بار ¹ /bar: ن:[ پەهلەوی : bār]
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەكێ |
1 – کاڵا و کەلوپەل یان هەرشتێک کە لەگونێ، توورگە، کارتۆنێک، سندوقێک بنڕێت یان بپێچرێتەوە و بتوانرێت لە سەر پشتی یەکسم و ووڵاخ یان لە ناو ئۆتۆمۆبیل و کەشتی و فرۆکە دابندرێت، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی( دوور یان نزیک)ی دیکە بگوێزرێتەوە.
:: … ماڵەکەی لە دێی قەرەگوێز جێی حەسانەوە و پشوودانی ئەو کاروانچییانە بوو کە لە دیوی گەرمێن ڕا بارەتووتن و سابوون و چایان بە قاچاغ دێنا بۆ شاری بۆکان.{ کەریم ئیلخانی}
:: زوو بڕۆ بۆ ئەوەی بارەدارەکەت بفرۆشی.
:: باری فڕۆکە.
{ بارە گوێز لێ بنێن خڕەی نایەت}{ ئد} واتا : ساویلکەیە یان لە هیچ نازاتێت.
{ بارت بگرە و باجت بستێنە}{ ئد} واتا : بەچاوی خۆت شتێکت نەدی قسەی لێمەکە.
3 – دۆخ، هەڵوێست.[ ئینگـ: attitude]{ پەزیشکی، ل، 51}.
بارانە/barane: نتـ:[ کۆن][ ئاب][ بار+ ئان+ ئە]
1 – پارەیەک بووکە کاروانسەرا و خانچی بەگوێرەی بارەنداز لە کاروانچیان دەسەند بۆ ئەوەی بارەکەیان لە باربەند بخەن بە پێی ئەو ماوەییەی کە تیادا دەمان.
2 – باجێک بووە ئاغا لەکاروان چی دەسەند کە بە زەوییەکەیدا تێدەپەڕین.
باراندن/barandin: کتپ:[ کباک]
بارەبەر/bareber: ئانفا:[ بار+ ئە+ بەر( بردن)] بارگیر، بارکێش، چارەوا، چالینگ : بەرزە وڵاغ وەک ئەسپ و ماین، بارگوێزەر : هەر ووڵاغێک کە باری لێبندرێت.
:: بارەبەرمان هەر ئەم گوێدرێژەیە.
بارەدار/baredar: ئانتـ:[ بار+ ئە+ دار] گورزەدار.
بارەکی/barekî: نچ:[ بار+ ئەکی] بارەبەرک : حالی وڵاغێک کە بتوانێت بارهەڵبگرێت.
:: ئێسترە زەرد بارەکی بوو.
بارەنداز/barendaz: نتـ:[ کۆن][ بار+ ئەنداز( پهـ: هەنداختەن: هەنداچەک)] جێگەی خستنی بار لەبەربێلایەکە لە خان وکاروانسەرایان، دروستیان دەکرد بۆ ئەوەی بەفروباران وهەتاولێی نەدات.
بارەنناز/bareninaz: نتـ: [ بار+ ئەنناز( ئەنداز)] بارەفراز، بارەنداز.
باربەست/barbesit: نتـ:[ بار+ بەست( بەستن) ] ئامادەیە بۆ گەشت( سەفەر).
باربەستە/barbeste ئانفا:[ بار+ بەستە( بەستن)] ئامادە، تەیار.
باربەستن/barbestin: کتن:[ بار+ بەستن] تێکنانی ئەسباب و کەلوپەلـی گەشت یان کۆچ، بارگە تێکنان، سازکردن و پێچانەوەی بار بۆ رەوانە کردن و گواستنەوە.
:: بارەکان بەستراون لە خانەکەن.
باربەستکردن/barbestkirdin: کتپ:[ بار+ بەست( بەستن)+ کردن]
1 – باربەستن: باربەستنی خۆیلت کردووە و شەوەکی وەرێ دەکەون.
2 – خۆسازدان بۆ ئەنجام دانی کارێک.
باربەند/barbend: نتـ:[ کۆن][ بار+ بەند]
1 – باریکەگوریسێ کە پاش بار پێچان بە گوریس دەبەستن بۆ ئەوەی لەڕێگادا هەڵنەوەشێتەوە، لەگووش یا لە موو دروست دەکرێت.
