نیسک/nîsk: ن:[ ڕوو][ خوار] دانەوێڵەیەکی بەری گیای نیسک و لە بنەماڵەی فاسولیایە. نیسک بە کوڵاوی بۆ خواردن بەکارددهێندرێت و چێشتی لێسازدەکرێت. قازانجی زۆری بۆ لەش ھەیە، سەرچاوەیەکی زۆر دەوڵەمەندی پرۆتین و ڤیتامینەکانەکانی گرووپی بی و سییە. [ لا : lens culinaris]

 سێ جۆری سەرەکی ڕەنگی نیسک هەیە
زەرد سۆر کەسک

لێ لە هیندستان نزیکەی 50 جۆری نیسک دەچێندرێت. نیسكی سۆر/ سوور بەزۆری دەخۆرێت. نزیکەی 8.000 ساڵێک دەبێت مرۆڤ نیسک دەناسێت، بەم ڕووەکە لە مێتزۆپۆتامیا و کەنارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست دۆزراوەتەوە. لە هیندستان خواردنێکی سەرەکییە، بەهندی پێی دەگووترێت دال : dal.

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  330.00   kcal
  پرۆتین  g 28.00
  کاربۆهیدرات  g 57.00
  ریشاڵ  10,7 g
  چەوری  g 1.2
  ئاو  g 11.2
  شەکر  2 g
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A  mg 25.00
 ڤیتامینThiamine (B1)  mg 0.5
 Riboflavin (B2)  mg 0.2
 Niacin (B3)  2.6 mg
 Vitamin B6  mg 0.5
 Folate (B9)
 Vitamin C  mg 6.2
 Vitamin D
  کانزاکان  ئاسن  mg 9.00
 پۆتاسیۆم  mg 900.00
 زینک  4.78 mg
 سۆدیوم  mg 10.00
 فۆسفۆر  mg 450.00
 کالیسیۆم  mg 50.00
 مەنگەنیز
 مەگنیزیۆم  mg 100.00

نیسكێنە/nîsk: نتـ:[ خوار][ نیسک+ ئێنە] شۆربای نیسک : بە زۆر شێوە لێدەنرێت.

.

.

.

.