شیر/şîr: ن:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پەیمسن nsmYap Lacta, milk

شلەیەکی سپی ڕەنگە، لە مەمکی زیندەوەرەمێینە شیردەرەکاندا دروست دەبێت. پێش ئەوەی بێچووی ئەو گیاندارە فێری خواردن ببن، سەرچاوەی سەرەکی خواردنی بەچکەی شیردەرەکانە هەم مرۆڤ و هەم گیانلەبەر. لە دوای زاین. شیر وەک بەرھەمێکی ئاژەڵ بۆ خواردنی مرۆڤ بەکاردێت کە خیرا دوای زاین یان لەکاتی ئاوسیدا بەرھەم دێت، لە سەرانسەری جیھان بە ھەزاران کێڵگەی بەخێو کردنی مانگای شیر ھەیە و بە ھەزاران تۆن شیر بەرھەم دێنن لە سەرتاسەری جیھاندا نزیکەی شەش بلیۆن کەس شیر و بەرھەمکانی شیرەمەنی بەکاردێنن بۆ خواردن، وە زیاتر لە 750 ملیۆن کەس لە نزیک و لەگەڵ کێڵگەکانی بەرھەم ھێنانی شیرن.

:: بە شیر دەمی سووتاوە و فوو لە دۆ دەکات !. 

      ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  252 kJ (60 kcal)
  پرۆتین    3.22 g
 کاربۆهیدرات    5.26 g
   شەکر  5.26 g
   لاکتۆزە  5.26 g
 چەوری    g 3.25
   Saturated  g 1.865
   Monounsaturated  g 0.812
   Polyunsaturated  g 0.195
  ئاو    88.32 g
 ڤیتامینەکان    
   ڤیتامین A
 (6%)46 μg
   ڤیتامین Thiamine (B1)
 (4%)0.044 mg
   ڤیتامین Riboflavin (B2)
 (15%)0.183 mg
   ڤیتامین B12
 (19%)0.45 μg
   ڤیتامین Choline
 (3%)14.3 mg
   ڤیتامین D
 (0%) 2 IU
 کانزاکان    
   پۆتاسیۆم
 (3%)132 mg
   کالیسیۆم  (11%)113 mg
   سۆدیوم
 (3%)43 mg
   مەگنیزیۆم
 (3%)10 mg

شیری دایک/şîrî dayik: ن: پێیدەگوترێت ژەک( کۆلۆستروم : colostrum) کە ژمارەیەکی زۆری دژەتەن: antibody تیدایە لە لەشی دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەچکەکانی تاکو پارێزگاری بکات لە تووشبوون بەنەخۆشی، ھەروەھا سەرچاوەیەکی نایابی خواردەمەنی مرۆڤیشە.[ لا : Galactan ].[ ئینگـ: Human milk ].

شیرەخۆرە/şîrexore: نتـ: شیرەژێ.[ لا: Galactophague]

شیرەڕۆ/şîreřo: نتـ: لوولەی شیری.[ لا: Galactophore]

شیردار/şîrdar: ئانتـ:[ شیردار] بەشیر.

شیرحەلال/şîr ĥelal: ئانتـ:[ ئد] پاکداوێن، بەئەمەگ، حەڵال زادە. 

شیرحەرام/şîr ĥeram: ئانتـ:[ ئد] بێوەفا، بێنمەک، بێ ئەمەگ، فێڵەباز.

شیردان/şîrdan: کتپ:[ شیر+ دان] شیربە بێچوودان، منمک بە منداڵ دان.

شیرزان/şîrzan: نفا:[ شیر+ زان( زانین)]

شیرزانی/şîrzanî: نچ:[ ئینگـ: dairy science].

شیرزۆربوون/şîrzorbûn: کتن:[ شیر+ زۆربوون] مەمک بزوتن.[ لا: Galactagogue]{ پەزیشکی، ل، 144}. 

شیر نەهاتنەدەرێ/şîr nehatinederê: نتـ: شیر قەتیس بوون. [ لا: Galactoschesis]

شیری بەرگری/şîrî bergirî: نتـ:[ ئینگـ: immune milk ].

 شیری منداڵی شیرەخۆرە/şîrî minalî şîre xore: نتـ:[ ئینگـ: Infant milk ].

 تایبەتمەندی شێر لە نەخۆشدا  

تای شیر/tay şîrî: نتـ:[ لا: Galactopyra]

توورەکەی شیری/tûrekey şîrî: نتـ:[ لا: Galactocele]

خەستیی شیر پێو/xestîy şîr pêw: نتـ:[ لا: Galactometer]

شەکری شیر/şekirî şîr: نتـ:[ کیمیـ] لاکتۆز. فۆرمولە کیمیاییەکەی : C12H22O11 [ ئینگـ: milk sugar].[ لا: Galactose]

میزی شەکری شیراوی/mîzî şekirî şîrawî: نتـ: [ لا: Galactosuria]. 

