تەماتە/temate: ن:[ ڕوو] باجاناسۆر : bacanasor _ باینجانی سوور، پامیدۆر: pamîdor، تۆماتێز( تو)، شامک: şamik، فرەنگی: Firengî ئان بامجانەفرەنگی( کباک): ڕووەکێکی دەسچێنی یەكساڵە، گوڵێکی زەرددەگرێت و بەرەکەی لەسەرەتادا ڕەنگێکی سەوزی کاڵە و پاشان مەیلەو زەرد و بەرەوپرتەقاڵی دەڕووات هەتا پێدەگات ڕەنگی سووری تەواو دەگۆڕدرێت. بەری تەماتە ئاودارە، شێوەکەی پتر خڕە و هەرمێیشی هەیە، توێكڵێکی ناسک و تۆمی وردی لەنێو دا هەیە، تامی مزرە.[ Bot : Solanum Lycopersicum][ ئینگـ : tomato ].
تێبینی |
تۆماتل : tomatl: ڕەچەڵەکی وشەی تەماتە لە زمانی ئەزتیکی : Aztec ـەوە هاتووە. زێدی ڕەسەنی تەماتە کیشوەری ئەمەریکای باشوور و وڵاتی پیرۆیە، ئیسپانییەکان لەساڵی 1492 زایینی گواستیانەوە ئەوروپا و لەوێشەوە بۆ هەموو جیهان، سەرەتا بۆ جوانکاری دەچێندرا و خەڵکی بە ڕووەکێکی ژەهراوییان دەزانی. لەدوای شەری جیهانی یەکەمەوە لەڕێگای داگیرکاری ئیمپێراتۆری بەریتانیاوە تەماتە هاتووەتە کوردستان |
ناوەڕۆک لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 74 kJ یان (18 kcal) | |
کاربۆهیدرات | 3.9 g | |
رێشاڵ | 1.2 g | |
شەکرەکان | 2.6 g | |
چەوری | 0.2 g | |
ئاو | 94 g | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 4 RE |
ڤیتامین Thiamine (B1) | 0.037 mg | |
Riboflavin (B2) | 0.03 mg | |
Niacin (B3) | 0.594 mg | |
Vitamin B6 | 0.08 mg | |
Folate (B9) | 46 mg | |
Vitamin C | 14 mg | |
Vitamin E | 0.54 mg | |
Vitamin K | 7.9 μg | |
کانزاکان | کالیسیۆم | 242 mg |
مەگنیزیۆم | 11 mg | |
مەنگەنیز | 0.114 mg | |
فۆسفۆر | 24 mg | |
پۆتاسیۆم | 237 mg |
گوڵبژێتێک لە جۆرەکانی تەماتە |
تەماتەی ئیندیگۆ ( ئاماثویست جوێل)/temate: نتـ:[ ڕوو] تەماتەی ئیندجۆ. [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Amethyst Jewel]
تەماتەی ئیندیگۆ ( ئەپل)/temate: نتـ:[ ڕوو] تەماتەی ئیندجۆ : ئەم جۆرە تەماتەیە لە شێوەی سێو ە، ڕەنگی مۆرە.[ ئینگـ: Tomato INDIGO :Apple]
تەماتەی ئیندیگۆ بێریی زێڕین/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : indigo gold berries tomato]
تەماتەی ئیندیگۆ بێریی شین/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo blue berries]
تەماتەی ئیندیگ بێریی شێنی کلاکامس/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Clackamas Blueberry]
تەماتەی ئیندیگۆ بێریی کرێمی/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Cream Berries]
تەماتەی ئیندیگۆ شێنی جوان/ temate: نتـ:[ ڕوو] تەماتەی ئیندجۆ : جۆرە تەماتەیەکە ڕەنگی توێكڵەکەی شێن و پەمپەیەکی تێرە، قەبارەی تەماتەیەکە ناونجییە. [ ئینگـ : indigo blue beauty tomato]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی ڕەشی تێڕ/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Dancing With Smurfs]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی زێڕین/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Blue Gold]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی سەوز/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Blue Green’]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی شوکولاتەیی/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Blue Chocolate]
تەماتەی ئیندیگۆ شینی فاهرێنهێیت/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Tomato INDIGO : Fahrenheit Blues]
تەماتەی ئیندیگۆ گەلاکسی تاریك/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : tomato indigo Dark Galaxy]
تەماتەی شێری جولیانە ( بلووش)/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Blush: Artisan Series Julienne Cherry Tomato ]
تەماتەی شێری زەرد/temate: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Cherry tomato ]
تەماتە مارانە/temate marane: ن:[ ڕوو] هەنگوورە تاڵە.[ Atropa Belladona. Fam. Solanaceae].