2 – [ کۆن] بەهاربەند : تەویلەی سەرنەگیراوی هەڵبەستراو بۆ یەکسم.
باربەندی/barbendî: نچ :پێچاندنەوەی بار و بنە.
باربەنی/barbenî: نچ: باربەندی.
باربردن/barbirdin: کتن:[ بار+ بردن]
1 – بارگوێزانەوە، بارکێشان.
:: باردزیم : دز هات و بارەکانی برد.
2 – هەڵکردن و وەلێقەبول کردن.
بارپێچ/barpêç: نفا:[ بار+ پێچ( پێچان)] باربەست.
بارپێچان/barpêçan: کتن:[ بار+ پێچان] باربەستن.
بارپێچاندن/barpêçandin: کتپ:[ بار+ پێچاندن] باربەستاندن.
بارخانە/barxane: نتـ:[ بار+ خانە][ کناو، مکـ] ئەمبار، ئەنبار، عەمبار: شوێنێکە کەباری زۆریەک لەسەریەکی تێدا دادەنرێت.
:: بارخانەی تووتن.
:: بارخانەی خوری.
:: بارخانەی لۆکە.
بارخانەکردن/barxanekirdin: کتپ: هەڵچنینی فەردە و بار( هەرچییەک بێت)، لەسەریەک، لە عەمبار یان جێگایەکی تایبەتی تردا.
بارخانوو/barxanû: نتـ:[ بار+ خانوو( ماڵ)] هیم، خیم، بناغە : شتومەکی ناوماڵ.
بارخانی/barxanî: نتـ:[ بار+ خانی( خانوو)][ کباک، زا] بارخانوو، هیم، خیم، بناغە : شتومەکی ناوماڵ.
بارخستن/barxistin: کتن:[ بار+ خستن]
1 – [ کۆن] داگرتنی بارەکانی کاروانێک لە پشتی ووڵاغان، لە خانا یان هەر جێگایەکی تردا بۆ ووچان و ماندوو دەرکردنی ئاژەڵەکان.
2 – جۆرە کەوتنێکی مریشک و کەڵە شێرە لە سەر تەنیشت.
بارخوار/barxwar: ئانتـ:[ مجـ][بار+خوار] بارکەوتوو، شکستهێناو.
بارخواری/barxwarî: نچ:[ بار+ خوار+ ئی] بارکەوتووی، شکست هێناوی.
بارخواستن/barxwastin: کتن:[ بار+ خواستن] کرێکارێک کە بارێکی بوێت بیگوێزێتەوە.
باردابەستن/bardabestin: کتپ:[ بار+ دابەستن( دا+ بەستن)]
1 – زۆرتوند بەستنی( پێچاندنی)بار.
2 – دامەزراندنی بار لەشوێنێک.
بارداگرتن/bardagirtin: کتن:[ بار+ داگرتن( دا+ گرتن)] فەردە هێنانەخوارەوە.
بارڕاست کردنەوە/barřastkirdnewe: کتپ:[ بار+ ڕاست+ کردنەوە] لاباریخوارهێنان : یارمەتیدانی هاوکاروان کە بارەکەی لاسەنگ دەبوو.
بارڕاکێشان/barřakêşan: كتپ:[ بار+ ڕاکێشان] كۆڵڕاكێشان.
بارسڤکی/barsvkî: نچ:[ کباک] بارسووکی.
بارسووک/barsûk: ئانتـ:[ بار+ سووک( سڤک)]
1 – باری مرۆڤی بێ ئەرک. باری کەسێکە کەچووە شوێنێکی نوێ، کەسی ئەو شوێنە بەخۆیەوە ماندوونە کات.
2 – خەم نەخۆری بۆ دونیا.
3 – هەژارونەدار.
:: کەرکوڵ و بارسووک.
بارسووکبوون/barsûkbûn: کتن:[ بار+ سووک+ بوون] کاتێک کە هەواڵێکی خۆشت بۆ بێت لە کارێکی دژواردا، و ئەوجا بەسانایی کێشە دەبیندرێت.
