چوون ¹/çûn: کتن:
1 – ڕۆیشتن، لووای( هـ)، چین( دەر) چوویین، شوون.
2 – لە دەست چوون، لەناوچوون، لەنێو چوون، تۆفدان، تووناوتوون چوون.
3 – چوونەنەبوون، هەڕەشیان، هەڕەشین.
4 – سڕوبێ هەست بوون، لەگۆکەوتن، تەزین.
:: فەرهاد دەست و پێی چووە لە سەرمان.
چوون وەک ووشەی پێشگر، ووشەی لێكدراو و داتاشراوی نوێ دروست دەکات : |
چوونەبەرەوە/çûneberewe: کتن: بڕ: بەرکەوت،چوونەپێش، پێش ڕەوت.
چوونەبەست/çûnebest: کتن: ڕێگابەستران، ماوەی چوون بەستران.
چوون بەیەکا/çûnebeyeka: کتن: تێکبەزان، چوونە ناویەکتری.
چوونەتەوسەوە/çûnetewsewe: کتن: لە هۆش خۆچوونەوە : ئەم بارە زۆر هۆی هەیە لەوانە نەخۆشی یان لە ئەنجامی ژەهراوی بوون یان بەهۆی لێدانی بەهێز. جیاوازی نێوان ئەم بارە و بوورانەوەی ئاسایی ئەوەیە کە ئەم بارە قووڵترە و زۆرتریش دەخاێنێت تا مرۆڤ بێتە هۆش.[ ئینگـ : Coma].
چوونەجەمسە/çûnecemise: کتپ: پەلاماربردن بەسەبر ودزیەوە بۆ تشتێک.
چوونەخوارەوە/çûnexiwarewe: کتن: بەزەویاچوون، بەزەویدا ڕۆچوون.
چوونەدەر/çûneder: کتن:[ دەرچوون] بەرشیەی( هـ)، لووای بەرەوە( هـ)، وەدەرکەوتن، بەدەرکەوتن _ دەرکەوتن، دەربوون.
1 – [ ئای تی] لەچات یان وتووێژی دەق.[ ئینگـ : quit talking].
2 – دەرچوون : derčûn، دەرکەتن : derketin، وازهێنان .[ ئینگـ : Quit]
چوونەدەرەوە بۆسیستەم/çûnederewe bo sîstem: کتپ:[ ئای تی] شێڵ : لەبەرنامە سازییدا، جۆرە فەرمانێکی سیستەمی کە ژینگە و جێبەجێکردنی بەرنامە دەپچرێت و دەچتە ناو.[ ئینگـ : shell].
چوونەدیدەنی/çûne dîdenî: کتن: بازدی.
چوونەڕاو/çûneřaw: کتن: گەشتی ڕاوکردن.[ ئینگـ : safari]{ غەریب. ب 3. ل. 81}.
چوونەژوور/çûnejûr: کتن: وەژوورکەوتن، ئاماوەچوو( هـ).
:: چوونەژوورەوە قەدەغەیە.
چوونەژوورەوە/çûnejûrewe: کتن: .
چوونەژوورەوەی تۆپ/çûnejûrewey top: کتن:[ واز][ ئینگـ : Instrusion of ball].
چوونەژێر/çûnejêr: کتن:[ چوونە+ ژێر]
1 – ددان بەشتێکدادان، درکاندن، چوونە ژێر باری کارێک، ڕاستی گۆتن.
2 – پاوەجێ بوون، خۆگرتن، بەپشووبوون، شت بە ئاسانیی گرتن، شت بەقورس نەگرتن.
چوونەسەر/çûneser: کتن:
1 – سەرکەوتن، سەلیل بوون، وەسەرکەوتنە سەرجێگایەکی بڵند.
2 – پێکهاتن، بەئەنجام گەیشتن، تەواوبوون.
چوونەسەراو/çûneseraw: کتن:[] چوونە سەر پێشاو.
چوونەسەریەکتر/çûnederyektir: ن:
چوونەسەریەکێک لە ناکاودا/çûne seryekêk le nakawda: کتن: بەسەردادان،بەسەرادان، لەناکاو چوونەسەریەکێک.
چوونەکەمین/çûnekemîn: کتپ: پارێزچوون، خۆمەلآس كردن لە ناو رەبەتدا.
چوونەگژ/çûnegij: کتن: بەسەرداڕۆیشتن،سەرکۆنەکردن، سەرزەنشت کردن، توورەلێ بوون، هەڵشێلان، تووشی ڕووشە و کێشە هاتن.
چوونەلا/çûnela: کتن: دروستبوونی پیاوە لەگەڵ ژنەکەی.