هەوکردنی شیرەڕۆ/hewkirdinî şîreřo: نتـ:[ لا: Galactophoritis]. 

شیراو/şîraw: نتـ:[ شیر+ ئاو]

شیرەمەنی/şîremenî: نچ:[ شیر+ ئە+ مەنی] 

1 – سپیایی، سپیاتی : بەرهەمەکانی شیر.[ ئینگـ: dairy].

2 – کێڵگەی بەرهەم هێنانی شیر و شیرەمەننەکان.

                     هەندێک لە جۆرەکانی شیر                          

شیری/şîrî: نچ:[ شیر+ ی] ئەوەی پێوەندی بەشیرەوە هەبێت. 

شیری ئەسیدۆ فیلووس/şîrî acido philus: نتـ:[ ئینگـ: Acido philus milk].

شیری باش/şîrî baş: نتـ:[ ئینگـ  grade B milk ].

شیری باوەڕپێکراو/şîrî baweřpêkiraw: نتـ:[ ئینگـ: certified milk].

شیری بەتام و بۆی گرزەی ترشێندراو/şîrî be tam û boy girzey tirşêndiraw: نتـ:[ ئینگـ: silage milk].

شیری بەستیو/şîrî bestîw: نتـ:[ ئینگـ: frozen milk].

شیری بەستیندراو/şîrî bestîndiraw: نتـ:[ ئینگـ: ice milk].

شیری بزن/şîrî bizin: نتـ:[ ئینگـ: rancid milk].

شیری بۆدڕن/şîrî bo diřin: نتـ:[ ئینگـ: Goat milk].

شیری پاستۆرکراو/şîrî pastorkiraw: نتـ:[ ئینگـ: pasteurized milk].

شیری پاکژکراو/şîrî pakijkiraw: نتـ:[ ئینگـ: sterilized milk].

شیری پەسەندکراو/şîrî pesendkiraw: نتـ:[ ئینگـ: grade C milk].

شیری پێوانەیی/şîrî pêwaneyî: نتـ:[ ئینگـ : standardized milk].

شیری ترشاو/şîrî tirşaw: نتـ:[ ئینگـ: sour milk].

شیری چۆکۆلاتە/şîrî çokolate: نتـ:[ ئینگـ: chocolate milk].

1 – گیراوەیەکە لە شیر و کاکاو و هەندێک جار شەکر.

2-  هەندێک کەس  شیر ئاساییان ثێناکەوێت و شیری ڕووەک بەکاردەهێنن.

شیری خاو/şîrî xaw: نتـ:[ ئینگـ: raw milk].

شیری خەستکراو/şîrî xestkiraw: نتـ:[ ئینگـ: concentrated milk].

شیری درەنگ مەییو/şîrî direng mayîw: نتـ:[ ئینگـ: slow clotting of milk].

شیری دەستکرد/şîrî destkird: نتـ: شیر لەتاقیگەدا دروست دەکرێت لە ئاو و ترشە چەوری و پرۆتین.

شیری ڕاژەنێندراو/şîrî rajenêndiraw: نتـ: دۆ، شیری بێ چەوری.[ ئینگـ: Butter milk].

شیری زەرد/şîrî zerd: نتـ:[ ئینگـ: Yallow milk].

شیری سوئنتێتیک/şîrî suntêtîk: نتـ: جۆرە شیرێکە کە ئامادەکراوە بەترشاندنی، زۆر باوە لە ووڵاتانی سکەندەناڤیا.[ ئینگـ: synthetic milk].

شیری کارگە/şîrî karge: نتـ:[ ئینگـ: toned milk].

شیری کەم سۆدیۆم/şîrî kem sodîum: نتـ:[ ئینگـ: low sodium milk]

شیری کوڵاو/şîrî kuľaw: نتـ:[ ئینگـ: boiled milk].

شیری گامێش/şîrî gamêş: نتـ:[ ئینگـ: buffalo milk].

شیری لینج/şîrî lînic: نتـ:[ ئینگـ: ropy milk].

شیری مانگا/şîrî manga: نتـ:[ ئینگـ: Cow milk].

شیری مانگای جێرسی/şîrî mangay cêrsî: نتـ:[ ئینگـ: jersey milk cow].

شیری مەڕ/şîrî meř: نتـ:[ ئینگـ: Ewe milk, Sheep milk].

شیری ناپەسەند/şîrî napesend: نتـ:[ ئینگـ: grade milk].

شیری ووشککراوی چەور/şîrî wuşik kirawî çewir: نتـ: ئەو شیرەیە کە دەستکاری ڕێژەی چەورییەکەی نەکراوە.[ ئینگـ: dried wholemilk product].