بارسووککردن/barsûkkirdin: کتپ: کەمکردنەوەی قورسایی باری ووڵاغ یان هەر هۆیەکی تری گواستنەوە.
:: ئەم سەربارە داگر و هەندێک باری گوێدێژەکە سووککەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێت.
بارسووکە/barsûke: ئانتـ:[ بار+ سووک+ ئە] چاڵاک، بزێو. لەش سووک.
بارسووکی/barsûkî: نچ:[ بارسووک+ ئی ]
1 – بێئەرکی، بێتەکلیف.
2 – بریتی یە لەبوونی مرۆڤ بە سووک بار و کەم ئەرک بێت
:: ئەگەر ئیمڕۆ ئیشەکانت تەواو بکەی بارسوکی یەیۆ سبەنێ.
بارفرۆش/barfiroş: نفا:[ بار+ فرۆش( فرۆشتن)] کەسێک کە کاری کرین و فرۆشتنی بە تێکڕای میوە و تەڕەبارە، کەسێک کە بە بار دەکرێت و بە بار دەیفرۆشرێتەوە.
بارفرۆشتن/barfiroştin: کتن:[ بار+ فرۆشتن] کردەوەی کرین و فرۆشتن بەبار.
بارقۆل/barqol: ئانتـ:[ ؟ ] خۆڕاگر، پشوودرێژ، بەپشوو.
بارقورس/barqwris: ئانتـ:[ کو : بار+ ع : قورس] بارگران، گرانبار.
بارقورسی/barqwrisî: نچ: بارگرانی.
بارکەوتن/barkewtin: کتن:[ بار+ کەوتن] کەوتنە خوارەوەی بار لە سەر پشتی ووڵاغ.
بارکەوتە/barkewte: ئانفا: بارکەوتگ، نەگبەت.
بارکەوتوو/barkewtû: ئانفا:[ بار+ کەوتوو( کەوتن)] بارکەوتە.
1 – خاوەن بارێک کە بارەکەی لە پشت بارەبەر کەوتبێت.
2 – داماو، لێقەوماو.
بارکردن/barkirdin: کتن:[ بار+ کردن] ووڵاخ بارکردن، بارکردنی بارەبەر، باربەندی، کۆچ کردن، قۆناخ گۆڕین، خستنەسەر، لێ پترکردن.
بارکراو /barkiraw: ئانفا:[ بار+ کراو( کردن)] بەستاو.
بارکردن/barkirdin: کتپ:[ بار+ کردن] بارکرن( کباک).
1 – خۆسازکردنی کاروان و با خستنە سەرپشتی وولاغان.
2 – کۆچکردنی ماڵێک یان خەڵکی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر.
:: ماڵی مام برزۆ باریان کرد،
:: دە رۆژی تر باردەکەین دەچینە هەوارێ.
بارکردنی ئەتۆمی/barkirdinî atomî: نتـ: ئەێونی کردنی ئەتۆمی.
بارکووڵە/barkûľe: نتـ:[ کباش، کهـ] ئەو بارەیە کە مرۆڤ بە پشتی هەڵی دەگرێت.
: بارکووڵە چیی هاوەکووڵیەوە.
بارکێش/bar kêŝ: نفا:[بار+ کێش] ووڵاغ، بریتی یە لەیەکێک کە ئەرکێکی قورس کەوتبێتە سەری، کۆڵ هەڵگر، کۆڵ کێش، بارگیر.
بارکێشان/barkêşan: کتن:[ بار+ کێشان] کۆڵکێشان، کۆڵ هەڵگرتن، شت گوێزانەوە.
بارکێشی/barkêşî: نچ :[ بارکێش+ ئی] خەریکبوون بە هەڵگرتن وهێنان و بردنی باری ئەم وئەوەوە.
بارگر/bargir: نتـ: دارێکە دەدرێتە بەرباری هەرەسەروو لە چەند بارێکی زۆر کە بارخانەکدا بن بۆ ئەوەی کە نە ڕووخێت.
بارگە/barge: ن:[ بار+ گە(جێگە، جێگا)]
1 – [ کۆن] خورجین، بەروبۆخچە: نوێن و کەل و پەلێکە کە ڕێبوار بیبات لەگەڵ خۆی بە ووڵاغ.
