوەر، پشکنەر، خوردەبین، میکرۆسکۆب، سەرنجدەر : بریتی یە لە کەسێک کە لە هەموو کارێکدا وورد و زیرەک بێت.
وردبینین/wirdbînîn: کتن:[ ورد+ بینین] تۆژینەوە، پشکنین.
وردبینی/wirdbînî: نچ:[ ووردبین+ ئی]
1 – بەهۆشی، بیرتیژی : زیرەکی بە ڕەنگێک کە لە هەموو شت ووردببێتەوە.
2 – [ زیند] بۆ ئامێرێک ئەم وشەیە بەکارهاتووە کە ئینگلێزی پێی دەگووترێت میکرۆسکۆپ.
وردبینی سادە/wirdbînî sade: نتـ:[ وردبینی+ سادە] میکرۆسکۆبی سادە.
وردبینی ناسادە/wirdbînî nasade: نتـ:[ ووردبینی+ ناسادە] میکرۆسکۆبی ناسادە.
وردکە/wirdke: نتـ:[ وورد+ کە] وورتکە.
ورڎکەر/wirđker: نفا:[ هـ] ورڎکەرە، ووردکەر.
وردکەرەوە/wirdkerewe: نتـ:[ وورد+ کە] پۆلکەرەوە، سەرنجدەر.
ورڎکەرڎەی/wirđ kerđey: کتپ:[ هـ] ووردکردن _ وردکردن.
ورڎکەرڎەیۆ/wirđ kerđeyo: کتپ:[ هـ] ووردکردنەوە _ وردکردنەوە، ورڎئەوەکەرڎەی( هـ).
وردکراو/wird kiraw: نتـ:[ وورد+ کراو( کردن)] پەڕاش( ڕۆژ)، هاڕڕاو _ هاڕڕو، لە ئاش کراو.
ورڎکریا/wirđ kirya: ئانفا:[ هـ] وردکراو.
ورڎکریای/wirđ kiryay: کتپ:[ هـ] وردکران.
ورڎکریایۆ/wirđ kiryayo: کتپ:[ هـ] وردکرانەوە.
وردکردن/wird kirdin: کتپ: هورکرن، شەکستن، تووتووخاندن، فردەک کرن، چرت کردن، هەلاهەلاکردن، گژمراندن، خنگارکرن، فردکرن.[ ئینگـ : hash].
وردکردنەوە/wirdirdinewe: کتپ:
ورڎۆ/wirđo: ئاکتـ:[ هـ] بەووردەوە.
ورڎۆبییە/wirđo bîye: ئانفا:[ هـ] وردەوەبووگ.
ورڎۆبییەی/wirđo bîyey: کتن:[ هـ] وردبوونەوە.
ورڎۆ/wirđo: :[ هـ]
ورڎۆکریا/wirđo kirya: ئانفا:[ هـ] وردکراوە.
ورڎۆکریای/wirđo kiryay: کتپ:[ هـ] وردکرانەوە.
ورڎورڎ/wirđwirđ: ئانتـ:[ هـ] وردورد.
ورد و خاش بوون/wird û xaş bûn: کتن:[ ] پەراش پەڕاش، پەرچڤین، پەلسین، پەڵشان( کباک)، کرمنشین، مرچقین، هەلاهەلابوون، هەلسین.
ورد و خاش کردن/wird û xaş kirdin: کتپ: مرچقاندن، پەرچقاندن، هەلاهەلاکردن، کرمنشاندن، پەلساندن، هاڕین.
ورڎ و هان/wirđ û han: ئانتـ:[ هـ] ورد و خاش.
ورڎ و هان بییەی/wirđ û han bîyey: کتن:[ هـ] ورد و خاش بوون.
ورڎ و هان کەرڎەی/wirđ û han kerđey: کتپ:[ هـ] ورد و خاش کردن.
ورڎ و درشت/wirđ û dirişt: :[ هـ] ورد و درشت.
ورڎی/wirđî: نچ:[ هـ] وردی.
وردیکەلانە/wirdîkelane: نتـ:[ ووردی+ کاڵانە] ووردی کڵا، ورڎیکلانە( هـ).
ورڎیکلانەیی/wirđîkilaneyî: نچ:[ هـ] وردیکلانەیی.
وردیلانە/wirdîlane: نتـ:[ ووردی+ لانە] هوردیلانە، ورڎیلانە( هـ).
وردیلە/wîrdîle: نتـ:[ ووردی+ لە]
1 – هوردیلە، وورتکە.
2 – بچکۆڵانە، بچکەڵە، بچکۆلە، بچکەڵانە، چکۆڵە، چکۆلۆکە، زۆر وورد، بیچکەڵە.
ورڎیلەیی/wirđîleyî: نچ:[ هـ] وردیلەیی.
.
بەوردی/be wirdî: ئانتـ:[ بە+ وردی] سەرنجی زۆر. [ ئینگـ : accurately]
:: بسەیری نووسراوەکانی کرد و هیچ هەڵەیەکی نەدیتەوە. ەوردی
بەوردی چاولێداگێڕان/be wirdî čaw lêdagêřan: کتپ: شیکردنەوە، تاوتوێ کردن.
.
.
.
.