خۆش ¹ /xoş: ئاک:
1 – پەلە، خێرا، جوان، چاک، خۆش، زوو، لەز، وەش.
:: خۆش بڕۆ: بە پەلە و توند بڕۆ.
2 – سووک.
خۆشانە/xoşane: ئاکتـ:[ هـ] وەشانە.
خۆش بەز/xoşbez: ئاكتـ، ئانتـ:[ خۆش+ بەز]
1 – بەتاو، بەغار، پڕوەش ( باد)، خۆشڕۆ : كەسێكە زۆرتوند غاربدات.
2 – ووڵاخی خۆش ڕەوت.
3 – بەزۆك.
خۆش بەزچی/xoş bezçî: نچ:[ خۆش+ بەز+ چی] بەزۆكەوان.
خۆش بەزۆک/xoş bezok: ئانتـ:[ خۆش+ بەز+ ئۆك] خۆشبەز.
خۆش بەزۆكەوان/xoş bezokewan: نتـ:[ خۆش+ بەز+ ئۆکەوان] بەزۆكەوان.
خۆش بەزی/xoş bezî: نچ:[ خۆشبەز+ ی] پروەشی، خۆشڕۆی.
خۆشخۆش/xoş xoş: ئاكتـ:[ خۆش+ خۆش] بەخبەخ، زوو زوو، خێراخێرا، یەك لەدوای یەك، بەبێبڕانەوە، بەبێپسانەوە.
خۆش ڕەو/xoş řew: ئانتـ:[ خۆش+ ڕەو( ڕەوت)] ڕەوان، ڕەهوون، وولاخی خێرا : چارەوێیەكە لە ڕۆیشتندا ڕەوتی خۆشبێت.
خۆش ڕەوت/xoş řewt: ئانتـ:[ خۆش+ ڕەوت] خۆشڕەو.
خۆشتر ڕۆیشتن/xoştir řoyiŝtin: كتپ:[ خۆش+ تر+ ڕۆیشتن] پاهەڵگرتن، بەلەزچوون.
خۆش موروور/xoş mirûr: ئانتـ:[ خۆش+ موروور( ع : مرور)] خۆشڕەو، ڕەوان.
{
قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش موروور
وەی پەیكی شارەزا بەهەموو شاری شارەزوور
}{ نالی}.
لە خۆش بووندا/le xoş bûnda: ئاکتـ: وەش بییەینە، وەش بییەیەنە.
.
.
____________________
خۆش ² /xoş: ئان:[ تەر _ تر، تەرین _ترین]
1 – [ تەندروست]
1 – چاخ، چاک، دروست، ساغ( لەش ساغ)، ساغ و سەلامەت، گەنگاز. >< نەخۆش.
:: باخۆش خۆشی: ساخبێت( لە كاتی سەرەخۆشیشدا وا بەكاردەهێندرێت)
:: بۆخۆتان خۆشبن.
2 -[ دەروو] پەسند، دڵگر، دڵڕفێن، دڵگیر، باڵ و پاڵ( کباک)
:: باخی سیسەی دیمەنێكی خۆشی هەیە.
3 – جوان، قەشەنگ.
4 – [ دەنگ] قسەی خۆش.
:: دەنگ و باسی خۆش : دەنگ و باسی شادی هێنەر.
5 – [ ئاكار] حەز.
خۆشاواز/xoşawaz: ئانتـ:[ خۆش+ ئاواز] دەنگخۆش، وەش ئاواز( هـ).
خۆشاوازی/xoşawazî: نچ:[ خۆشاواز+ ئی] دەنگخۆشی.
خۆشاتن/xoşatin: كتن:[ خۆش+ ئاتن( هاتن)] بەخێرهاتن كردن.
خۆش ئەنام/xoş enam: ئانتـ:[ ئەردە] خۆش ئەندام.
خۆش باوەڕ/xoş baweř: نتـ: وەش باوەڕ( هـ)، زووباوەڕ، گووێ لەمست : كەسێكە زۆرزوو بەهەموو چشتێكی باوەڕ بكات.
خۆشباوەڕی/xoş baweřî: نچ: زووباوەڕی.
