.
کاوڕ | گا | دووانە | قرژاڵ | شێر | فەریك | تەرازوو | دووپشك | كەوان | گیسک | سەتڵ | نەهەنگ |
.
تایبهتمهندیهکانی کەلووی کاوڕ.
.
20 ئازار – 19 نيسان | |
لە كۆمەڵی | ئاگر |
گەورەترین هەڵكەوتەیی | غیرەت یان بەجەرگی |
ئاست بەرزیی | پیلانگێڕی یان پیلان دانان |
هەوڵەكان | دەسەڵاتداری |
ئامانج | گەیشتن بە زۆر شت |
گەورەترین هەڵە | پەلەكردن |
ڕۆژی بەخت | سێ شەممە |
ژمارەی بەخت | 9 |
ڕەنگی بەخت | سوری ئاگری، گوڵی هەنار |
ئارەزووی مۆسیقا | گۆرانی خێراو، سرود |
بەردی بەخت: | ئەڵماس |
تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی | پڕ جموجۆڵ، چالاك، راشكاوو نەترس، كاردانەوە زوو نیشاندەكات، خوازیاری دەسەڵات، بێ سەبرو كەم تەحمول، دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر بە تەنیا بێت، متمانەبەخۆ، رۆشنبیر، بیر لەڕابردوو ناكاتەوە، وریاو زیرەك، خاوەنی بۆچون، دەستو دڵ كراوە، لەخۆڕازی، بێ غەلو غەش، زۆرجار وشكو لەجباز، دژی ساختەكارییو خوازیاری هاوكاری كەسانی دیكە. |
پیاوی لەدایكبوونی | راشكاوو راست، خوازیاری خۆشەویستی، قەت بیر لە رابردوو ناكاتەوە، هەڵسوكەوتو رواڵەتی لەتەمەنی گەنجتر نیشان دەدات، شەرم لەژنان دەكات. |
ژنی لەدایكبووی | ئەو زیاتر لە هەر ژنێكی دیكە لە دنیا دەتوانێت بە بێ پیاو بژی. توانایەكی زۆری هەیە بەجۆڕێك دەتوانێت لە فرشیارییەوە تا پۆستی سەرۆك وەزیران بەباشی ئەنجام بدات. گەشبینەو خوازیاری كاری دەرەوەی ماڵە. توڕەبوونەكەی رواڵەتییەو میهرەبانییەكەی قوڵو واقعییە. |
خۆشەویستی | مەزاجی ئاگرینی لەدایكبووی ئەم مانگە هەمیشە ئەو جۆرە پەیوەندییە دەكات كە خۆی دەستپێشخەری دەكات. كاتێك حەزی لەكەسێك بێت زوو هەوڵی بۆ دەدات. لەدایكبووی ئەم مانگە حەزی لە خۆشەویستی كتوپڕو پڕ سۆزاویە، بەڵام كاتێك عاشق دەبێت تا كۆتایی تەمەنی بەوەفادار دەمێنێتەوە. |
.
.
.
.
{
سەرچاوە
}