گاز ¹ /gaz: ن:[ کیمیـ] 

1 – غاز، ژە هردکت ب گازێ : ماددەیەکە قەبارە و شێوەی دەگوڕێت وەک هەوا و ئۆکسجین.[ ئینگـ : gas]{ شەوکار، ل، 251 – 253}

2 – بوخی ئاگر و 

:: ئەم خەلووزە گازی هەیە. 

3 – بوغاری نەوت کە لە ژێرزەوی دێتەدەرو بۆ سوتاندن کەڵکی لێ وەردەگیرێت.{ هەژار، ل، 682} 

4 – بەشی جارێک لە ئاگر لە پووشوو. 

گازئاسا/gazasa: نتـ:[ کیمیـ][ گاز+ ئاسا] گازشێوە. [ ئینگـ : gasiform]

گازاندن/gazandin: کتپ:[ کیمیـ] کردنەگاز، گازکرن. [ ئینگـ : gasification]

گازەبیر/gazebîr: نتـ:[ کیمیـ] بیرەگاز : بیرە نەوتێکە گازی سروشتی بەرهەم بهێنێت.[ ئینگـ : gasser]

گازەجاڕ/gazecar: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : gas field]

گازەزێ/gazezê: نتـ:[ کیمیـ] گاز پێکهێن.[ ئینگـ : gasgen , gazogene]

گازەکورە/gazekure: نتـ:[ کیمیـ] کورەی گاز سووتێن.[ ئینگـ : gas furance]

گازبەرەڵاکردن/gazbereľakirdin: کتپ:[ کیمیـ] گاز دەرپەڕاندن.[ ئینگـ : gas libration]

گازپۆش/gazpoş: نفا:[ کیمیـ] سەرپۆشی گاز. [ ئینگـ : gas mantle]

گازپێو/gazpêw: ن:[ کیمیـ]   [ ئینگـ : gasmeter]

گازجیاکەرە/gazciyakere: نفا:[ کیمیـ] [ ئینگـ : gas separator]

گازخانە/gazxane: نتـ:[ کیمیـ] بەنزینخانە.[ ئینگـ : gas station]

گازدەرهێنان/gazderhênan: کتپ:[ کیمیـ] نەوت دەرهێنان.[ ئینگـ : gas lift]

گاززا/gaz za: نتـ:[ کیمیـ] گاز پێکهێن.[ ئینگـ : gas]

گازفڕێدان/gazfiřêdan: کتپ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : gas freeing]

گازفڕێدەرە/gazfiřêdere: نتـ:[ کیمیـ] گازدەرکەرە، گازکێش.[ ئینگـ : gasexhauster]

گازکرن/gazkirin: کتپ:[ کیمیـ]   [ ئینگـ : gasification]

گازگە/gazge: نتـ:[ کیمیـ] ئامانێ گازێ، دوڤاڤێ گازێ.[ ئینگـ : gas holder]

گازگیرە/gazgîre: ن:[ کیمیـ]   [ ئینگـ : gas tight]

گازلێدەرچوون/gazlêderçûn: کتپ:[ کیمیـ]  [ ئینگـ : gas]

گازۆلین/gazolîn: ن:[ کیمیـ] سووتەمەنی مەکینەی بزوێنەر، کە جۆرێکە لەو بەنزین.[ ئینگـ : gasolene ، gasoline]

گازۆلین فرۆش/gazolîn firoş: نتـ:[ کیمیـ] بەنزین فرۆش.[ ئینگـ : gasoline dealer]

گازۆلینی فڕۆکە/gazolînî fiřoke: نتـ:[ کیمیـ] یەکێکە لە بەرهەمەکانی نەوتی سروشتی لە چەند جۆرێک هایدرۆکاربۆنی پارافین پێکهاتووە. ڕەنووسێکی( ژمارەیەکی ئۆکتانی بەرزی هەیە لە نێوان 100 – 120).[ ئینگـ : Aviation gasoline]{ کەمالنامە، ل، 887}

گازێتی/gazêtî: نچ:[ کیمیـ]  [ ئینگـ : gaseity]

گازی/gazî: ئانتـ:[ کیمیـ] گازدار.[ ئینگـ : gaseous ، gassy]

 هەندێک لە جۆرەکانی گاز

گازی ئامۆنیا/gazî amoniya: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ ئامۆنیا] [ ئینگـ : gaseous ammonia]

گازی ئاو/gazî aw: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ ئاو] گازێکی ژەهرینە؛ تێکەڵاوە لە هایدرۆجین و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لەگەڵ کەمێک نەوت، بەکاردەهێندرێت بۆ سووتەمەنی و ڕووناککردنەوە. [ ئینگـ : water gas]

گازی ئۆتۆمبیل/gazî amoniya: نتـ:[ کیمیـ] رێکخه‌ر.

