ساو ¹ /saw: ئان:[ کباک]
1 . ساف.{ گیو، ل، 558}
2 . سام، ترس.[ ئینگـ: terror, fear]
:: ساو کەتیە دڵی وی. واتا ترس لەدڵی نیشتووە.
3 – پشووداو، ئیستراحەت کردوو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 410}
ساوسلۊک/sawsilük: نتـ:[ کباش] ساف سووف.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}
ساولووس/sawlûs: ئانتـ:[ کباش] ساف لووس، پاقەلـۊس.
ساوی/sawî: ن:[ کباک]
1 . ڕاست، چشتێک کە خوار نەبێت. { گیو، ل، 559}
2 . جۆرە قاپێکە، جۆرە دەفرێکە.
.
.
_____________
ساو ² /saw: ن:[ هـ]
1 . [ کەش][ هـ] ساماڵ، ساهی، سای _ سایەقە : ئاسمانی بێ هەور.{ گیو، ل، 558}
2 . [ ڕوو] سێو : میوەی خۆشی بەناوبانگ.
ساوای/saway: ن:[ هـ] سێو.
ساوە سووری/sawe sûrî: نتـ:[ هـ] سوورەسێو.
ساوە کاڵێ/sawe kaľê: نتـ:[ هـ] سێوی کاڵ، فەریکە سێو.
ساوە لا سووری/sawe la sûrî: نتـ:[ هـ] سێوە لاسوورە.
ساوی/sawî: ن:[ هـ] خواردەمەنی یەکە لە دیهاتاکان کۆ بکرێتەوە: شێو.
.
.
____________
ساو ³ /saw: ن:[ هـ][ ڕەگی چاوگی( ساوین)ـە]
1 . تیژکراو بەسان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 409}
2 . تیژایی دەمی تیغ. مەودای دەمی تیغ : تیژکردن بە لێخشاندن.{ خاڵ، ب2، ل، 253}{ مەردۆخ، ب2، ل، 8}
:: گوویزانەکە لە ساو چووە : واتا کول بووە، تیژایی نەماوە.
ساوان/sawan: کتن: سوان : لووس بوون و کەم کردن لەبەر زۆر دەکارهێنان.
ساودان/sawdan: کتن: بەهەسان داماڵێنی تیغ: ماڵشت.
ساوای/saway: ن:[ هـ] ساوێن : تیژکردنی تیغ بەهەسان.{ وشەنامە، ل، 582}
ساویا/sawiya: ئانفا:[ هـ] تیغی تیژکراو بەهەسان.
ساویاگ/sawiyag: ئانفا: سایسە، ساویاێ( کباش)، هاڕیاگ، کوتیاگ: هاڕدراو، کوتراو.{ مەردۆخ، ب2، ل، 9}{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}
1 . بەهەسان تیژکراو.
2 . سوواو: لووس و کەمکردوو لەبەر دەکارهێنانی زۆر.
ساویان/sawiyan: كتن:[ هـ]
1 . [ کباش] هاڕیان، ماڵیان، ساێریان.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}
:: ساویاگەسەوە
:: ساویاگەپیا.
2 . هاڕدران، سوان، تێهەڵژنران.{ مەردۆخ، ب2، ل، 9}
ساویای/sawiyay: کتپ:[ هـ] تیژکرانی تیغی بەهەسان.
ساویایۆ/sawiyayo: کتپ:[ هـ] ساویانەوە : پان بوونەوە و فلیقان.
ساوین/sawîn: كتن:
1 . ساوان، سوون، سووانەوە، سوونەوە، سوینەوە، سێویان : کەمکردنەوە بەهۆی پیاهێنانەوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 659، 629}
2 . وردکردن، وڵاوین، هاڕین، ناوین.
:: لەناو ئاونگدا باش بیساوە.
3 . تێهەڵساوین، سایین، هەڵسوون.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 610}.
ساوینەوە/sawînewe: کتن:
1 . وردکرن و کردنەتۆز.
2 . هێنان و بردن لە ئاودا بەنهێم : واتا وەک سوونەوەی کەشک لەناو سووێنەدا یان گڵۆفینی تشتێکی ڕەق بێت.
:: لە کەشک ساوینەوە ئازا یە.
:: کەشووک بساوە. { هەنبانەبۆرینە، ل، 410}
ساوین پیا/sawîn piya: كتپ:[ کباش] پیاساوین، ناوین پیا، تێهەڵسوون.{ گیو، ل، 559}.
پابەزەوی ئاساوین/pa be zewî asawîn:كتن:[ گەر][ پا ( پێ)+ بە+ زەوی+ ا ( دا)+ ساوین] پێ بەزەوییدا داگرتن : سووربوون لەسەر شتێک.
پاپیاساوین/papiyasawîn: كتپـ:[ پا+ پیا+ ساوین] پێخوست كردن : بریتییە لە چاوپۆشی كردن و سەرپۆش لەسەردانان.
پیاساوین/piyasawîn: كتپـ:[ پا+ پیا+ ساوین] لێخستن، ڕێخستن،
تێساوین/têsawîn: کتن:[ تێ+ ساوین] تێهەڵسوون.
:: لە ئامێزگرتن و هەروا تێساوین کیشەیەکی نییە.{ kmmk}
.
.
_____________
ساو 4 /saw: ئان:[ هـ]
1 . پیاماڵین، پێداهێنان، لێخستن، ڕیخستن.
2 . سواق، سواغ : بکەری کاری ساوین.{ وشەنامە، ل، 582}
ساودای/sawday: کتپ:[ هـ] سواغ دان.
ساو دەر/sawder: نفا:[ هـ] سواغدەر. ساودەرە.
ساو دریا/saw dirya: ئانفا:[ هـ] سواغ دراو.
ساو دریای/saw diryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر] سواغ دران.
ساو کەر/sawker: نفا:[ هـ] سواغکەر.
ساو کەرڎەی/sawkerđey: کتپ:[ هـ] سواغ دان.
ساو کریا/saw kirya: ئانفا:[ هـ] سواغدراو.
ساو کریای/saw kiryay: کتپ:[ هـ] سواغ کران.
.
.
.
.