ئه‌سپ/esip: ن:[ ئاژ][ سانسکریت : asva][ پەهلەوی : ئه‌سپ][ ئه‌سپا، ههسپا، ئهسپابارا، سپابارا، سپاراوا، سواره]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئه‌سپه | apsa | horse |
1 – هه‌سپ( کباک)، باره، بارگی، چاروا، ئەسیتۆر: estor ( كباک، زا) : گیاندارێكی چوارپێی، به‌رزی، یهكسمی، كڵک و یاڵ درێژی، شۆخ و شه‌نگی ژیره. >< مایین.
پۆلێن‌کردنی تەمەنی ئەسپ |
|
جوانوو | لە دایک بوونەوە تا یەکساڵە |
نۆما | لە دوو تا سێ ساڵی هەر بەخێو دەکرێت، ئێسکەکانی بڕبڕەی پشتی یەشتا بەرگەی هەڵگرتنی قورسایی ناگرن، نە باری لێ دەنێن و نە سواری دەبن. |
پشتی گرتووە | لە تەمەی چوارساڵە بە دواوە هەم بۆ سواری و هەم بارکردن بەکاردێت |
له زۆركۆنهوه كه‌وی كراوه، بۆ سواری و بارهه‌ڵگرتن و غاره ئه‌سپ و گۆیین بەكاردههێندرێت، 25 – 30 ساڵ ده‌ژێت، هه‌ر پاش كه‌وی كردنی هاتووته ڕێزی ئامرازی شه‌ڕی نێوان خێڵ و هۆزه‌كانه‌وه، ئێستاش له‌شكری سه‌ربازی گه‌لێک ده‌وڵه‌تان به‌شێک سه‌ربازی سواره‌ی هه‌یه، ڕاگرتنی ئه‌سپ له كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆژگارێكی كۆن( پێش مادده‌كان) و به‌خێوكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتنی باشه بۆ خاوه‌ن ڕه‌وه ئه‌سپان، گه‌لێ ڕه‌نگی هه‌یه
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ڕەنگی ئەسپ | |
بۆر | ڕه‌نگی سپی یه‌کی ڕه‌شباو بێت. |
بۆز | ڕه‌نگی سپی یه‌کی زەردباو بێت. |
خاڵدار | ئه‌سپی به په‌ڵه. |
ڕەش | 1 – ئه‌سپێک ڕه‌نگی دێزه بێت.
2 – به‌یتێکه له به‌یته فۆلکلۆڕێکانی کوردی، به دوو دیالێکتی باکووری و ناوه‌ندی هه‌یه. 3- مه‌یدان. |
ڕه‌ش بۆر | ڕه‌نگی ڕه‌شێکی سپی باوبێت. |
ڕه‌ش کوێت | |
زه‌رد | سەمەند |
ڕه‌ش وسپی | ئه‌سپێک که به په‌ڵه‌بێت. |
سپی | چرمه. |
سوربۆر | ڕه‌نگی سۆر بۆر بێت. |
سورخن | |
شێ | ڕه‌نگی زه‌ردێکی قاوه‌ی باوبێت. |
کەحێل | |
موحەننەک |
:: ئه‌سپ و ئێستر له‌قه له یه‌كتر ناده‌ن.
2 – ڕه‌خش، شه‌ودێز.
3 – ئه‌سپی بار _ ئه‌سپی ژێربار، بارگیر _ بارگین، بهرگییر، كادانه، یابو، یەختە.
4 – [ واز] یه‌كێكه له داشه‌كانی یاری شه‌تره‌نج.
5 – [ فەل] ئه‌س : یه‌كێكه له چه‌رخه‌كانی گه‌ردوونی باكوورییه.
هەندێک نموونە لە دەستەواژەی ئەسپ لە ئاوێتن |
ئه‌سپه‌ئاسنینه/esipe asinîne: نتـ:[ ئه‌سپ+ ئه+ ئاسن+ ئینه][ باشک] دووچه‌رخه، پایسیكل.