خۆشەوبوون/xoşewbûn: كتن:[ ئەردە][ خۆش+ ئەو+ بوون] چابوونەوە، خاسەوبوون، وەشەوبیەێ( هـ).
خۆشەوكردن/xoşewkirdin: كتپ: وەشەوكەردێ( هـ).
خۆشەویس/xoşewîs: ن:[ لەنگە] خۆشەویست.
خۆشەویست/xoşewîst: نفا:[ خۆش+ ئە+ ویست(ویستن)] ئازیز، ئۆفلاز، بەردڵ _ بەردڵک( زا)، بەرگوزیدە( هـ)، جگەرگۆشە، چوونەنێودڵانەوە، خۆشتەڤی، دەلال، دڵگر _ دڵگیر، ژیرلۆ، ژیكەڵە، كەوتنەبەردڵان، گووڵكە، گێژگووڵ، نار، وەشەسیا( هـ)، هەڤینی: كەسێكە زۆر خۆش بویسترێ.
:: خۆشەویستیان لە ئەندازە( حەد)بەدەرە.
خۆشەویستەر/xoşewîster: نتـ:[ خۆشەویست+ ئەر] ئەڤیندار، پەروەر، پەروەندە، حەزلێكەر، نەتەوەپەروەر، گەلپەروەر، ووڵات پەروەر.
خۆشەویستی/xoşewîstî: نچ: ئەیین، هێڤینی، هەوینی، دڵگری، وەشەویسی( هـ)، پەرۆش.
خۆشویستن/xoşewîstin: كتپ:[ خۆش+ ویستن] ئەڤینی، ڤێن _ڤین، هەڤینی، دڵویستن، دڵ پێوەبوون، دڵچوون _ دڵبۆچوون : ویستنی چشتێك بەدڵ وبەگیان، وەش سیای( هـ).
خۆش بەخت/xoş bexit: ئانتـ: وەش بەخت( هـ)، خووەیبەخت، بەختیار، خاوەندنگین، خۆشنگین، ناوچاوپاک.
خۆش بەختانە/xoşbexitane: نتـ: خواوڕاستان، خوڵاوڕاستان.
خۆشبەختی/xoşbexitî: نچ: بەختیاری، ناوچاوپاكی، وەشبەختی( هـ).
خۆش بووگ/xoş bûg: ئانفا: وەش بییە.
خۆش بوون/xoş bûn: كتن: وەش بییەی( هـ).
1 – گەشبوونەوەی گڕی ئاور و چرا.
2 – گەیشتنی هەندێ میوەی وەكوو ترێ : واتا ترشی نەماوە.
3 – دووربوون لە ئازار و چەرمەسەری ڕۆژگار.
4 – پوخت وڕێك و پێك بوونی شار و دیمەن.
خۆش بوونەوە/xoş bûnewe: كتن:[ خۆشبوون+ ئەوە] وەش وەبیەێ( هـ)، وەش ئەوەبییەی، وەش بییەیۆ( هـ).
خۆش بوونی قور/xoş bûnî qur: كتن: پوختەبوون.
خۆشبێژ/xoşbêj: ئانتـ: دەنگخۆش.
خۆشبێژی/xoşbêjî: نچ: دەنگخۆشی.
خۆش پۆش/xoşpoş: ئانتـ: شیك پۆش، وەش پۆش, وەش پۆشە( هـ).
خۆش پۆشین/xoş poşîn: کتن: وەش پۆشای، وەش پۆشتەی.
خۆش پۆشی/xoş poşî: نج: وەش پۆشی.
خۆشتەڤی/xoştevî: نتـ: هەلال.
خۆشحاڵ/xoşĥaľ: ئانتـ: كەیفخۆش، دڵشاد، وەش حاڵ( هـ).
خۆشحاڵی/xoşĥaľî: نچ: كەیفخۆشی، دڵشادی.
خۆشخەوەر/xoş xewer: ئانتـ: وەش خەوەر( هـ).
خۆشخۆش/xoş xoş: ئانتـ: وەش وەش( هـ)، پەل پەل.
