بەرد/berd: ن:

  نەشوناس شوناس
تاک كۆ تاک كۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری كرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 488
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
 ئەسەن nasa stone
ئەسەنە anasa stone
ئسمە amsa stone
ئسمەن  namsa stone
زەریچووە auucYraz made of stone
 تێبینی
 ئەسەنە و هاوشێوەکانی ئەسەنەی زمانی ئاڤێستایی. لە ئێستای زمانی کوردییدا بە شێوەی سەن یان سەنگ ماوەتەوە

1 – بەر، پەل، تەوەن( هـ)، تات، تل، خڕک، سەنگ، کەڤر _ کەمەر _ کەمر _ کەوور، کوچک _ کووچ : شتێکی ڕەقی تورتی قورسی ئاشکرایە لە زەوییدا، لە گەڵێک پێكهاتەی جیاجیای کیمیایی پێکهاتووە.  

:: بەردی لێبارێت.

:: بەردی بن گۆم.   

2 – ئەوەی لە ئەنجامی کارلێککردنی کیمیایی لە ناو هەندێک ئەندامی لەشی مرۆڤدا پەیدا دەبێت وەک( بەردی گورچیلە).

::  ئەم بەردی گورچیلەیە دەبێت عەمەلیات بکرێت

بەرداسیاو/berdasyaw: نتـ:[ بەرد+( ی) اسیاو] بەرداش.

بەرداش/berdaş: نتـ:[ بەرد+ ئاش] بەرداڤ، تلت: بەردێکی پانی گردە کونێک لە ناوەڕاستیدا هەیە. دانەوێڵەی پێ دەهاڕدێت. بەشی سەرەوەی دەستار کەبە دەسکێکەوە دەسووڕێتەوە. بەردی هاڕین، بەردبڕ، سەنگ ئاسیاو.

بەردان/berdan: ئان: ئەوەی لە بەردبێت.

بەردانی/berdanî: نچ: بەردەڵان، ڕەقەن.

بەرداوی/berdawy: نتـ:[ بەرد+ ئاوی ] 

1 – بەردانی، بەردەڵانی.   

2 – بەردی ئاوی.  

بەردایی/berdayî: نچ:[ بەرد+ ئایی]

1 – بەردانی.  

2 – بەرەڵدا، ئازاد.   

بەردباران/berdbaran: کتن: کەڤرباران، بەردەباران.

بەردباران كردن/berdbaran kirdin: کتپ: بەردەباران كردن.

بەرد بەگومەز دادان/berdbegumez dadan: کتن:[ ئد] كوفركردن، سووكایەتی كردن بەئایین.

بەرد لەئەژنۆی خۆدادان/berd le ejnoy xodadan: کتن: كارێک بەزیانی خۆكردن، زیان لە خۆدان، خۆ كڵۆڵ كردن، ماڵ لەخۆخراپكردن. 

بەرد لەسەردانان/berdleserdanan: کتن:[ ئد] لە بیربردنەوەی كارێک و باس نەكردنی.

بەردبڕ/berdbiř: ئانفا:[ بەرد+ بڕ( بڕین)] كەسێک كە پیشەی بەرد بڕین بێت.

بەردبڕین/berdbiřîn: كتن:[ بەرد+ بڕین] بڕینی بەرد، لەتكردنی بەردی رەوەز و شاخ بۆ كاروباری خانووساز كردن.  

بەردبڕی/berdbiřî: نچ:[ بەرد+ بڕ( بڕین)+ی] كار و پیشەی بەردبڕینی كەسێک.

بەردتاش/berdtaş: نفا:[ بەرد+ تاش (تاشین)] تەوەن تاش، کەڤرتاش، بەردبڕ : کەسێکە کە پیشەی بەرد تاشین بێت، بە تایبەت بەردی مەڕمەڕ.

بەردتاشی/berdtaşî: نچ:[ بەرد+ تاش(تاشین)+ ی] بەردتراشی.

بەردتراش/berd tiraş: نتـ:[ بەرد+ تراش( تراشین)] نەقار، سەنگ تراش: کەسێکە بەردان لێک ولووس دەکات تاوای لێی بێت دەست بدات لەهێندێک شوێنی خانووبەرەدا کەلکی لێ وەربگری.

بەردتراشی/berdtiraşî: نچ:[ بەرد+ تراش( تراشین)+ی] بەردتاشی. 

بەردکاری/berdkarî: نچ:[ بەرد+ کار (کردن)+ی] هەڵچنینی دیواریا هەرکارێکی تری (بەنای)کە کەرستەکەی (بەرد)بێ ئیمڕۆش بەرد کاریمان ماوە. 

بەردۆڵە/berdoľe: نتـ:[ بەرد+ ۆڵە] بۆدەقە _ بۆتە.