تێبینی |
لهپهرتووكهكان بۆ خوێندنی كوردی پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌م وشه‌یه یان داڕشتبوو به‌ڵام ئێستا زۆر دهكارنایهت |
ئه‌سپه‌دارینه/esipe darîne: نتـ:[ ئه‌سپ+ ئه+ دار+ ئینه][ رۆژک، مكـ]
1 – پریشقه : عه‌ره‌بانه ( كه به‌ده‌ست ڕاده‌كێشرێت یان پاڵی پێوه ده‌نرێت).
2 – [ وەر] ئه‌سپی به دار دروستكراو بۆ بازدان به سه‌ریدا له یاری جومناستیک دا.
ئه‌سپه‌ڕێز/esipeřêz: نتـ:[ ئه‌سپ+ ئه+ ڕێز] ئه‌سپ ڕه‌س، دهسهناو، ئه‌ندازه‌یه‌كه كه سوار تێیدا لنگ بدات. ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌سپی تیادا ڕام ده‌كرێت . مه‌یدانی غارغارێن، مه‌یدانی پێشبڕكێ.
ئه‌سپه‌ژن/esipejin: نتـ:[ مجـ][ ئه‌سپه+ ژن] ژنێكی كۆک و پوخته و باڵا به‌رز و شۆخه.
ئه‌سپه‌شینه/esipeşîne: نتـ:[ باڵ][ ئه‌سپ+ ئه+ شین+ ئه][ باشک، سیمـ] ڕه‌نگاڵه، خه‌نجه‌ر باڵا، زه‌رده‌واڵه خۆره، كاسهڵهشكێنه( مكـ)، قاژقاژه، كه‌نه‌سمه، هه‌نگخۆره، ههنگۆچنه : باڵنده‌یه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه، له كهڕهواڵه گه‌وره‌تره له‌كاتی هه‌ڵفڕینی دا ده‌نگێكی لێوه‌دێت له حیله‌ی ئه‌سپ ده‌چێت، له‌سه‌ر خواردنی هه‌نگ و مێروچكهی تر ده‌ژێت.
ئه‌سپ باری/esipî barî: نتـ:[ وەر][ ئه‌سپ+ باری] یهكسمی باری، ئه‌سپی باری.
ئه‌سپ ده‌وانی/esip dewanî: نچ:[ وەر] ئهسپهوانیی، غارغارێن، یاریی پێشكه‌وتن به سواری.
ئه‌سپ دز/esip diz: نتـ:[ ئه‌سپ+ دز] كه‌سێكه كه ئه‌سپ ده‌دزێت.
ئه‌سپ دزین/esi dizîn: كتن:[ ئه‌سپ+ دزین]
ئه‌سپ دووڕه‌گ/esp dûřeg: نتـ:[ ئه‌سێ+ دوو+ ڕه‌گ] ئه‌سپی خه‌ساو، بارگین.
ئه‌سپ ڕێز/esp řêz: نتـ: ماوه‌یێكه، كه ئه‌سپ بهغارێكی بیگاتێت.
ئه‌سپ سوار/esp siwar: ئانتـ:[ وەر][ ئه‌سپ+ سوار( سواربوون – سواركردن)] كه‌سێكی سواری ئه‌سپ بێ، نه‌ک ووڵاغی تر، سواره، سوارچاک.
ئه‌سپی ئارد/esipî ard: ن:[ زیند] قالۆنچه‌ی ئارد، جۆره قالۆنچه‌یه‌کی بچووکه له ناو ئارد ده‌ژێت.
ئه‌سپی ئاوی/ esipî awyî: نتـ:[ ئاژ][ ئه‌سپ+ ی+ ئاو+ ی] گیاندارێکی که‌ته‌ی به خۆوه‌یه درێژێکه‌ی ده‌گاته 4 مه‌تر، پێ کانی کورت و ئه‌ستوورن، سه‌رێکی زلـی هه‌یه، قه‌پۆزی زۆر گه‌وره‌یه و پانبووهتهوه، ڕه‌نگی پێسته‌کی بۆر و مه‌یله‌و مۆره زۆر حه‌ز له ناو ئاو ده‌کات وه ده‌توانێت مه‌له‌وانیش بکات له ژێر ئاودا. له که‌نار ده‌ریاچه و رووباره‌کانی ئه‌فه‌ریقادا ده‌ژێت. گیا خۆره.
