ساو  ¹ /saw: ئان:[ کباک]

1 . ساف.{ گیو، ل، 558}

2 . سام، ترس.[ ئینگـ: terror, fear]

:: ساو کەتیە دڵی وی. واتا ترس لەدڵی نیشتووە.

3 – پشووداو، ئیستراحەت کردوو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 410}

ساوسلۊک/sawsilük: نتـ:[ کباش] ساف سووف.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443} 

ساولووس/sawlûs: ئانتـ:[ کباش] ساف لووس، پاقەلـۊس. 

ساوی/sawî: ن:[ کباک]

1 . ڕاست، چشتێک کە خوار نەبێت. { گیو، ل، 559}

2 . جۆرە قاپێکە، جۆرە دەفرێکە.

.

.

_____________

ساو  ² /saw: ن:[ هـ]

1 . [ کەش][ هـ] ساماڵ، ساهی، سای _ سایەقە : ئاسمانی بێ هەور.{ گیو، ل، 558}

2 . [ ڕوو] سێو : میوەی خۆشی بەناوبانگ. 

ساوای/saway: ن:[ هـ] سێو

ساوە سووری/sawe sûrî: نتـ:[ هـ] سوورەسێو.  

ساوە کاڵێ/sawe kaľê: نتـ:[ هـ] سێوی کاڵ، فەریکە سێو. 

ساوە لا سووری/sawe la sûrî: نتـ:[ هـ] سێوە لاسوورە.   

ساوی/sawî: ن:[ هـ] خواردەمەنی یەکە لە دیهاتاکان کۆ بکرێتەوە: شێو.

.

.

____________

ساو  ³ /saw: ن:[ هـ][ ڕەگی چاوگی( ساوین)ـە] 

1 . تیژکراو بەسان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 409}

2 . تیژایی دەمی تیغ. مەودای دەمی تیغ : تیژکردن بە لێخشاندن.{ خاڵ، ب2، ل، 253}{ مەردۆخ، ب2، ل، 8}

:: گوویزانەکە لە ساو چووە : واتا کول بووە، تیژایی نەماوە.

ساوان/sawan: کتن: سوان : لووس بوون و کەم کردن لەبەر زۆر دەکارهێنان.

ساودان/sawdan: کتن: بەهەسان داماڵێنی تیغ: ماڵشت. 

ساوای/saway: ن:[ هـ] ساوێن : تیژکردنی تیغ بەهەسان.{ وشەنامە، ل، 582}

ساویا/sawiya: ئانفا:[ هـ] تیغی تیژکراو بەهەسان.   

ساویاگ/sawiyag: ئانفا: سایسە، ساویاێ( کباش)، هاڕیاگ، کوتیاگ: هاڕدراو، کوتراو.{ مەردۆخ، ب2، ل، 9}{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}   

1 . بەهەسان تیژکراو.

2 . سوواو: لووس و کەمکردوو لەبەر دەکارهێنانی زۆر.

ساویان/sawiyan: كتن:[ هـ]

1 . [ کباش] هاڕیان، ماڵیان، ساێریان.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}   

:: ساویاگەسەوە

:: ساویاگەپیا.

2 . هاڕدران، سوان، تێهەڵژنران.{ مەردۆخ، ب2، ل، 9}  

ساویای/sawiyay: کتپ:[ هـ] تیژکرانی تیغی بەهەسان.  

ساویایۆ/sawiyayo: کتپ:[ هـ] ساویانەوە : پان بوونەوە و فلیقان. 

ساوین/sawîn: كتن:

1 . ساوان، سوون، سووانەوە، سوونەوە، سوینەوە، سێویان : کەمکردنەوە بەهۆی پیاهێنانەوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 659، 629}

2 . وردکردن، وڵاوین، هاڕین، ناوین.

:: لەناو ئاونگدا باش بیساوە.

3 . تێهەڵساوین، سایین، هەڵسوون.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 610}. 

ساوینەوە/sawînewe: کتن:

1 . وردکرن و کردنەتۆز.

2 . هێنان و بردن لە ئاودا بەنهێم : واتا وەک سوونەوەی کەشک لەناو سووێنەدا یان گڵۆفینی تشتێکی ڕەق بێت.

:: لە کەشک ساوینەوە ئازا یە.

:: کەشووک بساوە. { هەنبانەبۆرینە، ل، 410}

ساوین پیا/sawîn piya: كتپ:[ کباش] پیاساوین، ناوین پیا، تێهەڵسوون.{ گیو، ل، 559}.

پابەزەوی ئاساوین/pa be zewî asawîn:كتن:[ گەر][ پا ( پێ)+ بە+ زەوی+ ا ( دا)+ ساوین] پێ بەزەوییدا داگرتن : سووربوون لەسەر شتێک.

پاپیاساوین/papiyasawîn: كتپـ:[ پا+ پیا+ ساوین] پێخوست كردن : بریتییە لە چاوپۆشی كردن و سەرپۆش لەسەردانان.

پیاساوین/piyasawîn: كتپـ:[ پا+ پیا+ ساوین] لێخستن، ڕێخستن، 

تێساوین/têsawîn: کتن:[ تێ+ ساوین] تێهەڵسوون.

:: لە ئامێزگرتن و هەروا تێساوین کیشەیەکی نییە.{ kmmk}  

.

.

_____________

ساو  4 /saw: ئان:[ هـ]

1 . پیاماڵین، پێداهێنان، لێخستن، ڕیخستن.

2 . سواق، سواغ : بکەری کاری ساوین.{ وشەنامە، ل، 582}

ساودای/sawday: کتپ:[ هـ] سواغ دان. 

ساو دەر/sawder: نفا:[ هـ] سواغدەر. ساودەرە. 

ساو دریا/saw dirya: ئانفا:[ هـ] سواغ دراو. 

ساو دریای/saw diryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر] سواغ دران. 

ساو کەر/sawker: نفا:[ هـ] سواغکەر. 

ساو کەرڎەی/sawkerđey: کتپ:[ هـ] سواغ دان.   

ساو کریا/saw kirya: ئانفا:[ هـ] سواغدراو.     

ساو کریای/saw kiryay: کتپ:[ هـ] سواغ کران. 

.

.

.

.