بەرد ڕێژ/berd rêj: نفا:[بەرد+ ڕێژ()] بەردتاش، خشت رێژ، دوشکەمسی، سەنگ چن، دوشکەچن، دوشەک کەڵەک : بریتی یە لە بەرد دانان بە بێ قور، گەچع چەمەنتۆ. 

بەردرێژکەر/berdrêj ker: نتـ: ئەو کەسەی چەو دەڕێژێت.  

بەردڕێژکردن/berdrêj kirdin: کتپ: چەوڕێژکردن.

بەردشکان/berd şikan: کتن:[ بەرد+ شکان] بەرد لەتکردن.

بەردشکاندن/berd şikandin: کتپ: بەرد ووردکردن.

بەردشکێن/berdşikên: نفا: بەردبڕ.

بەردکێش/berdkêş: نفا:[ بەرد+ کێش(کێشان] 

1 – کەسێکە بە پارە بەرد بگوێزێتەوە بۆ ئەم و ئەو.   

2 – شەڵتە، بارێکە دوو تای دارەو بەرد و گڵی پێ دەکێشن.

بەردکێشان/berdkêşan: کتن:[ بەرد+کێشان] بەردگوێزانەوە، بەردکێشان.

بەردکێشاندن/berdkêşandin: کتپ:[ بەرد+ کێشاندن] بەردگوێزاندنەوە.

بەرد لێبارین/berd lêbarîn: کتن:[ ئد] تووشی بەڵا و ناخۆشی بوون.

بەردناس/berdnas: نتـ:[ بەرد+ ناس] كەسێك كە پسپۆری بەردە، لە زانستی بەردناسیدا.  

بەردناسی/berdnasî: نچ:[ بەرد+ ناس+ی] زانستی چۆنیەتی و چلۆنایەتی بەرد و كان و جۆرەكانی.  

بەردهەڵکەن/berdheľken: ئانفا:[ بەرد+ هەڵکەن( هەڵکەندن)] کەسێکە لەو کان و جێگایانەی خڕکەبەرد دەگەڵ گڵ وخۆڵ تێکەڵەبەکرێ بۆ خەڵکی.

بوونەبەرد/neberd: كتن:[ بوون+ ە+ بەرد] زۆرڕەق بوون، ووشک بوون، هیشک بوون، بوون بەبەرد : 

                            گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی بەرد                          

بەردە ئازەبە/berde azebe: نتـ:[بەرد+ ئە+ ئازەبە( ع : اعزب)] بەردە عازەبانە : بەردێکی قورسە کوڕانی هەرزەکار بە بەرزکردنەوی هێزی خۆیانی پێ تاقیدەکەنەوە. 

بەردە ئاسن/berde asin: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئاسن] بریتییە لەکاربۆناتی ئاسن بەردە ئەستێرە، ئەو بەردەی لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوارەوە، لە ئەستێرە گەشاوەترە. 

بەردە ئاگر/berdeagir: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئاگر] بەردێکە لە ئاسن و گۆگرد. ڕەنگەکەی زەردی مەیلەو قاوەیییە.[ پایریت: pyrite]

بەردە ئەستەمی/berde estemî: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئەستەمی] به‌رده گركانی.[ ئینگـ: Vulcanic stone].

بەردە ئەستێ/berde estê: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئەستێ] بەرستە : بەردێکی شینکاری بە لێدانی ئەستێ ئاگر دەگرێت. بەردی چەخماخ( چەرخ).[ ئینگـ: Flint]

بەردە ئەموستیلە/berde emustîle: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئەنوستیلە] مۆرخوانە، نقێمی ئەمووستیلە. 

بەردە بار/berdebar: ئانتـ:[ كباک، ز] مۆرڤێکی ژییر، کەسەری لە هەمووشتێک دەربچێت، داهێنەر، ئەندازەگر. 

بەردەباران/berde baran: کتن: بەردباران، کوچک واران، سەنگەسار: بەردفڕێدان بۆ یەکێک بە زۆری.

بەردەباران کردن/berdebaran kirdin: کتپ:[ بەرەباران+ کردن] 

1 – تاوانباریک بەسزاگەیاندن.  

2 – زۆربەرد بەجێگەێیک دادان.

{ خۆم بەخۆم کرد، بەردەبارانم کەن، ئامۆزا گیان }{پەند}.  

بەردەباز/berdebaz: نفا:[ بەرد+ ئە+ باز] ئەو بەردەى کە لەناو جۆگە و چۆمى تەنکاودا داى دەنێن تاوەکوو بەسەریا بپەڕنەوە.

بەردەبازی/berdebazî: نفا:[ بەرد + ئە+ باز] بەردێکە لە ناو ئاودا دانرابێت بۆ پەڕینەوە. پردەباز، پێباز. 

