شەترەنج/şetirenc: ن:[ واز] جۆرە یارییەکە کە پێکهاتووە لە تەختی شەترەنج و 32 دانە داش، بۆ هەر یارییکەرێک 16 دانە داشی هاوتای بەرانبەرەکەی بەردەکەوێت. هەر لایەک بریتتین لە یەک شا : şa ، وەزیر( فەرزین : ferzîn)، دوو قەلا( )، دوو ئەسپ( )، دوو فیل( ) و هەشت پیادە یان سەرباز( پەیاک : peyak ).
.
زاراوەکانی نێو یاری شەترەنج |
ئاچمەز⁄ açimez: ئانفا:[ بیا][ واز] حاڵەتێک لە یاری شەترەنجدا کە مۆرەیێک ( داشێک) نەتوانێت بگوێزرێتەوە لەبەر ئەوە لە ڕاستی شادایە و بەری شای گرتووە.
ئەسپ/esip: ن: [ واز]
:: دوو ئەسپ.
بێگ/bêg: ن: [ واز] بەگ : پیادەی شەترەنج.
پات/pat: ن:[ پهـ : pat] نەدۆڕانی شەترەنج، لە ناو یاری شەترەنجدا كە تەنیا پادشا بتوانێت بجوولێتەوە، بەڵام بتوانێت كش بكات بە ئەو شێوەیە كەسیان نەیبەنەوە.
پەیاک/peyak: ن:[ واز] داشی شەترەنج، پیادەی شەترەنج.
پەیک/peyik: ئانفا:[ هـ] یەدەكی شەترەنج.
تەختی شەترەنج/şetirenc: ن:[ واز] بریتییە لە چوارگۆشەی ھاوشێوە و یەک قەبارەیی، کە دابەش دەبێت بەسەر 8 بەرانبەر بە 8 خانەی چوارگۆشەیی، کە کۆی دەکەنە 64 خانەی کە بە دوو ڕەنگی جیاواز. وەک ڕەش و سپی، یان کاڵ و تۆخ.
خانەخانە/xanexane:ئانتـ:[ خانە( خان+ ئە)+ خانە] بەش بەش، نینە نینە، چاوەچاوە : خەت خەتی چوارگۆشە لەسەر تەختەی دامە و شەترەنج.
شا/şa: ن:[ واز] شاه : یەكێکە لە داشەکانی یاریکردنی شەترەنج.
لەلە/lele: ن:[ واز] پاشدۆشەک( کباک)، فەرزین : وەزیری شەترەنج.
فایل/fayil: ن:[ بیا] ریزەی خانەی شەترەنج. [ ئینگـ : file].
فەرزین/ferzîn: ن:[ واز] پاشدۆشەک( کباک)، لەلە : وەزیری شەترەنج.
فیل/fîl: ن:[ واز] ئامرازێکە لەگەمەی شەترەنجێدا ناوی دامەیێکییە لە دامەکانی گەمەی شەترەنجێت.[ ئینگـ : elephant]
:: دوو فیل( )
قەڵا/qeľa: ن:[ واز]
:: دوو قەلا( )،
مات/mat: ئان:[ مکـ] کشمات : لەکارکەوتنی شای شەترەنج.
وەزیری شەترەنج/wezîrî şetirenc: نتـ:[ واز][ وەزیر+ی+ شەترنج] شالیار، فەرزین، لەلە.
.
.
.
.