خۆشخوو/xoş xû: ئانتـ: ڕەند، پاكخوو، وەش خوو( هـ)، خۆشڕەفتار.
خۆشخوویی/xoş xûyî: نچ: پاكخوویی، خۆشڕەفتاری.
خۆشخووان/xoş xouwan: ئانتـ:
1 – باس و خواس گێڕەڕەوە.
2 – دەنگخۆش.
خۆشخووێن/xoşxuwên: ئانتـ:
1 – ڕەزاشیرین، ڕەزاسووک.
2 – دەنگخۆش.
خۆشخووێنی/xoşxuwênî: نچ:
1 – ڕەزاسووكی.
2 – دەنگخۆشی.
خۆشدەماخ/xoş demax: نتـ:[ خۆش+ دەماخ] خۆشخاڵ.
خۆشدەماخی/xoş demaxî: نچ:[ خۆشدەماخ+ ئی] خۆشخاڵی.
خۆشرام/xoş ram: ئانتـ: هۆگر: كەسێكە بەئاسانی ڕابێت و هۆگربێت.
خۆشڕەفت/xoş řeft: ئانتـ: وەش ڕەفت( هـ).
خۆش ڕەفتار/xoş řeftar: ئانتـ: وەش ڕەفتار( هـ)م خۆشخوو.
خۆش زمان/xoş ziman: ئانتـ: زمانخۆش، زمانشیرین.
خۆش زمانی/xoş zimanî: نچ: زمانخۆشی، زمانشیرینی.
خۆش زووان/xoş zuwan: ئانتـ: زمانخۆس.
خۆش زووانی/xoşziuwanî: نچ: زمانشیرینی.
خۆش سەر/xoş ser: نتـ: خۆشجڵە : بۆ ئەسپ و هیتر.
خۆشسەری/xoşserî: نچ: خۆشجڵەوی.
خۆش سروشت/xoş siruşt: ئانتـ: پاكسرشت، بەختەوەر.
خۆش سروشتی/xoş siruştî: نچ: پاكسرشتی، بەختەوەری.
خۆش كردن/xoş kirdin: كتپ:[ پپ][ خۆش+ كردن]
1 – شێلان و پوختەكردن.
:: خۆشكردنی قوڕ.
2 – كولاندنی بنێشت : شیرین كردنی تاڵی بنێشت لەڕێگای كوڵاندنەوە.
3 – خۆشكردنی هەنجیر: كەمێک ڕۆن دەنێو ئاوی گەرم دەكرێت و هەنجیری ووشک بەڕستەوەی دەنێو دەنێن تا زستانێ نەرمیش بێت و لە كرمیش بپارێزرێت.
4 – پەروەردەكردنی تفاقی ترشیات.
5 – ڕازاندنەوە و ڕێكوپێک كردنی شوێنێک.
:: چایخانەكەت خۆشكردووە.{ گیو. ل. 377}.
خۆش كردنەوە/xoş kirdinewe: كتپ:
1 – چك كردن و ڕاوەستانی باران.
:: خۆشكردنەوەی باران و بەفر و تەرزە.
2 – وەش ئەوەکریای ( هـ).
خۆش كێش/xoş kêş: نفا:[ خۆش+ كێش(كێشان)] تووتنێكە نەزۆر توند و نەزۆر نەرم بێت.
خۆش گەد/xoş ged: ن: خۆشخوو، بێزیان.[ ئینگـ : Benign].
خۆش گەرەک/xoş gerek: كتپ:[ خۆش+ گەرەك] خۆشەویست.
خۆش گەرەک بوون/xoşgerek bûn: كتپ: خۆشەویست بوون.
خۆش گفت/xoş gift: ئانفا:[ خۆش+ گفت]
1 – خۆشگۆ، قسەخۆش.
2 – دەنگخۆش
خۆش گفتن/xoş giftin: كتپ:[ خۆش+ گفتن] خۆش گوفتن.
خۆش گفتی/xoş giftî: نچ: خۆشگۆیی، قسەخۆشی.
خۆش گۆ/xoş go: ئانفا: خۆشگفت.
خۆش گوزەران/xoş guzeran::
خۆش گوزەراندن/xoş guzerandin: ئان: ڕابووردن.