بەردە بلووری /berde bilû: نتـ:[ بەرد+ ئە+ بلووری] بریتییە لە کوارتزی ڕۆشن. 

بەردە بۆگەنە/berde bogene: نتـ:[بەرد+ ئە+ بۆگەن+ ئە] جۆرە بەردێکە، ئەگەر بیشکێنیت بۆگەنی لێدێت. 

بەردە بێر/berdebêr: نتـ:[ بەرد+ ئە+ بێر] بەردێ شوان لەسەری دادەنیشێت و مێ بۆ دۆشەر دەگرێ.

بەردە بورکانی/berdeborkanî: نتـ: جۆرە بەردێکی بورکانییە شێوە و قەبارەی هەمە جۆری هەیە. ( agglomerate).

بەردەبیرۆ/berde bîro: نتـ:[ بەرد+ ئە+ بیرۆ][ گرانیت] خارا، بەردێکی زۆر سەختە شتی سل کە زۆر توند بووبێتە وە پێی دەشوبـهێندرێت.  

:: دۆشاوەکە ئەوەندە خەست بووەتەوە بەردەبیرۆ. 

بەردەپا/berdepa: نتـ:[ بەرد + ئە+ پا] بەردەپێ.

بەردەپان/berdepan: نتـ:[ بەرد+ە+ پان] تاتی نوێژێ، تێت، بەردەنما. 

بەردەپێ/berde pê: نتـ: [ بەرد+ ئە+ پێ] ئەلپەشک، گرانیت : جۆرە بەردێکی ڕەشی کون کونەسووکە بڵقی تێدایە. کە لە گەرماودا بەکاردەهێندرێت بۆبن پێ شووشتن.  [ ئینگـ : pumice]

بەردەتات/berdetat: نتـ:[ بەرد+ە+ تات] بەردی پان و لووس لە ڕەخەکانی ئاو دا دەبیندرێت. بۆ نوێژ لەسەرکردن بەکاردەهێندرێت.

بەردە تراوێڵکە/berde tirawêlike: نتـ:[ بەرد+ە+ تراوێڵکە] زیخە شتێکە کە لەبەر تاو دەتروسكێتەوە وەک ئاو دیاردەکات. 

بەردە تووتن/berde tûtin: نتـ: شیشێک تووتنە لە هەموو (کلارێك) دەردەکرێت بۆ ئاغا لە پاش سێیەکی. جۆرە سەرانەیەک بووە، ئێستا باوی نەماوە.

بەردە تووتیا/berde tutiya: نتـ:[ بەرد+ ئە+ تووتیا][ calamine ] بریتی یە لە کەرەستەی خاوی زینک، زینک سیکەیتی سروشتی جۆرە بەردێکی کانزایە.  

بەردەچەرخ /berde çerix: نتـ:[ بەرد+ ئە+ چەرخ] بەردە ئەستێ، بەردە چەخماخ : جۆرێک بەردى سەخت و ڕەقە، ئەگەر ئاسنى لێبدرێت پڕیشکى ئاگرى لێ بەرز دەبێتەوە.

بەردە حەلانە/berde ĥelane: نتـ: جۆرە بەردێکە لە کوێستانێ هەیە. 

بەردەخاڵدار/berde xaľdar: نتـ: بەردێکی خاڵدارە.  

بەردەخەلووز/berde xelûz: نتـ :[ بەرد+ ئە+ خەلووز][ ئینگـ : Coalstone] بەردی ڕەژی.  

:: به‌رده‌خه‌ڵۆزی نه‌رمی چێو ئاسا. [ ئینگـ : Lignite].

بەردەخوێن/berde xwên: نتـ:[ بەرد+ ئە+ خوێن][ هیماتیت: heamatite] بەردێکی کانزایە ئاسنی تێدایە، ڕەنگەکەی قاوەیی مەیلە وسوورە بریتی یەلەئۆکسیدی ئاسن.[ ئینگـ : Hematite, Blood stone]  

بەردە خوێ/berdexwê: نتـ:[ بەرد+ ئە+خوێ] بەردی خوێ.

{

مێگەلـی تێر و تەسەل لێر و لەوێ

دێن و شاڵاو دەبەنە بەردەخوێ

}{ هێدی}. 

بەردەداخدار/berdedaxdar: نتـ: یەردێكی دیغدیغە. 

بەردە دارچینی/berde darçînî: نتـ:[ بەرد + ئە+ دارچینی] جۆرێکە لە یاقیق ڕەنگەکەی سووری مەیلەو قاوەی یە.

