پار ¹/par: ئاک:[ کات][ پهـ: پار ، pār] ساڵی ڕابردوو، سالێک لەمەوبەر.
{
چەند ساڵ گولی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تاكو پار
هەر خوێنی ڵاوەكان بۆ گولی ئالـی نەوبەهار
}{ پیرەمێرد}.
.
.
____________
پار ²/par: ئان:[ کباک] پارانیژی، پەشک، پشک : بەشێكی گەورە لە شتێكی تەواو.
پارە/pare: نتـ:[ پار+ ئە] پارچە، تیكە، کوت.
:: پارەیەک نان.
{
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی ئیشقم چارەکەن
یان بەجارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارەکەن
}{ تاهیر بهگ}
پارەپارە/parepare: ئانتـ: پارچەپارچە، تیكەتیكە، كوتكوت.
{
وەر ژ قەوسەینان بەمیزان بێتەدەر جۆتەك خەدەنگ
دێ جگەر بت پارەپارە، سینە تار و ماربت
}{جەزیری}.
پارەخشت/parexişit: نتـ: لەتكەخشت.
پارەپارەكردن/pareparekirdin: كتپ: لەتلەت كردن، لەت و بەت كردن، بنجر بنجركردن، پارچەپارچەكردن.
پاربوون/parbûn: كتن:[ کباک، زا][ پار+ بوون] بەشبوون.
پارچە/parçe: نتـ:[ پار+ چە( بچوک )]
1 – بڕكە، پاژ، پچ، تیلمە، تیكە، جەنەكە، جزار _ چزال، چوون، چێنی، دەرقەل، دۆن، زۆڵاک، ژەنیک، فەلق، ساد، کەرتک، كولک، كووزی، كوت، لەت _ لەتک، لەهـ.
2 – پاترۆتک، پەتر _ پەترۆک، پرتكە، پڕزۆڵە، چۆخ، قەتک، كاڵا، كووتاڵ، ماوت، واڵا.
:: چۆخینە كە پارچەكرا.
پارچەبەندی/parçebendî: نتـ:[ پارچە+ بەند+ ی]
1 – داهێندراوی شتێک، كە لەو كەرەستانەی بەردەست یا دەستكەوتوو دروستكرابێت.
2 – [ وێژە] پارچەیەک دروستكرابێت، لە بابەتی هەمەجۆر.
3 – [ هونەر] پارچەیەک لەكاری دەستی كوتوپڕ.
4 – بەكارهێنانی هەمەچەشن، لە شێواز و لێكۆلینەوەی هەمە جۆر.
پارچەبوون/parçebûn: كتن:[ پارچە+ بوون] لەتبوون، گوورین.
پارچەپارچە/parçeparçe: ئانتـ: بڕەبڕە، لەتلەتە، كوتكوت، تیكەتیكە، تڵیشتڵیش، لەتک لەتک، پەڵپەل، پلپل، شەقوپەق، پچڕپچڕ، جڕبەجڕ، شەتوپەت.
پارچەپارچەبوون/parçeparçebûn: كتن:[ پارچەپارچە+ بوون] تڵیش تڵیش بوون، لەتلەت بوون، قەڵشتن، بەرقیتن، بەلقین.
پارچە پارچەكردن/parçeparçekirdin: كتپ:[ پارچەپارچە+ كردن] پاتەكردن، لەتكردن، پاترۆپاتۆركردن.
پارچەتەختە/parçetexte: نتـ: پاڵافتە.
پارچەدابەش كردن/parçedabeşkirdin: كتپ: بڕین، لەتكردن.
پارچەداری یاری كردن/parçedarî yarî kirdin: كتپ:
پارچەكردن/parçekirdin: كتپ:[ پارچە+ كردن] پاتەكردن، لەتكردن.
پارچەفرۆش/parçefiroŝ: نفا: كووتاڵفرۆش، بازرگانی ووردە.
پارچۆكە/parçoke: نتـ:[ پار+ چۆكە] ئەتۆم.
پارچۆڵكە/parçoľke: ئانتـ: [پار+چۆ لكە] كەمێک.
پاردار/pardar: ئانتـ:[ زا][ پار+ دار] پشكدار، بەشدار.
پارداری/pardarî: نچ:[ پار+ داری] پشكداری، بەشداری.
پارداری كردن/pardarîkirdin: كتپ:[ پارداری+ كردن] پشككرن.
پاركرن/parkirin: كتپ:[ کباک] بەشكردن.
.
.
_____________
پار/par: ن: گڵۆڵەی بەن و دەزوو( کباک)، كڵافە _ كەڵافە.
پارەهڵكەر/parhiľker: نفا:[ پارە+ هڵكەر( هەڵ _ كەر( كردن)] خووێگل، كڵافە هڵكەر، كەڵاف هەڵكەر، چەرخی دەزوو هەڵكەر.
.
.
_____________
پار/par: ن:[ كشت] لەوەڕ، پووش.
.
.
.
.