چوون  ¹/çûn: کتن: 

1 ) ڕۆیشتن، لووای( هـ)، چین( دەر) چوویین، شوون.   

2 ) لە دەست چوون، لەناوچوون، لەنێو چوون، تۆفدان، تووناوتوون چوون.   

3 ) چوونەنەبوون، هەڕەشیان، هەڕەشین.    

4 ) سڕوبێ هەست بوون، لەگۆکەوتن، تەزین.

:: فەرهاد دەست و پێی چووە لە سەرمان.

         گەردانکردنی چاوگی چوون
       تاک    کۆ
     کەسی یەکەم   کەسی دووم  کەسی سێیەم  کەسی یەکەم   کەسی دووم    کەسی سێیەم
 

 

  کات
  

 ڕابردووی دوور  چووبووم  چووبوویت   چووبوو   چووبووین   چووبوون   چووبوون 
 ڕابردووی نزیک  چووم    چوویت   چوو   چووین   چوون   چوون 
 تەواو  دەچووم   دەچوویت   دەچوو  دەچووین  دەچوون  دەچوون
 بەردەوام                 
 ڕانەبردوو  دەچم    دەچیت  دەچێت  دەچین  دەچن   دەچن 
 ڕێژە


 ڕابردووی دووری دانانی  چووبووبام  چووبووبایت  چووىووبا  چووبووباین  چووبووبان  چووبووبان
 ڕابردووی نزیکی دانانی  چووبام   چووبایت  چووبا    چووباین  چووبان    چووبان
 پرسیاری   بچم   بچیت   بچێت   بچین    بچن   بچن
 داخوازی   بچم   بچۆ   بچێت   بچین   بچن    بچن 

چووبوو/çûbû: ف:[ دۆخی ڕابردووی دوورە لە چاوگی( چوون)دا، لەباری کەسی سێیەمی تاک دا]

دەچن/deçin: ف:[ دۆخی ڕانەبردووە لە چاوگی( چوون)دا، لە باری کەسی دووەم و سێیەمی کۆ] دچن. 

  چوون وەک ووشەی پێشگر، ووشەی لێكدراو و داتاشراوی نوێ دروست دەکات :  

چوونەبەرەوە/çûneberewe: کتن: بڕ: بەرکەوت،چوونەپێش، پێش ڕەوت.

چوونەبەست/çûnebest: کتن: ڕێگابەستران، ماوەی چوون بەستران.

چوون بەیەکا/çûnebeyeka: کتن: تێکبەزان، چوونە ناویەکتری.            

چوونەتەوسەوە/çûnetewsewe: کتن: لە‌ هۆش خۆچوونەوە : ئەم بارە زۆر هۆی هەیە لەوانە نەخۆشی یان لە ئەنجامی ژەهراوی بوون یان بەهۆی لێدانی بەهێز. جیاوازی نێوان ئەم بارە و بوورانەوەی ئاسایی ئەوەیە کە ئەم بارە قووڵترە و زۆرتریش دەخاێنێت تا مرۆڤ بێتە هۆش.[ ئینگـ : Coma].  

چوونەجەمسە/çûnecemise: کتپ: پەلاماربردن بەسەبر ودزیەوە بۆ تشتێک.    

چوونەخوارەوە/çûnexiwarewe: کتن: بەزەویاچوون، بەزەویدا ڕۆچوون.

چوونەدەر/çûneder: کتن:[ دەرچوون] بەرشیەی( هـ)، لووای بەرەوە( هـ)، وەدەرکەوتن، بەدەرکەوتن _ دەرکەوتن، دەربوون.  

چوونەدەرەوە/çûnederewe: کتپ:

1 ) [ ئای تی] لەچات یان وتووێژی دەق.[ ئینگـ : quit talking].

2 ) دەرچوون : derčûn، دەرکەتن : derketin، وازهێنان .[ ئینگـ : Quit]

چوونەدەرەوە بۆسیستەم/çûnederewe bo sîstem: کتپ:[ ئای تی] شێڵ : لەبەرنامە سازییدا، جۆرە فەرمانێکی سیستەمی کە ژینگە و جێبەجێکردنی بەرنامە دەپچرێت و دەچتە ناو.[ ئینگـ : shell].  

چوونەدیدەنی/çûne dîdenî: کتن: بازدی.

