بەرز/berz: ئان:[ پەهلەوی: بورز، بورژ، بۆرز( برزەنت)][ زا : بارز، بەرژ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
بەرێزینت | TNizvrab |
1 – بڵند، ڕاسەرین، بێندا، سەلیل، بەقیت وقووچی
:: باڵابەرز : باڵا+ بەرز
:: پاژنەبەرز : پاژنە+ بەرز
:: سەربەرز : سەر+ بەرز
:: كێوی بەرز : کێو+ ی+ بەرز
2 – كەڵۆ.
3 – خانووە قوتكەی بان قەڵا.
4 – هەر شتێک لەئاسمانەوە نزیکبێت یان لە زەوییەوە دوور بێت.
5 – توند و زیاد لەئاستی خۆی.
:: دەنگی بەرز.
6 – [ مجـ] بەبەها
:: شاعیری بەرز.
:: زانای بەرز.
بەرزا/berza: نتـ:[ بەرز+ ا] منداڵی نۆبەرە، بەرزایی.
بەرزاو/berzaw: ن:[ کەش] زناو. بەراو.( مدوجزر)
بەرزای/berzay: نچ:[ بەرز+ ئای] بەرزای، بەرزێنی.
بەرزایی/berzayî: نچ:[ بەرز+ئایی]
1 – بەرزەڵان، بڵنداهی( کباک) _ بڵندایی( کناو)، زینوێ _ زینی، هەڵەت : شوێنی بەرز یان ئەندازەی بڵندی شت.
:: بەرزایی چیا.
2 – شوێنی بەرز. چوكڵە.
بەرزە/berze: نتـ:[ بەرز+ هـ] ووڵاغی بەرزە.
بەرزەباڵا/berze baľa: ئانتـ:[ بەرز+ ئە+ باڵا]
1- زۆربڵند
:: كۆشكی بەرزەباڵا.
2- بەرزەلووتە : ئەنگووستی سێهەمی دەست.
بەرزەبان/berzeban: نتـ: بەرزەكی بانان.
بەرزەحەوایلە/berzeĥewayle: نتـ: كۆڵارە، بادەوە.
بەرزەفڕ/berzefiř: نتـ: بەرزفڕ : چاو لەبەرەژور، ناڕازی بە و ژیانەی كە تیایەتی.
{
هەركەسێ بەرزەفڕە زوو دەمرێ
بای بڵندی سەر و دڵ دەگرێ
}{ هەژار}.
بەرزەک/berzek: نتـ:[ بەرز+ ەك]
1 – سەكۆ.
2 – بڵندایی نێوای دەشت.
بەرزەكی بانان/berzekî baban: نتـ: گوتەیەكە تەشبیهی یەكێكی پێدەكرێت كە لە چورتمێک بەئاسانی رزگاری بووبێت.
بەرزەكەوە/berzekewe: ن: قیسڵ یا هەژگی لقوپۆپ نەكراوە. كە پەرژینی باغ و بێستانی و شتی پێبكرێت.
بەرزەكۆڵ/berzekoľ: ن:[ بابا] قەڵاپەچن.
بەرزەلووتە/berze lûte: نتـ:[ بەرز+ ئە+ لووت+ ئە] بەرزەباڵا : ئەنگووستی سێهەمی دەست، ئەنگووستی نێوان براتووتە و شادە.
بەرزەوەبوون/berzewebûn: كتن: بەرزبوونەو، درێژبوون، ڕاستەوەبوون، گەشەكردن، هەستان.
بەرزەوەكردن/berzewekirdin: كتپ: بەرزكردنەوە.
بەرزبوون/berzbûn: كتن:[ بەرز+ بوون] پەرەسەندن، گەشەكردن، بڵندبوون.
بەرزبوونەوە/berzbûnewe: كتن:[ بەرز+ بوون+ ئەوە] بڵندبوونەوە بۆ لای سەرەوە.
:: سەیركە فڕۆكەكە چەند بەرزبووەتەوە.
بەرزتر/berztir: ئانتـ:[ بەرز + تر( پڵەی دووەمی بەراوورد كردن) ] بڵندتر.
بەرزترین/berztirîn: ئان:[ بەرترین( پڵەی سێیەمی بەراوودكردن)] بڵندترین. هەرەبەرز.
بەرزترین ئاست/berz tirî asit: نتـ: بڵندترین ئاست.
بەرزترین كۆڵكەی ناووكی/berztiřîn koľekey mawukî: نتـ:
بەرزفڕین/berz fiřîn: كتن:[ بەرز+ فڕین] بریتی یە لە كەسێك كەزیاد لە ئەندازەی خۆی بخورێت و قەپ دابگرێت. خۆهەڵكێشان.
بەرزكار/berzkar: نتـ: بڵندكار.
بەرزكردن/berzkirdin: كتپ: بڵندكردن، ڕانان، وونارا.
بەرزكردنەوە/berzkirdinewe: كتپ:[ بەرز+ كردن+ ئەوە] بڵند كردنەوە، بەرزەوەكردن.
بەرزكەرەوە/berzkerewe: نتـ: بڵندكەرەوە، هەستێن، هەڵبڕ، هەڵێنەر.[ ئینگـ: Winch]
بەرزگە/berzge: نتـ: بڵندگە.
بەرزونزمی/berz û nizmî: نتـ: بڵند و نشێوی.
بەرزونزمی زەوی/berz û nizmî zewy: نتـ، شڕ: بڵند و نشێوی عەرد.
بەرزێتی/berzêtî: نچ: بەرزایی
:: پایەی كەم شاعیری كورد دەگاتە بەرزێتی نالـی.
بەرزێنەک/berzênek: نتـ:[ بەرز+ ئێنەک] ئەسانسێر، ئەشانسۆر.
بەرزی/ berzî: ن: بڵندی، بەرزایی، حەواق، گەورەیی، نەمری.
بەرزی پێو/berzî pěw: نتـ: ئامێری پێوانەی بەرزی.[ ئینگـ: Altimeter]
بەرزی ڕاستەقینە/berzî řasteqîne: نتـ:[ فیز][ بەرزی+ ڕاستەقینە].[ ئینگـ: Actual height]
.
.
.
.