پیاز/piyaz: ن:[ ڕوو][ هـ][ پەهلەوی : پییاز، پەداچ، پەدیاچ] پیڤاز، پیواز، پیووز، پیانز، پیۆنز : جۆرە سەوزەیەکە گیاکەی لەسەرزەوی باریک و شینە، نووكی تیژ و نێو بۆشە، گوڵی سپی بەشێوەی چەتر دەگرێت، چێژی توونە، سەلكێكی خڕی توێ توێی هەیە لە ناو زەوی. چەند گەڵایەكی كلۆر دەگرێت. پیاز مژاکی گۆگردهەڵگرە و گازی ترشی ئەمۆنیا وەک : Propanthialoxid تێدایە، هەر بۆیە لە كاتی پاککردن و هەنجاندنی پیاز فرمێسک بەچاودا دەهێنێتەخوارەوە. مێژووی بەکارهێنانی پیاز لە لایەن مرۆڤەوە بۆ پێش 5000 ساڵ پ. ز دەگەرێتەوە لە چاخی برۆنزی یان سەردەمی فینیقیەکانەوە سوودی لێوەرگیراوە بۆ لێنانی چێشت. ڕووەكێكی گەلێک بە سوودە بۆ نموونە بۆ نەخۆشی دڵ، شەكرە، ئێسک نەرمی باشە، دژی هەوكردن و كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلسترۆل بەرگەگرتن لە تەشەنەكردنی شیرپەنجە. [Bot : Allium cepa l. Fam. Liliaceae.].
ناوەڕۆك لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 191 kj | |
پرۆتین | 1.6 گ | |
کاربۆهیدرات | 9.1 گ | |
ڕیشاڵ | 1.0 گ | |
چەوری | 0.3 گ | |
ئاو | 92.7 | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 3 RE |
ڤیتامین Thiamine (B1) | 40.0 مگ | |
Riboflavin (B2) | 0.02 مگ | |
Niacin (B3) | ||
Vitamin B6 | 0.17 مگ | |
Folate (B9) | 36 مگ | |
Vitamin C | 9 مگ | |
Vitamin D | ||
کانزاکان | کالیسیۆم | 23 مگ |
ئاسن | 0.3 مگ | |
مەگنیزیۆم | ||
مەنگەنیز | ||
فۆسفۆر | ||
پۆتاسیۆم | ||
سۆدیوم | ||
زینك | 0.2 | |
ناتریۆم | 3 | |
یۆد | 0.9 |
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | تیرە/پەل | چەشن | جۆر |
kingdom | Clade | class | order | family | Genus | speies |
Plantae | Magnoliophyta | Liliopsida | Asparagales | Alliaceae | Allium | Allium ascalonicum |
جیهانی ڕووەک | تۆوەکاسەدارەکان | زەمبەقییەکان | هەلیونینەکان | پیازییەکان | پیاز | پیازی ساکلۆت |
جۆرەکانی پیاز لە جیهاندا |
پیازە خووگانە/piyazexûgane: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+خووگان+ئە] پیازۆكە، پیازەخوانكە، پیازەمارانە، پیازەمشكانە، سیرەسەگانە، گونگونەسەگانە : گیایەكە كێوییە لە پیاز دەچێت بەلام ناخورێت، گەلاكانی لە پیواز دەچیت و لە كێو و شاخان شین دەبێت.[ Bot : Urginea Maritima].
پیازە كێویلە/piyaze kêwîle: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ كێو+ ی+لە] پیازۆكە.[ ئینگـ : wild onion]
پیازە گورگانە/piyaze gurgane : نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ گورگ+ان+ ئە] گیایەكی سەلكداری كشتوكاڵییە لە كۆمەڵەی زەمق. گوڵەكەی لەزەنگوولە دەچێت. [ Muscari]
پیازە گوللە/piyazegulle: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ گوللە] پیازی هوورچ. [ Bot : Colchicum Speciosum stev. Fam: Colchicaceae.
پیازە مارانە/piyazemarane: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ مار+ئان+ ئە] سیرمۆكە، پیازە مشكانە، قوڕاوە، جافڵقێنە : ڕووەكێكە بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردێت : ئەم لە پیاز دەكات و ناخوڕێت[ Bot : Allium Scorodoprasum . Fam . Lilaceae.]
پیازە مشكانە/piyazemiškane: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئە+ مشك+ئان+ ئە] پیازۆكە، پیازەخووگانە.
پیاز سەگانە/piyazsegane: نتـ:[ ڕوو][ كل][ پیاز+ سەگ+ئان+ ئە] پیازی كێویلە.
پیازۆكە/piyazok: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئۆك+ ئە] گیایەكی كوێستانی بەهارییە، سەلكی وەك پیازی فستقە و گەلای وەك (كنیوڵ) وایە، بەلام ئەم گیایە هەر لە شاخان دەڕوێت.
