بەهێ/behê: ن:[ ڕوو] بەبە، بەی، بەیانە ، بێ، بێهـ ، بهۆک ( کباک)، بهێ، بیهۆرک : میوەیەکە بەرەکەی لە پرتەقاڵ دەچێت و بۆنخۆشە، لە تیرەی گولەسوورەکانە. گوڵەکەی سپی مەیلەو پەمبەیی گەورەیە، کەمێک تووکن و بۆرە، زۆرجار وەك تۆزاوی دێنەبەرچاو. بەرێکی سەوزکال دەگرێت، لەکاتی گەیشتنی ڕەنگی زەرد دەگۆڕێت، بە زەردە بەی. [ ئینگـ : quince][ لا : Cydonia oblonga][ ئەکەدیی : supurgillu]
.
ناوەڕۆك لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 57 کالۆری | |
پرۆتین | 0.4 گ | |
کاربۆهیدرات | 15 گ ، 5% | |
رێشاڵ | 1.9 گ ، 7% | |
چەوری | 0.1 گ | |
ئاو | ||
ڤیتامینەکان | ڤیتامین C | 25% |
کانزاکان | کالیسیۆم | 1% |
ئاسن | 3% | |
مەگنیزیۆم | 2% | |
پۆتاسیۆم | 197 مگ ، 5% | |
سۆدیوم | 4 مگ |
.
بەهێی هیندی/behěy hîndî: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێکە لەهیندستان دەروێت، گەڵای لەگەڵای دارگوێزدەچێت، بەرەکەی خأوبچووکە دەخورێت.
.
بەری بەهێ بەکاڵی، بەکوڵاوی و بە پیشاویی دەخورێت، هەروەها دەکرێت بە مورەبا.
پاقلاوەی بەهێ/paqilawey behê: نتـ:[ خوار]
پەنیرە بەهێ/penîre behê: نتـ:[ خوار] [ ئینگـ : Quince cheese]
جیلی بەهێ/cîlî behê: نتـ:[ خوار] [ ئینگـ : Quince Jelly]
مورەبای بەهێ/murebay behê: نتـ:[ خوار] [ ئینگـ : quince marmalade]
نانە بەهێ/nane behê: نتـ:[ خوار]
.
.
_____________________
بەهێ/behê: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە.
.
.
.
.
.