خۆش گوزەرانی/xoş guzeranî: :
خۆش لێهاتن/xoş lêhatin: كتپ:[ خۆش+ لێ+ هاتن] ئارەزووكردن، پەسەندكردن، پێخۆش بوون، خۆشویشتن.
خۆش لێنەهاتن/xoş lênehatin: كتپ:[ خۆش+ لێ+ نە+ هاتن] خۆش نەویستن.
خۆشم/xoşim: رن:[ خۆش+ م(جێناوی كەسی یەكەم)] من خۆشم، بۆ خۆشم، ساغم : تەندروستیم لەجێیە.
خۆش مامەڵە/xoş mameľe: نتـ:[ خۆش+ مامەڵە] سەوداخۆش.
خۆشنەبوونەوە/xoş ne bûnewe: کتن: وەش ئەوەنەبییەی.
خۆشنەکرانەوە/xoŝ ne kiranewe: کتپ: وەش ئەوەنەکریای.
خۆشنەکردنەوە/xoş kirdinewe: کتپ: وەش ئەوەنەکەرڎەی.
خۆشنڤیس/xoş nivîs: نفا:[ كباك][ خۆش+ نڤیس(نڤیسین)]
خۆشنڤیسی/xoş nivîsî: نچ: [ كباك][ خۆشنڤیس+ ئی] خۆشنووسی.
خۆش نووس/xoş nûs: نفا:[ كناو][ خۆش+ نووس(نووسین)]
خۆشنووسی/xoşnûsî: نچ: [ كناو][ خۆش+ نووس(نووسین)]
خۆشنووسین/xoşnûsîn: كتپ:[ خۆش+ نووسین]
خۆشنگین/xoşnigîn: ئان: بەختەوەر.
خۆشنگینی/xoşnigînî: نچ: بەختەوەری.
خۆشنود/xoşnud: نتـ:[ ئاڤێسـ: itiUnCx: خشنووئیتی] خۆشنوود.
خۆشنوود/xoşnûd: ئانتـ:[ خۆش+ نوود] شادمان، ڕازی.
خۆشنوودی/xoşnûdî: نچ:[ خۆشنوود+ ئی] شادمانی، ڕازێتی.
خۆش هاتن/xoŝ hatin: کتن: وەش ئامای( هـ)
خۆشی/xoşî: نچ: ئەبۆخۆی، ئەخۆشی هات، خووەشی، شادی _ شادمانی، بەزم، شایی، نەبوونی خەفەت، ساخی، تەندروستی، بەتامی، مەزەداری، ڕانەرمی، هەڤێتی(كباك)، خێرا، گورج، بەتاڵووكە.
– خۆشی/xoşî: ن: : ئیروو، خێرو خۆشی، تێڕ و تەسەلـی، خۆش گوزەرانی، حاڵخۆشی.
خۆشی دڵ/xoşî diľ: نتـ:[ خۆش+ ئی+ دڵ] بەهەشتی دڵ.
خۆشی وبێشی/xoşî û bêşî: نتـ، شڕ:[ ئد] چاك و خۆشی، چاك و چۆنی.
خۆشی خۆشی/xoşî xoşî: ئان: شایی شایی، شادمانی، كەیفخۆشی، پلەزیقان( ئەردە)، چەقەنەلێدان و سەماكردن.
خۆشی و چۆنی/xoşî û çonî: نتـ، شڕ: هەواڵپرسی دووكەسان لەیەكتری.
خۆشی و دشی/xoşî û dişî: نتـ:[ ئەردە][ خۆشی+ و+ دشی] خۆش و چۆنی.
خۆشیان/xoşyan: شڕ:[ ئد] شادمانیان
:: چەند ڕۆژێكی خۆشە لە زستانێ دا كە باران و قوڕی تێدا نەبێت.
خۆشاتن/xoş hatin: كتن:[ خۆش +هاتن] بەخێر هاتن، خۆشاتن, خوەشهاتن، بەخێرهاتن كردن _ بەخێرهێنان ، بەخێراتن، خێرهێنان : خۆشی و بێشی كردن دەگەڵ میوان یان هەر كە سێكی تر كە دێتە ماڵی یان شارێك، كەیف و خۆشی پێشاندان لە هاتنی.
