سێو ¹ /sêw: ن:[ ڕوو] سای _  سایە : saye( كباک، زا)، ساوی، سێبسێف، سێڤ : داێکە کە لە ئاووهەوای فێنکدا بەباشی بەر دەگرێت، تا 6 میتر بڵند دەبێت و گەڵاکانی لەنێوەڕاستەوە پان و لەدوو سەرەوە باریکن و لە نووکەکانیانەوە ددانەیان هەیە. بەرەکەشی کە سێوەکەیە، خڕە بەڵام لەهەردوو سەرەوە بەرووی نێودا چووەتەوە و تام و بۆنیشی زۆرخۆشە. تۆودانی سێوەکە 5 دیوی هەیە کە لە هەریەکەیاندا دوو تۆو هەیە. گوڵەکانی پەمەیی یان چەرموون و چەندین جۆری هەیە کە ئەمانە جۆرە سەرەکیەکانیانن، لە شوێنە مامناوەندەکانی نیوەی باکووری گۆی زەوی، لەچیاکانی حەوزی دەریای سپی ناوەڕاست زۆرە. سێو بە ڕەچەڵەک لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیایەوە هێندراوە. هەروەها لەزۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەی قەوقاز و نۆرویژ لە شوێنەنزمەکان هەیە. سێو دارێکی کۆنە و لەDagmossa لەAlvstra koster دا رەشوو( سوغاڵ)ی دارسێویان دیوەتەوە کە هی 4000 ساڵ لەمەوبەرە.[ ئینگـ: Apple ][ لا: Malus domestica]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ڤەشتی  itSAW  Apple
 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
Kingdom  Division subdivision  Class  Order  Family  Genus Species
 شانشینی هۆبە ژێرهۆبە  پۆل پلە  خێزان بنەماڵە جۆر
 Plantae  Angiosperms Eudicots  Rosids Rosales Rosaceaes

Pommacées

Malus domestica
 جیهانی ڕووەک    تۆو داپۆشراوەکان  کاسەی گوڵ   گوڵەکان  گوڵییەکان  گوڵ سوورەکان   سێوەکان  

{

هەرمێ وەی وەی هەرمێ

سینگۆڵەت باخی ورمێ

لە سەر سینگی دوو سێون

ناوێرم دەستیان بەرمێ

}{ فۆلکلۆر}.

سێوەپاییزە/sêwepayîze: ن: [ ڕوو]

سێوەزستانی/sêwezistanî: ن: [ ڕوو]

سێوەسوورە/sêwesûre: ن: [ ڕوو] جۆرێ سێوی سوور.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 459}.

سێوەمەلەتیک/sêwemeletîk: ن: [ ڕوو] ئەمەیان جۆرێکی پاییزەیە.

سێوتورشە/sêwturşê: نتـ:[ کهـ] سێوی نەگەییو.  

سێوێ/sêwê: ن:[ سێو+ ێ] وێنەسێو : ئاماژە بە سێو.

سێوی کێوی/sêwî kêwî: ن: [ ڕوو] شوێنی سەرەکی ئەم جۆرە سێوە وولاتی بریتانیا یە.[ لا: Pyrus malus]

سێوی لاسوورە/lasûre: نتـ:[ ڕوو]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 459}. 

 

توێكڵی سێو/twêkilî sêw: نتـ:[ ڕوو] توێکڵی سێو دەوڵەمەندە بەترشی ئۆرسۆلیک : کە دەرخواردی مشکەکانی تاقیکردنەوەکە درا، بووە هۆی سووتانی کالۆرییەکی زۆر و لەنابردنی کێشی زیاد، ئەمەش بەو مانایە دێت کە توێکڵی سێو یەکێکە لە هۆکارەکانی دواخستنی مەترسی تووشبون بە شەکرە و چەورییەکانی جگەر. ترشی ئۆرسۆلیک نەك تەنها چەوری دەسوتێنێت، بەڵکو بەهۆی خانەکانی چەوری قاوەییەوە ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کێش.{ NRT2}

:: توێکڵی سێو چەوری لەناودەبات.

   هەندێ لەناوی جۆرەکانی سێو بەزمانی کوردی

تاڵەسێو/taľesêw: نتـ:[ ڕوو] بەهارەسێو.

ترشە/tirşe: نتـ:[ ڕوو] 

ترشە تاوسان/tirşe nawsan: نتـ:[ ڕوو] { علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی}.

سوورەساو/sûresaw: نتـ:[ ڕوو][ هـ][ سوور+ ئە+ ساو( سێو)] سوورەسێو. 

شەکرەسێو/şekire sêw: نتـ:[ ڕوو] سێوشەکرە( کهـ) : لە ناوەکەیدا دیارە زۆر بە تام و چێژە.

قرەیاس/qireyas: نتـ:[ ڕوو] 

قپاقە/qipaqe: نتـ:[ ڕوو] 

گلاو/gilaw: نتـ:[ ڕوو] { علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی}.

میرزایی/mirzabî: نتـ:[ ڕوو] { علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی}.

ووس/wus: نتـ:[ ڕوو] 

زەردەوا/zerdewa: نتـ:[ ڕوو] زەردەوا لەسەرسوور. 

ژەنگەسوورە/jenugesûre: ن:[ ڕوو] 

مزرەسوورە/mirzesûre: نتـ:[ ڕوو] 

.

.

_____________

سێوخاکی/sêwxakî: نتـ:[ ڕوو] پەتاتە، یەرڵماسی. 

سێوک/sêwik: نتـ:[ ڕوو]

1 . پەتاتە، یارەڵماسی، کەرتۆفل. 

2 . سێوەبن عەرزیلە. 

سێوەبن عەرزیلە/sêwe bin äerzîle: نتـ:[ ڕوو] بنە گیایەکە لە پەتاتە دەکات و بەکاڵی دەیخۆن. 

سێوی بن عەرز/sêwî bin äeriz: نتـ:[ ڕوو] سێوە بن عەرزیلە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 459}.  

.

.

.

.

گوڵنامەی کوردی : حامید درودی

علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی