پیاز/piyaz: ن:[ ڕوو][ هـ][ پەهلەوی : پییاز، پەداچ، پەدیاچ] پیڤاز، پیواز، پیووز، پیانز، پیۆنز : جۆرە سەوزەیەکە گیاکەی لەسەرزەوی باریک و شینە، نووكی تیژ و نێو بۆشە، گوڵی سپی بەشێوەی چەتر دەگرێت، چێژی توونە،  سەلكێكی خڕی توێ توێی هەیە لە ناو زەوی. چەند گەڵایەكی كلۆر دەگرێت. پیاز مژاکی گۆگردهەڵگرە و گازی ترشی ئەمۆنیا وەک : Propanthialoxid تێدایە، هەر بۆیە لە كاتی پاککردن و هەنجاندنی پیاز فرمێسک بەچاودا دەهێنێتەخوارەوە. مێژووی بەکار‌هێنانی پیاز لە لایەن مرۆڤەوە بۆ پێش 5000 ساڵ پ. ز دەگەرێتەوە لە چاخی برۆنزی یان سەردەمی فینیقیەکانەوە سوودی لێوەرگیراوە بۆ لێنانی چێشت. ڕووەكێكی گەلێک بە سوودە بۆ نموونە بۆ نەخۆشی دڵ، شەكرە، ئێسک نەرمی باشە، دژی هەوكردن و كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلسترۆل بەرگەگرتن لە تەشەنەكردنی شیرپەنجە. [Bot : Allium cepa l. Fam. Liliaceae.].

   ناوەڕۆك لە  100  گرامدا
  هێزی وزە   191 kj
  پرۆتین   1.6 گ
  کاربۆهیدرات  9.1 گ
  ڕیشاڵ  1.0 گ
  چەوری  0.3 گ
  ئاو  92.7
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A   3 RE
 ڤیتامین Thiamine (B1)   40.0 مگ
 Riboflavin (B2)   0.02 مگ
 Niacin (B3)  
 Vitamin B6   0.17 مگ
 Folate (B9)   36 مگ
 Vitamin C   9 مگ
 Vitamin D  
  کانزاکان  کالیسیۆم   23 مگ
 ئاسن   0.3  مگ
 مەگنیزیۆم  
 مەنگەنیز  
 فۆسفۆر  
 پۆتاسیۆم  
 سۆدیوم  
 زینك   0.2
 ناتریۆم   3
 یۆد   0.9

 

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە تیرە/پەل   چەشن  جۆر 
kingdom Clade class order family Genus speies
Plantae Magnoliophyta Liliopsida Asparagales Alliaceae Allium Allium ascalonicum
جیهانی ڕووەک تۆوەکاسەدارەکان  زەمبەقییەکان  هەلیونینەکان  پیازییەکان  پیاز پیازی ساکلۆت

 

         جۆرەکانی پیاز لە جیهاندا       

پیازە خووگانە/piyazexûgane: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+خووگان+ئە] پیازۆكە، پیازەخوانكە، پیازەمارانە، پیازەمشكانە، سیرەسەگانە، گونگونەسەگانە : گیایەكە كێوییە لە پیاز دەچێت بەلام ناخورێت، گەلاكانی لە پیواز دەچیت و لە كێو و شاخان شین دەبێت.[ Bot : Urginea Maritima].

پیازە كێویلە/piyaze kêwîle: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ كێو+ ی+لە] پیازۆكە.[ ئینگـ : wild onion]

پیازە گورگانە/piyaze gurgane : نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ گورگ+ان+ ئە] گیایەكی سەلكداری كشتوكاڵییە لە كۆمەڵەی زەمق. گوڵەكەی لەزەنگوولە دەچێت. [ Muscari]

پیازە گوللە/piyazegulle: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ گوللە] پیازی هوورچ. [ Bot : Colchicum Speciosum stev. Fam: Colchicaceae.

پیازە مارانە/piyazemarane: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ مار+ئان+ ئە] سیرمۆكە، پیازە مشكانە، قوڕاوە، جافڵقێنە : ڕووەكێكە بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردێت : ئەم لە پیاز دەكات و ناخوڕێت[ Bot : Allium Scorodoprasum . Fam . Lilaceae.]

پیازە مشكانە/piyazemiškane: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ مشك+ئان+ ئە] پیازۆكە، پیازەخووگانە.

پیاز سەگانە/piyazsegane: نتـ:[ ڕوو][ كل][ پیاز+ سەگ+ئان+ ئە] پیازی كێویلە.

پیازۆكە/piyazok: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئۆك+ ئە] گیایەكی كوێستانی بەهارییە، سەلكی وەك پیازی فستقە و گەلای وەك (كنیوڵ) وایە، بەلام ئەم گیایە هەر لە شاخان دەڕوێت.