بەردە دڵۆپە/berde diľope: نتـ:[ بەرد+ ئە+ دڵۆپە][ ستالاکنایت و ستالاکیمایت] بریتی یە لەو بەردەی کالیسیۆم کاربۆنەیت کەلە ئەنجامی دڵۆپانی ناوپەیدا دەبێت لە ناو ئەشکەوتەکاندا. 

بەردە دۆزەخ/berde dozex: نتـ:[ بەرد+ ئە+ دۆزەخ][ سیلڤەر نایزەیت].  

بەردە ڕەنەن/berde řenen: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ڕەنەن][ بازلت : Basalt] مەڕمەڕی ڕەش. 

بەردە ڕژاک/berde řijak: نتـ: بەردەمردە.

بەردە زاخ/berde zax: نتـ:[ بەدر+ ئە+ زاخ] بەردی زاخ، کەرەستەیەکی هاوە بۆ زاخ. لە ئەلەمینیۆم و پۆتاسیۆم.

بەردە زوورە/berde zǔre: نتـ:[ بەرد+ ئە+ زوورە] بەردەسمانە: بەردێکی زیرە ئاوی پێدادەکەن و چەقۆی پێ تیژ دەکرێت. 

بەردە ڕەوا/berde řewa: نتـ:[ کهـ][ بەرد+ ە+ ڕەوا] رەجم. 

بەردە ڕەوا کردن/berdeřewa kirdin: کتپ:[ کهـ][ بەردەڕەوا+ کردن] رەجم کردن. 

:: بەردەڕەواکریا. 

بەردە ڕێژ/berde řêj: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ڕێژ( ڕشتن)] سەنگچن، سەنگ فرۆش، ساچمە ڕێژ، ڕەقف : باری جێگا و ڕێگا و کۆڵان و خەیابانێ کە بەردی تێ گیڕابێت تا چاڵ و چۆڵی تێدا نەمێنێت و ڕاست و ڕەوان بێت. 

بەردە ڕێژکردن/berdeřêj kirdin: کتپ:[ بەرد+ ئە+ ڕێژ+ کردن] ڕێزکردن و قایم کردنی بەردە بە پانایی و درێژایی ڕێگا و کۆڵانان و خیاباناندا : سەنگچن کردن، چەوڕێژکردن، ڕەقفکردن. 

بەردە دێژە/berde dêje: نتـ: ناوی جۆرە بەردێکی سپییە وەکو شەکر دانار دانارە.

بەردە زوورە/berde zûre: نتـ: کەورە زبرە، بەردەزوورگ: بەردێکی زبرە چەقۆی پێ تیژدەکرێت.  

بەردەسابوون/berde sabon: نتـ:[ بەرد+ ئە+ سابوون] بەردێکی خۆڵەمێشی مەیلەو سەوزی نەرمە زوو دەوەرێت دیمەنێکی سابوونی هەیە، لە دروست کردنی دەزگای کارەبای دا بەکاردەهێندرێت. 

بەردە ساو/berde saw: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ساوو (ساوین)] هەسان، بەردی تیژ کردن، بەردی چێوەسان. 

بەردە سەدەف/berde sedef: نتـ:[ بەرد+ ئە+ سەدەف] بەردێکی کلسی کونکونە، بریتی یە لە سەدەف( لەپکە)ی گیاندارەنەرمەکان و شیلان.[ ئینگـ : coqvina]

بەردە سمانە/berde simane: نتـ:[ بەرد+ ە+سمانە] بەردە زوورە. 

بەردە سووتەلە/berde sûtele: نتـ:[ بەرد+ ە+ سووتەلە] بەردی ئاگر ین.

بەردەسووکە/berdesûke: نتـ:[ بەرد+ ئە+ سووکە] بەردە بڵق : بەردێکی بروکانی شووشەی سووکەلەی کون کونی سپی یان خۆلەمێشی یە بۆ ساف کردن بەکاردەهێندرێت، سەرئاودەکەوێت لە کەناری دەریاکانی ئیتالیا دا هەیە.

بەردەسیلە/berdesîle: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ( سیلە)] چ بەکرمانجی و چ بە سۆرانی ( زاویة _ رکن) واتە گۆشە دەگەینێت

:: ماڵیان لەسیلەی قەڵاتێ.

:: بەسیلەی چاو سەیری کردم.  

بەردە شاخ/berde şax: نتـ: بەردەمردە. 

بەردە شەراب/berde şerab: نتـ:[ بەرد+ ئە+ شەراب] ماددەیەکی نیشتووی بلووری سوورە لە بنی بەرمیلی شەرابدا پەیدا دەبێت. 

بەردەشۆر/berde şor: نتـ:[ بەرد+ ئە+ شۆر (شۆر ین)] 

1 – کاری جوداکردنەوەی بەرد و زیخ لە هەندێک دانەوێڵە.   

2 – ئەو بەردەی کە مردوی لەسەر دەشۆنەوە.  

