گڵ ¹ /giľ: ن: ئاخ( کباک)، بەژیا، بووم، خاک، خۆڵ، ڕزوێ : یەکێکە لە چوار هۆبەکانی سروشت.[ ئینگـ: Soil].{ هەنبانەبۆرینە، ل، 697}
:: ئێستاش له گونده‌کانی کوردستاندا دیزه و گۆزه و ده‌فر و ئامانی گڵ زیاتر له هه‌موو شت به‌کارده‌برێت.
گڵاهەک/giľahek: ن:[ گڵ+ ئاهەک]
1 . گزموولەی ڕەق لە قوڕی دیز و گۆزە کە بە جۆرە کەوانێک دەهاوێژرا بۆ ڕاوە باڵندە.
2 . خۆڵ و قشڵی تێکەڵاو بۆ سوواغ دان.
گڵەئەرمەنی/giľeermenî: نتـ:[ تشت] گڵەهەرمەنی.
گڵەبان/giľeban: ن: خاکەبان( هـ)، ئاخەبان.
گڵەبەرانە/giľeberane: نتـ:[ تشت] جۆرێ خاک بۆ ڕەنگکردنی دەفری سواڵەت.
گڵەجان/giľecan: نتـ:[ گڵ+ ئە+ جان] گوندییەکان بەهۆی کۆچ و هەواری کوێستان و گەرمیانەوە هەردەم له باره و بارکردن و ڕاگوێستن دان له لایه‌که‌وه بۆ لایه‌کیتر، لەم هاتوونوچوونەدا بەرهەمی گڵکاریینان لێده‌شکێت یان پاش کۆنبوون و بۆنگرتن له‌کارده‌که‌ون. هەر بۆیە هەموو ساڵێ ژن و پیاوی لادێیی گڵەسوور دێنن و خۆیان بۆ قوڕشێلان ئامادە دەکەن و پاشان بەرهەمی وەك ئامانی، ده‌فر، دیزه، گڵێنە، گۆزه زۆر چشتی دیکە سازدەکەن.
تێبینی |
قه‌دیم ڕه‌سم وا بوو هه‌ر دێیه‌ک گڵه‌جانی نه‌بوایه خه‌ڵکه‌که‌ی به پیاو و ژنه‌وه ده‌چوونه گڵه‌جانی گونده‌کانی دیکه و له‌و وه‌ختانه‌ش دا به‌زمی هه‌ڵپه‌رکێیان ده‌گرت و به خۆشی ڕایان ده‌بوارد. ژنه‌کان بۆ ناسین و ته‌قاندنه‌وه‌ی گڵه‌که ده‌چوون و پیاوه‌کانیش بۆ هه‌ڵکه‌ندن و بارکردنی. زۆر جاریش بووه که گڵهجانیان به سه‌ر دا ڕووخاوه و خه‌ڵکێکی زۆری به ژێره‌وه بووه. دوای گڵ هێنان ژنان به که‌و و بێژینگ گڵه‌سووره ده‌ته‌قێننه‌وه و ورده‌به‌رد و کڵۆی گه‌وره‌ی لێ ده‌بڕن. دوایه‌ش ئاوی تێده‌که‌ن و قوڕێکی شلی لێده‌گرنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دروست کردنی ته‌ندوور و که‌ندوو بێدابێشتنی گڵه‌سووره به بێژینگی زۆر ورد پێویست ناکات و ته‌نیا به که‌و و شێلگیر ئه‌و کاره ده‌کرێت. ئه‌و قوڕه که گیراوه دوو یا سی رۆژ لێی ده‌گه‌ڕێن تا جوان بخووسێت. پاش ئه‌و چه‌ند رۆژه به‌ڕه کۆن یا ته‌لیس ڕاده‌خه‌ن و قوڕه‌که‌ی له سه‌ر ڕۆ ده‌که‌ن. جا نۆره‌ی قوڕشێلان دێت |
عومه‌ر فاڕووقی |
گڵەجانی/giľecanî: نتـ:[ تشت] گلەجان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 699}
گڵەحەرام/giľeĥeram: نتـ: خاکی قسڵ.
گڵەخۆرکە/giľexorke: نتـ:[ زیند] کرمی گڵی، کرمە سوورەکە.
