كەلەم/kelem: ن:[ ڕوو] کەلەمی:kelemî، کەلەرم:kelerim : بەرهەمێکی ڕووەکییە لەوەرزی زمستان پێدەگات لە ناوچە ساردەکان. پەڕی گەڵاکەی ئەستوورە، دەوڵەمەندە بەریشاڵ. لەوەرزی بەهاردا دەجێندرێت و لەهاوین و پاییز لەماوەی 11 – 14 هەفتە پێدەگات. سەر بەخێزانی ڕووەکی خاچییەکانە. [ لا: Brassica oleracea var. capita][ ئینگـ: Cabbage ].
ناوەڕۆک لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | Calories 25 | |
پرۆتین | g1,3 2% | |
کاربۆهیدرات | g6 2% | |
شەکر | 3,2 g | |
رێشاڵ | g 2,5 10% | |
چەوری | 0,1 | |
ئاو | 90,2 g | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 1% |
Vitamin B6 | 5% | |
Vitamin C | mg50 60% | |
کانزاکان | کالیسیۆم | 4% mg45 |
ئاسن | 2% | |
مەگنیزیۆم | 3% mg14 | |
پۆتاسیۆم | mg170 4% | |
سۆدیوم | 18 mg |
تێبینی |
بۆ ئەوەی وێنەی کەلەرمەکان ببینیت، دەتوانیت كلیک لەسەر پەیڤە ئینگلیزی و لاتینی یەکان بکەیت. |
ئاوی كەلەم/awî kelem: ن:[ خوار] شەربەتی کەلەرم : بۆ بەدەست هێنانی شەربەتی کەلەرم، سەلکێ کەلەرم وورد دەکرێت و ئاو و خوێی تێکەڵ دەکرێت لە ناو ئامێری تێکەڵکەری کارەبایی. پاش ئەوەی ئاو و کەلەرەمەکە تێکەڵ بەیەك دەبن شلەیەکی خەستی لێ دەردەچێت و دەخرێتە ساردکەرەوە و ، دەتواندرێت بەساردی وەك شەربەت بخورێتەوە.
ترشیاتی كەلەم/tiršyatî kelem: نتـ:[ خوار] پەرەکەلەم وورد دەکرێت و سرکە و خوێی بەسەردا دەکرێت و دوای 5 هەفتە ئامادەیە وەك بەشێك لەسەلات پێشکەش خواردن بکرێت.
دۆڵمەی كەلەم/doľmey kelem: ن:[ خوار] یاپراخی کەلەرم : بۆ ئامادەکردنی دۆڵمەی کەلەرم پێویستمان بە ناوەخنی دۆڵمە دەبێت وەك : قیمەی گۆشت، برنج، پیازی ووردکراو، دۆشاوی بیبەری سوور، دۆشاوی تەماتە، مەعدەنووس، خوێ، ئیسۆتی رەش، زیت، ئاو. دواتر بۆ پێچانەوەی دۆڵمە پێویستمان بە کەلەرمە، دووپارچە یان چوارپارچە دەکرێت، ئاوی گەرمی بەسەردا دەکرێت بۆ چەند خولەکێك بۆ ئەوی نەرم بێت و دواتر بە ئاوی سارد دەشۆردێتەوە. گیراوەی گۆشت و برنجەکە ناو پەڕە کەلەرمەکانەوە و وەك پوخچە دەپێچرێتەوە و لەناو دەفرێك دادەنرێت بەتەنیشت یەکەوە، پاشان بۆ 20 خولەکێك دەکولێندرێت.
سەلاتی كەلەرم/selatî kelem: نتـ:[ خوار] زەڵاتەی کەلەرم : بریتییە لە کەلەرمی لە ڕندەدراو، گێزەری ڕندەدراو، پیازی چنراوی وورد، ئاوی لیمۆ، سرکەی سپی، شیر، شەکر، مایۆنێز، ئیسۆت، خوێ. تێکەڵ بەیەكدەکرێن و گیراوەکە لەساردکەرەوە دادەنرێت بۆ خواردن ئامادەیە.[ ئینگـ : Coleslaw]
کەلەرمی سووێرکراو/kelemî suwêrkiraw: نتـ:[ خوار] خواردنێکی ئەڵمانی و فەرەنسی یە ، کەلەرمەکە وورد وورددەکرێت و خوێی بەسەردا دەکرێت و لە ناو دەفرێکی پۆشراو لە شوێنکی فێنک نزیکەی 21 °C هەڵدەگیرێت و بۆ ماوەی 5 هەفتە، پاشان بۆ خواردن دەگونجێت. [ ئەڵمانی : Sauerkraut]
11 جۆری باوی کەلەرم لە جیهاندا |
1 – كەلەمی ئاسایی/kelemî asayî: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکی بچووکی چڕە، قەبارەکەی نزیکەی 12 ئینج : inches دەبێت، بۆنوبەرامێکی شیرین باوی هەیە.[ ئینگـ: CABBAGE MINI CANNONBALL]
2 – كەلەمی ئەڵمانی/kelemî Aľmanî: نتـ:[ ڕوو] کەلەرەمی شاری وونینگ ستادت: لە کەلەرمەکانی دیکە سیرین ترە.[ ئینگـ: Winnigstadt Cabbage]
3 – كەلەمی بەریتانی/kelemî Berîtanî: نتـ:[ ڕوو] ئەم جۆرە کەلەرمە لەشاری یۆركشیر : Yorkshire ی بەریتانی دۆزراوەتەوە، ئەم جۆرە کەلەرمە شێوەکەی خڕ نیە، بەڵکو درێژکۆڵەیە. ڕەنگی سەوزییەکەی کەمێك کاڵترە. زیاتر باوە بیهەڵمێنن.[ ئینگـ: Early Jersey Wakefield Cabbage].