بەردەشۆرکردن/berde şorkirdin: کتپ:[ بەرد+ ئە+ شۆر( شووشتن)+ کردن] شووشتنەوەی برنج و نیسک و ماش بە ڕەنگێک کە بەردەکەی لێ بگیڕێت. 

بەردەشیری/berde şîrî: نتـ:[ جێۆ] ئۆپاڵ : جۆرە بەدر( کانزا)یەکی بەنرخە، ڕەنگەیکەی شیڕیە بۆ جوانکاری بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : Opal].  

بەردەعازەبانە/berde azebane: نتـ: بەردەئازەبە، بەردێکی قورسە گەنجان خۆیانی پێتاقی دەکەنەوە. 

بەردەفرۆشی/berde firoşî: نچ:[ بەردە+ فرۆشی] كار و پیشەی بەردە فرۆشتن

بەردەفڕکێ/berde fiřkê: نتـ: قەلیاندار.

بەردەقانێ/berdeqanê: نتـ:[ بەرد+ ە+ قانێ] قۆچەقانی، قەڵماسک، کەهنیک، بەرکانی، دارلاسیک.

بەردەقانی/berdeqanî: نتـ: بەردەقانی.

بەردە قارەمان/berde qareman: نتـ: ئەو بەردەیە شێخ مەحموود وەك سەنگەر بەكاری هێنا دژی ئینگلیز.

بەردەقەبر/berde qebir: نتـ:[ كو : بەرد+ ە+ ع: قەبر( گۆر)] كێل. 

بەردەقسڵ/berde qisiľ: نتـ:[ بەرد+ ئە+ قسڵ] جۆرێك بەردە ناوی کیمیایی( کاربۆناتی کالیسیۆم)ـە لە کان دەریدەهێنن و لە کوورەی تایبەتیدا دەیسوتێنن، دەبێتە ئاهەك( قسڵ) بۆ پتەوی و قایمی لە بناغەی دیوار و  و ناو گەرماو( حەمام) یان شمشە کێشانی ناو گەرکا و کەڵکی لێ وەردەگیڕێت. 

بەردەقور/berdequr: نتـ:[ بەرد+ ئە+ قۆر] 

بەردەکوورە/berdekûre: نتـ: گووراسن، بەردی کوورەی.  

بەردەئاگر/berde agir: نتـ:[ ئینگـ : Pyrite].  

بەردەگەچ/berde geç: نتـ:[ بەرد+ ە+ گەچ] بەرێ گێچێ : بەردێکە لەسروشت زۆرە، ناوی کیمیایە کەی( سۆڵفاتی کالیسیۆم)ـە، لەهەندێک ( ئاو) هەیە، لەکوورەی تایبەتی دا دەبرژێندرێت، ئاوەکەی دەڕوات و خۆی دەبێتە تۆزێکی سپی، بۆ کاروبای بەنایی بەتایبەتی بۆ سپیکاری بەکڵک دێت. 

بەردەگۆنجە/berde gonce: نتـ:[ بەرد+ ئە+ گۆنجە] بەردێک كە بەری كونی گۆل و ئەستێری پێ دەگرن.  

بەردەگیرە/berde gîre: نتـ: کلس. 

بەردەلاتریت/berde latrît: نتـ: بەردێکی سوری کونکونە ئاسن و ئەڵەمینیۆم تێدایە. 

بەردەلان/berdeľan: نتـ:[ بەرد+ ئەل+ ان] بەردەڵانی، زەوینی بەردین، ڕەقەن، هەردە، زبران، گەرگەر. 

بەردەڵانی/berdeľanî: نچ: شوێنێکە کە بەردی زۆر بێت.   

بەردەلینگ/berdelîng: نتـ:[ بەرد+ە+ لینگ] تیماسکە کوتالێکە بە دیوی ناوەوەی دەر دەلینکی ڕانک  و شەڕواڵی کوردیدا دەدوورن. 

بەردەڵێن/berdeľên: نتـ:[بەرد+ ئەڵێن] بەردەڵان. 

بەردەمار/berdemar: نتـ:[ بەرد+ ئە+ مار] بەردێکی سەوزی پنکەپنکەیە ڕەنگەکەی لە کاژەمار دەچێت.[ ئینگـ : Serpentine].   

بەردەمانگ/berdemang: نتـ:[ بەرد+ ئە+ مانگ] جۆرێکە لە کانزای فیسیار و بەردێکی بەنرخە ڕەنگەکەی شینە شێوەی مرواری هەیە. بریتی یە لە سلیکاتی ئەلەمینیۆم و پۆتاسیۆم.

