ئاڵوو  ¹ /û: ن:[ توێ][ پەهلەوی : ئاڵووک، ئاڵووگ] دوولووی بچووکن به‌شێوه‌ی بادام له‌ ژێر چه‌ناگه‌وه‌ له‌ئه‌م لاوئه‌ولا گه‌رووی مه‌ردووم، ئیشیان ئه‌وه‌یه‌ گرمووله‌( خڕۆکه‌)ی سپی بۆ خوێن سازده‌که‌ن، له‌کاتی ددان ئێشه‌ و گوێڕه‌په‌ و ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌دا ده‌ئاوسێن.[ ئینگـ : Tonsil , Tonsilla]. 

:: سووره‌ کوانێکی له‌شانی هاتووه‌، ئاڵووی داوه‌ته‌ بن هه‌نگڵی.

 تێبینی 
 ئه‌م ووشه‌یه‌ به‌گشتی واتای شتی خڕ و گرمووله‌یه‌ و له‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆری ته‌رکیبدا ده‌بیندرێت

ئاڵووبڕین/ûbiřîn: کتپ:[ توێ][ ئاڵوو+ بڕین] .[ ئینگـ : Tonsillectomy ].

ئاڵووبین/aľûbîn: نتـ:[ توێ][ نخ][ ئاڵوو+ بین( بینین)] ئامێری ووڕدبینی ئاڵوو.[ ئینگـ : Tonsilloscope]. 

ئاڵوودار/ûdar: ئانتـ:[ ئاڵو+ دار] ئاڵووکه‌وتوو، قوورگ هاتووه‌یه‌گ.

ئاڵووکه‌وتن/ûkewtin: کتن:[ سیمـ][ ئاڵوو+ که‌وتن] ئاڵووهاتن، هەوکردنی ئاڵوو.[ ئینگـ : Tonsillitis].

ئاڵووگرتنه‌وه‌/alû girtinewe: کتن:[ ئاڵوو+ گرتن+ه‌وه‌] ئاڵووهه‌ڵدانه‌وه‌.

ئاڵووهاتن/alûhatin: کتنـ[ ئاڵوو + هاتن]

1 . ئاوسانی ڵووی ناو گه‌روو یان ژێر چه‌ناگه‌. ئاڵووکه‌وتن. 

2 . ئاوسانی هه‌ندێک شوێنی له‌ش له‌ ئه‌نجامی ئێشان و نه‌خۆشی شوێنێکی تر.

ئاڵووهه‌ڵدانه‌وه‌/û heľdanewe: کتپ:[ ئاڵوو+ هه‌ڵدانه‌وه‌] ده‌ست پێ داهێنان و داماڵینی( ئاڵوو) له ‌دیوی ده‌ره‌وه‌ ڕا، بۆ نیشاندانه‌وه‌ی ئاوساوییه‌که‌ی و چاککردنه‌وه‌ی.

 تێبینی 
له‌ کورده‌وارییدا، که‌ ئاڵووکه‌وت به‌ئه‌م جۆره‌ چاره‌ی ده‌کرێت :
1 . چه‌ند به‌یانییه‌ک له‌خوڕێنی، به‌قامکی( په‌نجه‌)ی گه‌وره‌ له ‌دییوی ده‌ره‌وه‌ و له ‌ژێر ڕا بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێدڕدێنن و جار و باره‌ش په‌نجه‌ یان چه‌ورده‌که‌ن تا چاکترگه‌رمی دابێنێت و باشتر‌ دابماڵدرێت. 
2 . چە‌ند به‌یانیان له‌ خوڕێنی په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ست ده‌نووشتێته‌وه‌ و قه‌فی ناوه‌ڕاستی به ‌به‌رزایی ده‌خه‌نه‌ نێوانی دوو ڕێزی ددانوه‌ و ماوه‌یه‌ك به‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌یهێڵننه‌وه‌. ئه‌مه‌یان ته‌نیا بۆ ئاڵووی قوورگ به‌کارده‌هێندرا. پێی ده‌گووترا ئاڵووهه‌ڵدانه‌وه

ئاڵوو هەڵدڕین/aľû heľdiřîn: نتـ:[ توێ][ نخ][ ئاڵوو+ هەڵدڕین].[ ئینگـ : Tonsillotomy]. 

ئاڵووی داپۆشراو/û dapoşiraw: نتـ:[ توێ][ ئاڵووی+ داپۆشراو].[ ئینگـ :Buried Tonsil ].

ئاڵووی زمانی/û zimanî: نتـ:[ توێ][ ئاڵووی+ زمانی] چەند لوویەكە لەپشت زمانەوە، زمانەیاڵوو .[ ئینگـ :lingual Tonsil ].

ئاڵووی شاراوە/ûy şarawe: نتـ:[ توێ][ ئاڵووی+ شاراوە] گەرووە ئاڵوو.[ ئینگـ : Submerged Tonsil].

ئاڵووی گەرووی/ûy gerûy: نتـ:[ توێ][ ئاڵووی+ گەروو+ ی] گەرووە ئاڵوو.[ ئینگـ : Phary Ngeal Tonsil].

ئاڵوویی/ûy: نچ:[ توێ] .[ ئینگـ : Tonsillar].