پیازۆلكەی موو/piyazolkey mû: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ئۆلكەی+ موو] ڕیشە و بنی تووك و موو كە گرمۆلەیەكی سپی چووكە. سەلكی ڕەگی موو لە ناو پێستدا.
پیازی/piyazî: نتـ:[ ڕەنگ] بە ڕەنگی تیكوڵە پیواز.
پیازی ئاسایی/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ پیازی ئاسایی] پیازی توێکڵ زەرد. سەر بە تیرەی kepaløg-slægten لە خێزانی : lilje-familien. ئەم پیازە بەوە ناسرەوە بۆن و بەامی تیزە کە کاتیك ووردی دەکەیت فرمێسک بە چاو دێنێتە خوارەوە. کاتێک زیاتر سوورکرێتەوە یان بکوڵیندرێت شیرین تر دەبێت.[ ئینگـ : yellow onions][ لا: Allium cepa ].
پیازی بەهاری/piyzî beharî: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ بەهاری] جۆرە پیازێکی کێوییە لە کیشوەری ئەمەریکای باکوور شین دەبێت بە تایبەت ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا.[ لا : Allium tricoccum]
پیازی دەریا/piyazî derya: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ دەریا]: پیازەمشكانە، پیازۆكە، قوڕاوە، جافڵقێنە.
پیازی دێو/piyzî dêw: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ دێو]
پیازی ژاپۆنی/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ ژاپۆنی] [ لا :Allium fistulosum ]
پیازی سکالۆت/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ سوور] شێوەی ئەم پیازە نیو بازنەیی یە، باریکەلە و درێژە، لە نیو لەت پیاز دەکات و ڕەنگەکەی لە شێوەی پیازی زەردە یان کەمێک تۆختر.[ فەرەن : eschalots][ ئینگـ : shallots][ لا : Allium ascalonicum].{ تێبینی : ناوی skalotte دەگەڕێتەوە بۆ سەردەم،ی گرێکی دێرین، کە ئەوانیش بەناوی شاری Ashkelon فینیقییەوە وەریان گرتووە}
پیازی سپی/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ سپی] لەشێوە لە پیازی ئاسایی دەکات، لێ ڕەنگ سپی یە و بۆن و بەرامی وەک پیازی ئاسایی توند نیە. بەکاڵی یش دەخورێت وەک سەلاتە.
پیازی سوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ سوور] لەشێوە لە پیازی زەرد دەکات، لێ ڕەنگی سوورێکی تێر یان مۆرباوە. ئەویش بەهۆی بوونی ماددەی( ئانثۆساین : anthocyanin ، Anthocyane)، ڕەنگی توێکەی سوور دەکات، ماددەیەکە لە دژەئۆکسیدەکان و توێژینەوەکان سەڵماندویانە کۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن کەمدەکاتەوە.[ ئینگـ : Zittauer]
پیازی سوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ بەهاری] [ لا : Allium sativum]
پیازی سوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ بەهاری] [ لا : Allium cepa var. cepa]
پیازی کێوی/piyzî kêwî: نتـ:[ ڕوو][ پیازی+ کێوی] بڵندی ئەم جۆرە پیازە لە نێوان 50 – 60 سم دەبێت.[ لا : Allium oleraceum]
پیازی گورستانی/piyazî gurstanî: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ گورستان+ ی]
.
تەڕەپیازی ئەستوور/piyzî sûr: نتـ:[ ڕوو][ پیاز+ ی+ بەهاری] [ لا : Allium porrum var. porrum]
.
پیازین/piyazîn: ئان: [ پیاز+ ین] ئەوەی پێوەندی بە پیازەوە هەبێت.
پیازا لە واتای تردا |
پیازاخ/piyazax: نتـ:[ خوار][ كهـ] پیازداغ : رۆن و پیازی سوورەوەكراوكەدەكرێت بەسەرچێشت دا، وەك نسكێنە.
پیازاخ كردن/piyazax kirdin: كتپ:[ كهـ] رۆن و پیازی سوورەوەكراو بەسەر چێشت دا.
پیازاغ/piyazaẍ: نتـ:[ خوار][ پیاز+ داغ] پیوازداغ، پیازاخ.
پیازاو/piyazaw: نتـ:[ خوار][ پیاز+ ئاو] ئاڤپڤاز، ئەشكەنە، كارواناشی : شیوێ كە بە پیواز، ئاوتەماتە، رۆن، گۆشت دەكرێت.
پیازە/piyaze: ن:
1 – تاوان، باڵبەز، سووچ، گوناح.
2 – [جیۆ] ناوی چیایەكە لە هەورامان.
پیازپاك كەر/piyazpakker: ئان:[ پیاز+ پاك+ كەر( كردن)] مەراییكەر.
پیازپاك كردن/piyazpakkirdin: كتپ:[ پیاز+ پاك+كردن]
1 – توێكڵ لێكردنەوەی پیاز.
2 – [مجـ] بریتییە لەریایی و پێهەڵدانی بەدرۆ.
.
.
.
.