پەتاتە/petate: ن:[ ڕوو] پاکەپاکە، پەتەتێز _ پەتەتیز( کباک)، پولگە، خركە گازۆڵە، رتاخ، سیڤ، قۆمپیر، کارتۆفل( کباک)، کەپۆڵە، یارەڵماسی _ یەرەلماسی : گیایەکی چەند ساڵەیە لەتیرەی( باینجانەکان : Solanees ) گەڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵەکانی چەرموو یان بەنەوشن، بڵندییەکەی دەگاتە 60 سم، گیا و گوڵەکەی ژەهراەوین، بەڵام لە ژێرەوە لەبن زەوی سەلكێکی ڕەنگێک سەوز و سەوزی مەیلەو زەردی هەیە. ئەم سەڵکە وەک خۆراكێک مرۆڤ سوودی لێوەردەگرێت.[ لا : Solanum tuberosum]

:: بەرهەمی پەتاتە لە كوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات.

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  322 kj
  پرۆتین  2.0 g
  کاربۆهیدرات  17 g
  شەكر  0.78 g
  رێشاڵ  2.2 g
  چەوری  0.09 g
  ئاو  79 g
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین Thiamine (B1)   0.08 mg
 Riboflavin (B2)  0.03 mg
 Niacin (B3)  1.05 mg
 Vitamin B6  0.30 mg
 Folate (B9)  16 μg
 Vitamin C  19.7 mg
 Vitamin E  0.01 mg
  کانزاکان  کالیسیۆم  12 mg
 ئاسن  0.78 mg
 مەگنیزیۆم  23 mg
 مەنگەنیز  0.15 mg
 فۆسفۆر  57 mg
 پۆتاسیۆم  421 mg
 سۆدیوم  6 mg
 مس  0.11 mg
 زینك  0.29 mg

 

 پێکهاتەی ڕووەکی پەتاتە 

ڕەگی پەتاتە/řegî petate: نتـ:[ ڕوو] لەسەرتادا کە دەیچێنرێت ڕەگێکى مێخى دروستدەکات دواتر ڕەگى لاوەکى دروستدەکات، ئەگەر بەتۆو بچێنرێت بەڵام ئەگەر بە دەرەنات( سەلك) بچێنرێت ڕەگى تەنیشتى دروستدەکات لەچاوەکانیەوە کە لەسەر سەلکى پەتاتە هەن.

قەدی پەتاتە/qedî petate: نتـ:[ ڕوو] ڕووەکی پەتاتە سێ جۆر قەدی هەیە : قەدى هەوایى، قەدى زەوى و قەدى سەلك.

قەدى هەوایى/qedî hewayî: نتـ: ئەو بەشەیە کە دەکەوێتە بەر ڕووناکى و ڕێژەکەى 30 – 90 cm شێوەى سێگۆشەیى یان چوار گۆشەى هەیە لە کاتێکدا قەدەکەى پێگەیشتووە.

قەدى زەوى/qedî zewî: نتـ: تەرز، مددات _ مدداد : بریتییە لە قەدى زەوى کە لەناو خاکدایە شێوەیەکى لوولەکى هەیە لە گرێکانى خوارەوەى قەد دروستدەبێت.

قەدى سەلک/qedî selik: نتـ:[ قەد+ ی+ سەلک] درنات، درن : قەدێکى گۆڕاوە بۆ ئەندامى کۆکردنەوەى خۆراك لەکۆتایى قەدى زەوییەوە دروستدەبێت لە دواى هەفتەى هەشت و حەوت بە ماوەى دوو هەفتە هەموو دەرەنەکان دروستدەبن، ئەو دەرەنانەى کە یەکەم جار دروستدەبن گەورەترن لەوانەى کۆتایى چونکە تاوەکوو ئەوەى یەکەم جار بەتەواوەتى پڕنەبن لە خۆراك ناچێت بۆ ئەوانى دواى خۆى.

گەڵای پەتاتە/geľay petate: نتـ:[ ڕوو]  گەڵا یەکەمیەکانى سادەیە بەڵام گەڵاکانى دواى ئەوە مرکبە ریشیە( وەکوو پەڕە).

گوڵی پەتاتە/guľî petate: نتـ:[ ڕوو] گرنگى هەیە تەنها لە پەروەردەکردنى پەتاتە، گوڵێکى پێگەیشتووى پەتاتە 5 کاسە گەڵاى هەیە 5 پەڕەى گوڵى هەیە وە 5 نێرەکیشى هەیە لەگەڵ مێیەكێك کە بەرزن و بە ئاسانى دەبینرێن پەڕینى خۆیىیەوە بەرەکەى گۆیى یە( خڕە) ڕەنگیشى سەوزە کە تیرەکەى 12 – 15 مللى مەترە.

پەتاتە چاندن/petate çandin: نتـ:[ ڕوو] بەتووخمە زۆربوون و سەوزە زۆربوون زیاد دەکرێت وەکوو تۆو و دەرەنە، لە خاکێکى سوك و فشەڵ دەچێنرێت چونکە لەژێر خاك گەشەدەکات.

کاتى چاندنی پەتاتە/katî çandinî petate: نتـ:[ ڕوو] بەروبومى پەتاتە لە دوو وەرز دەچێنرێت:

1 – وەرزى بەهار : لە کانوونى دووەم تاکوو شوبات بەردەوام دەبێت پێگەیشتنى بەرهەمەکە لە مانگى حوزیران دەبێت و بەرهەمەکەى 3 – 6 تەن دەبێت بۆ یەك دۆنم.

2 – وەرزى پایز : لە مانگى ئاب تاکوو مانگى ئەیلوول دەچێنرێت، کاتى پێگەیشتنى بەرهەمەکە لە مانگى کانوونى یەکەم دەبێت، بەرهەمەکەى 2 – 3 تەن دەبێت بۆ یەك دۆنم، بەڵام لە ئێستادا 5 – 9 تەن بەرهەم دەهێنرێ ئەگەر بەدەست بچێنرێت وە سەلکە پەتاتەى بچوک بەکاردەهێنرێت بۆ چاندن کە بۆ هەریەک دۆنم 500 – 600 کگم بەکاردێت، وە ئەگەر بە ئامێر بچێنرێت 700– 1000کگم دەبات بۆ دۆنمێك، ئەوەش دەوەستێتە سەر قەبارەى سەلکەکە، واباشە گەورەیى سەلکەکان 35 – 45 ملم بێت.

-لەکاتى کۆکردنەوەى پەتاتە وەکوو هەر بەروبومێکى تر تووشى چەند دەرد و نەخۆشییەک دەبێت لەوانە:

نەخۆشییەکانی پەتاتە/nexoşîyekanî petate: نتـ:[ ڕوو]

1 – کرمى سەلکى پەتاتە.

2 – کرمى قرتێنەر.

3 – مێرووى من.

4 –  ڤایرۆسى لوولکردنى گەڵاى پەتاتە.

پەتاتەی شیرین/petatey şîrîn: نتـ:[ ڕوو] یام : گیایەكە گەلایەكی سەوزی خڕی بچووكی هەیە، ڕەگەكەی سپی یە لە گێزەر دەكات، زۆرشیرینە، گۆپكێكی پێوەیە لە پیاز دەچێت لە خێزانی[ ئینگـ : Dioscoreales Ipomoea batatas].

.

.

.

.