پەلەپیتک/pelepîtik: نتـ:[پەلە+ پیتک] بەهێز بە نینۆک لەشت دان.
پەلەپیتکە/pelepîtke: نتـ:[ پەلە( پەل+ ئە)+ پیتکە( پێت+ کە)]
1 – پەلەپیتک.
2 – بەردوکەی بە پتکە هاوێژراو.
3 – شت هاویشتن بەپەنجەی دۆشاومژەی هەردوو دەست.
4 – پڵتۆک، پەلەپیکە: پێی تفەنگ و دەمانچە کە بە پەنجەی دەخرێتەسەر ئاگر دەدرێت.
5 – پەلاپیتکە : نە ئاستەم دەست لێخشاندن. [ ئینگـ : dab].
پەلەپیتکەلێدان/pelepîtke lêdan: کتپ:[ پەلەپیتکە+ لێدان]
1 – بە ئاستەوم دەست لێدان و دەست کشانەوە. یان نازک ئان هێدی لێدان.
2 – بەئەسپایی و پەیتاپەیتا لێوەدانی شتێکی نەرم یان تەڕ( ئیسفەنج، دەستەسڕ).
3 – بۆیە یان ئارایشت کردن بە دەستێکی سووک.
4 – تەپ لێدانا هێدی.
.
.
.
.