سیان ¹ /siyan: ن:[ کیمیـ][ ڕەنگ][ پێکهاتەی ڕەنگی: 00FFFF #][ لا: cyan]
سیانۆپیا/siyanopiya: ن:[ کیمیـ] شینبینی( هەموو شتێک بە ڕەنگی شین دەبێت.)[ لا: cyanopia , cayanopsia]{ پەزیشکی، ل، 103}.
سیانید هایدرۆجین/siyanîd hayidrocîn: نتـ:[ کیمیـ] ترشی سیانید : هایدرۆجین سیاناید : گازێکی ژه‌هراوی بێڕه‌نگه، بۆنێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ک بادامی تاڵه، له‌ئاودا ده‌توێته‌وه. [ فۆرموکە: HCN ].
هایدرۆجین سیانید/hayidrocîn siyanîd: ن:[ کیمیـ] کاتێ ئاژه‌ڵ ژه‌هراوی ده‌بێت به گیاکه که سیاندی تیدایه، له ورگدا گازی سیاندی دروست ده‌بێت و له‌ڕیخۆله‌وه هه‌ڵده‌مژرێت بۆ ناو خوین، له‌ئه‌نجامی کارلێکی هایدرۆجین سیاناید له‌گه‌ل هیمۆگلۆبینی خوێن ماده‌ی هیمۆسیانین دروست ده‌بێت؛ به‌وجۆره کرداری گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین ده‌وه‌ستێت بۆ خانه‌کان، چونکه هیمۆسیانین جێگه‌ی هیمۆگلۆبین ده‌گرێته‌وه، به‌وجۆره توانای هه‌ناسه‌دان ده‌وه‌ستێت ئاژه‌ڵ یان مرۆڤه‌که ده‌مرێت.{ ناجح گوڵپی}
هیمۆسیانین/hîmosiyanîn: ن:[ کیمیـ]
نیشانه‌کان ده‌گۆڕێن به‌پێ بڕی سیاندی ناو له‌ش : |
1 – ئه‌گه‌ر ترشی سیانید زۆر جوبێته له‌شه‌وه حاله‌ته‌که به تیژ acute هه‌ژمارده‌کرێت و له‌ماوه‌ی دوو ده‌قیقه‌دا ئاژه‌له‌که مڕدار ده‌بێته‌وه. |
2 – ژێرتیژ: sub acute کاتێ که‌بڕیکی که‌متر سیانید له ناو له‌شی ئاژه‌ڵدا دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی خواردنه‌وه نیشانه‌کان به‌م شیوه ده‌رده‌که‌ون. |
سه‌ره‌تا له قۆناغییه‌که‌مدا : هه‌ناسه‌ته‌نگی dyspnae، له‌رزین و گێژبون، و هه‌ڵهینانه‌وه‌ی خواردن، له قۆناغی دوه‌مدا ئاژه‌له‌که ناتوانێ خۆی به‌پیوه بگرێ و ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی، گرژبون و ڕه‌ق بوونی ماسوڵکه‌کان، میز به‌خۆداکردن به‌بێ ئاگایی، خاوبونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان، له قۆناغی کۆتایدا جوله‌ی هه‌ناسه‌دان نابینرێ وه لێدانی دڵ ده‌وه‌ستێت ئینجا مڕدار ده‌بێته‌وه. |
3- له‌کاتی ژه‌هراوی بوونی درێژخایه‌ن chronic که‌متر نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بوون ده‌رده‌که‌ون به‌سه‌ر ئاژه‌ڵکه‌وه، به‌لام، هه‌ندێ نیشانه ده‌بینی وه‌ک لیک به‌ده‌مدا هاتنه‌خواره‌ووه، گێژبون و هه‌ڵهینانه‌وه‌ی خواردن، له‌رزین، دواتر خه‌وی لێ ده‌که‌وێت و بێ ئاگا ئینجا مڕدارده‌بێته‌وه. |
ناسینه‌وه‌ی ژه‌هراوی بوون به سیانید: |
ناسینه‌وه به‌پێی پێشکه‌وتنی ژه‌هراوی بوونه‌که، نیشانه‌کان، گۆرانکاریه‌کان به‌تایبه‌ت ڕه‌نگی خوێن که زۆر سور ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆنی خوێنه‌که یان ژه‌هره‌که له‌بۆنی بادامی تاڵ ده‌چێت کاتێ له هه‌ناسه و ده‌مه‌وه ده‌رده‌چێت، له‌دوای مڕداربوونه‌وه، نه‌زیف له په‌رده‌ی دڵ، سینگ و مل و په‌رده‌ی میشک ده‌بینرێت. |
پشکنینی ژه‌هری سیانید: |
به‌هۆی هه‌ندێ ئه‌زمونی تاقیگه‌وه ده‌توانین ژه‌هری سیانید که‌شف بکه‌ین له‌ناو پێکاته‌کانی گه‌ده‌ی ئاژه‌ڵدا، چه‌ند دڵۆپێک له‌ئاوی ڕونی گه‌ده‌ی ئاژه‌ڵی توش بوو له‌گه‌ڵ گیراوه‌ی میتۆهیمۆگلۆبین تێکه‌ڵ ده‌که‌ین له‌ئه‌نجامدا گیراوه‌ی سیانۆ میتهیمۆگلۆبین ده‌رده‌چێت که‌ڕه‌نگێکی سوری نارنجی هه‌یه. |