4 – كەلەمی بۆك چۆی/kelemî Bok Choi: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکە لە کەلەرم کە زۆر لە سلقی سوویسری یان سپێناخ دەچێت، ساقەکەی ئەستوور و سپی یە، لێ گەڵاکانی سەوزە، وەك سەلاتی گەرم واتا بەسوورەوەکراوی پێشکەش دەکرێت یان زۆر نایابە بۆ شۆربای چینی و ڤێتنامی و تایلاندی.[ ئینگـ: Bok Choy]
5 – كەلەمی پادشای جێنوەری/kelemî padšay Cênwerî: نتـ:[ ڕوو] دەناسرێتەوە بەگەڵا دەماردارە لوولەکەی کە ڕەنگی تێکەڵە لە شێن، مۆر وسەوز. ئەم جۆرە کەلەرمە سفرەی زمستان بەڕەنگە جوانەکەی دەڕازێنێتەوە. پاییزان دەچێندرێت بۆ ئەوەی لەسەرمای زستان پێبگات.[ ئینگـ: January King Cabbage]
6 – كەلەرمی پۆرتوگالی/kelemî Portugalî: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکی زۆر جیاوازە لە کەلەرمەکانی دیکە، ئەم ڕووەکە بڵند دەبێت، گەڵاکانی پان و ساقەکەی بەهێزە، گوڵ یان تۆپەکەی خڕ نابێت، گەرچی گەڵاکانی سفت و ئەستوورە بەڵام شۆربایەکی بەلەزەتی لێ دەردەرچێت.[ ئینگـ: Portugal Cabbage]
7 – كەلەمی جێرسی/kelemî Jersy: نتـ:[ ڕوو] قەدی ئەم ڕووەکە 2 بۆ 3 مەتر بڵند دەبێت، گەڵاکانی لێدەکرێتەوە یان بەشێوە کوڵان و سوورکردنەوە دەکرێت بە چێشت. بەڵام قەدی دارەکەی لەبەر سووکی و پتەوەی دەکرێت بە گۆچان.[ ئینگـ: Walking Stick Cabbage]
8 – كەلەرمی چینی/kelemî Chînî: نتـ:[ ڕوو] کەلەرمی چوی سووم : زۆر لە کەلەرمی بۆك چۆی دەکات، لێ باریكتر و ناسكتر. وەك سەلات پێشکەش دەکرێت، کەلەرەمە وورد دەکرێت لەگەڵ قاشی پرتەقاڵ و گوێزی ژێرزەوی تێکەڵ دەکرێت.[ ئینگـ: Choy Sum].
9 – كەلەمی سەڤۆی/kelemî Savoy: نتـ:[ ڕوو] گەڵاگژنیە بەدەمارەکانی کەلەرمی سەڤۆی ڕەنگێکی سەوزی تێری هەیە، لی لەناو تۆپەکەی بەرەو زەرد دەڕوانێت. تامێکی نەرمی هەیە، زۆر گونجاوە بۆ سوورکردنەوە و برژاندن و هەروەها بۆ سەلات، لە ئاسیای چینی زیاتر بەشێکە لە خواردنی کیمچی: kimchi .[ ئینگـ: Savoy Cabbage]
10 – كەلەمی سوور/kelemî sûr: نتـ:[ ڕوو] جیاوازییەکەی لەگەڵ کەلەرمی ئاسایی ئەم کەمێك رەقتر و سفترە.[ ئینگـ :Red Drumhead Cabbage]
11 – كەلەمی ناپا/kelemî Napa: نتـ:[ ڕوو] شێوەکە درێژۆکەیە، ساقەکەی ناسکە گەڵاکانی زەردباوە، لەهەموو کەلەرمەکانی دیکە ڕەنگی کاڵترە، زۆر شیاوە بەخاوی بخورێت بکرێتە وە لەفەوە و ئاوی لێمۆی بکرێت بەسەردا. [ ئینگـ : Napa Cabbage]
کرمی كەلەم/kirmî kelem: ن:[ زیند][ کرم+ ی+ كەلەم] کرمێکی زیانبەخشە، پەپوولەی کەلەرم بەلاتینی پێی دەگووترێت : Artogeia rapae ، هەمان کرمە کە دەدات لە برۆکۆلی و سەوزە هاوشێوەکانیان.[ ئینگـ : Cabbage worm]
.
.
.
.