تەرازوو ¹ /terazû: ن:[ فەل] کەلوو [ لە 23.09- 22.10 ] دووجمکە، ددوانە، کەشکەشان کەشکەلان، کۆمکاسێویا : هەوتەمین کەلوویە لە چەرخی فەلەک یان خولگەی خۆر. کە ڕێکدەکەوێتە هەوتەمین مانگی ساڵی کوردی یەوە کە ئەویش( ڕەزبەر)ـە، چونکە شەو رۆژ لەم کەڵۆیەدا بەرانبەرن، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.[ ئینگـ : orion : ئۆریۆن] [ لا : Libra ]

  کاوڕ    گا   دووانە   قرژاڵ   شێر   فەریک   تەرازوو   دووپشک    کەوان   گیسک   سەتڵ   نەهەنگ 

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کەلووی فەریک.

  ٢٢ ئەیلول – ٢٣ تشرینی یەکەم
 لە كۆمەڵی  هەوا
 گەورەترین هەڵكەوتەیی  ڕێزداریی
 ئاست بەرزیی  
 هەوڵەكان  
 ئامانج  دەوڵەمەندبوون، ژیانێكی ئاسوودە
 گەورەترین هەڵە  بەدڵ بوون
 ڕۆژی بەخت  هەینی
 ژمارەی بەخت  2، 6، 16، 432، 9763
 ڕەنگی بەخت  پەمەیی، شینی كراوە
 ئارەزووی مۆسیقا  ڕۆمانسی
 بەردی بەخت:  
 تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی  میانەڕەو، لایەنگرو پشتیوانی هاوسەر، قسەخۆش، ئاشتی خواز، بێ خەوش، هۆگری مۆسیقاو هونەرو ئەدەبیات، شەرمن، هەستیار، سیاسەتمەدار، لەبیری دوارۆژدا نیە، زانا، هیوادار، حەزی لەمیوانی نیە، تۆڵەسێن، بەئاسانی بۆچوونی ناگۆڕێت، میهرەبان، راوێژكارێكی باش، وەك پاتری دەبێت بەردەوام شەحن بكرێتەوە، راستگۆو دروستكارە.
 پیاوی لەدایكبوونی  بەویژدان، میانەڕەو، ژن خۆشەویست، تەمبەڵو زۆرجار گوێ بەژیان نادات، ئەگەر هاوسەرەكەتان لەدایكبووی تەرازووە، باشتر وایە هەمیشە میكیاج بكەیو ماڵەكەت خاوێن رابگری، ئەم پیاوە هیچ كات حەزی لەوە ناكات دڵی كەس بێشێنێـت. باشترین راوێژكاری جیهانە.
 ژنی لەدایكبووی  زۆرجار ئێسكی زڵەو زۆرجاریش قەڵەوە. چەندین سروشتی وەك هێزو دەسەڵاتو بڕیاردانی تێدایە كە لەگەڵ سروشتی ژنانە كەمتر دەێتەوە. لە زۆر كاتدا تواناو هۆشیاری خۆی نیشان دەكاتو كەسێكە لەتەنیاییو پەراوێز كەوتن بێزارە.
خۆشەویستی

دۆزینەوەی كەسی شیاو گرنگترین بابەتی ژیانی لەدایكبووی تەرازووە. ئەگەر كەسێك لەژیانیدا بێت یەكەمجار گرنگی بەهێمنیو هاوسەنگی پەیوەندی دەدات. لەدایكبووی ئەم بورجە زۆرجار دڵتەنگە. ئەو پێویستی بەپەیوەندی لەگەڵ كەسانی دیكە هەیە. ئەو بەدوای ئەوەوەیە كە لایەنگرانی خۆی رازیو دڵخۆش رابگرێت. لێبوردەیی ئەو بۆ پێكهێنانی هاوسەنگی لە پەیوەندی لەگەڵ شەریكی ژیان بێ وێنەیە.

 
.

.