خوێنبەری ئاڵوو/xwênber: نتـ:[ توێ][ خوێنبەر+ ی+ ئاڵوو ] [ ئینگـ : Tonsillar Artery ]. >< خوێنهێنەری.

دوومەڵی ئاڵوو/dûmeľî aľû: نتـ:[ توێ][ نخ][ دوومەڵ+ ی+ ئاڵوو ].[ ئینگـ : Tonsillar Abscess]. 

زیخی ئاڵوو/zîxî aľû: نتـ:[ توێ][ نخ][ زیخ+ ی+ ئاڵوو].[ ئینگـ : Tonsillolith]. 

سووتانەوەی ئاڵوو/sûtanewey aľû: نتـ:[ نخ][ سووتانەوە+ ی+ ئاڵوو] هەوکردنی ئاڵوو.[ ئینگـ : Amygdalitis ، tonsillitis] .

سووتانەوەی دەوری ئاڵوو/sûtanewey dewirî aľû: نتـ:[ نخ][ سووتانەوە+ ی+ دەوری+ ئاڵوو] هەوکردنی دەوری ئاڵوو.[ ئینگـ : Peritonsillitis]

نەشتەری ئاڵوو/neşterî û: نتـ:[ توێ][ نەشتەر+ ی+ ئاڵوو] .[ ئینگـ : Tonsillectome].

نەخۆشی ئاڵوو/nexoşî aľû: نتـ:[ توێ][ نخ][ نەخۆش+ ی+ ئاڵوو]  .[ ئینگـ : Tonsillopathy , Tonsillotome]. 

هه‌وکردنی ئاڵوو/hewkirdnî û: نتـ:[ هه‌وکردن+ ی+ ئاڵوو] هه‌وکردنی مه‌زاره ‌: ئه‌م هه‌وکردنه‌ش دوو جۆری هه‌یه‌.[ ئینگـ : Amygdalitis ، tonsillitis] .

هه‌وکردنی ئاڵووی توند و تیژ/hewkirdnî aľûy tund û tîj: نتـ:[ هه‌وکردنی ئاڵوو+ توند و تۆڵ] به‌هۆی جۆره‌ به‌کتریایه‌که‌وه‌ تووشی ئاڵووه‌کان ده‌بێت که‌پێی ده‌ڵێن : هیمولتک ستربتۆکۆکس : نه‌خۆش گه‌رووی ده‌ئاوسێت و هه‌ست به‌ئازارێکی زۆرده‌کات و تایی لێدێت. نه‌خۆش خواردن به‌باشی بۆی قووت نادرێت، له‌وانەیە ڕشانەوه‌شی له‌گه‌ڵ دابێت.[ ئینگـ : acute tonsillitis]. 

هەوکردنی دەوری ئاڵوو/hewkirdin dewirî aľû: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ دەوری+ ئاڵوو] سووتانەوەی هەوکردنی دەوری ئاڵوو.[ ئینگـ : Peritonsillitis]

هه‌وکردنی ئاڵووی درێژخایه‌نه/hewkirdnî aľûy dirêjxayene: نتـ:[ هه‌وکردنی ئاڵوو+ درێژخایەن+ ئە] ئه‌م جۆره‌شیان له‌ئه‌نجامی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هه‌وکردنی توندوتیژی مه‌زاره‌ ڕووده‌دات، له‌ئه‌م باره‌شدا، نه‌خۆش ئازارێکی زۆری له‌ده‌وری مه‌زاره‌دا ده‌بێت لەگه‌ڵ وشکه‌کۆکه‌ و جارجاریش هه‌ناسه‌ته‌نگی و بەزه‌حمه‌ت قووتدانی خواردن. ئه‌م هه‌وکردنانه‌ش بەهۆی هه‌ندێک میکرۆب په‌ڵاماری( ئاڵوو)ده‌ده‌ن و په‌کی ده‌خه‌ن، ئیشی خۆیان بەچاکی بکه‌ن و کێم و چڵکیان تێداکۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌و چڵکوکێمه‌ ده‌چێته‌ ناوخوێنه‌وه‌ و گورچیله‌کان ده‌ئاوسێنن، نه‌خۆش بێهێز و لاواز ده‌کات. که ‌کار گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌ ده‌بێت( نەشتەرگەری) بۆ بکرێت و ده‌ربهێندرێت.[ ئینگـ : chronic tonsillitis].

 

.

.

___________

ئاڵوو  ² /aľû: پبـ: بەدوای( ناو)ێکه‌وه‌ ده‌ڵکێت و ده‌یکات به‌( ئاوه‌ڵناو).

:: خه‌و+ ئاڵوو: خه‌واڵوو.

: هێشتا خه‌واڵوو بوو چاوی هه‌ڵ گڵۆفی.

 تێبینی 
1 .  ئه‌م پاشبه‌نده‌ ته‌نیا( ناوی گوزاره‌)ی ده‌چێته‌ سه‌رو بۆ ناوی خوود(   )( – ئاوی) مان هه‌یه‌. 
2 . ئه‌وه‌نده‌ی پێم شک بێت هه‌ر له ‌وشه‌ی( خه‌واڵوو) دا ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر لەگه‌ڵ ناوی تریش به‌کاربهێندرێت له‌ بیرچووه‌ته‌وه‌{ زه‌بیحی}.

: ئاڵووده‌.

.

.

.

.