2 – سەیزخانە، سەیسخانە، قورسایی ئەوبارەیە، کە کەسێک هەڵی بگرێت.
بارگەتێکنان/bargetêknan: کتن: باربەستن، خۆ ئامادەکردن بۆسەفەر.
{
کە بارگەت بۆ سەفەر تێکنا عەزیزم
شکا ئەستوندەکی تاوڵی مرادم
}{ هێمن}.
بارگەچی/bargeçî: نتـ:[ کۆن][ کو : بارگە+ تو : چی]
1 – کارەکەرێک کاری ئەوە بێت بارگە بسازێنێت لە کاتی گەیشتنیان لە گەڵ کارواندا بوخچە و خورجین دەکاتەوە.
2 – سەرکاروان.
بارگەکراو/bargekiraw: نفا:[بارگە+ کراو( کردن)]
بارگەکردن/bargekirdin: کتپ:[ فیز]
بارگە گر/bargegir: نتـ:[ کۆندێسە: Kondense].
بارگەگرتن/bargegirtin: کتپ:
بارگەی تاقەکار/bargey taqekar: نتـ:
بارگەی پونت/bargey point: نتـ:
بارگڕە/bargah: نتـ:[بار+ گڕە]
بارگەر/barger: نتـ:[ کباک] بارهەڵگر.
بارگەمی/bargemî: نتـ:[ بار+ گەمی: کەشتی] باری کەشتی.
بارگران/bargiran: ئانتـ:[ بار+ گران]
1 – بارقورس، کەسێک کە ئەرکی زۆری لەسەرە.
2 – بریتی یە لە میوانی چاوچنۆک، یان هەڤاڵی خوێنتاڵ.
3 – لەش قورس، تەمەڵ و تەوەزەڵ.
4 – ژنی سکپڕ.
بارگرانایی/bargiranayî: نچ:[ بار+ گران+ ئای]
1 – ئەرک وماندوێتی زۆر، ئەو ئەنجامەی بارێکی گران( ماددی و مەعنەوی) لەمرۆڤ یان گیانلەبەرێکدا بەدی دەکرێت.
بارگرانی/bargiranî: نچ:[ بارگران+ ئی] بارقورسایی.
1 – کەل و پەلـی زۆر لەگەڵ خۆبردن بۆ گەشت و سەفەر….
:: کوڕە جا بۆ دوو رڕۆژ دەچی ئەم هەموو بارگرانی یە بۆچی؟.
2 – کاری ئەرک و تەکلیفی زۆر خستنە سەر کەسێک.
:: ئەگەر نا بێتە بارگرانایی ئەم جانتایەم لەگەڵ خۆت بەری بۆ فەرامەرز.
بارگرانی/bargiranî: نچ:[ باگران+ ئی] بارقورسی.
بارگۆرین/bargořîn: کتن:[ بار+ گۆڕین] پەرەسەندن.
بارگرێدان/bargirêdan: کتپ:[ بار+ گرێدان] باربەستنەوە.
بارلێنان/barlênan: کتن: کۆچ کردن، بارکردن، باری گەشت بەستن.
بارناردن/barnardin: کتن:[ بار+ ناردن] کەلوپەل رەوانەکردن.
بارنەبەر/barneber: ئانفا:[ بار+ نە+ بەر( بردن)]
1 – بریتییە لە گوێ نەبیست و لاسار و نەگونجاو.
2 – مرۆڤێک کە بەکەڵکی کارنەیەت.
3 – قەبوول نەکردنی ووڵاغێ کەباری لێ بنرێت جا لەبەر چەمووشی یان لاوازی.
بارنەبردن/barnebirdin: کتن:[ بار+ نە+ بردن] هەڵنەکردن، گوزەران نەکردن لەگەڵ یەکێک.
:: هەرچێ دەکەم باری نابەم.>< باربردن.
بارنەوەر/barnewer: ئانتـ:[ گگ] بارنەبەر.
بارنەوەری/barnewerî: نچ:[ گگ] بارنەبەری.
باروبارخانە/barûbarxane: نتـ:[ بار+ و+ بارخانە]
1 – کەڵو پەڵ و پارچە و شتێک کە بە کاروان دێت.