بەردەمەڕمەڕ/ berdemeřmeř: نتـ:[ بەرد+ ئە+مەڕمەڕ ] بەرێکە لە تیرەی بەردەکانی( کالیسیۆم)دروست بوونە، تەماشای( مەڕمەڕ) بکەن.  

بەردەمردە/berde mirde: نتـ : تەونەڕژێ : جۆرە بەردێکی ڕزیو تەڵاش تەڵاش لێکدەبێتەوە. 

بەردەمۆرە/berde more: نتـ:[ بەرد+ ە+ مۆر] شتێکی بچکۆلانەی تەنکە لە قوڕای( کەربەلا – نەجەف) سووردەکرێتەوە، شیعە لە نوێژ دا ناوچەوانی دەخاتەسەر.

بەردەدۆزەخ/berdedozex: نتـ:[ بەرد+ ە+ دۆوەخ][ كیمـ] لاپیس، سیلڤەر ناترەتی تواوە، ماددەیەكی بەكتریاكوژە.

بەردەمووڕەسەن/berde mûřesen: نتـ:[ بەرد + ە+ موو + ڕەسەن] بەردەمووروو: بەردێکی خڕی سەختە لە ئاستی ئاوێدا بەرداش لە بانی دەخوڵێتەوە.

بەردەمینا/berde mîna: نتـ: بەردی مینا. 

بەردەنووس/berde nûs: نفا:[ بەرد+ ئە+ نووس( نووسان)] تەڵاشەبەرد كە شتی لەسەر نووسرابێت یان هەلكەندرابێت.  

بەردەنی/berdenî: نچ:[ بەرد+ ئەبی] ئەوەی لە بەرد بێت. ( متحجر).

بەردەنییەکان/berdenîyekan: نتـ: قاوغ بەندەکان.

بەردەواز/berdewaz: ئانتـ: بەردەباز.

بەردەوان/berdîn: ئان:[ بەرد+ ە+ وان] رازەوان، شاخەوان : كەسێک بە سانایی بە رەوەزە بەرد و ماهان هەلگەڕێت. 

بەردەهاڕ/berdehař: نفا:[ بەرد + ە+ هاڕ( هاڕین)] بەرداش. 

بەردەهەسان/berde hesan: نتـ:[ بەرد+ ئە+ هەسان] بەدەساوو، بەردی تیژکردن ، بەردی چیوەسات، هەسان _ هەستان.  

  

بەردی ئاسمانی/berdî asimanî: نتـ:[ یەرد+ی + ئاسمان+ی] بەردێک كە لە ئاسمان یان گەردوونەوە بكەوێتە سەر زەوی.

بەردی ئاسمانی گه‌وره/berdîasimanî gewre: نتـ:[ یەرد+ی + ئاسمان+ ی+ گەورە].[ ئینگـ : Fireball].

بەردی ئاسن/berdî asin: نتـ: جۆرە بەردێکە ئاسنی تێدایە بەشێوەی ژەنگ ( تاکۆنێت).[ ئینگـ : Ironstone]

بەردی ئاگرین/berde agirîn: نتـ: هاوتای گرانیت.[ ئینگـ : Rhyolite , Igneous rock , Andesite].  

بەردی ئاوێته/berde awête: نتـ: .[ ئینگـ : Graywacke].

بەردی ئەستێ/berdî estê: نتـ:[ بەرد+ی+ ئەستێ] بەردی چەخماخ.

بەردی ئەڵحەد/berdî elĥed: نتـ:[كو: بەرد+ی + ع : ئەلحەد] ئەو ڕیزە بەردەیە كە سەری گۆریچەی پێ داپۆشرێت.

بەردی بناغە/berdî binae: نتـ:[ بەرد+ی+ بناغە] بەردی بناخە، بەرێ بناخەی.  

1 – زاراوەیەكە لە تەلارسازی دا، لە بڕی بن تەمەل لێدان بەكاردەهێندەرێت.  

2 – [ مجـ] بنچینەدانانی كار یان پرۆژەیەك.

:: بەردی بناغەی شیعری نوێ كوردی لەسەر بەیتەكان داڕێژراوە. 

بەردی بنچینە/berdî binçîne: نتـ:[ بەردی+ بنچینە] بەردی بناغە. 

{

سەیلی هیجرت بەردی بنچینەی لە ڕەگ هێنامەدەر 

باری فیكرت قەددی ڕاستی تێشكاندم وەك فەنەر

}{نالـی}.  

بەردی بن گۆم/berdî bin gom: نتـ:[ ئد] هەر شتێك كە بە ئاسانی نەدۆزرێتەوە.

