شانە ¹ /şane: ن:[ توێ] ئەتەم، تەڤنەک : Tevinek( کباک)، تەون _ تەونەک، تەنراو، چنراو ( چنین) : کۆمەڵە خانەیەک کە هاوشێوه له پێكهاتهدا و لەیەکتری دەچن، پێکەوە كاردهكهن بۆ بهجێهێنانی فهرمانێكی دیاریكراو لە لەشدا.[ ئینگـ : tissue ] { کەماڵنامە، ل ، 1525}
تێبینی |
شانەی زیندەوەری دەبن بە دووبەشی سەرەکی، ئەوانیش شانەی ڕووەکی و شانەی توێژکاری( توێکاری)ن |
شانەی ڕووەک/şaney řuwek: نتـ:[ ڕوو] کۆی خانەی ڕووەک : ھەموو ئەندامەکانی ڕووەک( وەک : ڕیشە/ ڕەگ، لاسک، گەڵا، بەر/ میوە، تۆم / تۆو ) شانەی تایبەت بەخۆیان ھەیە، شانەکان بەپێی کار، پێکھاتەی خانەییان بەم جۆرانە دابەش دەبن: |
شانەی ئاوەندی/şaney awendî: ن:[ ڕوو] پێکھاتەی سەرەکی ئەم شانە لە چێو و ڕیشاڵە، کە ئاو و بژیو لە ڕیشەوە بۆ ئەندامەکان ھەڵدەمژێت. [ ئینگـ : Vascular tissue] |
شانەی پارانشیم/şaney Paranşîm: ن:[ ڕوو][ ئینگـ : Parenchyma] |
شانەی پۆشەر/şaney poşer: نتـ:[ ڕوو] ئێپیتیلتۆم یەکێکە لە شانە سەرەکییەکانی لەشی ژیانداران. شانەی پۆشەر چاڵاییەکان و سەتحەکانی لەش دادەپۆشینێت ھەروەھا ئاڵگگەلێکی ( لوو : غوددە) زۆریشی تێدایە. شانەی پۆشەر بەر بە لەدەستچوونی ئاوی لەش دەگرێت، بەر بە ئازاری شانەکانی ژێری خۆی دەگرێت و چەندین کاری گرینگی تریش لە لەش دا دەکات. [ ئینگـ : Epidermis – Epithelium] |
شانەی تەپەدووری/şaney tepedûrî: نتـ:[ ڕوو] ئەتەمی تەپەدۆری. [ ئینگـ : Cork tissue] |
شانەی تەختە/şaney texte: نتـ:[ ڕوو] ئەو شانە ڕووەکی یەی کە ئاو لە ڕەگەوە دەبات بۆ گەڵاکان لە کۆمەڵەی تەختەدا کر بریتی یە لە بۆڕیچکە و بۆڕی و ڕێشاڵ .[ ئینگـ : xylem] |
شانەی تەختەیی/şaney texteyî: نتـ:[ ڕوو] لە خانەی تەختەیی پێكهاتووە.[ ئینگـ : Sclerenchyma] |
شانەی کۆللەنشیم/şaney Kollenşîm: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ : Collenchyma] |
شانەی گورگ/şaney gurg: نتـ:[ ڕوو] ڕووەکێکە لقەکەی لە پەنجەی دەست دەچێت. |
شانەی میزۆفیل/şaney mêzofîl: ن:[ ڕوو] شانەی ناوەڕاست : لە نێوان دوو چینەکەی سەر توێخ لە گەڵای ڕووەكدا.[ ئینگـ : Mesophyll] |
شانەی ناوەڕاست/şaney naweřast: ن:[ ڕوو] لە گەڵای ڕووەکدا .[ ئینگـ : Mesophyll ] |
شانەی مرۆڤی/şaney mirovî: نتـ:[ توێ] ئەتەم . ( tissues )[ ئینگـ : Histology] |
چوار جۆری شانە ی لەش هەن : |
1 – شانەی کۆکەرەوە/şaney kokerewe: نتـ:[ توێ] ئەتەمی کۆکەرەوە : ئەو شانەیەیە کە شانەکانی تری ناوچەکانی لەش ڕادگرێت و پێکیانەوە دەبەستێت ، وە ئەمەش بریتییە لە شانەی چەقی و شانەی دەمار وەکوو کڕکڕاگە کە ئێسکەکانی جومگەکان دەبەستێت بەیەکەوە.[ ئینگـ: conjunctive tissue, connective tissue]. |
2 – ماسوولکەشانە/masûlke şane: ن:[ توێ] ئەتەمی ماسوولکەیی، شانەی ماسوولکەیی : یەکێکە لەشانە سەرەکییەکانی لەشی ژیانداران. لەو خانانە پێکدێت کە توانای گرژ و خاوبوونەوەیان ھەیە، بۆ ئەنجامدانی جووڵە. شانەی ماسوولکەیی لە دڵ درێژاییی بۆڕی کۆئەندامی ھەرس و ماسوولکەکانی دەست و پێدا، بوونی ھەیە.[ ئینگـ: Muscular tissue ] |
3 – دەمارەشانە/demare şane: ن:[ توێ] شانەی دەماری : یەکیکە لە چوار شانە سەرەکی لەشی ژیانداران. شانەی دەماری بەشی سەرەکی مێشک و درکەپەتک پێک دێنێت. [ ئینگـ :Nervous tissue] |
4 – شانهی ناسکی سهری کۆئهندامی لهش، توێژی ناسک : Epithelium ، Epithelial |
شانەزانی/şanezanî: نتـ:[ شانە+ زان( زانین)+ ی] چێنراوزانی. [ ئینگـ : Histology]
شانەزانی دەم/şanezanî dem: نتـ:[ توێ][ شانەزانی+ دەم][ ئینگـ : Oral Histology]
