نۆک/nok: ن:[ ڕوو] نوەی _ نوی( هـ)، نوخە( خان) نوخد( کرما)، نوک( کباک). ڕووەکێکی یەكساڵەی بەلقوپۆیە، بەرەکەی دەبێتە تۆوی خۆی. بۆ مەبەستی خواردن دەچێندرێت و دانەوێڵەیەکە لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە و سەر بە بن خێزانی لۆبییەکانە، لە ھەموو جیھاندا ناسراوە و بە چەندین جۆر و شێوە خواردنی لێ دروست دەکرێت. نۆك پێش 8.000 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن مرۆڤەوە دۆزراوەتەوە و بەکارهێندراوە. [ لا: Cicer arietinum]
{ مێژووی دۆزینەوەی نۆک بۆ 7500 ساڵ پێش ئێستا، لە کەنار ڕووباری دیجلە نزیک بە شاری ئامەد( دیاربەکر) دۆزراوەتەوە.}
پۆلێنکردنی زانستی | |||||||
Kingdom | Clade | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
شانشینی | سەرهۆبە | هۆبە | پلە | پۆل | خێزان | چەشن | جۆر |
Plantae | Angiosperms | Magnoliophyta | Magnoliopsida | Fabales | Fabaceae | Cicer | C. arietinum |
جیهانی ڕووەک | کاسەتۆودارەکان | کاسەی تۆودارەکان | ڕووەکی گوڵدارەکان | پاقلەمەنییەکان | لوبییەکان | نۆکەکان | نۆک |
.
ناوەڕۆك لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 364 | |
پرۆتین | . 19 g | |
کاربۆهیدرات | 20% . 61 g | |
رێشاڵ | 68% . 17 g | |
چەوری | 9% . 6 g | |
شەکر | 38% . 11 g | |
ئاو | ||
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 1% |
ڤیتامین B6 | 25% | |
ڤیتامین C | 6% | |
کانزاکان | کالیسیۆم | 10% |
ئاسن | 34% | |
مەگنیزیۆم | 28% | |
پۆتاسیۆم | 25% . 875 mg | |
سۆدیوم | 1% . 24 mg |
نۆكاو/nokaw: ن:[ خوار] خواردنێکە کە نۆکەکە کوڵێندرابێت.
شۆربای نۆک/şorbay nok: ن:[ خوار] ژەمێكی سووكی وەكو شۆربای نۆكchickpeasoup زۆر گونجاوە بۆ رۆژێكی سارد. سوپی نۆك بەشێكی گرنگە لەخۆراكی هاوسەنگ. ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ لەسوپی نۆكدا رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێندا، هەروەها كۆئەندامی هەرس لەقەبزی دەپارێزێت و یارمەتی جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن دەدات كەئەمەش هەنگاوێكی كاریگەرە بۆخۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشی شەكرە، مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە 25-38گرام ریشاڵ هەیە. خواردنی شۆربای نۆك سوودبەخشە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەشە بەوەی كە وەزیەكی كەم و مووی خۆراكی گرنگی تێدایە. شۆربای نۆك سەرچاوەیەكی باشە بۆكانزایەكان بەتایبەتی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم كە رۆڵیان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، بۆنموونە كوپێك شۆربای نۆك نزیكەی 35 ملگم مەگنسیۆم و 400 ملگم پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت لەگەڵ2 ملگم ئاسن. جگە لەمانە، سوپی نۆك ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە.{ گۆڤاری گوڵان}
فەریکەنۆک/ferîke nok: نتـ:[ ڕوو] واته نۆک كەیەشتا تازه سهوزه و لێکرابێتەوە یان ووشککرابێتەوە.
لەتکەنۆک/letike nok: ن:[ ڕوو] نەخۆشەر( هـ).
گۆشتاوی نۆک/nok: ن:[ خوار]
ماسكی نۆک/maskî nok: ن:[ شێوازی دروستكردنی ماسک] ئاردی نۆک و زەیتی گۆڵ تێكەڵ بەیەک بكە، پاشان بەهەندێک ئاوی كوڵاو تێكەڵ بەیەكیان بكە، تا هەویرێک دەست بكەوێت، پاشان ماسكەكە لەهەموو پێستی دەموچاوت بدە، چاوەڕێ بكە، تا ماسكە كە وشک دەبێت و پاشان بەئاوی شلەتێن ماسكە كە لابدە، ئەم كردارە لە هەفتەیەكدا دووجار دووبارەی بكەوە، بۆماوەی مانگێک بەردەوام بە، ئەوكاتە هەست بەگۆڕانكارییەكانی روخسارت دەكەیت. ماسكی نۆک بۆڕوخسارت بەكاربێنە هەمیشە خانمان حەز بەڕوخسارێكی ڕوون وجوان دەكەن، بەڵام كەشوهەوا و وەرزوادەكات ڕەنگی ڕوخسار گۆڕانكاری بەسەردا بێت، بۆپاراستنی ڕەنگی ڕووخساری ڕوون و جوان ئەم رێنمایی و تاقیكردنەوانە بەكاربێنە و ماسكێک لە بەروبوومی نۆک درووست بكە.{ س. چ}
.
.
.
.