گڵەدۆشاو/giľedoşaw: نتـ:[ تشت] گڵێکی سپی یە لە دۆشاوکردندا بەکاری دەهێنن.
گڵەڕەش/giľeřeş: نتـ:[ کوردستان] لەو گوندانەی کوردستانە حیزی بەعثی عەرەبی وێرانی کرد.
گڵهڕهنگ/giľeřeng: نتـ: [ گڵ+ ئە+ ڕەنگ] زۆرکه‌متر گڵەڕەنگ ده‌ستده‌که‌وێت، بۆ ڕه‌نگکردنی دیزه و گۆزه سوودی لێوەردەگیرێت.
گڵەزەردە/giľezerde: نتـ:[ کوردستان] لەو گوندانەی کوردستانە حیزی بەعثی عەرەبی وێرانی کرد.
گڵەسەر/giľeser: نتـ:[ تشت] قوڕێکی زەردە ژنان سەری پێ دەشۆن.
گڵه‌سپی/giľesipî: نتـ:[ گڵ+ ئە+ سپی]
1 . خاکەچەرمگە : ئاخەسپیک: گڵێکە بۆ سواغدانی دیواری وەتاغی بەکاردێت.
2 . خاکێکی چەرمگە سواغی ناوەوەی پێ دەکەن.
گڵه‌سووره/giľesûre: نتـ: [ گڵ+ ئە+ سوورە] گڵه‌سووره بۆ سواخی کاگڵ و دروست کردنی ده‌فر و ئامان بەکاردێت.
گڵەماڕ/giľemař: نتـ:[ تشت] جۆرێ خاکی بۆری کەفەڵۆک.
گڵەنجان/giľencan: نتـ:[ تشت] گڵەجان.
گڵەوەز/giľewez: نتـ:[ تشت] کڕێژی بەرد.
گڵەهەرمەنی/giľehermenî: نتـ:[ تشت] گڵەئەرمەنی.
گڵخواردن/giľxwardin: کتن: فێری خاک خواردنی زارۆک.
گڵخۆر/giľxor: ن: زاروێ گێری خاک خواردن.
گڵخۆرکە/giľxorke: ن:[ زیند] کرمەسوورە، کرمی سوور.
گڵکار/giľkar: ن: بەنا، کەسێ کە کاری قوڕ دەکات.
گڵکاری/giľkarî: ن: قوڕکاری :
گڵکەن/giľken: ن: کانی گڵە دیزە و ئیربار.
گڵکەند/giľkend: نفا:[ گڵ+ کەند] گڵ+ کەن.
گڵکۆ/giľko: ن:
1 . گڵی بەسەریەکدا کراو، کۆمای خاک،
2 . گۆڕ، قەبر.
گڵگیڕ/giľgêř: نفا:[ گڵ+ گێڕ( گێڕان)] کەو، سەڕەند، سەڕەد. { هەنبانەبۆرینە، ل، 698}
گڵمت/giľmit: ن: کەستەک، کڵۆگڵ.
گڵمتک/giľmitik: ن: گڵمت.
گڵنجان/giľincan: ن: گڵەجان، گڵکەن.
گڵۆت/giľot: نتـ:[ تشت] کەستەک، سندەگڵ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 699}
گڵوخۆڵ/giľuxoľ: نتـ:[ تشت] تۆزوغوبار.
گڵێنە/giľêne: نتـ:[ تشت][ گڵ+ ئێنە] دەفری سواڵەت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 700}
گڵێنجان/giľêncan: نتـ:[ تشت] گڵەجان.
گڵی/giľî: نتـ:[ تشت] خاکی، لەخاک.
گڵی چينی/giľî čînî: نتـ:[ گڵ+ ی+ چين+ ی] خاکی چينتی، خاکی سپی : گڵێکە دەفری چينی لێ سازدەکرێت.
گڵین/giľîn: نتـ:[ تشت] لە گڵ چێکری، سواڵەت.
.
.
______________
گڵ ¹ /giľ: ن: گڕ، بڵێسە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 697}
گڵبێنە/giľbêne: نتـ:[ تشت] گڵوێنە :
1 . گڕبەندی تەندوور
2 . باکێشی تەندوور.
گڵوێنە/giľwêne: نتـ:[ تشت] گڵبێنە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 699}
.
.