گازی بەرهەمهێنەر/gazî berhemhêner: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ بەرهەمهێنەر] بریتیە لە تێکەڵێک لە یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و نیترۆجین بە شێوەی سووتەمەنی بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : producer gas , air gas]

گازی پێکەنین/gazî pêkanîn: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ پێکەنین] گازێکی بێڕەنگی ژەهرە، دەبێتەهۆی پێکەنین و بێهۆشی، لەکاتی جەنگیشدا بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : (laughing gas , Nitrous oxide (N2O)]

گازی خەرتەلە/gazî xertele: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ خەرتەلە] گازێکی زەردی کاڵە، سووتێنەر و ژەهرە، لە جەنگدا بەکاردەهێندرێت، بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە، لەبەرئەوەی بۆنەکەی لە هی بۆنی ڕوەکی خەرتەلە دەچێت. ماددەیەکی چەوری سووکەڵەیە، بریتی یە لە ( دای کلۆرۆدای ئەثیل سولفایە). هەڵمەکەی کار دەکاتە سەر پەردەی لینجی کۆئەندامی هەناسەدان، شانە سییەکان دەدڕێنێت، برین لەسەر پێست پەیدا دەکات،  دەبێتە هۆی سووتانەوەی گلێنەی چاو.[ ئینگـ : Mustard gas]

گازی خەڵووز/gazî xeľûz: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ خەڵووز] تێکەڵە گازێکە لە دڵۆپاندنی خەڵووزی بەردی و ڕووەکی ئامادە دەکرێت بە بێ هەوا، بۆ ئاگردان و ڕووناکی بەکاردەبڕێت.[ ئینگـ : gas coal]

گازی خنکێن/gazî xinkên: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ خنکێن] گازە خنکێنەرەکان وەک کلۆر.[ ئینگـ : gas asphyxiating ]

گازە دەگمەنەکان/gaze degmenekan: نتـ:[ کیمیـ][ گازە+ دەگمەنەکان] بریتین لە توخمەکانی کۆمەڵەی سفر لە خشتەی خولیدا و بریتین لە چەند گازێکی سست بەڕادەیەکی زۆر کەم لە هەوا دا هەن. وەکو : – هیلیۆم، ئۆرگۆن، نیۆن، کریبتۆن، زینیۆن، ئەرگۆن و ڕادۆن. لەناوخۆیاندا لەگەڵ توخمەکانی تر یەکتری ناگرن. [ ئینگـ : Noble gases ،  Inert gases , Rare gases]{ کەمالنامە، ل، 887}

گازی دووکەڵکێش/gazî dûkeľkêş: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ دووکەڵکێش] ئەو گازەی لە دووکەڵکێشی کارگەکانەوە دێتە دەرەوە. [ ئینگـ : Flue gas]

گازی ڕشێنەرەوە/gazî řişênerewe: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ ڕشێنەرەوە] گازێکی ژەهرینە فرمێسک لە چاواندا دەهێنێت، لە جەنگ و خۆپیشانداندا بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : chloropicrin , Vomiting gas ]

گازی زەلکاوەکان/gazî zelikawekan: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ زەلکاوەکان] مێثانە :  جۆرە گازێکە لە بیرەنەوت و زەڵکاوەکانەوە دێتەدەر، بریتییە لە کاربۆن و هایدرۆجین، زوو دەسووتێت.[ ئینگـ : Methane, Marsh gas]

گازی سروشتی/gazî siruştî: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ سروشتی] پێکهاتەیەکە ھایدرۆکاربۆنانەکان، کە گەردیلەیەک هایدرۆجین بۆ چوار گەردیلە کاربۆنیان تێدایە. ئەم گازە لە بیرەنەوت دا هەیە، بەهایەکی کەم و نرخێکیی هەرزانی هەیە، بۆ سووتەمەنی بەکاردەهێندرێت لە کارگە و ماڵاندا، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بە بۆڕی ڕادەکێشرێت بۆ ووڵاتان.[ ئینگـ : Natural gas]

:: گازی سروشتی دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات بۆ هەرێمی کوردستان.