چوونەڕاو/çûneřaw: کتن: گەشتی ڕاوکردن.[ ئینگـ : safari]{ غەریب. ب 3. ل. 81}.    

چوونەژوور/çûnejûr: کتن: وەژوورکەوتن، ئاماوەچوو( هـ).

:: چوونەژوورەوە قەدەغەیە.

چوونەژوورەوە/çûnejûrewe: کتن:   .

چوونەژوورەوەی تۆپ/çûnejûrewey top: کتن:[ واز][ ئینگـ : Instrusion of ball].

چوونەژێر/çûnejêr: کتن:[ چوونە+ ژێر

1 ) ددان بەشتێکدادان، درکاندن، چوونە ژێر باری کارێک، ڕاستی گۆتن.   

2 ) پاوەجێ بوون، خۆگرتن، بەپشووبوون، شت بە ئاسانیی گرتن، شت بەقورس نەگرتن.

چوونەسەر/çûneser: کتن:

1 ) سەرکەوتن، سەلیل بوون، وەسەرکەوتنە سەرجێگایەکی بڵند. 

2 ) پێکهاتن، بەئەنجام گەیشتن، تەواوبوون.

چوونەسەراو/çûneseraw: کتن:[] چوونە سەر پێشاو.

چوونەسەریەکتر/çûnederyektir: ن:  

چوونەسەریەکێک لە ناکاودا/çûne seryekêk le nakawda: کتن: بەسەردادان،بەسەرادان، لەناکاو چوونەسەریەکێک.  

چوونەکەمین/çûnekemîn: کتپ: پارێزچوون، خۆمەلآس كردن لە ناو رەبەتدا. 

چوونەگژ/çûnegij: کتن: بەسەرداڕۆیشتن،سەرکۆنەکردن، سەرزەنشت کردن، توورەلێ بوون، هەڵشێلان، تووشی ڕووشە و کێشە هاتن.

چوونەلا/çûnela: کتن: دروستبوونی پیاوە لەگەڵ ژنەکەی.

چوونەنێو/çûnenêw: کتن: چوونەنێو، چوونەناو.

چوونەنێودڵ/çûne nêwdiľ: کتن: چوونەنێودڵەوە، کەوتنەنێودڵەوە.

چوونەو/çûnew: ئمـ:[ ل] وەها، ئاوا، وا.

چوونەوە/çûnewe: کتن: 

1 ) دووبارە چوونە شووێنێکی.

2 ) ڕەنگ نەمانی کاڵاو و بەن چشتی تر.

چوونەوەیەک/çûneweyek: کتن: گرژبوونی هێندێ تەنراو بەهۆی تەڕبوونیەوە.

چوون بەیەکدا/çûn beyekda: کتن: چوون بەیەکا : چوونەیەک، پێکچوون، هەڵپێکیان.

چوونەیەک/çûneyek: کتپ: هەڵقرچان.

   چوون وەک ووشەی ناوگر و پاشگر، ووشەی لێكدراو و داتاشراوی نوێ دروست دەکات :

ئاولێچوون/awlêçûn: کتن:[ ئاو+ لێ( له‌+ ی)+ چوون] تکه‌کردنی دیزه‌ و مه‌نجه‌ڵی به‌ درز و کونی تێبوو ، به‌ندنه‌بوونی ئاو به‌ ده‌فرانه‌وه‌ .

:: ئافتاوه‌که‌ ئاوی لێ ده‌چێت، بیبه‌ن له‌حیمی که‌ن. 

:: گۆزه‌که‌ ئاوی لێ ده‌چوو پنج مان کرد.

ئه‌ڵچوون/eľçûn: كتن:[ كهـ][ ئەڵ+ چوون] هه‌ڵچوون.

:: چو ده‌ست لێ ئه‌ڵچوو ؟

ئیمچوون/îmçûn: ن:[ ڕۆژک، مکـ][ ئیم+ چوون] ده‌ستێک ناڵ بۆ چوارپه‌ڵی وولاغی یه‌کسم( ئه‌سپ، ئێستر، گوێدرێژ).

بادەرچوون/baderçûn: کتن:[ با+ دەر+ چوون] بریتییە لە لووت بە بەرخۆدا هاتنەوە.

بەسەرداچوون/çûnbeserdaçûn: كتن:[ بەسەردا+ چوون]

1 ) چوونی یەكێک بەسەر یەكێكدا لەكاتی كارێک یان گوفتارێكدا.

2 ) هەڵەكردن.

