گوو/gû: ن:[ توێ] پیسایی مرۆڤ و ئاژەڵان، پاشەڕۆکی گیانلەبەر : پاشەڕۆكێکە لە ئەنجامی خواردن و خواردنەوە دروست دەبێت، کە کاتێك بە کۆئەندامی هەرسکردندا تێپەڕ دەبێت.[ ئینگـ : feces].
:: پەیژەی بریستۆ : bristol stool chart
گوواو/guwaw: نتـ:[ گوو+ ئاو] ئاوی پیسی ئاودەست، گوویاو، نزاوی گوو.
گوواوی/guwawî: نچ:[ گوو+ ئاوی] پیس، بەگوو، گوویین، لەگووەوە وەردراو.[ ئینگـ : Fecal]
گووخواردن/gûxiwardin: کتن:[ جنێو][ گوو+ خواردن]
گووکەر/gûker: نفا:[ گوو+ کەر( کردن)]
:: ئەوەی کە بۆ گووکەر ھەڵدەکەوێت بۆ ڕاوکەر ھەڵناکەوێت.
گووکردن/gûkirdin: کتپ:[ گوو+ کردن]
.
بۆنی گوو/gû: نتـ: [ بۆن+ ی+ گوو]
پشکنینی گوو/gû: نتـ:[ پز] کاتێك پشکنین بۆ پیسایی نەخوشێك دەکرێت، بەدوای هۆکارێك دەکەرێن بۆ نەخۆشییەکە. لە پشکنینەکە بەداوی جۆری بەکتریا، ڤایرۆس و پاراسیتا دەگەڕێن، ئایا هەوکردن یان سووتانەوە هەیە لە ڕیخۆڵەکاندا. یان خوێن هەیە لەناو پیسایی یەکەدا، یاخود ئەنزیمێکی کەم هەیە بۆ هەرسکردن لە پەنکریاسەوە. لەم پشکنینەدا بەدوای هۆکاری وەك :
- سكچوونی کتوپڕ ( کەمتر لە دوو هەفتەی خایاندبێت)
- سكچوونی درێژخایەن ( پتر لە دوو هەفتەی خایاندبێت)
- دیاربوونی خوێن لە ناو گوودا
- ئازاری سك
- کەمخوێنی ( anemia).
- کەمبوونەوەی کێش بەبێ هۆ.
- گرفتی خۆراك ( نەدۆزینەوەی نەخۆشی)
ڕەنگی گوو/gû: ن:
.
.
گووی ئاژەڵ/gûy ajeľ: نتـ:[ گوو+ ی+ ئاژەڵ] تەرسەقول، قارسەقول، قەرسەقول، کەرسل ( یەز).
گووی باڵندە/gûy baľinde: نتـ:[ گوو+ ی+ باڵندە] پيسی باڵندە : جيق _ جيقنە، چێرت، چيڕت، ڕيتق، ڕيخنه، ڕيق مرخ، ڕيقنه، زرچ، زيرچ، ساق، فيق، گوومێش، گەمار.
گووی پشیلە/gûy pišîle: نتـ:[ گوو+ ی+ پشیلە]
گووی پلنگ/gûy piling: نتـ:[ گوو+ ی+ پلنگ]
گووی دووپشك/gûy dûpišik: نتـ:[ گوو+ ی+ دووپشك]
گووی سەگ/gûy seg: نتـ:[ گوو+ ی+ سەگ]
{
تێی هەڵدە لە کوێستانی زەنوێر و هەوارگاکەی
با قڕ بێ مەڕوماڵی، گووی سەگ بە بنە و خێڵی
}{ ئاوات}{ ئهنوهر سوڵتانی}
گووی شێر /gûy šêr: نتـ:[ گوو+ ی+ شێر ]
گووی گورگ/gûy gurg: نتـ:[ گوو+ ی+ گورگ]
گووی مار/gûy mar: نتـ:[ گوو+ ی+ مار]
گووی مشك/gûy mišk: نتـ:[ گوو+ ی+ مشك]
گووی یەكسم/gûy mišk: نتـ:[ گوو+ ی+ یەكسم] تەرس( گوووپ یسایی ئەسپ، ماین و ئێستر ووڵاغی بەرزە)
.
.
.