ڕێگری له ژه‌هراوی بوون: |
بۆ ڕێگری له ژه‌هراوی بوون پێوسته ڕێگری بکرێت له‌خواردنی هه‌مو جۆره گیایه‌ک یان ئاڵفێک که گومانی بوونی سیاندی تیدا بێت، هه‌روه‌ها وشک کرنی گیا( گزره) ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی بڕێکی سیانده‌که، یان کوڵاندنی که‌په‌ک بۆ ماوه‌ی ده خولەک یارمه‌تیده‌ره بۆ نه‌هیشتنی ژه‌هری سیانید له‌ناو ئاڵفدا. |
چاره‌سه‌ری له ژه‌هراوی بوون: |
ئاژه‌ڵی ژه‌هراوی بوو به‌نده به‌رێگای چوونه ناو ژه‌هه‌ره‌که‌وه و راده‌ی ژه‌هروای بوونه‌که‌یه‌وه هه‌یه: له ژه‌هراوی بونی زۆر تیژدا acute per پێ راناگه‌ین هیچ کۆمه‌کێکی ئاژه‌ڵ بکه‌ین یه‌کسه‌ر مڕدار ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له جۆری دریژخایه‌ن و خاو‌دا ده‌توانین هاوکاری ئاژه‌ڵ بکه‌ین ئه‌ویش به‌شووشتنی گه‌ده‌ی ئاژه‌ڵ( ورگ) به گیراوه‌ی په‌رمه‌نگه‌ناتی پۆتاسیۆم، که پێکهاته‌ی سیانید ده‌گۆرێت بۆ سیانات، هه‌ناسه‌دانی ده‌سکردی بۆ ده‌که‌ین، داپۆشین و گه‌رمکردنی لاشه‌ی ئاژه‌له‌که، لێدانی ده‌رزی کافور یان کافایین. |
شین هەڵگەڕان/şîn heľgeřan: کتن:[ نخ][ شین+ هەڵگەڕان ] لێرەدا مەبەست لە پەڵەی شین بوونەوەیە لەسەر پێستی لەشی مرۆڤە، هۆکارەکەشی کەمی ئۆکسجینە لە هیمۆگلۆنینی دەزوولەی خوێنیەنەکانی لەش.[ لا: cyanosis]{ پەزیشکی، ل، 03}.
1 – یەکێ لە نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان بریتییە لە : خنکان، کۆکە، ڕێڕەو بڕی هەناسە، تەنگە نەفەسی، شین هەڵگەڕان، تای بەرز.
2 – شین هەڵگەڕان یان شینبوونەوە لە چەند شوێنێکی جەستەدا بەبێ لێکەوتن یان کوتان نیشانەیەکە بۆ کەمی پڕۆتین، ئەمەش بەرپرسیارە لە خوێن مەیین، یان نەبوونی پڕۆتین لە لەشدا دەبێتە هۆکار بۆ لەناوچوونی جگەر.
3 – هەستەوەری بەرانبەر ساردی یان دیاردەی رەیلاود Raylaud’s phenomenon كە بریتییە لە كاڵبوون یان شین هەڵگەڕان یان سووربوونەوەی پەنجەكانی پێ لەگەڵ بەركەوتن بە ساردی.
شین هەڵگەڕانە پەلوپۆ/şîn heľgeřane pel û po: کتن:[ نخ] شین بوونەوەی هەر چوار پەل، بەهۆی زۆرخایاندنی ماوەی خاوی سووڕی خوێن، ئەمەش لەکاتی تەزین یان مەیینی پەنجەکانی دەست و پێ ڕوو دەدەن.[ لا: peripheral cyanosis].
شین هەڵگەڕانە درۆزنە/şîn heľgeřane dirozine: کتن:[ نخ] شین بوونەوەی درۆزنە.[ لا: false cyanosis].
شین هەڵگەڕانی چەقی/şîn heľgeřanî çeqî: کتن:[ نخ] شین بوونەوە، بەهۆی نەخوشی سیی یەکانەوە دروست دەبێت.[ لا: central cyanosis].
.
.
___________________
سیاناتی ئاڤۆنیۆم/siyanatî avoniyom: نتـ:[ کیمیـ]
سیانیت/siyanît: نتـ:[ کیمیـ]
سیانیتی پۆتاسیۆمی ئاسنۆزی/siyanîtî poyasiyomî asinozî: نتـ:[ کیمیـ]
سیانیتی پۆتاسیۆمی ئاسنیکی/siyanîtî poyasiyomî asinîkî: نتـ:[ کیمیـ]
سیانیتی سۆدیۆم/siyanîtî sodiyom: نتـ:[ کیمیـ]
سیانید/siyanîd: ن:[ کیمیـ]
.
.
_________________
سیان ² /siyan: ئان: تەن _ تەنی _ تەنیمۆک( هل)، دۆرژنگ( پێنج)، دۆرنج( ه‌لب)، دووەرژن، دۆوريخ، دوودە _ دوودی، دووکەڵژن، دوورنج، دوورینچک( سنە)، دێوەرژەن، ديلە، ڕەژەن، ڕشک، سەفير( چراغ)، فير، قرم، قورم( مکـ)، کڕکڕ، گوژەنگ، هيبس، هيس( ککـ) : ڕەشایی بنمیچی ژوور.
.
.
_____________
سیان ³ /siyan: ئان: قور و خڵتەی ناو ئاوڕۆ.
:: قوڕ و سیاناو.
.
.
.
.