زانستی شانەزانی/zanstî şanezanî: نتـ:[ شانە+ زان( زانین)+ ی]
هەندێک لە زاراوەی شانەیی لەش |
شانەی بناغەیی/şaney binaẍeyî: نتـ:[ توێ] شانەی بنچینەیی. [ ئینگـ : Basement tissue ]
شانەی پیوی بۆر/şaney pîwî bor: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Browntat tissue ]
شانەی پێ/şaney pê: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :]
شانەی خانەیی/şaney xaneyî: نتـ:[ توێ] ئەتەمی خانەیی. [ ئینگـ : Cellular tissue ]
شانەی خۆرەیی/şaney xoreyî: نتـ: هێلکۆکە و تۆماو لەگەڵ یەکتری یەك بگرن، کرداری پیتێن بە ئەنجام دەگەیەنێن و هێلکەی پیتێنی لێ پەیدا دەبێت.
شانەی خوێن/şaney xiwên: نتـ:[ توێ] ئەتەمی خوێن. [ ئینگـ : Blood tissue ]
شانەی ڕووکەشی/şaney řûkešî: نتـ:[ توێ] ئەتەمی ڕووکەشی : ئەتەمێکە لە دەرەوەی پێست و دیوی ناوەوەی ئەندامەکانی لەش دادەپۆشێت. [ ئینگـ : Epithelial tissue ]
شانەی دەست/şaney dest: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :]
شانەی دروستکەر/şaney dirustkere: نتـ:[ توێ] ئەتەمی دروستکەر. [ ئینگـ : Meristematic tissue ]
شانەی ڕێشوودارەکان/şaney řêşûdarekan: نتـ:[ توێ]
شانەی زیندوو/şaney zindû: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Vital tissue]
شانەی گەردن/şaney gerdin: نتـ:[ توێ]
شانەی گڕگڕاگەداری ئاوڵەمە/şaney kiřkiřagedarî awľeme: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Chandroid tissue]
شانەی گورچیلەدروستکەرە/şaney gurçîle dirustkere: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Nephrogenic tissue]
شانەی لەپ/şaney lep: نتـ:[ توێ]
شانەی لەش/şaney leş: نتـ:[ توێ]
شانەی لینجدارەکان/şaney lîncdarekan: نتـ:[ توێ]
شانەی ناسک/şaney nasik: نتـ:[ توێ] توێژی ناسک : ناسکی سەری کۆئەندامی لەش. [ ئینگـ: Epithelium]
شانەی ناواخنی/şaney nawaxinî: نتـ:[ توێ] ئەتەمی ناواخنی.[ ئینگـ: Entralis tissue]
شانە ناوەکی تۆم/şaney nawekî tom: ن:[ توێ] شانەی ناووەکی تۆو. [ ئینگـ: Endospern]
شانەیی/şaneyî: نچ:[ توێ] هەر تشتێک پەیوەندی بەشانەوە هەبێت.[ ئینگـ: tissular]
ئەشکەوتەشانە/eşkewteşane: نتـ:[ توێ] کلۆرەشانە.[ ئینگـ : cavernous tissue]
ئێسکەشانە/êskeşane: نتـ:[ توێ] ئەتەمی ئێسكی، تیمانەئێسک، شانەئێسکی.[ ئینگـ : Bony tissue, psseous tissue , Osteoid tissue]
ئیسفەنجەشانە/îsfence şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Cancellous tissue]
بەزەشانەیی/beze şaneyî: نتـ:[ توێ] ئەتەمی بەزی.[ ئینگـ: Adipose tissue]
بەستەرەشانە/bestere şane: ن:[ توێ] شانەی گرێدەر : جۆرێک لە شانەی ژیناسییە، کە شانەکانی تر پشتیوانی دەکات یان پێکەوە دەیان لکێنێت یان لە یەکتر جیایان دەکات. شانەی گرێدەر یەکێکە لە چوار شانەی سەرەکیی لەش (شانەی پۆشەر، شانەی ماسوولکەیی و شانەی دەماری). وا بڕوا کراوە کە 10 % خەڵک تووشی جۆرێک لە گرفتی شانەی گرێدەرن. [ ئینگـ : Connective tissue]
پیوەشانە/pîwe şane: نتـ:[ توێ] شانەی چەوری. [ ئینگـ: Fatty tissue]{ کەماڵنامە، ل ، 1525}
تۆڕەشانە/toře şane: نتـ:[ توێ] ئەتەمی تۆڕی : شانەی گەیەنەرە ڕیشاڵ و خانەی تۆڕی تێدایە. [ ئینگـ: Reticular tissue ،Reticullum tissue]
جیڕەشانە/cîře toşane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Elastic tissue]
چڵمەشانە/çiľme şane: نتـ:[ توێ] ئەتەمی چڵمی، ئەتەمی لینج، شانەی چڵمی : شانەیەکی گەیەنەری جێلاتینی وەک ئەوەی لەپەتی ناووكدا هەڵدەکەوێت. [ ئینگـ : Mucous tissue] { کەماڵنامە، ل ، 1525}{ پزیشکی دەوەن، ل، 492}
