سیر/sîr: ن:[ ڕوو] نزیکەی 7000 ساڵ پێش هەنووکە مرۆڤ لە ئاسیا ناوەڕاست دۆزیویێتەوە، هەروەها لەلایەن فیرعەونەکانی میسرەوە بەکارهێندراوە هەم بۆ خواردن هەم بەکارهێندراوە وەک دەرمان.[ لا: allium sativum]

لەکاتی هەنجاندنی سیر، ماددەی ئەلیسین:Allicin پەیدادەبێت؛ کە ئانتی بایۆتیک کاریگەرە دژ بە بەکتریا و کەڕوو. 

:: مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش له‌ به‌رده‌م کونی مار ده‌ڕوێت.  

سیرەنجن/sîrencin: نتـ: سیرئەنجن. 

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  623 kJ (149 kcal)
  پرۆتین  g 6.36
  کاربۆهیدرات  g 33.06
  ریشاڵ  2.1 g
  چەوری  g 0.5
  ئاو  g 11.2
  شەکر  1 g
  ڤیتامینەکان  ڤیتامینThiamine (B1)  (17%) 0.2 mg
 Riboflavin (B2)  (9%) 0.11 mg
 Niacin (B3)  (5%) 0.7  mg
 Pantothenic acid (B5)
 (12%) 0.596 mg
 Vitamin B6  (95%) mg 1.235
 Folate (B9)  (1%) 3 μg
 Vitamin C  (38%) 31.2 mg
  کانزاکان  ئاسن  (13%) mg 1.7
 پۆتاسیۆم  (9%) mg 401
 زینک  (12%) mg 1.16
 سۆدیوم  (1%) mg 17
 سێلێنیوم  14.2 μg
 فۆسفۆر  (22%) mg 153
 کالیسیۆم  (18%) mg 181
 مەنگەنیز  (80%) 1.672 mg
 مەگنیزیۆم  (7%) mg 25
                  کوردەواری ئێژێ : سیر بۆ 70 نەخۆشی بە سوودە                  
 ئازارى گەدە
 ئاستمە
 ئەگزیما
 پەرکەم
 داکرتنی ڕێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا.
 دڵەڕاوکێ و خەمۆکی
 ژانەسک
 زیپکە یان جوانە
 سەرئێشە و شەقیقە
 شەوکوێری
 شێرپەنجەى گەدە
 کەڕوو
 کەمکردنەوەی چڕێتی فشارى بەرزی خوێن
 کەمکردنەوەی کرمی ڕیخۆڵە
 لەناوبردنی ئەسپێی لەش
 مایەسیری
 نەخۆشی سیل
 نەخۆشییەکانى ئێسک
 نەخۆشییەکانى کۆئەندامى هەرس
 نەخۆشییەکانى گوێچکە
 وەستانى میز
 هەڵامەت
 هەوکردنى قوڕگ
 هیستیریا

.

.

.

.