ئه‌سپ/esip: ن:[ ئاژ][ سانسکریت : asva][ پەهلەوی : ئه‌سپ][ ئه‌سپا، ههسپا، ئهسپابارا، سپابارا، سپاراوا، سواره]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئه‌سپه | apsa | horse |
1 – هه‌سپ( کباک)، باره، بارگی، چاروا، ئەسیتۆر: estor ( كباک، زا) : گیاندارێكی چوارپێی، به‌رزی، یهكسمی، كڵک و یاڵ درێژی، شۆخ و شه‌نگی ژیره. >< مایین.
تێبینی |
نووسینەوەی ناوی ئەندامەکانی لەشی ئەسپ لەلایەن کاک حیسام بۆکانی یەوە ئامادەکراوە و لە ڕێگای لاپەڕەی کاک رەسول خدری م وەرگرتووە بە سپاسەوە بۆ هەردووکیان. |
ئانیشک، ئەستۆ، ئەوک، بارئەنداز، باسک، بدەوگە، بژ، بنانگوێ، پاش قاپ، پانیە، پراسوو( پەراسوو)، پشت، پشتەڕان، تەختی پشت، تەراد، تەرک، تۆق، جگ، جمگە( جومگە)، چاو، چەنە، چۆک، خالیگە ڕان، ڕەفیسکە، ڕەفیسکەی لوولاک، ڕوومەت، زگ، سەردەست، سەرسینگ، سم، سینگ، سێبەری جگ، شان، قاسک، قڕقڕۆکە، قوڵتی ڕان، قوڵکەی چاو، کەپۆ، کەفەڵ، کەلەکە، کلک، کۆڵمکی خواروو، کۆلمکی سەروو، کونەلووت، گوێ، لاچاو، لارمان، لمبۆز، لوولاک، لێوی سەروو، لێوی خواروو، لییج، مووسم، میزوو، نەنگێوە، نێوچاوان، یاڵ. |
پۆلێن‌کردنی تەمەنی ئەسپ |
|
جوانوو | لە دایک بوونەوە تا یەکساڵە |
نۆما | لە دوو تا سێ ساڵی هەر بەخێو دەکرێت، ئێسکەکانی بڕبڕەی پشتی یەشتا بەرگەی هەڵگرتنی قورسایی ناگرن، نە باری لێ دەنێن و نە سواری دەبن. |
پشتی گرتووە | لە تەمەی چوارساڵە بە دواوە هەم بۆ سواری و هەم بارکردن بەکاردێت |
لهزۆركۆنهوه كه‌وی كراوه، بۆ سواری و بارهه‌ڵگرتن و غاره ئه‌سپ و گۆیین بەكاردههێندرێت، 25 – 30 ساڵ ده‌ژێت، هه‌ر پاش كه‌وی كردنی هاتووته ڕێزی ئامرازی شه‌ڕی نێوان خێڵ و هۆزه‌كانه‌وه، ئێستاش له‌شكری سه‌ربازی گه‌لێک ده‌وڵه‌تان به‌شێک سه‌ربازی سواره‌ی هه‌یه، ڕاگرتنی ئه‌سپ له كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆژگارێكی كۆن( پێش مادده‌كان) و به‌خێوكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتنی باشه بۆ خاوه‌ن ڕه‌وه ئه‌سپان، گه‌لێ ڕه‌نگی هه‌یه
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ڕەنگی ئەسپ | |
بۆر | ڕه‌نگی سپی یه‌کی ڕه‌شباو بێت. |
بۆز | ڕه‌نگی سپی یه‌کی زەردباو بێت. |
خاڵدار | ئه‌سپی به په‌ڵه. |
ڕەش | 1 – ئه‌سپێک ڕه‌نگی دێزه بێت.
2 – به‌یتێکه له به‌یته فۆلکلۆڕێکانی کوردی، به دوو دیالێکتی باکووری و ناوه‌ندی هه‌یه. 3- مه‌یدان. |
ڕه‌ش بۆر | ڕه‌نگی ڕه‌شێکی سپی باوبێت. |
ڕه‌ش کوێت | |
زه‌رد | سەمەند |
ڕه‌ش وسپی | ئه‌سپێک که به په‌ڵه‌بێت. |
سپی | چرمه. |
سوربۆر | ڕه‌نگی سۆر بۆر بێت. |
سورخن | |
شێ | ڕه‌نگی زه‌ردێکی قاوه‌ی باوبێت. |
کەحێل | |
موحەننەک |
:: ئه‌سپ و ئێستر له‌قه له یه‌كتر ناده‌ن.