چونیەکەشانە/şunyeke şane: نتـ:[ توێ] ئەوەی چی جیاوازییەکی نیە لە جۆری پێکهاتندا لەگەڵ سانەیەکی تردا. [ ئینگـ: Homologuos tissue]
ڕەپكەشانە/řepike şane: نتـ:[ توێ] جۆرە تیمانەیەکە بۆشایی خوێنهێنی زلی تێدایە، کە خوینهێنان پێوەپەیوەستن ڕاستەوخۆ، وەك لە کێر و میتکەدا هەن. کە بۆشایییەکان پڕ لە خوێن بوون شانەکە ڕەپ دەبن ( هەڵدەستێت).[ ئینگـ: Erectile tissue ]
ڕەنگەشانە/řenge şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Chromaffin tissue]
ڕووکارەشانە/řûkare şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Opithelial tissue]
ڕێشاڵەشانە/řêšaľe şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Fibrous tissue]
ڕێکەوتنەشانە/řêkewtine şane: نتـ:[ توێ] گەشەکردنی شانەیەک لەسەر یان لە شوێنک لە بیانییە پێی.[ ئینگـ : Accidental tissue]{ پزیشکی دەوەن، ل، 490}
ژێرپێستەشانە/jerpêste şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Subcutameous tissue]
سفتەشانە/sifte şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Compact tissue]
کلێنەشانە/kilêne şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Connective tissue]
کڕکڕاگەشانە/kiřkiřage şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Cartilagenous tissue]
گرێ شانە/girê şane: نتـ:[ توێ] شانەیەکە لە ڕەگ و ماسولکەی پێکهاتووە وەک ئەوەی گرێی گیرفان و گوێچکەی دڵ پێکدەهەنێت.( sino Hauriculor mode)[ ئینگـ: Nodal tissue]
گۆشتەوزوونەشانە/gošteuzûne şane: نتـ:[ توێ] دەنکۆڵەشانە [ ئینگـ : Glanulation tissue]
لووەشانە/luwe şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Glandular tissue]
ڕژێنەشانە/řijêne şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Adenoid tissue]
لیمفەشانە/lîmfe şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Lymphatic tissue]
مۆخەشانە/moxe şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Myeloid tissue]
ناچونیەکەشانە/naçunyeke şane: نتـ:[ توێ] ئەو شانەیەیە کە لە هیچ سانەیەك نادات، کە ئاسایی یە لەو زیندەوەردا.[ ئینگـ: Heterologous tissue]
ناوپۆشەشانە/nawpoşe şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Endothilial tissue]
ولوڵەشانە/uluľe şane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Gelatinous tissue]
شانەبەسەر/şanebeser: ن:[ باڵ] پەپوولە سلێمانە، پەپوسلێمانی.
شانەی هەنگ/şaney heng: نتـ: شانەی هەنگوین : شڵخە، پوورە، پورەی هەنگ.
.
.
______________________
شانە ² /şane: ن:[ کەرەستە] شە( هـ).
شانەکردن/şane kirdin: کتپ:
:: سەر شانەکردن.
شانەی ئاسن/şaney asin: نتـ:[ کشت ] بەکاردێت بۆ شیکردنەوەی گلی زەوی.
شانەی کارەبا/şaney kareba: نتـ:[ فیز] پاتری کارەبا.[ ئینگـ: tissue]
زیندانی کارەبا.
شانەی بارگەکر/şaney bargekir: نتـ:[ فیز] ئەتەمی میکانیکی.[ ئینگـ: tissue]
شانەی میکانیکی/şaney mîkanîkî: نتـ:[ فیز] ئەتەمی میکانیکی.[ ئینگـ: Mechanical tissue]
شانەی گوێزەرەوە/şaney giwêzerewe: نتـ:[ فیز] ئەتەمی گوێزەرەوە.[ ئینگـ : Portal tissue]
شانەی کونج/šaney ş: نتـ:[ توێ] ئەتەمی کونج : شانەی پنکەدار : کەڤرێکە بلووری ووردی تیادایە لە نێوان بلووری گەورەدا بڵاوبوونەتەوە.[ ئینگـ: poiklitic]
.
.
___________________
شانە ³ /şane: ن:[ رامیـ]
شانەی نووستوو/şaney nûstû: نتـ:[ رامیـ]
شانەی نهێنی/şaney nihênî: ن:[ رامیـ]
.
.
.
.