شیری ووشککراوی بەستێندراو/şîrî wuşik kirawî bestêndiraw: نتـ:[ ئینگـ: freeze- dried milk].

شیری ووشککراوی  بێ چەوری/şîrî wuşik kirawî  bê çewrî: نتـ: ئامادەکردنی شیری ووشککراو بە سێ جۆری جیاواز ووشک دەکرێتەوە :

1 – لەپلەی گەرمی بڵند دا. [ ئینگـ: high heat non fat dry milk ].

2 – لەپلەی گەرمی مامناوەندیدا.[ ئینگـ: medium heat non fat dry milk].

3 – لەپلەی گەرمی کەمدا.[ ئینگـ: low heat non fat dry milk].

شیری ووشککراوی مالتد/şîrî wuşik kirawî maltid: نتـ: ئەو شیرەیە کە دەستکاری ڕێژەی چەورییەکەی نەکراوە.[ ئینگـ: dry malted milk].

شیری ووشککراوی یەکسەر توواوە/şîrî wuşik kirawî yekser tuwawe: نتـ:[ ئینگـ: instant dry milk].

شیری هاوجۆرکراو/şîrî hawcorkiraw: نتـ:[ ئینگـ: homogenized milk].

شیری هەڵمێندراو/şîrî heľmêndiraw: نتـ:[ ئینگـ: evaporated milk]. 

شیری ووشککراو/ şîrî wuşik kiraw: نتـ: شیری تۆز.[ ئینگـ: milk powder].

ئاژەڵی شیردار/ajeľî şîrdar: ئانتـ:[ ئینگـ: dairy cattle].

پرۆسەی شیراوگکەرە/pirosey şîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ: emulsification] 

پیشەسازی شیرەمەنی/pîşesazî şîremenî: نچ:[ پیشەساز+ ی+ شیرەمەنی][ ئینگـ: dairy technology].

ترشی شیر/tirşî şîr: نتـ:[ کیمیـ] لاکتک. فۆرمولە کیمیاییەکەی: CH3CHOHCOOH [ ئینگـ: milk acid, acidity of milk].

ترشێکی ئەمینی شیرە/tirşêkî emînî şîre: نتـ:[ کیمیـ] ئەرجینینە.[ ئینگـ: Arginine ].

ترشێکی چەوری شیر/tirşêkî čewrî şîr: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Arachidic acid].

ترشێکی چەوری بنچینەیی شیرە/tirşêkî čewrî binčîneyî şîre: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Arachidonic acid].

خوێیکانی شیراوگکەرە/xiwêkanî şîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ : emulsifying salts] 

دە شیراو گێنێت/de şîraw gênêt: نتـ:[ دە+ شیراو+ گێنیت] شیرە دکت.[ ئینگـ: emulsify]{ فەرهەنگی شیر، خالد خاڵ، ل، 40}.

فێڵکردن بەئاوکردنە ناو شیر/fêľkirin be awkirdne naw şîr : نتـ:[ ئینگـ: Adultration of milk].

قۆناغی زوو شیردان/qonaẍî zû şîrdan: نتـ: شیری تۆز.[ ئینگـ: Advanced lactation].

کارای شیراوگکەرە/karay şîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ: emulsifying agent] 

کەڕوی شیرەمەنی/keřwî şîremenî: نتـ:[ کەڕو+ ی+ شیرەمەنی] قەوزە [ ئینگـ: dairy mold].

کەلوپەلی شیرەمەنی/kelûpelî şîremenî: نتـ:[ کەل وپەل+ ی+ شیرەمەنی][ ئینگـ: dairy equipment].

کیمیای شیرەمەنی/kîmyay şîremenî: نچ:[ کیمیا+ ی+ شیرەمەنی][ ئینگـ: dairy chemistry].

لەشیربڕانەوە/le şîrbiřanewe: کتن:[ لە+ شیر+ ىرانەوە][ ئینگـ: Wean]  

هێزی شیراوگکەرە/hêzî şîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ: emulsifying power] .

.

.

__________________________

شیرگیا/şîr giya نتـ:[ شیر+ گیا] شیرهەرد. 

ئەوەی پێوەندی بە شیری ڕووەکەوە  هەبێت :

شیری نائاسایی/şîrî na asayî: نتـ:[ ئینگـ: Abnormal milk ].

.

.

______________________

شیری/şîrî: ن:[ ڕەنگ] ڕەنگێک کە لە شیر بچێت بە هەموو پلەکانیەوە.

.

.

________________________

شیر/şîr: ن:[ سەز][ کۆن] شمشیر.[ ئینگـ: sword]. 

{

من بـرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە

}{ – }

.

.

.

.

{ سەرچاوە

فەرهەنگی شیر و شیرەمەنی : خالد خال

د. ناجح گوڵپی

}