2 – ڕه‌خش، شه‌ودێز.
3 – ئه‌سپی بار _ ئه‌سپی ژێربار، بارگیر _ بارگین، بهرگییر، كادانه، یابو، یەختە.
4 – [ واز] یه‌كێكه له داشه‌كانی یاری شه‌تره‌نج.
5 – [ فەل] ئه‌س : یه‌كێكه له چه‌رخه‌كانی گه‌ردوونی باكوورییه.
هەندێک نموونە لە دەستەواژەی ئەسپ لە ئاوێتن |
ئه‌سپه‌ئاسنینه/esipe asinîne: نتـ:[ ئه‌سپ+ ئه+ ئاسن+ ئینه][ باشک] دووچه‌رخه، پایسیكل.
تێبینی |
لهپهرتووكهكان بۆ خوێندنی كوردی پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌م وشه‌یه یان داڕشتبوو به‌ڵام ئێستا زۆر بەكارنایهت |
ئه‌سپه‌دارینه/esipe darîne: نتـ:[ ئه‌سپ+ ئه+ دار+ ئینه][ رۆژک، مكـ]
1 – پریشقه : عه‌ره‌بانه ( كه به‌ده‌ست ڕاده‌كێشرێت یان پاڵی پێوه ده‌نرێت).
2 – [ وەر] ئه‌سپی به دار دروستكراو بۆ بازدان به سه‌ریدا له یاری جومناستیک دا.
ئه‌سپه‌ڕێز/esipeřêz: نتـ:[ ئه‌سپ+ ئه+ ڕێز] ئه‌سپ ڕه‌س، دهسهناو، ئه‌ندازه‌یه‌كه كه سوار تێیدا لنگ بدات. ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌سپی تیادا ڕام ده‌كرێت . مه‌یدانی غارغارێن، مه‌یدانی پێشبڕكێ.
ئه‌سپه‌ژن/esipejin: نتـ:[ مجـ][ ئه‌سپه+ ژن] ژنێكی كۆک و پوخته و باڵا به‌رز و شۆخه.
ئه‌سپه‌شینه/esipeşîne: نتـ:[ باڵ][ ئه‌سپ+ ئه+ شین+ ئه][ باشک، سیمـ] ڕه‌نگاڵه، خه‌نجه‌ر باڵا، زه‌رده‌واڵه خۆره، كاسهڵهشكێنه( مكـ)، قاژقاژه، كه‌نه‌سمه، هه‌نگخۆره، ههنگۆچنه : باڵنده‌یه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه، له كهڕهواڵه گه‌وره‌تره له‌كاتی هه‌ڵفڕینی دا ده‌نگێكی لێوه‌دێت له حیله‌ی ئه‌سپ ده‌چێت، له‌سه‌ر خواردنی هه‌نگ و مێروچكهی تر ده‌ژێت.
ئه‌سپ باری/esipî barî: نتـ:[ وەر][ ئه‌سپ+ باری] یهكسمی باری، ئه‌سپی باری.
ئه‌سپ ده‌وانی/esip dewanî: نچ:[ وەر] ئهسپهوانیی، غارغارێن، یاریی پێشكه‌وتن به سواری.
ئه‌سپ دز/esip diz: نتـ:[ ئه‌سپ+ دز] كه‌سێكه كه ئه‌سپ ده‌دزێت.
ئه‌سپ دزین/esi dizîn: كتن:[ ئه‌سپ+ دزین]
ئه‌سپ دووڕه‌گ/esp dûřeg: نتـ:[ ئه‌سێ+ دوو+ ڕه‌گ] ئه‌سپی خه‌ساو، بارگین.
ئه‌سپ ڕێز/esp řêz: نتـ: ماوه‌یێكه، كه ئه‌سپ بهغارێكی بیگاتێت.
ئه‌سپ سوار/esp siwar: ئانتـ:[ وەر][ ئه‌سپ+ سوار( سواربوون – سواركردن)] كه‌سێكی سواری ئه‌سپ بێ، نه‌ک ووڵاغی تر، سواره، سوارچاک.
ئه‌سپی ئارد/esipî ard: ن:[ زیند] قالۆنچه‌ی ئارد، جۆره قالۆنچه‌یه‌کی بچووکه له ناو ئارد ده‌ژێت.
