بڕ/biř: ئان، ن:
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | بڕەک | بڕان | بڕەکە | بڕەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | بڕێ ، بڕێک | بڕان | بڕەکە | بڕەکان |
شێوەزاری هەورامی | بڕێوە | بڕێ ، بڕن | بڕێ | بڕەکێ |
1 – ئەندازەیەک، کەمێک، هەندە، چەردە.[ ئینگـ : Amount]
:: بڕێک ئاوم دەیە. ئەو بڕەچیە دەمدەیە ؟.
2 – دارستان، جەنگەڵ.
3 – لە کۆ دوورکەوتنەوە.
:: ئەم گیسکە لە مێگەڵ بڕیوە.
4 – پاشگرە بەواتای بڕندە.
:: جاران داربڕ و ئێستا میری سەربڕ.
5 – پاشگرە بەواتای کونتێکەر
:: دز بەماڵبڕ دیواری بڕیوە.
6 – قەڵتەدارێکی بڕاو.
:: دوو بڕبێنە.
: داپڕچین و لەتکردن، قەڵت و بڕی تێخستن.
:: دارەکانی قەڵت و بڕکرد.
7 – ساڵ لە تەمەنی یەکسم دا.
:: جوانوویەک بڕیان دوو بڕە.
:: بڕناکەم لەم کێفە سەرکەوم.
:: لەگوێرە غاردا بڕی نەکرد.
9 – دەستە و کەرت.
:: بڕە مإڕێک هات، تووشی بڕە پیاوێ بووم.
10 – تایفە و تیرە.
:: برا تۆ ئێژی جافم لەکام بڕی.
11 – قوتارکەر.
:: ئەم هەتیوە نان و دۆ بڕبوو.
12- گۆترە بێ پێوان و ژمارە.
:: بەری ئەم گوێزە لە بڕ بە چەندە ؟.
13 – قەبەڵ و یەک جارەکی.
:: ئەم خانووەم لە بڕ بەکردن داوە.
14 – دژی ووشک.
:: کراسەکەم تەڕو بڕە.
15 – دڕاندنی پارچە بە( قەیچی یان بە دەست : حەوت جار بگر جارێک ببڕ).
16 – بڕشت و کار ڕاپەڕاندن.
:: زۆر پیاوێکی بەبڕە.
17 – ئاوبواردن.
:: ئەم ڕووبارە بڕنادا.
18 – [ ڕەگی چاووگی( بڕین)ـە].
بڕان/biřan: کتپ:[ بڕ+ ئان] بڕیای( هـ).
1 – تەواوبوون، پەککەوتن، بچڕان، پسان.
:: نانمان لە ماڵدا بڕا.
:: رادێوکە قسەی دەکرد لە خۆرا دەنگی بڕا.
:: دەستم بەچەقۆ بڕا.
2 – هەندێ جار وەک پاشگر خۆی دەنوێنێت.
بڕانە/biřane: نتـ:[ بڕان+ئە]
1 – جیرە و مووچەی دیاریکراو.
2 – [ کۆن] باج پیتا کێکە ساڵانە میری وەری دەگرت.
بڕانەوە/biřanewe: کتن:[ بڕان+ ـەوە]
1 – بڕینەوە، بڕیانەوە.
:: پێویستە ئەم شەڕە ببڕدێتەوە.
2 – پچڕانەوە.
:: تەزبیحەکەم بڕایەوە.
3 – دوای هێنان، تەواوکردن. کۆتاییهاتن.
بڕاندن/biřandin: کتپ:[ هـ][بڕان+دن] بڕین، کۆتاکردن.
بڕاندنەوە/biřandinewe: کتپ:[ بڕاندن + ئەوە] دارپێراهێنان، کۆتاکردنەوە، گەیاندنەپانایی، بڕیاندنەوە.
:: بیبیڕەوە.
بڕاو/biřaw: ئانفا:[ لە( بڕان)ـەوە داتاشراوە] کەرتکراو، کورتکراو.
