شێل/şêl: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( شێلان یان شێلای)یە] 

شێلان ¹ /şêlan: کتپ:

1 – پەرخاندن:perixandin( کباک)، شێلای( هـ)، هەنوان، هەنوون( ڕەوا)، هەنووین، هەنین : خۆچەورکردن و شێلانی ئەندامی لەش یان جەستە تا گەرم دادێت و ئازاری شوێنەکە دەشکێت.[ ئینگـ: massage ، massaging]

2 – پەرخ : بەدەست ماڵین.

شێلانەوە/şêlanewe: کتپ:[ شێلان+ ئەوە] شێلیایۆ( هـ)، پانکرانەوە.

شێلانەوەیەک/şêlaneweyek: کتپ:[ شێلانەوە+ یەک] شێلایۆیۆ( هـ).

شێلاندن/şêlandin: کتپ:[ کباک] ڕووتکردن، چین و قەدکردن.

شێلانن/şêlanin: کتپ:[ (د)ی شێلاندن قووتدراوە] شێلاندن، کوتان، پاکوت.

شێلای/şêlay: کتپ:[ هـ] شێلان.

شێلای پێوەرە/şêlay pêwere: کتپ:[ هـ][ شێلای+ پێوەرە] بەیەکدا شێلان.

شێلایۆیۆ/şêlayoyo: کتپ:[ هـ][ شێلای+ ۆێۆ] شێلانەوەیەک.

شێلەر/şêler: ئانفا:[ شێل+ ئەر] ئەو کەسەی کە پیشەی شێلان بێت.

شێلران/şêliran: کتپ: شێلیای( هـ)، پانەوەکران.

شێلراو/şêliraw: ئانفا:[ شێل+ راو] شێلیا( هـ)، پانەوەکراو.  

شێلیا/şêliya: نفا: شێلیی، شێلراو، پانەوەکراو.

شێلیایرە/şêliyayire: کتپ:[ شێلیای+ رە( ئەرە)] داشێلران، پانکرانەوە.  

شێلیاینە/şêliyayine: کتپ:[ شێلیای+ نە( ئەنە)] تێ شێلران، تێ ئاخنران.

ئامێری لەش شێلان/amêrî leş şêlan: نتـ:

بەشێلان چارەسەرکردن/beşêlan çareserkirdin: کتپ:[ بە+ شێلان+ چارەسەرکردن][ ئینگـ: massotherapy]{ پەزیشکی، ل، 203}. 

بەیەکداشێلان/beyekida şêlan: کتپ:[ بەیەکدا+ شێلان] شێلای پێوەرە، هەڵشێلان.  

بەلاق شێلان/belaq şêlan: کتپ:[ بەلاق+ شێلان] دەوساندن، پێ پەستکردن.

پشت شێلان/pišt şêlan: کتپ:[ پشت+ شێلان]

پێ شێلان/pê şêlan: کتپ:[ پێ+ شێلان]

تێ شێلان/tê şêlan: کتپ:[ تێ+ شێلان] تێ ئاخنین بە زۆر، شێلایەنە( هـ).

تێ شێلران/tê şêliran: کتپ:[ تێ+ شێلران] تێ ئاخنران، شێلیاینە( هـ).

خۆشێلان/xoşêlan: کتپ:[ خۆ+ شێلان] خۆهەنوون : خۆچەورکردن بە ڕۆن یان بە هەنگوین.

:: خۆهەنوون بە ڕۆنی كەتان( بزر).

داشێلان/daşêlan: کتپ:[ دا+ شێلان] شێلایرە، پانکردنەوە.

داشێلران/daşêliran: کتپ:[ دا+ شێلران] شێلیایرە _ شێلیایەرە( هـ)، پانکرانەوە.

زگ شێلان/zig şêlan: کتپ:[ زگ+ شێلان] تووشی ئەرک و ئازارکردن.

قۆڵنج شێلان/qoľinc şêlen: ن، کتن:[ قۆڵنج+ شێلان]

شان شێلان/şan şêlen: کتپ:[ شان + شێلان] شان نەرمکردن.

لەش شێلان/leş şêlan: کتپ:[ لەش+ شێلان] لەش هەنوون بەدەست و لاق بەچشتێک دانان بە قایمی بۆ ئارام کردنی ئێش و ژانی لەش، دەست لێخستن و سوونەوە و دەست پێداماڵین.  

هەڵشێلان/heľşêlan: کتپ:[ هەڵ+ شێلان] ئەمدیو و ئەودیوکردنی هەویری ئارد.  

.

.

_____________

شێلان  ² /şêlan: کتپ: بەهەویرکردن، هستران، هەڤیرکرن.[ ئینگـ: knead ، kneading]

:: هەویر دەشێڵێت : هەڤیر دکت.

تێکهەڵشێلان/têkheľşêlan: کتن:[ خوار][ تێک+ هەڵ+ شێلان] تێکەڵکردن و شێڵانی دوو شت یان زیاتر بەیەکەوە.

:: تێکهەڵشێڵانی کەرە و شەکر و ئارد و ئاو بۆ کێک دروستکردن.

دەشێلدرێت/deşêlidirêt: ئانفا: هەڤیریار.[ ئینگـ: Kneadable]

شێلەر/şêler: ف، ن: هەڤیرکەر.[ ئینگـ: kneader] 

قوڕشێلان/quřşêlan: کتن:

مەکینەی هەویر شێلان/mekîney hewîr şêlan: نتـ:

هەویرشێل/hewîrşêl: مفا: مەکینەی هەویرشێلان.  

هەویرشێلان/hewîrşêlan: کتپ:[ هەویر+ شێلان]

هەویرشێلەر/hewîrşêler: نفا: کەسێک یان مەکینەیەک کە هەویر دەشێڵێت.

.

.

.

.