ئه‌سپی ئاوی/ esipî awyî: نتـ:[ ئاژ][ ئه‌سپ+ ی+ ئاو+ ی] گیاندارێکی که‌ته‌ی به خۆوه‌یه درێژێکه‌ی ده‌گاته 4 مه‌تر، پێ کانی کورت و ئه‌ستوورن، سه‌رێکی زلـی هه‌یه، قه‌پۆزی زۆر گه‌وره‌یه و پانبووهتهوه، ڕه‌نگی پێسته‌کی بۆر و مه‌یله‌و مۆره زۆر حه‌ز له ناو ئاو ده‌کات وه ده‌توانێت مه‌له‌وانیش بکات له ژێر ئاودا. له که‌نار ده‌ریاچه و رووباره‌کانی ئه‌فه‌ریقادا ده‌ژێت. گیا خۆره.
ئه‌سپی باوبۆران/esipî bawboran: نتـ: ئه‌سپێکی ویره( خه‌یال)ی یه له چیرۆکه فۆڵکلۆریهکانی کوردییدا باسی کراوه، گویا وه‌کو ( با) و( بۆران) بهتهووژم و خێرایه.
ئه‌سپی ره‌ش/esipî řeş: نتـ:
2- به‌یتێکه له به‌یته فۆلکلۆڕێکانی کوردی، به دوو دیالێکتی باکووری و ناوه‌ندی هه‌یه.
3- مه‌یدان.
ئه‌سپی پێخه‌مبه‌ر/ esipî pêxember: نتـ:[ زیند] کولـلە حاجی.
ئه‌سپی توندڕەو/esipî tundřew: ئانتـ: بالاد، نهوند. جۆرێک له خاسیتهکانی ئه‌سپ.
ئه‌سپی تیله/esipî tîle: ئانتـ: بۆز. جۆرێک له خاسیتهکانی ئه‌سپ.
ئه‌سپی چه‌په‌رخانه/esip dewany: نتـ: ئه‌سپی پۆستخانه.
ئه‌سپی ده‌ریا/esipî derya: نتـ: جۆره ماسی یه‌کی بچووکه له ئاوه گه‌رمه‌کان په‌یدا ده‌بێت. سه‌رو سه‌کوتی له ئه‌سپ ده‌چێت.
ئه‌سپی حدود/ esipî ĥidud: نتـ:[ رۆژک، مکـ] ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن، ئه‌سپێ که ڕه‌سه‌نی بچێته‌وه سه‌ر ئه‌سپی عه‌ره‌بی. عوبێده، که‌حێله، کهحێلان.
ئه‌سپی خه‌ساو/esipî xesaw: نتـ، ئانتـ: ئه‌سپی خه‌سێندراو، ئه‌سپی یه‌خته، یه‌خته.
ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن/ esipî řesen: نتـ:[ ئاژ][ ئه‌سپ+ئی+ ڕه‌سه‌ن] ئه‌سپی حدود.
ئه‌سپی سه‌رکێش/esipî serkêş: ئانتـ: توسن : جۆرێک له خاسیتهکانی ئه‌سپ.
ئه‌سپی شاخدار/esipî şaxdar: نتـ:[ زیند] جۆرێکه له مارشاخێکی بچووکهلهی هه‌یه.
ئه‌سپی فاڵ/esipî faľ: نتـ: ئه‌سپی ئاووس کردن، ئه‌سپی په‌ڕین، ئه‌سپی تۆ‌و، ماین به‌راز.
ئه‌سپی گالێسکا/esipî galêska: نتـ: ئه‌سپی عاره‌بانه، ئه‌سپی ڕاکێشان، بارگیر.
ئه‌سپی لاواز/esipî lawaz: نتـ:[ ئاژ] [ ئینگـ : lean horse]
ئه‌سپی ناڕه‌سه‌ن/ esipî nařesen: نتـ:[ ئاژ] ئۆلاق( کباک).
ئه‌سپی نێر/esipî nêr: نتـ:[ ئاژ] یابوو( ڕۆژک، کهـ)، بارگیر، بارگین، بەرگیر ، ئەسپی بارکێش.
بەچكەئەسپ/beçike esip: نتـ:[ گیان][ بەچکە+ ئەسپ] جوانوو.
حیلەی ئه‌سپی/ĥîley esip: نتـ: [ دەنگ] [ حیلە+ ی+ ئەسپ]
خەرمەخیل/xermexîl: ن:[ ئاژ] بەرگاویلکە : داک ماکەری باب ئەسپ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 263}
مقەستە/miqesite: ن:[ مجـ] لنگدانی ئەسپ؛ بە تەرزی قیلە و قاچ.{ هەژار، ل، 811}.
