زەردوویی/zerdûyî: ن:[ نخ] زەرەنگ، زەرداو، زەردەوی، زەردەیی : نەخۆشییەکە لەئەنجامی ئاووسان و گیرانی بۆڕی زراوەوە پەیدادەبێت. زراو ناڕژێتە ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ وە؛ بەڵکو لەخوێندا دەمێنێتەوە و دەبێتەهۆی زەردبوونی پێست و چاو و میز.[ ئینگـ: jaundice][ لا: lecterus].{ کەمالنامە، ل، 1632}{ مەردۆخ، ب1، ل، 819}.

زەردویی بەگیراوی/zerdûyî be gîrawî: نتـ:[ نخ] وەکو بەردێک بۆڕیی لوولەی زراو دەگرێت.[ ئینگـ: obstructive jaundice]

زەردویی پێڕەنگ/zerdûyî pêřeng: نتـ:[ نخ] لەمیزدا ڕەنگی زەرداویی نییە.[ ئینگـ: acholuric jaundice]

زەردویی داگیرساویی/zerdûyî dagîrsawyî: نتـ:[ نخ] هەوە زەردوویی.[ ئینگـ: catarrhal jaundice]

زەردویی ژەهری/zerdûyî jehirî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: toxemic jaundice]{ پەزیشکی، ل، 178}.

زەردوویی ساوا/zerdûyî sawa: نتـ:[ نخ] زەردویی کۆرپەڵە.[ گر: icterus neonatorum] 

پشکنینی ئەنزیمی جگەر جۆری ئالت/pişikinînî enzîmî ciger corî alit: نتـ:[ پشکنین+ یئەنزیم+ یجگەر ] ئالت یان ئەلتال، کورتکراوری ئالانئینترانس سامیناسە : alanintransaminase. ئەنزیمێکە لەناو جگەردا هەیە. کاتێک خانەی جگەر بریندار دەبێت، رێگا دەدات ئالت بچێتە ناو بۆڕی خوێنەوە. پشکنینی ئەنزمی ئالت قەبارەی ئالت دەپێوێت لەناو خوێندا. ئاستێکی بەرز لە ئەنزیمی ئالت ئاماژە دەدات بەوەی کە جگەر گرفتێکی هەیە. پێش ئەوەی نەخۆش هەست بە نەخۆشی بکات. بۆ نموونە وەک زەردوویی، پلەیەک پێش ئەوەی پێست و چاوی نەخۆشەکە زەرد هەڵگەڕێت. سوودی ئەم جۆرە پشکنینە، فریای نەخۆش دەکەوێت.[ ئینگـ: ALT – Alanine Transaminase].

هەوکردنی جگەر و زەردوویی/hewkirdinî ciger û zerdûyî : نتـ:[ نخ] زەردویی کۆرپەڵە.[ گر: icterepatitis]{ پەزیشکی، ل، 165}.  

.

.

________________________

زەردویی ئاژەڵ/zerdûyî ajeľ: ن:[ نخ] نەخۆشییەکی ئاژەڵی یە.[ لا: yellows – xanthosis].{ کەمالنامە، ل، 1632}.

.

.

______________________

زەردویی/zerdûyî řuwek: ن:[ نخ] 

1 – نەخۆشی یەکی فیسیۆلۆجی یە، تووشی ڕووەک دەبێت، گەڵاکانی زەرد دەبێت، پێی دەوترێت( ئەینیمای سەوز)، یان جۆرە مووروی بەودمە، نەخۆشی زەدوویی دار هەڵدەگرێ.[ لا: chiorosis].{ کەمالنامە، ل، 1632}.

2 – بەڵایەکی برنجەجاڕە.{ هەژار، ل، 387}.

.

.

.

.