به‌ردی به‌نرخ/berdî bE nirx : نتـ:[ ئینگـ : Precious stone]

به‌ردی بننیشتوو/berdî binnîştû: نتـ: به‌ردیكه به‌ هۆی پرۆسه‌ی به‌هه‌ڵم بوونی سوێرئاو (ئاوی ده‌ریا) به‌دی دێت[ ئینگـ : Evaporite]

به‌ردی پێ/berdî: نتـ: بەردەپێ : جۆرێک خڕکەبەردى بێ سووچى سەخت و ڕەقە و لەبەر ئەوەى پتەو نییە و کون کونە لەچاو حەجمى سووکە، لە کوردەوارى بۆ خاوێنکردنەوەى چڵکى قاچ لە حەماما بەکارى دێنن.[ ئینگـ : Pumice]

بەردی تروسکەدار/berdî tiruskedar: نتـ: هەر بەردێک كە بتروسکێتەوە.

به‌ردی تێكگۆڕاو (به‌ته‌واوی گۆڕاو) : Metamorphic rock

بەردی جەهەنم/berdî cehenim: نتـ: کان:[ بەردی+ جەهەنم : جهنم : دۆزەخ] بەردی جۆزەخ : ماتە، نیتراتی زیو.[ ئینگـ : blwe stone].

بەردی چەخماخ/berdî çexmax: نتـ: بەرستە، کەڤرئەژیر، بەردی ئەستێ.[ ئینگـ : Flint ].

بەردی چینی ژێرەوەی زەوی/berdî çînî jêrewey zewî : نتـ: [ ئینگـ : Bedroc ].

بەردی خوێ/berdî xwê: نتـ:[ ئینگـ : Salt Lick ]

زیوه‌ری، كالسیدۆنی (كوارتزی ریشۆڵه‌دار) چه‌ندجۆره‌ی : Agate

بەردی دەزڵ/berdî dezľ: نتـ: پیاوی دەقۆز.

بەردی ده‌باشیر/berdî debaşîr: نتـ: بەردی تە‌باشیر. [ ئینگـ : Gypsum] 

به‌ری ده‌ست : Palm of the hand

بەردی دیکە : به‌ردێكی ئاگرینیی درێژ : Dike

بەردی ڕەژی/berdî řejî: نتـ: کان: بەردی خەلووز، بەرێ کومری. 

بەردی ڕێ نوما/berdî řênuma: نتـ: بەردەنوێژ.

بەردی ڕێنوێن/berdî řêniwên: نتـ:

بەردی زراو/berdî ziraw: نتـ:[ نخ][ بەردی+ زراو] زیخی توورەکەی زراو : بریتییە له‌ ته‌نی ڕه‌ق که‌ له‌ به‌رد ده‌چێت و له‌ ناو کیسی زراو دا دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ بچووک بێت بەئەندازەی زیخێک، یان‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت به‌قه‌د تۆپێکی گۆڵفی لێبێت.[ ئینگـ : Gall Stones].

بەردی زیو/berdî zîw : نتـ: بەرێ زیڤێ.

بەردی ژێرچین/berdî jêrçîn: نتـ: [ ئینگـ : Basemnet rock ].

بەردی سارد/berdî asin: نتـ: ئد: ناخۆشی وبەلآ.

بەردی سەبوور/berdî sebûr: نتـ:[  كو:بەردی+ع: سەبوور] بەرد و ڕەوەزی سەخت كە هەمیشە لەسەرما و گەرما وبەفر و باراندا سەرجێی خۆیەتی ونوێتەری سەنگینی و تاقەت هێنان لەبەرابەر سەختی و ناخۆشی دایە.

{

بەسمە بەش لەم دەهرە تاهیر شیوەیی بەردی سەبوور

چونكە  هەر بێ قیمەتی دێنێتە بەر، پاڕانەوە

}{ سەید تاهیری هاشمی}.

بەردی سەرشكێنە/berdî serşikêne: نتـ:[ ئد] شتی بێ بایەخ و بێ منەت كەلە هەموو جێگەیەك هەبێت.  

بەردی سولیمان /berdî suleiman: نتـ: بەردێكی جوانە بۆ ڕازانەوەو پێجوانكردن بەكاردەهێندرێت.  

بەردی سەفرا/berdî sefira: نتـ:[ نخ] بەردێكە كەلەبەر نیشتنەوەی مەودای نێو زراو پەیدا دەبێت.  

بەردی شێڵگر/berdî şêľgir: نتـ:

بەردی قور/berdî qur: نتـ: کەستەک.  

بەردی کل/berdî kiľ: نتـ: سییتەم، ئەنتمۆن.[ ئینگـ: Antimon].  

بەردی کفتە/berdî kifte: نتـ: بەردێکی پان یان ناوچاڵە، کەبە کوتک گۆشتی تێدا دەکوتن بۆ کفتە.  

بەردی کواتر/ berdî kwatir: نتـ: جۆرە کریستالێکە کە ڕوون و بێ ڕەنگە.