.
.
نەوشیروان مستەفا
ئەسپ
ئەسپ نێر‌و ماین مێ، هەمیشە نرخێکی تایبەتیو ڕیزێکی تایبەتی هەبووەو هەبونی نیشانەی پایەی کۆمەڵایەتی خاوەنەکەی بووە، بە زۆری بۆ سواربوون بەکار هێنراوە. کە کراوە بە هی باربردن ئیتر پێیان وتوە: (بارگیر)، یان (بارگین) ، کە خەساندوویانە پێیان وتوە: (یەختە) یا (یەرغە) .
ئەسپی رەسەن، کە دایک‌و باوکی ناسراو بێ، لە ئەسپی تر کە دایک و باوکی نە ناسراو بێ پەسەندترە، ڕەگەزی عەرەبی لە هەمویان پەسەندترە، بە گوێرەی رەنگەکانی بە (شێ، کوێت، کەحیلە، موحەننەک) ناو ئەبرێن.
ماین (جوان‌و)ی ئەبێ و، کە بو بە دوساڵ پێی ئەڵێن (نۆما). تا ٣ ساڵ هەر بەخێو ئەکرێ، لەبەر ئەوەی ئیسقانی بڕبڕەی پشتی بەرگەی هەڵگرتنی قورسایی ناگرێ، نە باری لێ ئەنێن و نە سواری ئەبن. لەساڵی چوارەم دا ئەڵێن (پشتی گرتوە)، ئیتر خەریکی ڕاهێنانی ئەبن بۆ سواری، ڕاهینانی زانین‌و شارەزایی و حەوسەڵەی دریژی ئەوێ.
ئەسپ، (ڕەوت) و (نەرمەغار) و (غار) و (لۆقە) ئەکا،.
ئەسپ وڵاخێکی (یەک سم)ه، ئەبێ سمی (ناڵ) بکرێ، ئەگینا ژێر سمی بریندار ئەبێ.
ئەسپ (زین) ی لێ ئەکرێ، زین لە چەرم و تەختە و لباد دروست ئەکرێ، کاتی خۆی بە خشڵی زێر و زیو ڕازاندویانەتەوە، بۆ زەوتکردنی لەکاتی سوار بوون دا (لغاو) ئەکرێتە دەمی.
ئەسپ لە (تەویلە) دا ئەبەسترێتەوەو، لە (ئاخوڕ) دا (ئالیک) ئەدرێ، پێشینان وتویانە (لە ئەسپی نەبو، ئاخوڕ هەڵئەبەستێ)، لە بەهاراندا کە بە کۆمەڵ لە لەوەڕگادا بەرەڵا ئەکرێن، پێێ ئەڵێن (ڕەوە) و، ئەوی خزمەتیان ئەکا (مەیتەر)ە).
ئەسپ لە (تەویلە) دا ئەبەسترێتەوەو، لە (ئاخوڕ) دا (ئالیک) ئەدرێ، پێشینان وتویانە (لە ئەسپی نەبو، ئاخوڕ هەڵئەبەستێ)، لە بەهاراندا کە بە کۆمەڵ لە لەوەڕگادا بەرەڵا ئەکرێن، پێێ ئەڵێن (ڕەوە) و، ئەوی خزمەتیان ئەکا (مەیتەر)ە).
لە ئەفسانەی کوردی دا، ئەسپەکەی رۆستەم ناوی (ڕەخش) و، هی خەسرەوی پەروێز (شەودێر) و، هی ئیمامی عەلی (دوڵدوڵ) بووە. لە چاو ئەسپی ئاسایی دا هەر یەکەیان هونەرێکی هەبووە.
پێشینان وتویانە (سواری ئەسپی خەڵک بی هەر پیادەی) .
سالم لە باسی خۆی و ئەسپەکەی دا ئەڵێ:
خانە خوێم میوان نەوازە، وەرنە سەیری پیاوەتی
دۆشەکی خۆم خاک و خۆڵ و، سەر ڕاخەری ئەسپم سەما
شیشی سور بێنن وەرن خاڵیگەمان داخ کەن بە جوت
چونکە ژانمانکرد: من و ئەسپم، لە بەر سەردی هەوا
ئەمن و بارگیری کوێت هەردو بنوین بەشکم بە خەو
من ببینم ڕووی خۆراک و، ئەو ببینێ ڕووی کا
.
.