_____________________

تەرازوو ² /terazû: ن:[ پهـ : تەرازووک] ترازوو _ ترازی( هـ)_ تەراز _ تەرازی:

1 – ئامرازی کێشان کە چەند جۆری هەیە و باوترینی دووقاپە دەگەڵ دووشەهێن کە لە لایەک شتوومەک دادەندرێت و لە لای دیکە بەرد یان کیلۆ، لەم سەردەمە چەشنی ئێلێکتریکی و کامپیوتێریی پەیدابووە و جێی جۆرەکانی دیکە لەق کردووە.

2 – بەرابنەر، تەخت، هامار.

دە تەرازوونان/de terazûnan: کتن:[ دە+ تەرازوو+ نان]

1 – کێشان، وەزن کردن.

2 – [ئد] هەڵسەنگاندن و بەراووردکردنی دووکەس دەگەڵ یەکتر.

{ ڕەببی خوڵاگیرم بن …. ئەمنوو دەگەڵ کەچەڵێکی دە تەرازووناوە}{مان. ل. 164}.

تەرازووباز/terazûbaz: ئانفا:[ تەرازوو+ باز] ترازووباز : کەسێک کە لە کێشانی شتوومەک بە تەرازوو فێڵ لە خەلک دەکات و کەمی دەکێشێت، کەمفرۆش \\تەرازوومەند.

تەرازووبازیی/terazûbazîy: نچ:[ تەرازووباز+ ئیی] ترازووبازیی، کەمفرۆشی : کار و کردەوەی کەسی تەرازووباز.

تەرازوودار/terazûbaz: ئانفا:[ تەرازوو+ دار] کەسێک کە لە دوکان یان شوێنی دیکە جنسی مشتەری دەکێشێ و تەحویلیان دەدات.

تەرازووداریی/terazûdarîy: نچ:[ تەرازوودار+ ئیی] ترازووداریی : کاروپیشەیی کەسی تەرازوودار.

تەرازووکردن/terazûkirdin: کتپ: کێشان.

تەرازووکێش/terazûkêş::

تەرازوومەند/terazûmend: ئانفا:[ تەرازوو+ مەند] کەسێک کە تەرازووکەی ڕاستە و لە کێشان دا فێڵ لە خەلک ناکات\\ تەرازووباز.

تەرازوومەندیی/terazûmend: نچ:[ تەرازوومەند+ئیی] ڕاست و ئەمین بوون لە کێشان دا، کار و ئاکاری کەسی تەرازوومەند.

تای تەرازوو/tay terazû: نتـ:[ تا+ئی+ تەرازوو] هەرلایەکی لە هاوسەنگی تەرازوو.

بنکەی تەرازوو/binkey terazû: نتـ:[ بن+ کە+ ئی+ تەرازوو] خاڵی هاوسەنگی لە تەرازوو یان لە هەر تەنێک دابێت.

{ تێبـ: ئاخۆ بنکەی تەرازووی پێڵاوی پاژنەبەرز لە کوێیی دابێت ؟ }.

تەرازووی بەننایی/terazûy beninayî: نتـ:[ تەرازوو+ی+ بەننا+ ئیی] تەرازی بەننا ( کباک).

تەرازووی زێڕێنگەریی/terazûy zêřênigeřîy: نتـ:[ تەرازوو+ی+ زێڕێنگەر+ ئیی] تەرازووی مسقاڵ.

تەرازووی مسقاڵ/terazûy misqaľ: نتـ:[ تەرازوو+ ی+ مسقاڵ] تەرازوویەکی چووکە بۆ کێشانی شتی چووک و سووک ( وەک زێڕ، زیو، و دەرمان).

تەرازووی هەوا/terazûy hewa: نتـ:[ فیز] تەرازی هەوایی : ئامرازێکە رێنووێنی هەوا پیشاندەدات.[ ئینگـ : aerostatic balance].

تەرازی/terazî: ن:[ هـ ] [ سۆر، کباک] تەوازوو، كۆمكاسێویا.

.

.

.

.

.

{

سەرچاوە

تەرازوو

}