گازی سست/gazî sist: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ سست]  [ ئینگـ : inert gas ] 

گازی شل/gazî şil: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ شل] بریتییە لە هایدرۆکابۆنە سووکەکانی وەک : – پرۆپان و بیۆتان کە لەئەنجامی دڵۆپاندنی پیترۆلەوە دەستگیر دەبن و بەکاری گەرمی شل دەکرێنەوە و هەڵدەگیرێن لەژێر پەستاندا و دەکرێتە لوولەی کانزاییەوە بۆ بەکارهێنان. ئەو گازەی کە یاسای بۆیل دەیگرێتەوە.[ ئینگـ : liquid gas , liquified gas]

گازی قاندان/gazî qangdan: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ قاندان] ئەو گازەی کە بۆ پاکژکردنەوەی شوێن و کشتوکاڵ بەکاردەهێندرێت، دژی مێروو و نەخۆشی.[ ئینگـ : fumigation gas]

گازی کانەکان/gazî kanekan: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ کانەکان] تێکەلەیەکە لە گازی مێثان و هەوای شێدار لەناو کانی خەڵووزی بەردی هەندێک جار یەکدەگرن دەبنە هۆی تەقینەوەی تونێل و داڕمانی کانەکە.[ ئینگـ : Damp, Fire damp]

گازی گوڵخانه/gazî guľxane: نتـ:[ کیمیـ] دیئۆکسیسی کاربۆن، میتان و ئۆکسیده‌کانی نیترۆس‌.[ ئینگـ : Greenhouse gas]. 

گازی ناوسک/gazî nawsik: ن:[ کیمیـ][ گازی+ ناوسک] باوبژ : بای ناوسک. [ ئینگـ : gas in the stomach] 

گازی نەوت/gazî newt: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ نەوت] [ ئینگـ : gasinghead gas]

گازی نێرڤ/gazî nêriv: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ نێرڤ] گازی دەمار، گازئ ئەعساب( اعصاب) : ئاوێتەیەکی ژەهرییە، کاردەکاتە سەر نێرڤەکانی لەش و پەکی دەخات، لەشەردا بەکاردەهێندرێن.[ ئینگـ: nerve gas]

گازی نموونەیی/gazî nimûneyî: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ نموونەیی] ئەو گازەی کە یاسای بۆیل و گایلۆساکی بەسەریدا دەگونجێت.[ ئینگـ: ideal gas]

 پەیڤی گاز لە ووشەی پەیوەست دا 

ئاسنی بەگاز گەرمکراو/asinî be gaz gerimkiraw: نتـ:[ کیمیـ][ ئاسنی+ بەگاز+ گەرمکراو][ ئینگـ: gas soldering . bit]

ئاوەڵگاز/aweľgaz: نتـ:[ کیمیـ][ ئاوەڵ+ گاز] [ ئینگـ : gas associated]

باری گازی/barî gaz: ن:[ کیمیـ][ باری+ گازی] گازێتی.[ ئینگـ : gassiness]

بەگازبوو/be gazbn: ئانفا:[ کیمیـ] گازیو : توانای بوونە گازی هەیە. [ ئینگـ : gasifiable]

بەنزینی گازدار/benzînî gazdar: ن:[ کیمیـ][ بەنزینی+ گازدار] غاز. [ ئینگـ : gasinghead gasoline]

بێگاز/bêgaz: ن:[ کیمیـ][ بێ+ گاز] [ ئینگـ : gasless]

تەڵەی گاز/teľey gaz: نتـ:[ کیمیـ][ تەڵەی+ گاز] گازگیرە، دەزگای گاز جیاکەرە. [ ئینگـ : gas trap]

توربینا گازی/torbîna gazî: ن:[ کیمیـ][ توربینا+گازی] توربینا غازی.[ ئینگـ : gas turbine]

تێکەڵی گاز/têkeľî gaz: ن:[ کیمیـ][ تێکەڵ+ ی+ گاز] گازی تێکەڵاو. [ ئینگـ : gas mixture]

چڕی گاز پێو/çiřî gaz pêw: نتـ:[ کیمیـ][ چڕی+گاز+ پێو] [ ئینگـ : gas balance]

دەگازێنێت/de gazênêt: کتن:[ کیمیـ] دەیکاتەگاز.   [ ئینگـ : gasify]

دەمامکی گاز/demamikî gaz: ن:[ کیمیـ][ دەمامک+ ی+ گاز] غاز،  [ ئینگـ : gas mask]

