شەل ¹ /şel: ئان: پێ گێڕ، پێلەنگ، لەنگ _ لەنگەر( کباک) _ لەنگر: پا سەقەت.[ ئینگـ : cripple]{ خاڵ، ل، }{ هەژار، ل، 488}{ مەردۆخ ب 2، ل، 142}{ فەرهەنگا کانی، ل، }
:: حكومەتی ھەرێم شەل نییە، پای شكاوە !.
شەلان/şelan: کتن:
1 – [ ئەردە] لنگان _ لەنگان.
2 – چەقین
3 – [ مۆسیقا] جۆرێ هەڵپەڕکێ، بە پێ دەشەلێت.
شەلانە/şelane: کتن: وەک شەلان.
شەلاندن/şelandin: کتپ:
1 – [ مکـ] لەنگاندن. { گیوی، ل، 632}.
2 – چەقاندن.
شەلان شەلان/şelan şelan: ئانتـ: لارەلار، شەلەشەل، لاروالاروا.{ مەردۆخ ب 2، ل، 142}
شەلای/şelayî: کتن:[ هـ] شەلین.{ گیوی، ل، 632}.
شەلە/şele: ن: شەل : پا سەقەت.
شەلەپاتە/şele: ن: شەلومار.
شەلەشەل/şeleşel: ئانتـ: گێڕەگێر: ڕۆیشتن بە پای سەقەت.
شەلوپەت/şelûpet: ئانتـ: لەتوپەت، تەواو دڕیاو، کوتولەت، لاچۆپاچۆ.
شەلوشێت/şelûşêt: ئان: گێژوحۆل، پەتیارە : مەردوومی شێتۆکەی شلەپەتە{ خاڵ، ل، }
شەلوکوت/şelûpet: ئانتـ: کەشەنگ، ماندوو.
:: بەشەلوکوت ڕۆیشتن : بەماندووێتی و شەکەتی ڕۆیشتن.
شەلوکوێر/şelûkwêr: ئان: هەژار و کڵۆڵ.
::[ ئید] شەلم کوێرم : دەست نەپاراستن : وەشاندن بە بێ گوێ دانە ئەوەی بەر چ کەسێک دەکەوێت.
شەلی/şelî: نچ:
1 – [مجـ] سپیندار، شۆخ.
2 – گێڕی.
شەلیای/şeliyay: کتن:[ هـ] پا سەقەتی.{ هەژار، ل، 489}
شەلین/şelîn: کتپ:[ شەل+ ئین( ین)] لەنگین : شەل ڕۆیشتن، نەجمین، بەلەنگی ڕۆیشتن. لەنگین، کوولین.{ هەژار، ل، 490}{ مەردۆخ ب 2، ل، 142}{ گیوی، ل، 632}.
پێیەوە شەلوکوت بوون/şelûpet: کتپ:[ ] پێیەوە زۆر ماندوو و شەکەت بوون.
هەنگڵەشەلە/hengiľeşele: نتـ:[ هەنگڵ+ ئە+ شەل+ ئە] چۆلانێ، لنگەشەلە : ڕۆیشتن لە سەر لاقێک و لاقێک هەڵگرتن.{ هەژار، ل، }
هەنگڵەشەلێ/hengiľeşelê: نتـ:[ هەنگڵ+ ئە+ شەل+ ئێ] پاڵپاڵە، هەنگەشەلە. { خاڵ، ب، ل، }
.
.
_____________________
شەل ² /şel: ئان:[ کباک] ڕووت : بێ بەرگ و جل.
شەلان/şelan: کتن:[ کباک] ڕووت بوونەوە، جل لەبەر خۆ داکەندن.
شەلاندن/şelandin: کتپ:[ کباک] ڕووت کردن، ڕووت کردنەوە.
شەلی/şelî: نچ:
1 – ڕووتکراوە، جلک لەبەرد داماڵدراو.
2 – تاڵان کراو.
شەلیان/şelîn: کتن:[ کباک] ڕووتبوون.
شەلیاندن/şelîn: کتپ:[ کباک] ڕووت کردن.
شەلیای/şeliyay: کتن:[ هـ]
1 – ڕووتکراوە بە دەستی چەتە
2 – جل لەبەرخۆداکەندوو.
شەلین/şelîn: کتپ:[ شەل+ ئین( ین)] ڕووت بوونەوە لە جلک و شمەک.
.
.
______________________
شەل ³ /şel: ن:[ پۆشاک][ کباک، باد]
1 – ڕانک، شەلوار.
3 – بەڕە و مافووری خوار و خێچ.
4 – جوورە دوڕمانێکە. کوولەک، قلۆپ، شل( ڕۆژ).
شەل کردن/şel: کتن: قەد کردن.
شەلوشەپک/şelûşepik: نتـ:[ کباک، باد] ڕانک و چۆغە { شەل و شەپک}
:: شەل و شەپک؛ ئەو جلە كوردییەی سەدان ساڵە لە لایەن مەسیحییەكانی زاخۆوە دروست دەكرێت.
:: هەر ئێڤار ب ڕەخت و شەل و شەپکێن مەرەزى، ل کولانێن گوندى دهاتن و دچوون !.{ کوچەرێ دەشتێ}
شەلایی/şelayî: ن:[ پۆشاک] دەسرەی سرکەیی : جۆرە مشکی یەکە ژنان دەیپێچن بە سەریاندا؛ وەک هەوری وایە.
خەرار/xerar: ن: تاخەرار، خەشە، خرار( کباک)، جەواڵی موو : جوورە تەلیسێکە لەبەن دروست دەکرێت یان تەنراوێکی شاشی زبری موویینە زۆرترین تووتنی ڕەشۆکی وردەی تێدەکرێت، پتر لە مووی بزن دروستدەکرێت.
.
.
__________________
شەل 4 /şel: ن: پارچە زەوییەکە لەپاڵ جۆگە ئاوێکیدا، کە هەمیشە بەهۆی ئاو دەڵاندنەوە سەوز بێت و نم دار بێت.
شەلە/şele: ن:
1 – شوێنی هەڵبڕینی جۆگەی ئاو.
2 – [ فەل] ئاوەشکێنە : یەکێ لە ئەستێرەکانی حەوت برالەیە، ڕاستر حەوتەمین ئەستێرەی حەوتەوانانەی گەورەیە، کە دەکەوێتە لای خواروووەوە.
چێنکە/çênke: ن:[ کشت] پەڵە سەوزایی لەناو پووش و پاری ووشکدا.
.
.
.
.