:: باروبارخانە ی حەمەقەدۆی موسلێیش وانابێت.
2 – بە هیما بۆ کەنەڵی گەورەی ژنانی دەڵێن.
:: عەجەب باروبارخانەیەکی هەیە.
باروبنە/barûbine: نتـ: کناو، مکـ:[ بار+ و+ بنە] ماڵ و کۆچ. بنەو بارخانە، کەلوپەلـی گەشت کردن.
بارهەڵگر/barheľgir: ئانفا:[ بار+ هەڵگر( هەڵگرتن)]
1 – کۆڵکێش، زەحمەت کێش.
2 – بارەبەر.
بارهەڵگرتن/barheľgirtin: کتن: تواناهەبوونی کەسێک کە بارێک هەڵبگرێت.
:: ئەم بارە قورسە چۆن بەو منداڵە بەستەزمانە هەڵدەگیڕێت؟.
باری/barî: ن:[بار+ ئی] شیاوی بارکردن، بەرامبەر بە سواری.
باریان/bariyan: کتن: بارین.
بارین/barîn: کتن: باریان.
بارکرن
barkirin
بێبار/bêbar: ئانتـ:[ بێ+ بار]
1 – وازی وازی، هەردەم لەسەر سەودایەک.
2 – کەلای خواروو خێچ و لاپان.
3 – مرۆڤی نالەبار، شتی بێبەر.
بێباری/bêbarî: نچ:[ بێ+ بار] ئەوەی پێوەندی بە( بێبار) ـەوە هەبێت.
.
.
_______________
بار ²/bar: ن:
تێبینی |
ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین ئەو وشانە هەموو هۆنۆنومی گوزارەیان هەیە، وە بۆ ئەم مەبەستەش جودا کراونەتەوە |
1 – چلۆناێتی، دۆخ، هەڵومەرج.
2 – شێوەی هەڵکەوتنی شتی ماددی، دیوی ڕاست و ڕووی ڕاستی شتێك.
:: ئەم قاڵی یە لەباری خۆی رانەخراوە. فەرشەکە بەباری خۆیدا ڕاخەن.
3 – بەیەکێک دەگووترێت کە کارێکی ناسکی بەدەستەوەبێت ونەتوانێت لێی بدوێت.
4 – بە ئافرەتێکی سكپر دەگووترێت کە مەترسی لەبارچوونی لێ بکرێت
:: بارەکەی شووشەیە.
5 – شیان.
6 -[ ل] بەری میوەهات.
باردار/bardar: ئان:[ بار + دار] ئاژەڵی دووگیان، ئاڤس، ئاووس.
باردڵ/bardiľ: ئانتـ:[ بار+ دڵ] خەم و خەفەت.
باردۆخ/bardox: نتـ:[ ؟] گوزەران، بارودۆخ.
بارتەنگ/barteng: ئانتـ:[ بار+ تەنگ] خەفتبار.
بارچەوت/barçewt: ئانتـ:[ ئد] بێ ئاکار، مرۆڤی ناڕاست : گوزەرانی کەسێک قسەی کەسی بە گوێدا نەچێت یان کەسێک کردەوەی پێچەوانەی باو نەرێتی کۆمەڵ بکات.
بارچەوتی/barçewtî: نچ : ئەنجامی کار و کردەوەی مرۆڤی بارچەوتە.
بارودۆخ/barûdox: نتـ:[ بار+ و+ دۆخ]
1 – هەلو مەرج. لایەن و چلۆنایەتی بارو هەڵکەوتنی شتێک.
:: ژن لە بارودۆخی ئێستاکەی دنیا بەرە و ئازادی پتر دەڕوات.
بارهاتن/barhatin: کتن:[بار+ هاتن]
1 – بەرهەم هێنان، هاتنەبەرو پێگەیین. خۆگرتنی رۆژانی منداڵی.
:: ئەم هەتیوەباش بارنەهاتووە.
2 – هەڵکەوتن، ڕەخسان.
باری ئاسایی/barî asayî: نتـ: دۆخی ئاسایی.
باری پێوانەیی/barî pêwaneyî: نتـ:
باری چینی/barî çînî: نتـ: کۆمەڵەی کارکەرە زگماکیەکان لە کەسێکدا.
