شێرپەنج/şêrpence: ن:[پز، نخ] شێرپەنجە.

شێرپەنجە/şêrpence: ن:[ نخ] بەشێوەیەکی ئاسایی ھەموو خانەیەك لە لەشدا لە دوای تەواوبوونی تەمەنی خۆی تێك دەشکێت و دەفەوتێت و خانەیەکی نوێ جێی دەگرێتەوە. بەڵام لەو کەسانەی کە دووچاری شێرپەنجە دەبن پرۆسەکە بەم شێوەیەی لێ دێت :بەھەندێ ھۆکاری یاریدەدەر کە کار لە ناوەرۆکی پێکھاتەی خانەدەکەن، ھەندێك خانە بێئەوەی پێویست بن بەناڕێکی و بەخێرایی  زۆردەبن، یان لە ژێر کۆنتڕۆلی لەش دەردەچێت و بەردەوام دابەش دەبێت کە لەشێوە و فرمان لە خانەی ئاسایی جیاوازە، بەم شێوەیە کۆمەلێك خانەی نادروست دەبن وەك تۆپەڵە کە پێیان دەگووترێت ئاووسان یاخود گرێ، ئەمەش پێی دەوترێت خانەی شێرەپنجەیی. ئەم جۆرە خانانە دەتوانێن لە ھەموو شوێنێکی لەشدا ڕووبدات. واتە دەتوانێت لە ھەر ئەندامێکی لەشدا ڕووبدات. ئەم خانە شێرپەنجەییانە سیفەتێکی نەخوازراویان ھەیە ئەویش ئەوەیە کە تێك ناشکێن و نافەوتێن و بڵاودەبنەوە بەناو خانە ئاساییەکانی تر و دەبنە کۆسپ لەبەردەم ئیشی خانەکانی تر. ئەم خانە شێرپەنجەییانە دەتوانن لەڕێی خوێن یان لیمفەوە بگوێزرینەوە بۆ ھەموو بەشەکانی لەش و بەلەشدا بڵاوببنەوە بەڵام ئەم بڵاوبوونەوەیە ووردە ووردە بە قۆناغ ڕوودەدات. بۆ نموونە شێرپەنجەی سییەکان کاردەکەنە سەر ھەناسەدان، یاخود شێرپەنجەی گەدە کاردەکاتە سەر ھەرسکردنی خۆراك. شێرپەنجە زیاتر لە 100 جۆری جیاواز لە نەخۆش دۆزراوەتەوە.

.

{ بۆ بینینی شێوەی شێرپەنجەکان کلیك لەسەر ناوە ئینگلیزیە بە ڕەنگەکان بکەن}

.

        هەندێک لە جۆرە بڵاوەکانی نەخۆشی شێرپەنجە           

.

شێرپەنجەی بۆڕی خۆراك/şêrpencey borî xorak: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ بۆڕی+ خۆراك][ ئینگـ : Esophageal cancer (Cancer oesophageal) ]

شێرپەنجەی پانکریاس/şêrpencey pankiryas: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ پانکریاس][ ئینگـ : Pancreatic cancer (pancreatic cancer)]

شێرپەنجەی پرۆستات/şêrpencey prostat: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ پرۆستات][ ئینگـ : Cancer of the prostate]

شێرپەنجەی پێست/şêrpencey pêst: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ پێست][ ئینگـ : Skin cancer, (malignant melanoma)]

شێرپەنجەی پێست/şêrpencey pêst: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ پێست][ ئینگـ : Skin cancer, basal cell and spinocellular skin cancer (non-melanoma)]

شێرپەنجەی جگەر/şêrpencey ciger: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ جگەر][ ئینگـ : Cancer of the liver (hepatic cancer)]

شێرپەنجەی خوێن/şêrpencey xwên: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ خوێن] کانسەری خوێن.[ ئینگـ : Acute leukemia (blood cancer)]

شێرپەنجەی سینگ/şêrpencey sîng: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ی+ سینگ][ ئینگـ : Cancer of the breast (Reconstruction of the breast)]

شێرپەنجەی سییەکان/şêrpencey sîyekan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ سییەکان] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن.[ ئینگـ : Cancer of the lungs (pulmonary Cancer)]

شێرپەنجەی قوز/şêrpencey quz: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ قوز][ ئینگـ : Cancer of the vagina ]

شێرپەنجەی کاووخۆ/şêrpencey kaw u xo: نتـ:[ نخ] [ شێرپەنجە+ ی+ کاووخۆ ] سست. [ ئینگـ : Indolent]

شێرپەنجەی کۆڵۆن/şêrpencey koľon: نتـ:[ نخ] [ شێرپەنجە+ ی+ کۆڵۆن ][ ئینگـ : Colon cancer (Cancer coli) ]

شێرپەنجەی کۆمی/şêrpencey komî: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ کۆم+ ی][ ئینگـ : Rectal cancer (Cancer recti)]

شێرپەنجەی گەدە/şêrpencey gede: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ گەدە][ ئینگـ : Cancer of the stomach (gastric cancer) ]

شێرپەنجەی گورچیلە/şêrpence gurçîle: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ گورچیلە ][ ئینگـ : Cancer of the kidney (Cancer Renis) ]

شێرپەنجەی گون/şêrpencey gun: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ گون][ ئینگـ : Cancer of the testicles (testicular cancer) ]

شێرپەنجەی لارینج/şêrpencey larînc: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ لارینج][ ئینگـ : Cancer of the larynx (Cancer laryngis) ]

شێرپەنجەی لێو و زمان/şêrpencey lêw û ziman: نتـ:[ نخ]

شێرپەنجەی لیمفەکان/şêrpencey lîmfekan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ لیمفەکان][ ئینگـ : Cancer of the lymph nodes (Hodgkin’s disease) ]

شێرپەنجەی مەمک/şêrpencey memik: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ مەمک] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن. [ لا : Cancer mammae ]

شێرپەنجەی ملی منداڵدان/şêrpencey milî mindaľdan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ مل+ ی+ منداڵدان] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن.[ ئینگـ :Cancer of the cervix (Cervix Cancer / Neoplasm malignant cervicis uteri)].

شێرپەنجەی منداڵدان/şêrpencey mindaľdan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ منداڵدان][ ئینگـ : Cancer of the uterus (Endometrial / Neoplasm malignant corporis uteri)]

شێرپەنجەی میزڵدان/şêrpencey mîzľidan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ میزڵدان][ ئینگـ : Bladder cancer (Cancer vesicae urinariae )].

شێرپەنجەی هێلکەدان/şêrpencey hêlikedan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ هێلکەدان][ ئینگـ : Ovarian Cancer (Cancer ovarian)]

.

.

.

.