موو ¹ /mû: ن:[ توێ] پرچ:pirç، پۆر:por( کباک)، پۆرت _ پوورت، تووک:tûk، قژ:qij ، تیسک، هەڤداک( بۆسەر : قژ یان پرچ)، ( بۆئەندامی زاوزێ: بەرەتووک)، بەشێکە، ڕواوە لەئێپیدێرم( چینی دەرەوەی پێست) لەگوانداراندا. یەکێک لە سەرەکیترین تایبەتمەندییەکانی گوانداران ھەبوونی مووە لەسەرجەستەیان، ھەرچەند ھەندێکیان لەقۆناغگەلی ژیانیاندا موویان نییە.[ ئینگـ: hair][ لا: Tricho].

:: لەترسانا مووەکانی سەری قیت بوونەتەوە.

موواویی/muwawîy: ئانتـ:[ توێ] بەموو.

مووە ئێشێ/muwe êşê: نتـ: ئێشەموویی.[ ئینگـ: Trichodynia]

مووەتان/muwetan: ن:[ کباک][ کەرەستە] مووکێش.

مووەترسێ/muwe tirsê: نتـ: ترسەموو.[ لا: Trichophobia].

مووە هەستێ/muwe hestê: نتـ: هەستی موویی.[ ئینگـ: Trichoesthenia].  

مووئێشە/mû êşe: نتـ: کاتێک دەست لە ئەو مووە بدەیت، بێشێت.[ لا: Trichalgia]

مووچاندن/mûçandin: کتپ: چەماندنەوە.

مووچاندنەوە/mûçandinewe: کتپ: خوارکردنەوە.

مووچڕک/mûçiřik: ن:[ کباک] مووچووڕک، مچووڕک، تەزوو، مووچنگ.  

مووچک/mûçik: ن:[ کباک] مووچنگ، مووکێش: ماشەیەکە مووی پێدەکێشرێت.  

مووچنگ/mûçing: ن:[ کباک] مووکێش.  

مووچنگۆک/gokmûçin: ن:[ کباک] مووکێشی چکۆڵە.  

مووچووڕک/mûçûrikg: ن:[ کباک] مووچرووک. 

موو ڕوواندنەوە/mu řuwandinewe: ن: 

مووڕووتانەوە/mû řûtanewe: کتپ: قژوەرین.[ لا: Trichorrhea] 

مووسپی بوون/mû sipî bûn: کتن: سپێتی موو.[ لا: Trichopoliosis].

مووشکان/mûşikan: کتپ:[ ئینگـ: Trichorrhexis] 

مووقووتدان/mûqûtdan: کتن: مووخورادن.[ لا: Trichophagy].

مووکێش/mûkêş: ن:[ تشت] مووچک( کباک)، مووچن _ مووچنگ : ماشەیەکە مووی پێدەکێشرێت.  

موولابردن/mûlabirdin: کتن:

:: هه‌وكردنی پێست دوای موولابردن.  

موووەرین/mûwerîn: ن: وەرینی موو.

مووهۆنینەوە/mûhonînewe: کتن:[ موو+ هۆنین+ ئەوە].  

مووی ڕاستبۆوە/mûy řastbowe: نتـ:[ توێ] قژ ڕاست بوونەوە.

موویی/mûyî: نج، ئانتـ: پورتی : ئەوەی پەیوەندی بەموووەوە هەبێت یان لەموو بچێت.[ لا: trichoid][ ئینگـ : Hairy].

               هەندێک لە جۆرەکانی موو        

مووی بەر/mûy ber: نتـ:[ توێ]

مووی بنهەنگڵ/mûy binhengiľ: نتـ:[ توێ]

مووی چاو/mûy çaw: نتـ:[ لا : Trichiasis].

مووی دەماغی/mûy demaẍî: نتـ:[ توێ] پیلۆس.

بەموو/bemû: ئانتـ:[ بە+ موو] بەکوڵک، بەکوڵک، موودار.

بێموو/bêmû: ئانتـ:[ توێ][ بێ+ موو][ ئینگـ: hairless]

1 – رۆحلی، کۆسە، لووس _ لووسکە. 

2 – کەچەڵ، سەرڕووتاوە.

زمانی موواوی/zimanî muwawî: نتـ: زمانی تووکن.[ ئینگـ: Trichoglossia]

کەمبوونی موو/kembûnî: نتـ:[ گیان][ نخ][ کەمبوون+ ی+ موو] ڕووتبوونەوەی موو.[ ئینگـ: Alopecia].

گوڵۆڵەموو/guľoľe mû: نتـ:[ لا: hair Ball].

نەخۆشی موو/nexoşî mû: نتـ:[ لا: Trichopathy , Trichosis].

هەوکردنی پیازۆلکەی موو/hewkirdinî piyazolikey mû: کتن:[ لا: Trichitis]

.

.

____________

موو ² /mû: ن: تووکی بزن، کاور، گیسک. لەمووی بزن جەواڵ، چادر، خەرار، خرار، رەشماڵ و گوریس دروستدەكرێت.

مووبڕینەوە/mû biřînewe: کتپ:[ موو+ بڕینەوە]

مووتابچی/mûtabçî: نچ:[ کە] مووی تاوچی: کارگەی خەرار دروستکردن.

مووتاوچی/mûtawçî: نتـ: مووتابچی: مووفرۆش.

مووی بزن/mûy bizin: نتـ:[ توێ]

:: کورد مووی بزنی بۆ ڕەشماڵان دروستکردن بەکاردەهێنا.

.

.

____________

موو ³ /mû: ن:[ نخ] برنجۆک: کوان و چڵکێکە لەسەر پەنجە و ژێرنینۆک پەیدا دەبێت و زۆربەژانە.

.

.

.