باری خوازەیی/barî xiwazeyî: نتـ: باری سروشتی.
باری درێژخایەن/barî dirêjxayen: نتـ:
باری کۆڵ /barî koľ: نتـ: کۆڵباری، پشتە.
باری لار/barî lar: ئانتـ: لای باری خوار.
باری نائاسایی/barî naasayî: نتـ: دۆخی نائاسایی.
باری نالەبار/barînalebar: نتـ: دۆخی نالەبار.
باری ناکاویی/barî nakawyî: نتـ: باری نائاسایی.
باری نوێ/barînwê: نتـ: سەردەمی نوێ.
باری هاوسەنگی/barî hawsengî: نتـ:
.
.
_______________
بار ³/bar: ن:[ نخ]
1 – توێژاڵێکی سپی زەرد باوە، لە ئەنجامی هەندێ نەخۆشی( لەرزوتا، قەبزی…) لە سەرلێوی دەنیشێت.
:: لێوی باری گرتووە.
{
هەرچەندە گوناهی دەمەکەت بارە لە سەر لێو
حەددی چییە ( ناڵی) کە بڵێ: ماچە کەفارەت
}{ نالـی}.
2 – بۆغ و سپیای سەرزمان.
:: زمانی دەرهێنا باری لەسەر نیشتبوو.
3 – نەساغی
:: بیمار و لەش بە بارم.
.
.
_____________
– بار 4 /bar – : ن:
1 – پاشگرێکە لە زمانی کوردی دوای ناو دەکەوێت و ناوێکی نوێی لێ دروست دەکات :
:: جۆبار ( جۆ+ بار).
:: ڕووبار ( ڕوو+ بار).
:: زێبار ( زێ+ بار).
تێبینی |
ئەم وشەیە لە زمانی پەهلەوییدا[ بار ]ـە و چەشنی وشەیەکی سەربەخۆ واتای( کەنار، لێوار، ڕەخ) بووە. لە زمانی سانسکریتی[ ڤارە] هەر ئەو واتایە دەگەیەنێت.( معین). وەها تێدەگەم وشەی( وار) و( هەوار) بەواتای[ جێگای دابەزین]( کەمپ، خان، ئۆردووگا، قۆناغ)، هەروەرها وشەی( وار)ی قومار کە واتای[ هەقی جێگا]ی وەرگرتووە و لە( araW: ڤەرە)ی ئاڤێستایی وەرگیراون.{ زەبیحی}. |
2 – پاشگرێکە لەزمانی کوردی دوای ناو دەکەوێت و دەیکات بە ئاوەڵناو :
:: گونهبار ( گونهـ+ بار) : هەتیو، سێوی
:: ستەمبار ( ستەم+ بار)
[ سفەتێک و پێشانی دەدا( موسوف) مەدلوولی ئەو ناوەی تێدایە یا هەیەتی کە( سفەت)ـەکەی لێ دروست بووە]
تێبینی |
1 – دوورنیە ئەم( پاشگرە) هەر( بار) بێت و مەبەست ئەوە بێت( موسوف) ئەو ناوەی لێبارکراوە. { زەبیحی} |
2 – ڕەخی ئاڤێ
:: زێ بار : زێبار :: ڕووبار :: جۆبار. |
3 – ناوگرێکە لە زمانی کوردییدا بەکاردەهێندرێت وەک : |
لەبارچوون/lebarçûn: کتن: منداڵ فڕێدان : ژنەی مناڵ لەباری چگە.
لەباردان/lebardan: کتپ :
1 – گوێزاندنەوەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.
2- هەڵگرتنی و ڕۆیشتن : شەوەکی ئەول گوڵ سووا لەباردان.
.
.
_______________________
بار 5 / bar: ئان: ڕاستی و دروستی.
:: پیاوێکی بێبارە.
:: دەرفەتێکی لەبارە، با لە دەستی نەدەین.
{ باری کەوتووە}{ ئد} واتا : نوشستی هێناوە، لەکۆمەڵدا سووک بووە.
.
.
____________
بار 6 / bar: ئاک: پشت.
:: لە گۆڕەپانی بار گردەکە بووین.
.
.
.
.