بڕەبڕە/biřebiře: ئانتـ:[ بڕ+ ە+بڕ+ە] کەمکەمە، تۆزەتۆزە، نەختەنەختە، ووردەووردە. بڕی یەک لەدوای یەک.
بڕەدار/biředar: نتـ:[ بڕ+ ە+ دار] لکەدار، بنەیداری بڕاو، قەدی داران.
بڕەک/biřek: ن:[ بڕ+ ەك] نەختێك، کەمێك، پیچێك، هەندێك.
بڕبانە/biřbane: ئانتـ:[ بڕ+ بانە] بڕدۆنە : پیاوی زەبەلاح و تەژە. زلی ناقۆڵا.
بڕبڕ/biřbiř: ئانت:[ بڕ+بڕ] کۆمەڵ کۆمەڵ، کەم کەم، تۆزەتۆزە.
بڕبوون/biřbûn: کتن:[ بڕ+بوون]
1 – جیابوونەوە _ جودابوونەوە _ جوێ بوونەوە.
2 – دوورکەوتنەوە _ لەیەکدوورکەوتن، بڕانی هێند ێک گیاندار لە یەکتری.
:: لەدوو ڕێیانەکەدا شاسوار مان لێ بڕبوو. مەڕلەگەلە بڕبووە.
3 – گەمڕاندن، ئاوپەڕەبوون.
بڕ برین/biř birîn: کتن:[ بڕ + برین] وەک : کالەک و شووتی قرتاندن.
بڕ پێدان/biř pêdan: کتن:[ بڕ+ پێدان]
1 – هەڵبڕین، لەتکردن.
2 – چوونە نێو قسەی یەکێکی دیکەوە : قسەلەقسە کردن.
بڕدان/biřdan: کتن:[ بڕ+ دان]
1 – جیاکردنەوەی هێندێ لە هێندێک.
:: شەوێ دی گورگ لەڕانەکەی داو چەند سەرێکی بڕ داوە.
2 – ماوەدان، ئێزن دان.
:: خۆ بڕ نادا ئێمە دوو قسان بکەین.
3 – بواردان.
:: ئەوچۆمە بڕ نادا.
بڕشکاندن/biř şikandin: کتپ:[ بڕ+ شکاندن] تینوایەتی شکان، تێراوبوون.
:: هەندێکی دیکەم ئاو دەیە بەوەندە ئاوە بڕم ناشکێ !.
بڕ کردن/biř kirdin: کتپ:[ کهـ][ بڕ+ کردن]
1 – بڕین : نەخۆشیەکە زوانی بڕکرد.
2 – هەتەرکردن، گەیشتن، توانین لەڕێگا ڕۆیندا، وەرجەخوراوبڕ کردنە وجێ.
:: بەپێ بڕناکەم.
3 – بەشکردن
:: نانەگەکەم بڕوە پیمانانیە کێگ.
4 – جیاکردنەوە.
:: شوانەکە ڕانەکەی بڕکرد بەدووبەشەوە.
بڕ و بیانوو/biř û biyanû: نتـ: پەڵپ.
بڕێ/biřê: ن: گۆترە، بڕە، نەختێ.
بڕێک/biřêk: ن: تۆزێک، نەختێک، هەندەک، هەندێک.
بڕیای/biřyay: کتپ:[ هـ][ ئاخ+ بڕیای] بڕان.
بڕیەی/biřyey: کتپ: بڕین.
لێبڕان/lêbiřan: کتن:[ لێ+ بڕان] کورتی هێنان، کەموکورتی تێکەوتن.
:: خۆشەویستی لێبڕان.
:: ئارەزووم لێبڕاوە.
لێبڕاو/lêbiřaw: ئانفا:[ لێ+ بڕاو( بڕان)]
لێبڕاوبوون/lêbiřawbûn: کتن:[ لێبڕاو+ بوون] خەریك بوون، بڕیاردان، خۆش بوون.
:: جوامێر لێی بڕابوو ئەو سەفەرە هەربکات.
.
.
.
.