سنگ ¹ /sing: ن:[ کەرەستە]
1 – مێخ : دارێک یان ئاسنێکی سەرتیژە، بە دیوارا یان بە زەویدا دادەکوترێت بۆ نیشان کردن لە ڕووپێوانی زەویدا.[ ئینگـ: stake , jason]{ خال، ب 2، ل، 259}
2 – سووژن.
سنگی تەناف/singî tenaf: ن:[ کەرەستە][ سنگ+ ی+ تەناف]
سنگی ڕەشماڵ/singî řeşmaľ: ن:[ کەرەستە][ سنگ+ ی+ ڕەشماڵ] پاچلە( ل) : ستوندەی ڕەشماڵ، دارۆچکەی ژێر دەوار.
.
.
_____________________
سنگ ² /sing: ن:[ د][ توێ] سینە، سینگ : پانایی نێوان هەردوو مەمک و خوار چۆڵەمەی مل. [ ئینگـ: Breast]
سنگەسنگ/singesing: ئان:[ مجـ][ د][ سنگ+ ئە+ سنگ] نیخەنیخ و خۆ خڵافاندن بە تشتێکەوە.{ خال، ب 2، ل، 260}
سنگەوباز/singe û baz: نتـ:[ واز] سنگەو بازد : هەڵچوون بەسەر یەکێکدا، کە لە یاری کەوشەکدا تێکەوتبێت.
سنگ بیستۆک/sing bîstok: نتـ: گوێگرە، گوێگرەی سنگ. [ لا: stethoscope]
سنگدان/singdan: کتپ: سینگدان.
سنگدانەپێشەوە/singdane pêşewe: کتپ: سینگدانە پێشەوە : دڕدان بە مەرووم و چونە پێشەوە بۆ تشتێک.
سنگ دەرپهڕاندن/sing derpeřandin: کتپ:[ سنگ+ دەرپەڕاندن]بازوو نیشاندان.
سنگ زەردە/sing zerde: نتـ:[ باڵ] مەلێکی بچکۆلانەیە، ژێر سکی زەردە، سەر پشتی ڕەنگاو ڕەنگە. بە ئەندازەی چۆلەکەیەک دەبێت، زۆرتر لە کوردستان لەکاتی جۆ درەوکردندا دەبێندرێت.
سنگ کوتان/sing kutan: کتپ: بەسینگ داماڵین لە داخی تشتێک.
سنگ لێکوتان/sing lêkutan: کتپ: بەسینگ داماڵین لە گەڵ نزاکردن لە یەکێک.
سنگ هەڵکێش/sing heľkêş: نفا:[ سنگ+ هەڵکێش( هەڵکێشان)] بریتیە لە مەردوومی بێ شەرم و نالەبار.
سنگی/singî: نچ: سینەیی.[ لا: steth , stetho]
جوولەی سنگپێو/cûley singpêw: نتـ:[ لا: stethogragh]
قەفەزەی سنگ/qefezey sing: نتـ:[ توێ] قەفەسەی سینگ : لە کۆڵەکەی سنگ و پەراسووەکان پێک دێت.[ ئینگـ: Chest, Thorax]
کرژی ماسوولکەکانی سنگ/kirjî masûlkekanî sing: نتـ:[ لا: stethospasm]
کۆڵەکەی سنگ/koľekey sing: نتـ:[ توێ][ لا: sternum]
ناوچەی سنگ/nawçey sing: نتـ:[ توێ] لە دوانزە بڕبڕە پێکهاتووە، کە پەراسووەکانیان پێوەبەندن.
هەوکردنی سنگ/hewkirdinî sing: نتـ:[ لا: stethomyositis]
هەوکردنی ماسوولکەکانی سنگ/hewkirdinî masûlkekanî sing: نتـ:[ لا: stethomyitis]{ پەزیشکی، ل، 342}.
.
.
____________________
سنگ ³ /sing: ن:[ زیند][ نخ] کرمی ناوسک.
سنگان/singan: ن:
1 – [ نخ] جۆرە نەخۆشییەکی کوشندەیە، تووشی گیاندار دەبێت.
2 – [ ڕوو][ نخ] جۆرە نەخۆشییەکە دەدات لە کالەک و شووتی و ترۆزی رەقیان دەکات.
سنگاناوی/singanawî: ن:[ نخ] میوەی سنگان لێدراو.
سنگ خێزان/sing xêzan: نتـ:[ نخ] پزو.[ ئینگـ: Pnemonia]
سنگک/singik: ن:[ نخ][ کباک. زا] زیپکە.{ خال، ب 2، ل، 259}
.
.
.
.