تەماتەچاندن/temate: کتپ:[ تەماتە+ چاندن] تەماتە لە هەموو جۆرە خاکێک دەچێندرێت، بەمەرجێک شوێنەکەی قووڵ بێت و ڕادەی شێی بەرز بێت. دەبێت لە سەرەتای وەرز زستان تۆوی تەماتە بچێندرێت، بۆ ئەوەی شەتڵەکانی تەماتە بۆ چاندن ئامادە بێت. خاکەکە بە چاکی دەکێڵدرێت و بژار دەکرێت و لە بەرد و کەستەک پاک بکرێتەوە، وا باشترە خاکەکە لە سەرەتای وەرزی زستاندا بکێڵدرێت بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی ئاو کۆبکاتەوە. لەسەرەتای وەرزی چاندن دووبارە زەویەکە دەکێڵدرێتەوە، پاشان دەکرێتە گۆڵ کە قوڵییان لە 30 سم کەمتر نەبێت، شەتڵەکان ئامادە دەکرێت و چاڵی بچووک بە قووڵی 10 سم لێدەدرێت، شەتڵەکان دەخەینە نێو چاڵەکان و چواردەوری بە گڵ دادەپۆشرێت و پاشان ئاو دەدرێت، دوای چاندنی شەتڵەکان وا باشترە ماوەی یەک هەفتە داپۆشرێن و لە تیشکی خۆر بپارێزرێن. دوای دە ڕۆژ شەتڵەکان گەورە دەبن و لە زەوی بەرزدەبنەوە، خاکی چواردەوری شەتڵەکان نەرم دەکەینەوە و بەشێکی دادەپۆشین، شەتڵەکان گەشەدەکەن و گەورەدەبن و دەبێت لەو قۆناغەدا بە کبریت بڕشێندرێت، بۆ ئەوەی کرم نەیخوات. پاشان شەتڵەکان گوڵ دەکەن و تەماتە دەگرن، تەماتە سەرەتا ڕەنگی سەوزە و پاشان زەرد دەبێت، کە ڕەنگی سوور بوو مانای وایە ئامادەیە بۆ ڕنین، تەماتە خۆی تەڕە بۆیە دەبێت بە نەرمی بڕندرێت، بۆ ئەوەی تێکنەچێت، هەر بڕکێکی تەماتە ئەگەر ژینگەیەکی لەباری هەبێت تاکو دوومانگ بەرهەمی دەبێت. جاران تەنیا لە وەرزی هاوین تەماتە هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆجیا دەکرێت لە نێو خانووی پلاستیکی و شووشەیی هەموو وەرزێک تەماتە بچێندرێت و لەهەموو وەرزێک تەماتەی سوور و جوان لە بازاڕەکان دەست دەکەوێت.{ ڕەمزی میرەکانی}
سووری تەماتە/sûrî temate: نتـ:[ ڕەنگ][ سوور+ ی+ تەماتە] تەماتەی پێنەگەیشتوو ڕەنگی سەوزە بەهۆی هەبوونی بۆیەی کلۆرۆفیل، دوای ئەوەی دەست بە پێگەیشتن دەکات مژادێکی دیکە دروست دەبێت و تەماتەکە سوور دەکات، ئەم مژادە دەگووترێت ( لیکۆبینە : Licopene ) .
تەماتە یەکێ لە بەربڵاوترین جۆری سەوزەیە لەجیهاندا، لەبەرئەوەی چاندنی ئاسانە و شێوازی بەکارهێنانیشی گەلێک زۆرە، بە خاوی و بە کوڵاوی دەخورێت، پێکهاتەیەکی سەرەکی سەڵاتەیە، دەکرێ بگوشرێت و بکرێتە دۆشاو یان مرەبا یان وشک بکرێتەوە و هەڵبگیرێت. بەڕووتی دەخورێت، روبی لێدەگرترێت، بەبرژاویش دەگەڵ كەباب دەخورێت، بەكاڵی و بەسووری لە ترشیات دەكرێت
:: لە تووشبوون بە نەخۆشى دەروونى و خەمۆکى دەتپارێزیت.
.
.
.
.