خۆشهاتوو /xoşhatû: نفا:[ خۆش+ هاتن] بەخێرهاتوو.
بۆنخۆش/bonxoş: ئانتـ: وەشبۆ.
بۆنخۆشی/bonxoşî: نچ: وەشبۆیی.
لێخۆش هاتن/lêxoş hatin: كتن: پەسەندكردن و قەبول كردن.
خۆش لێهاتن/xoş lêhatin: كتن: وەش چەنەنامڕێ( هـ)، پەسندكردن و قبولكردن.
خۆش لێنەهاتن/xoş lênehatin: كتن: حەزی لێناكات.
:: خۆشی لێ نایەت : پەسندی ناكات.
.
.
_____________________
خۆش³/xoş: ئان:
1 – [ چێژ] بەچێژ، پڕلەچێژ، خووەش(كباك)، بەتام(خۆش لەزمان)، مەزەدار، رازراڤ، ڕانەرم، وەش( هـ) _ خووەش، شیرین: بۆ چشتی خورادن و ڤەخواردن(خورادنەوە) بەكاردەهێندرێت، كە بەتام یان شیرین یان مزر بێت. >< ناخۆش.
2 – [ ڕوو] ئاودار: مێوەی بەئاو.
خۆشاب/xoşab: ئانتـ:[ كباك، زا][ خۆش+ ئاب] خۆشاڤ.
خۆشاڤ/xoşav: ئانتـ:[ كباك][ خۆش+ ئاڤ] خۆشاو.
خۆشاو/xoşaw: ئانتـ:[ خوار][ كناو][ خۆش+ ئاو] وەش ئاو( هـ) : مێوژاو، لە ئاوی هەرمێ و خۆخ و لەتكە هەرمی و گەلێك مێوە دروستدەكرێت، لە ئاو و دۆشاو دروست دەكرێت.
خۆشبۆن/xoşbon: ئانتـ: بۆنخۆش.
خۆش بوونی چەقاڵەی تاڵ/xoşbûnî çeqaľey taľ : كتن: شیرین بوون.
خۆشبین/xoşbîn: ئانتـ: وەش بین( هـ) : كەسێكە بەچاكە، فەڕ، و باشی بأوانێتە هەموو كارێكی و ئەنجامێكی.
خۆشبێن/xoşbên: ئانتـ: وەشێ بێ دێ( هـ).
خۆشچێژ/xoşçêj: ئانتـ: بەلەزەت، بەچێژ، بەتام، خۆش تام، خۆش چێژ.
خۆشخۆر/xoşxor: ئانتـ: خۆشخۆراك، وەش وەر، فرەوەر.( هـ).
خۆشكراو/xoşkiraw: ئانفا:[ خوار] تاڵایی لێكراو(بادام) :بادامی تاڵ لە سووێرا وكێ.
خۆش كردن/xoş kirdin: كتپ:[ كشت] بەبەرەڤاژۆی سووێراوكێ بادامی تاڵ دەگوترێت خۆش كردن.
خۆشمەزە/xoşmeze: ئانتـ:[ خۆش+ مەزە] بەتام، بەچێژ.
.
.
________________________
خۆش 4 /xoş: ئان: بووردن، وازلێهێنان، بەخشین.
خۆش بوون/xoşbûn: كتن:[ خۆش+ بوون] بەخشین، بۆرین _ بوورین، لێ بووردن، دەست لێهەڵگرتن، ڕابردن، وازلێهێنان.
خۆش بی/xoş bî: ف:[ خۆش بوون] بژی، تۆبژی.
خۆش بوون لە قەرز/xoşbûn le qeriz: كتن: پێبەخشین، ئەوەی ماوە پێت دەبە خشم.
لەخۆخۆش بوون/le xo xoşbûn: كتن:[ خۆش+ بوون] لەخۆبووردن، خۆكردنە قوربانی.
