زراو ¹ /ziraw: ن:[ توێ][ ئاڤێسـ: arAz]{ كانگا، ل، 54} ئەترەش، تاڵە، زالوو، زاڵە_ زاڵۆ، زاوور، زەرداو، زەردوویی، زەنەق _ زەندەق، زەهلە، زراڤ، زێلك _ زیلک، زیەلک، زیەڵ، نەترە، هەترەش.

بەردی زراو/berdî ziraw: نتـ:[ نخ] زیخی توورەکەی زراو : بریتییە له‌ ته‌نی ڕه‌ق که‌ له‌ به‌رد ده‌چێت و له‌ ناو کیسی زراو دا دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ بچوك بێت بەئەندازەی زیخێك، یان‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت به‌قه‌د تۆپێکی گۆڵفی لێبێت.[ ئینگـ : Gall Stones].

تراوی زراو/tirawî ziraw: نتـ:[ توێ] بریتیه‌ له‌ شله‌یه‌ك كه‌ جگه‌ر دروستی ده‌كات، لەڕێگای بۆڕییەکەوە بەناوی بۆڕی جگەر : Hepatic duct ڕەوانەی کیسەی زراو دەکرێت. بۆ ئەوەی دوای کۆبوونەوەی لەکاتی پێویستدا لە ڕێگای بۆڕی زراوەوە ڕەوانەی دوانزەگرێ دەکڕیت و لە ڕەوتی هاڕینی چەوری بەشداری بکات. بۆ هه‌رس کردنی چه‌وریه‌کان و چه‌ند ماده‌یه‌کی وه‌ك کۆلیستیرۆڵ و بلیروبین( bilirubin)ی تیایه‌ که پاشه‌ڕۆیکه‌‌ له‌ ئه‌نجامی تێکشاندنی خڕۆکه‌ سوره‌کانی خوێن له‌ جگه‌ردا دروست ده‌بێت، زراو له‌ کیسی زراودا پاشه‌که‌وت ده‌کرێت تا کاتی به‌کارهێنانی. [ ئینگـ : Gall، bile].

کیسی زراو/kîsî ziraw: نتـ:[ توێ] توورەگەی زراو : ئۆرگانێکی کیسه‌یی بچوکه‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی سك دا و ده‌که‌وێته‌ ژێر جگه‌ر له‌ خوار په‌راسوی چواره‌م له‌ لای ڕاست.  توورەکەیەکە بە درێژایی 10 – 12 سم و پانایی 2,5 سم دەبێت.  کیسی زراو به‌شێکه‌ له‌ سیسته‌می زراو( biliary system ) که‌ جگه‌ر و په‌نکریاس پێکی ده‌هێنن و کاریان دروست کردنی ماده‌ی زراو و هه‌ندێ ئه‌نزیمی هه‌رس کردنن.[ ئینگـ : Gall bladder].

لولەی زراو/luleî ziraw: نتـ:[ توێ] ئەو لولە باریکەیە لە نێوان توورەکە یان کیسەی زراو و لوولەی هاوبەشی زراو.

لولەی هاوبەشی زراو/luleî ziraw: نتـ:[ توێ] 

نیشانەكانی زراو/nîšanekanî ziraw: نتـ:[ نخ] بریتین لە ئازار لە ناوەڕاست یان لای راست و سەرەوەی ناوچەی سك لە ژێر پەراسووەكانی پێشەوەدا. ئازارەكە بە شێوەیەكی كتوپڕ دەستپێدەكات بۆ شانی راست بڵاودەبێتەوە. هەروەها ئازارەكە بە ئاسانی هێورنابێتەوە، ناڕحەتی بۆ هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوەی ئاسایی پەیدا دەكات، لەوانەیە بۆ ماوەی 15 خولەك تا 24 كاتژمێر بەردەوام بێت( بە تێكڕایی 1 ـ 5 كاتژمێر درێژە دەكێشێت)، زیاتر لە پاش ژەمەكانی خواردندا سەرهەڵدەدات، گەلێك جاریش لە كاتی شەودا ئازارەكە بەرۆكی نەخۆش دەگرێت و لە خەو بێداری بكاتەوە. لەوانەیە كە ئازارەكە ڕشانەوەی لە دوا بێت و كەمێك لە توندییەكەی كەم بێتەوە. ئەگەر ئازارەكە نیشانەی تری وەكو تا، هێڵنج، یان كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردنی لەگەڵدا بوو ئەوا لەوانەیە كە زراو دووچاری هەوكردنێكی تیژ بووبێت. ئەگەر بەردی زراو رێڕەوی هاوبەشی زراو بگرێت ئەوا نەخۆش نیشانەی تری لێ دەردەكەون وەكو : زەردوویی Jaundice، تاریكبوونی رەنگی میز، كاڵبوونی رەنگی پیسایی، لەرزوتا . تاكە رێگا بۆ چارەسەركردنی بەردی گورچیلە نەشتەرگەری لابردنی بەردەكان و لابردنی كیسی زراوە.

.

.

______________________

زراو ² /ziraw: ن:

1 – زارە( كهـ)، زارەترەک، زاڤر.

2 – توانای بەرانبەر وێران. { هەژار، ل، 376}.

زراوبردن/ziraw birdin: كتپ:[ ئد][ زراو+ بردن] ترساندن، تۆقاندن، دلهاندن، زەندەق بردن، زەهلەبردن.

زراوبردوو/ziraw birdû: ئانفا: برێتی لە زۆر ترساو.

زراوتۆقین/ziraw toqîn: كتن:[ زراو+ تۆقین] زراوترسان، زارەچوون، توورەكەی زراوێ : كە بەنێوە ڕاستی كەلێنی دوولۆی جەرگەوە نووساوە دڵۆپ دڵۆپ بەسەر ئاشك( گەدە) دا دەتكێت تا خورادن بتاوێتەوە.

زراوچوواندن/ziraw čuwandin: كتپ:[ زراو+ چوواندن] تۆقاندن، ترساندن.

زراوچوون/ziraw čûn: كتن:[ زراو+ چوون] تۆقین، زەهلەبردن، زراوترەكبوون، زاڵەتەقین، زراوتۆقین.

زراونەمان/ziraw neman: كتن:[ زراو+ نەمان] زراوتۆقین، زراوچون.

.

.

.

.

{ سەرچاوە :

www.kurdzhin.net 

www.mkurdan.com

}