ئه‌سپی باوبۆران/esipî bawboran: نتـ: ئه‌سپێکی ویره( خه‌یال)ی یه له چیرۆکه فۆڵکلۆریهکانی کوردییدا باسی کراوه، گویا وه‌کو ( با) و( بۆران) بهتهووژم و خێرایه.
ئه‌سپی ره‌ش/esipî řeş: نتـ:
2- به‌یتێکه له به‌یته فۆلکلۆڕێکانی کوردی، به دوو دیالێکتی باکووری و ناوه‌ندی هه‌یه.
3- مه‌یدان.
ئه‌سپی پێخه‌مبه‌ر/ esipî pêxember: نتـ:[ زیند] کولـلە حاجی.
ئه‌سپی توندڕەو/esipî tundřew: ئانتـ: بالاد، نهوند. جۆرێک له خاسیتهکانی ئه‌سپ.
ئه‌سپی تیله/esipî tîle: ئانتـ: بۆز. جۆرێک له خاسیتهکانی ئه‌سپ.
ئه‌سپی چه‌په‌رخانه/esip dewany: نتـ: ئه‌سپی پۆست خانه.
ئه‌سپی ده‌ریا/esipî derya: نتـ: جۆره ماسی یه‌کی بچووکه له ئاوه گه‌رمه‌کان په‌یدا ده‌بێت. سه‌رو سه‌کوتی له ئه‌سپ ده‌چێت.
ئه‌سپی حدود/ esipî ĥidud: نتـ:[ رۆژک، مکـ] ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن، ئه‌سپێ که ڕه‌سه‌نی بچێته‌وه سه‌ر ئه‌سپی عه‌ره‌بی. عوبێده، که‌حێله، کهحێلان.
ئه‌سپی خه‌ساو/esipî xesaw: نتـ، ئانتـ: ئه‌سپی خه‌سێندراو، ئه‌سپی یه‌خته، یه‌خته.
ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن/ esipî řesen: نتـ:[ ئاژ][ ئه‌سپ+ئی+ ڕه‌سه‌ن] ئه‌سپی حدود.
ئه‌سپی سه‌رکێش/esipî serkêş: ئانتـ: توسن : جۆرێک له خاسیتهکانی ئه‌سپ.
ئه‌سپی شاخدار/esipî şaxdar: نتـ:[ زیند] جۆرێکه له مارشاخێکی بچووکهلهی هه‌یه.
ئه‌سپی فاڵ/esipî faľ: نتـ: ئه‌سپی ئاووس کردن، ئه‌سپی په‌ڕین، ئه‌سپی تۆ‌و، ماین به‌راز.
ئه‌سپی گالێسکا/esipî galêska: نتـ: ئه‌سپی عاره‌بانه، ئه‌سپی ڕاکێشان، بارگیر.
ئه‌سپی لاواز/esipî lawaz: نتـ:[ ئاژ] [ ئینگـ : lean horse]
ئه‌سپی ناڕه‌سه‌ن/ esipî nařesen: نتـ:[ ئاژ] ئۆلاق( کباک).
ئه‌سپی نێر/esipî nêr: نتـ:[ ئاژ] یابوو( ڕۆژک، کهـ)، بارگیر، بارگین، بەرگیر ، ئەسپی بارکێش.
بەچكەئەسپ/beçike esip: نتـ:[ گیان][ بەچکە+ ئەسپ] جوانوو.
حیلەی ئه‌سپی/ĥîley esip: نتـ: [ دەنگ] [ حیلە+ ی+ ئەسپ]
مقەستە/miqesite: ن:[ مجـ] لنگدانی ئەسپ؛ بە تەرزی قیلە و قاچ.{ هەژار، ل، 811}.
.
.
.
.