ڕۆشنەگاز/řoşinegaz: نتـ:[ کیمیـ][ ڕۆشن+ ئە+ گاز] بەو گازانە دەگووترێت کە بە ڕووناکی( ڕۆشنایی) دەسووتێندرێن.[ ئینگـ : gas lightning]

ڕۆنی گاز/řonî gaz: ن:[ کیمیـ][ ڕۆن+ ی+ گاز]  گازۆیل [ ئینگـ : gasoil]

زۆپا گاز/zopa gaz: نتـ:[ کیمیـ][ زۆپا+ گاز] فڕنی گاز.[ ئینگـ : gas burner]

ژورا گازێ/jura gaz: نتـ:[ کیمیـ][ ژور+ ئا+ گازێ] بۆ کوشتنا گرتییان، ژووری کوشتن بە گاز.[ ئینگـ : gas chamber]

کارگەها گازی/îkargeha gaz: نتـ:[ کیمیـ][ باد][ کارگە+ ها+ گازی] کارگەها غازی.[ ئینگـ : gasworks]{ سەلاحەدین، ل، 345}

کیسەی گاز/kîsey gaz: ن:[ کیمیـ][ کیسە+ ی+ گاز] بالۆن : کیسکێ گازێ.[ ئینگـ : gasbag ]

گەمییا بەنزینێ/gemî ya benzînê: نتـ:[ کیمیـ][ گەمی+ یا بەنزینێ] [ ئینگـ : gas boat]

یاساکانی گاز/yasakanî gaz: ن:[ کیمیـ][ یاساکانی+ گاز] [ ئینگـ : gas laws]

.

.

________

گاز ² /gaz: ن:[ slang ] لاف، گەزاڤ، هەلات، فیشاڵ. 

.

.

__________ 

گاز ³ /gaz: ن:[ هـ] قەپ : بەددان گرتن. { هەژار، ل، 682}{ وشەنامە، ل، 793}

گازگر/gazgir: نفا: قەپگر، گازگیر، گازگیرە( هـ) : ئەو کەسەی کە گاز بگرێت. 

گازگرتەی/gazgirtey: کتن:[ هـ] قەپ گرتن، گازگرتن. 

گازگرتن/gazgirtin: کتن: گەستن : گرتن بە ددان. 

گازنایەنە/gaz: ئاکتـ:[ هـ] گازناینە( هـ)، گازلێگرتن( کناو).{ وشەنامە، ل، 793} 

گاز وەنەگرتەی/gaz wene girtey: کتن:[ هـ] گازلێگرتن. 

گازیایەنە/gazyayene: کتپ:[ هـ] گازیاینە( هـ)، قەپ لێگیران، گازلێگیران( کناو). 

گازین/gazîn: کتپ: بڕین، گزین، قرپاندن.

.

.

__________

گاز 4 /gaz: ن: لەلە : خەت لەدارکردن بە تیخ. 

.

.

____________

گاز 5 /gaz: ن:[ تشت] ئەو ئامرازەی کە تەلی پێ دەگیرێت و دەقرتێنرێت.

گازپێدان/gazpêdan: کتن: بەگازکارکردن. 

.

.

___________

گاز 6 /gaz: ن:[ هلـ] بانگ. 

 تێبینی
 مێژووی ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ماد و پێشترش. گرنگترین بەشی ئاڤێستا بەناوی گاثەکان بۆ ئێمەی مرۆڤ ماوە. لێ لە ئێستادا تەنها لە بنشێوەزاری سۆرانی لەشاری هەوڵێر وەک گازکردن لە لێدوان دا بەکار دێت.  

گازکردن/gazkirdin: کتن:[ هلـ] بانگ کردن. 

:: بچۆ بابت گازت دەکات. 

.

.

_______________

گاز 7 /gaz: ن:[ جێۆ]

1 – زنجیرە کێو. 

2 – ترۆپێک، بڵندترین جێگای چیا. 

3 – شیوی زۆر تەنگ. 

4 – ئالی، لا. 

:: ماڵیان لەو گازە بوو. 

.

.

___________

گاز 8 /gaz: ن: شکێر، قەڵشتەشاخ.

.

.

_____________

گاز 9 /gaz: ن:[ توێ]

1 – درێژایی لە جومگەی دەستەوە تا شان. 

2 – پەلی ئاژەڵ : دەست و قاچی حەیوان. 

.

.

_____________

گاز 10 /gaz: ن: گەز: پێوانەی درێژی پێوان.{ هەژار، ل، 682}

.

.

.

.