3 ) راوێژو سەرزەنشتەكردن.

4 ) چورتاندن.

بەسەرچوون/beserçûn: كتن:[ بەسەر+ چوون]

1 ) باڕنەوەی كاتی شت

:: چوو بەسەرچوو : واتا كاتی تێ پەڕی.

2 ) ئاوهاتنەوە

:: فیساركەس بەسەرچوو : واتا ئاوی هاتەوە.

3 ) نەمان، بهوردن.

4 ) هەڵەكردن، فریوخواردن.

بەسەرچوو/beserçû: نفا: ڕابردوو، گوزەشت.

بەسەریەكداچوون/beseryekdaçûn: كتن:[ بەسەر+ یەكدا+ چوون] شتێكە تێكەڵ بەشتێكی تر بێت.

:: بەسەرتێكەڵاوی ژن و پیاوێكدا چوون.

بەسەرەچوون/besereçûn: كتن:[ بەسەر+ ئە+ چوون] بەبێ تۆڵەئەستاندنەوە، مانەوە.

بەسەهەووچوون/beseheuwçûn: كتن:[ بە+ سەهوو+ چوون] پەڕبوون.

بەناوداچوون/benawdaçûn: كتن:[ بەناودا+ چوون] قووپانەوە، فس بوونەوە.

:: بەناوداچوونی گۆی مەمک.

پێچوون/pêçûn: کتن:

پێداچوون/pêdaçûn: کتن:

تیاچوون/tiyaçûn: کتن:[ تیا( تێدا)+ چوون] پترووکان، تێداچوون، تێچوون، داڕزین، لەئارادانەمان، لەناوچوون، ماندووێتی، نابوودی، هیلاكی.

تێچوون/têçûn: کتپ:[ تێ+ چوون] تێکردن، تێخران.[ ئینگـ : input].

خڕئیمچوون/xiř îmçûn: نتـ:[ ڕۆژک، مکـ] ناڵی هه‌رچوار په‌ڵ.

:: ماینه‌ که‌ به‌ره‌لای وه‌ستا که‌ریم خڕ ئیمچوون ناڵی که‌.

دەرچوون/derçûn: کتن:[ دەر+ چوون]

1 – بەرەڵاوبوون، رزگاربوون، بازبردن، دەرهاتن، هاتنەدەرەوە، چوونە دەرەوە. هەڵاتن، ڕاکردن، هەڕاکردن.

:: ئاهەنگی دەرچوون.    

:: دوای 30 ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوون.    

2 – وازلێ هێنان، بەجێ هێشتن، دەرکەوتن. جەبەبوون.

راچوون/řaçûn: كتن:[ ڕا+ چوون] تێراچوون، تێڕۆچوون، تێهەڵچەقان. 

سەرچوون/serçûn: کتن:[ سەر+ چوون] بەرزبوونەوە، جووڵانی بەرەوسەری چینی زەوی.[ ئینگـ : Uplift].

لەدەستچوون/ledestčûçûnn: کتن:[ لەدەست+ چوون]

لەخۆچوون/le xoçûn: کتن:[ لە+ خۆ+ چوون] بێهۆش بوون، هەڵچوون.

لەسەرچوون/leser çûn: کتپ: 

1 – درێژەپێدان.  

2 – وێچوون، لێکردن، وەوی. 

3 – پەڕینی ووڵاخی یەکسم.   

4 – تەقینی هێلکە.

5 – ڕژانی بۆ ناو ئاوور، دامرکانەوەی ئاوری گڕ.

:: ئاوەرە جوو : دامرکایەوە.   

6 – دراوێکە لە کاتی چشت کڕیندا لێت وەربگیرێت.  

لەناوچوون/lenawçûn: كتپ:[ لەناو+ چوون] بەربادبوون، پاماڵ بوون، پایەماڵ بوون، پترووكان، پڵاش پڵاشەوبوون( کهـ)، پیتواربوون، تیاچوون، داڕزین، فەوتان، ماندووێتی، نابوودی، وێران بوون، هیلاكی.

نیو( نیڤ)ئیمچوون/nîw( nîv)îmçûn: نتـ:[ ڕۆژک، مکـ] ناڵی دووپه‌ڵ.

.

.

______________

چوون ²/çûn: ئاک: وەک.

چوونایی/çûnayî: نچ: بۆرایی، بووراهی، چوونە.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 9   +   3   =