پیت ¹ /pît: ن: تیپ: کۆمەڵە هیمایەکی نووسراوی بەردەوامی پلەیەکن لە خشتە کێکی رێکوپێک دا، هەریەک لەئەوانەش خاوەن دەنگ و رەنگی خۆیەتی، ئەوجا بزوێن بن یان بێدەنگ. پیتەکانی زمانی کوردی لەکۆنەوە تا ئەم سەردەمە بەهەشت ئەلفەبێتی جودای کوردی نووسراوەتەوە یان دەنووسرێنەوە( خەتی بزماری، پەهلەوی، دەئێنەبەرە( ئاڤێستا)، ماسی سوراتی، جیلوە، ئارامی، لاتینی، رووسی)وە لەبەرئەوە ژمارەی هەریەک لە ئەم ئەلفبایانە جیاوازە. بۆ نموونە دەئێنەبەرە 54 پیتە، بەڵام ئەوەکانی دیکە لە 32 – 34 پیتە ئەم جیاوازییەش دەگەڕێتەوە بۆ تەگوزنەکردن و پێناسەنەکردنی یەکنەگرتوێتی زمانی کوردی.
پیتەکانی ئەلفبای ئارامی و لاتینی و بە ئەم شێوەیەن :
پیتە بزوێن( دەنگدار)ەکان : vowels |
لە لاتینی نییە | لە ئەلفبای لاتینی و ئارامی هەن | لە ئارامی نییە | ||
ء یان ئـ | ئـ+ ـا : ئا
a |
ئە ، ە
e |
بزرۆکە
: i |
|
ئۆ ، ۆ | و
w , u |
وو | ||
ئێ ، ێ | ی | ي یی | ||
پیتە بێدەنگەکان |
ج c |
چ ç |
ح ĥ |
خ x |
د d |
|||
ڎ đ |
ر r |
ڕ ř |
ز z |
ژ j |
س s |
ش ş |
ع ä |
غ ẍ |
ف f |
ڤ v |
ق q |
ک k |
گ g |
ل l |
ڵ ľ |
م m |
ن n |
و w |
هـ h |
|
|
|
:: پیت : وێنەی دروستکراوە بۆ ئەو دەنگانەی کە ئاخاوتن دروست دەکەن، یان ئەو نیشانانەن کە بۆ پیشاندانی دەنگ دانراون .. لەهەر زمانەدا. { نەسرین فەخری، ل، 9}
:: وێنەی ئەو دەنگانەی کە لە زار دێنەدەرەوە وشەیان لێ پێکدێت. بچووکترین دانە دەنگییە لە زماندا و لەوە زیاتر ناتواندرێت وردبکرێتەوە.{ شێخانی، ل، 150}.
دەربڕینی پیت/derbiřînî pît: نتـ: دەربڕینی زارەکی.[ ئینگـ: word expression]
شێوەی پیتی/şêwey pîtî: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: word form]
هاوکێشەی پیتی/hawkêşey pîtî: نتـ:[ ئینگـ: word equation].
.
.
__________
پیت ² /pît: ن: تیپ، تایپ.
پیتچن/pîtçin: نفا:[ پیت+ چن( چنین)] کەسێکە کە پیشەی پیت رێکخستن پیت لەسەر تەختەی چاپ کردن لە چاپخانەدا.
پیتچنین/pîtçinîn: کتن: دڕاشتنی پیتی گووتارێک یان هەر نووسراوەیەکی تر لە سەر تەختەی چاپکردن.
پیتدانان/pîtdanan: کتن: پیت رێکخستن یان دڕاشتن لەسەر تەختەی چاپکردن.
پیتکار/pîtkar: ئان: پیت چن، پیت چنین.
.
.
__________
پیت ³ /pît: ن:[ توێ] تووتە، پەنجە تووتە : قامکی بچووکەی دەست. بەشێکە لە ئێسکبەندی مرۆڤ.
.
.
__________
پیت 4 /pît: ن:[ تشت] چەلەنگ : تەنەکەی نەفت و ڕۆن و شتی لەم بابەتانە.
.
.
__________
پیت 5 /pît: ن:[ کات][ فەل][ هـ] زیپک( باد): هەفتەی پێنجەمینە لە هەشت هەفتەکانی وەرزی زستانێ، کەوتۆتە نێوان ئۆخەن و پاڵۆزێ.
پیتاپیت/pîtapît: ئانتـ:[ ل] فیتافیت، پاکەوپاک.
.
.
__________
پیت 6 /pît: ن:[ پەهلەوی: پیت]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پیتو | utip |
1 . بڕەو فەڕ، ڕێژەن _ ڕێژەو، پڕشت
:: کشتووکاڵی ئیمساڵ بەپیتە.
2 . گووتەی بەبەها
:: ئێ دە دوو قسەی ئاوا بەپیت بکە.
3 . زمانی رادیۆگراف خاڵ، هێل هیمایەکانی
:: فیسارکەس دوو پیت و لەتێکی خوێندوە.
4 . کەلـلەسەر، مەژی، مەژی یێ هەستێ.[ ئینگـ: marrow ، pith].
5 . هەوەڵ ( سەرپیتی کایە دامەزرێنە).
6 . کوفارە، فیچقە.
7 . هێدی، ئاسایی.
8 . کەمووسکە، هندک.
پیتدار/pîtdar: ئان:[ کهـ][ پیت +دار] بەبڕەو، ببرەو، ڕەواج، ڕمێن، بدەو، هەرەت.
پیت دانەوە/pît danewe: کتن:[پیت+ دانەوە] خێردانەوە، بەهرەدەری
:: ماینەکەم پیتی دایەوە.
بەپیت/be pît: ئانتـ:[ بە+ پیت] بڕشتدارە.
بەپیت بوون/be pîtbûn: کتن: بەبەرەکەت بوون، خێر و قازانج هەبوون.
بێ پیت/bê pît: ئانتـ:[ بێ+ پیت] بێ بڕشتە.
.
.
.
.