پیازۆلكەی موو/piyazolkey mû: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئۆلكەی+ موو] ڕیشە و بنی تووك و موو كە گرمۆلەیەكی سپی چووكە. سەلكی ڕەگی موو لە ناو پێستدا.

پیازی/piyazî: نتـ:[ ڕەنگ] بە ڕەنگی تیكوڵە پیواز.

پیازی ئاسایی/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ پیازی ئاسایی] پیازی توێکڵ زەرد. سەر بە تیرەی kepaløg-slægten لە خێزانی : lilje-familien. ئەم پیازە بەوە ناسرەوە بۆن و بەامی تیزە کە کاتیك ووردی دەکەیت فرمێسک بە چاو دێنێتە خوارەوە. کاتێک زیاتر سوورکرێتەوە یان بکوڵیندرێت شیرین تر دەبێت.[ ئینگـ : yellow onions][ لا: Allium cepa ].

پیازی بەهاری/piyzî beharî: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ بەهاری] جۆرە پیازێکی کێوییە لە کیشوەری ئەمەریکای باکوور شین دەبێت بە تایبەت ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا.[ لا : Allium tricoccum]

پیازی دەریا/piyazî derya: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ دەریا]: پیازەمشكانە، پیازۆكە، قوڕاوە، جافڵقێنە.

پیازی دێو/piyzî dêw: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ دێو]

پیازی ژاپۆنی/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ ژاپۆنی] [ لا :Allium fistulosum ]

پیازی سکالۆت/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ سوور] شێوەی ئەم پیازە نیو بازنەیی یە، باریکەلە و درێژە، لە نیو لەت پیاز دەکات و ڕەنگەکەی لە شێوەی پیازی زەردە یان کەمێک تۆختر.[ فەرەن : eschalots][ ئینگـ : shallots][ لا : Allium ascalonicum].{ تێبینی : ناوی skalotte دەگەڕێتەوە بۆ سەردەم،ی گرێکی دێرین، کە ئەوانیش بەناوی شاری Ashkelon فینیقییەوە وەریان گرتووە}

پیازی سپی/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ سپی] لەشێوە لە پیازی ئاسایی دەکات، لێ ڕەنگ سپی یە و بۆن و بەرامی وەک پیازی ئاسایی توند نیە. بەکاڵی یش دەخورێت وەک سەلاتە.

پیازی سوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ سوور] لەشێوە لە پیازی زەرد دەکات، لێ ڕەنگی سوورێکی تێر یان مۆرباوە. ئەویش بەهۆی بوونی ماددەی( ئانثۆساین : anthocyanin ، Anthocyane)، ڕەنگی توێکەی سوور دەکات، ماددەیەکە لە دژەئۆکسیدەکان و توێژینەوەکان سەڵماندویانە کۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن کەمدەکاتەوە.[ ئینگـ : Zittauer]

پیازی سوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ بەهاری] [ لا : Allium sativum]

پیازی سوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ بەهاری] [ لا : Allium cepa var. cepa]

پیازی کێوی/piyzî kêwî: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ کێوی] بڵندی ئەم جۆرە پیازە لە نێوان 50 – 60 سم دەبێت.[ لا : Allium oleraceum]

پیازی گورستانی/piyazî gurstanî: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ گورستان+ ی]

.

تەڕەپیازی ئەستوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ بەهاری] [ لا : Allium porrum var. porrum]

.

پیازین/piyazîn: ئان: [ پیاز+ ین] ئەوەی پێوەندی بە پیازەوە هەبێت.

  پیازا لە واتای تردا

پیازاخ/piyazax: نتـ:[ خوار][ كهـ] پیازداغ : رۆن و پیازی سوورەوەكراوكەدەكرێت بەسەرچێشت دا، وەك نسكێنە.

پیازاخ كردن/piyazax kirdin: كتپ:[ كهـ] رۆن و پیازی سوورەوەكراو بەسەر چێشت دا.

پیازاغ/piyazaẍ: نتـ:[ خوار][ پیاز+ داغ] پیوازداغ، پیازاخ.

پیازاو/piyazaw: نتـ:[ خوار][ پیاز+ ئاو] ئاڤپڤاز، ئەشكەنە، كارواناشی : شیوێ كە بە پیواز، ئاوتەماتە، رۆن، گۆشت دەكرێت.

پیازە/piyaze: ن:

1 – تاوان، باڵبەز، سووچ، گوناح.

2 – [جیۆ] ناوی چیایەكە لە هەورامان.

پیازپاك كەر/piyazpakker: ئان:[ پیاز+ پاك+ كەر( كردن)] مەراییكەر.

پیازپاك كردن/piyazpakkirdin: كتپ:[ پیاز+ پاك+كردن] 

1 – توێكڵ لێكردنەوەی پیاز.

2 – [مجـ] بریتییە لەریایی و پێهەڵدانی بەدرۆ.

.

.

.

.