لەگوناح خۆش بوون/le gunaĥ xoşbûn: كتن:[ خۆش+ بوون]
لێ خۆش بوون/lê xoş bûn: كتن:[ خۆش+ بوون] لێبووردن، لێبەخشین، چاولێپۆشین.
.
.
______________________
خۆش 5 /xoş: ئان:
1 – [ كەش] دەمی بێ باران، كژوهەوای پەسند، ساماڵ.
2 – [ كەش] توندی با، خێرایی هەوا.
خۆشا/xoşa: ئسـپ: خۆزگە !.
خۆش ئاشنا/xoş aşina: ئانتـ: هۆگر، ڕام.
خۆشە/xoşe: ن:
1 – پێستەی خۆشكراو، چەرمی خۆشكراو، چەرمی پوختە كراو، كەوڵی دەباغكراو.
2 – گزگل وتاڵ، گوڵوان وتاڵ، هەڵاڵ وتاڵ : دەرمانی چەرمخۆش كردن.
3 – پوختە.
خۆشەبوون/xoşebûn: كتن: خاراندنی چەرم و هەمبانە، مەبەست لە دەرهاتن و قاڵ بوونی كەسێك لەكاروبارێكدا.
خۆش بوونی چەرم و كەووڵ/xoşbûnî çerm û keuwľ: كتن: خاران، وەرزین.
خۆشەخانە/xoşexane: نتـ:[ ئەردە] دەباغخانە.
خۆشەكراو/xoşekiraw: ئانفا:[ خۆشە+ كراو(كردن)] بۆنگكراو، خاراو _ خارای، پوختەكراو: پێستی دەباغكراو یان هەڵاڵەكراو.
خۆشەكردن/xoşekirdin: كتپ:
1 – خاراندنی چەرم وهەمبانە، پوختە كردن، دەباغیی كردن، دەواخیی كردن، هەڵاڵەكردن، وەرزاندن.
2 – [ مجـ] زاراوە یەكە بۆقاڵ كردن یان خاراندنی مرۆڤ لە كاروبارێك بەكاردەهێندرێت.
خۆشە تاڵوو/xoşe taľû: ن:[ ڕوو] خۆشەتاڵە، پاخراوتە، كاهووەكێویلە _ كاهووی دەشتەكی: گیایەكە كەدەرمانی لێ دەردەهێندرێت.
خۆشەچین/xoşe çîn: ن:
1 – گوڵەوەچن، بریتییە لەیەكێك، كە لە یەكێكی ترەوە بەهرەمەند تر ببێت.{ گیو. ل. 376}.
2 – ووڵاتی چین خۆشە.
خۆشەوی/xoşewî: ن:
1 – [ ناڤ] ناوی بۆ نێرینە.
2 – خۆشەویست.
خۆشدەر/xoşder: ن:[ زیی] ئافتاوە، مەسینە.
خۆش ڕەقس/xoş řeqis: ئانتـ:[ مجـ] چڵكاو خۆر، قۆزكێش، ماستاوساردكەرەوە : ئەوكەسەی مەرایی بۆ یەكێكی تر دەكات.
خۆشک/xoşik: ن: خوشک.
خۆشكی باووک/xoşkî bauwk: نتـ: ئاییا، پوور، میمك، میمی.
خۆشناو/xoşnaw: ن:[ ڕوو] جوورە تریێەكی ڕەش و دەنگ گەورەیە( مكـ)، ساحیبی تا پاییزێكی درەنگ دەمێنێ.
خۆشناو/xoşnaw: ن: خێلێكی كوردە لە هەریمی هەولێرێدا ناوچەكە یان شاری شەقڵاوەیە.
خۆشناوەتی/xoşnawetî: نچ: خاكی خۆشناوەتییە، كە دەكەوێتە نێوانی شاری هەولێر، كۆیە و ڕواندۆز.
خۆشناو/xoşnaw: نچ: خەڵكی هەرێمی خۆشناوان.
خۆشناو/xoşnaw: ن، ئان: ناوخۆش.
خۆشناوی/xoşnawî: نچ: ناوخۆشی.
خۆشنەكەر/xoşneker: ن: دیوێكی میچ(جگ)ی یە.
.
.
.
.