بەردی گەچ/berdî geç: نتـ: بەردی قسل.  

بەردی گەنمی/berdî genimî: نتـ:   

بەردی گرانیت/ berdî kwatir: نتـ: ‌‌به‌رده‌ بیرۆ، به‌ردی خاڵاوی.[ ئینگـ: Granite].

بەردی گڕكانی/berdî girkanî: نتـ:[ ئینگـ: Whin]

بەردی گورچیلە /berdî gurçîle: نتـ:[ نخ] بەردێک لەبەر ئاوێتەبوونی ئەسید گەلی میز دەگەڵ ماكەی دیكە پێکدێت و لەسەر گورجیلە پەیدادەبێت و یا عەمەل دەكرێت یان ئەوە كە خۆی بەرێی میزدا دێتەدەر.[ ئینگـ: Kidney stone ، Renal stones, Kidney stones].

بەردی لمی/berdî limî: نتـ: تەمۆخ، بەرەخیز، خیزەبەر.

بەردی ماره‌با/berdî mareba: نتـ:[ بەردی+ محەک][ ئینگـ: Yellow amber]

بەردی محەک/berdî miĥek: نتـ:[ بەردی+ محەک] بەردی مەحەک: بەردێكە ڕەشە كە زێڕێنگەرعەیاری پێدەكات یان به‌ردێكه زێڕی پێ‌تاقی ده‌كرێته‌وه.[ ئینگـ: Touchstone].

بەردی میزڵدان/berdî miziľdan: نتـ:[ نخ][ بەردی+ میزڵدان][ ئینگـ: stone in the Bladder]

بەردی نەزڵ/berdî neziľ: نتـ: پیاوی نەقۆر.  

بەردی نەوتی/berdî newtî: نتـ:[ بەردی+ نەوتی] [ ئینگـ: Oilsand] 

بەردی نرخدار/berdî nirxdar: نتـ: بەردی بەنرخ، کەڤڕی بوها.

بەردین/berdîn: ئان:[ بەرد+ ین]

1 – حاڵی هەر شتێک لەبەرد دروست کرابێت. 

2 – یەکێک هێندە قەڵەوبێت و کە نەتوانێت ببزوێت. 

بەردینە/berdîne: ئان: هەر شتێک دروستكراو بێت لە بەرد. 

بەردەنم/berdenim: نتـ: پێش دەنە.

{

سەرسابەردەنـم، تەرسابەردەنـم

ڕاسەن وخیدەی دەیزنەرسا بەردەنـم

}{ بێسارانی}.

بەردەهارەش/berdehařeş: نتـ: پێش ئەوەی هارە( دەسهاڕ، دەستهاڕ) دروست بکرێت. لەسەر بەردێکی گەورە و تەخت چالێکیان بەقەد دۆڵێک( دیگ، سەتڵێک) هەڵدەکۆڵێت و بەردێکی خڕ و گردی نزیک بە گەورەیی ئەو قۆڵکەی کە هەڵیانکەندوو ساف و لووس دەکرد و وەک جۆرێک دەستهاڕ کەن و دانەوێڵەیان پێ دەهاڕی. لە بەر دێیی ئێمە یەکێک لەمانە هەبوو بەو شوێنەشیان دوت ” هارەکان ” لەوە دەچێت پێشتر زۆرتر بووبن. بەر لە سی ساڵ کە من ئاواییم بە جێ هێشت هارەکە مابوو بەڵام کەس بەکاری نەدەهێنا.
      هەندێک لە ناو و جۆرەکانى بەرد لە زمانى کوردیدا      

بەکرە

بەرداو : بەبەردێكی شێوە چاڵ دەوترێت ئاوی تێدا كۆبووبێتەوە

بەردە ئەستێ

بەردەترام

بەردە دارچینیی

بەردەکۆڵ

بەردەهەسان

پیچکەبەرد

تاتەبەرد

تاشەبەرد : تاوێر. 

تەتەبەرد

تەتوولکەبەرد

تەرەم

تەلەبەرد

جاڵە بەرد

چەو  

خڕەبەرد

زیخ

سان

فۆسیل :  بووبه‌ردی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ یان رووه‌ک.[ ئینگـ : Fossil].

کاشە 

کێل

گابەرد

لم : لمیش جۆرێکی زۆر بردی بەردە.

هۆپەڵ

.

.

__________

بەرد/berd: ن: یەکەی پێوانی کێش : 14 پاوەند : 6.348 کگم.

: پارچەک ئاسن یا هەر ماددەیەکی تری لەم بابەتە کە کێشانەی دیارە بۆ دیاریکردنی قورسایی ئەو شتانەی کە بە کێشان دەکڕدرێن و دەفڕۆشرین. دەخریتە تای تەرازوو.

.

.

.

.