چوونەنێو/çûnenêw: کتن: چوونەنێو، چوونەناو.
چوونەنێودڵ/çûne nêwdiľ: کتن: چوونەنێودڵەوە، کەوتنەنێودڵەوە.
چوونەو/çûnew: ئمـ:[ ل] وەها، ئاوا، وا.
چوونەوە/çûnewe: کتن:
1 – دووبارە چوونە شووێنێکی.
2 – ڕەنگ نەمانی کاڵاو و بەن چشتی تر.
چوونەوەیەک/çûneweyek: کتن: گرژبوونی هێندێ تەنراو بەهۆی تەڕبوونیەوە.
چوون بەیەکدا/çûn beyekda: کتن: چوون بەیەکا : چوونەیەک، پێکچوون، هەڵپێکیان.
چوونەیەک/çûneyek: کتپ: هەڵقرچان.
چوون وەک ووشەی ناوگر و پاشگر، ووشەی لێكدراو و داتاشراوی نوێ دروست دەکات : |
ئاولێچوون/awlêçûn: کتن:[ ئاو+ لێ( له+ ی)+ چوون] تکهکردنی دیزه و مهنجهڵی به درز و کونی تێبوو ، بهندنهبوونی ئاو به دهفرانهوه .
:: ئافتاوهکه ئاوی لێ دهچێت، بیبهن لهحیمی کهن.
:: گۆزهکه ئاوی لێ دهچوو پنج مان کرد.
ئهڵچوون/eľçûn: كتن:[ كهـ][ ئەڵ+ چوون] ههڵچوون.
:: چو دهست لێ ئهڵچوو ؟
ئیمچوون/îmçûn: ن:[ ڕۆژک، مکـ][ ئیم+ چوون] دهستێک ناڵ بۆ چوارپهڵی وولاغی یهکسم( ئهسپ، ئێستر، گوێدرێژ).
بادەرچوون/baderçûn: کتن:[ با+ دەر+ چوون] بریتییە لە لووت بە بەرخۆدا هاتنەوە.
بەسەرداچوون/çûnbeserdaçûn: كتن:[ بەسەردا+ چوون]
1 – چوونی یەكێک بەسەر یەكێكدا لەكاتی كارێک یان گوفتارێكدا.
2 – هەڵەكردن.
3 – راوێژو سەرزەنشتەكردن.
4 – چورتاندن.
بەسەرچوون/beserçûn: كتن:[ بەسەر+ چوون]
1 – باڕنەوەی كاتی شت
:: چوو بەسەرچوو : واتا كاتی تێ پەڕی.
2 – ئاوهاتنەوە
:: فیساركەس بەسەرچوو : واتا ئاوی هاتەوە.
3 – نەمان، بهوردن.
4 – هەڵەكردن، فریوخواردن.
بەسەرچوو/beserçû: نفا: ڕابردوو، گوزەشت.
بەسەریەكداچوون/beseryekdaçûn: كتن:[ بەسەر+ یەكدا+ چوون] شتێكە تێكەڵ بەشتێكی تر بێت.
:: بەسەرتێكەڵاوی ژن و پیاوێكدا چوون.
بەسەرەچوون/besereçûn: كتن:[ بەسەر+ ئە+ چوون] بەبێ تۆڵەئەستاندنەوە، مانەوە.
بەسەهەووچوون/beseheuwçûn: كتن:[ بە+ سەهوو+ چوون] پەڕبوون.
بەناوداچوون/benawdaçûn: كتن:[ بەناودا+ چوون] قووپانەوە، فس بوونەوە.
:: بەناوداچوونی گۆی مەمک.
پێچوون/pêçûn: کتن:
پێداچوون/pêdaçûn: کتن:
تیاچوون/tiyaçûn: کتن:[ تیا( تێدا)+ چوون] پترووکان، تێداچوون، تێچوون، داڕزین، لەئارادانەمان، لەناوچوون، ماندووێتی، نابوودی، هیلاكی.
تێچوون/têçûn: کتپ:[ تێ+ چوون] تێکردن، تێخران.[ ئینگـ : input].
خڕئیمچوون/xiř îmçûn: نتـ:[ ڕۆژک، مکـ] ناڵی ههرچوار پهڵ.
:: ماینه که بهرهلای وهستا کهریم خڕ ئیمچوون ناڵی که.
دەرچوون/derçûn: کتن:[ دەر+ چوون]
1 – بەرەڵاوبوون، رزگاربوون، بازبردن، دەرهاتن، هاتنەدەرەوە، چوونە دەرەوە. هەڵاتن، ڕاکردن، هەڕاکردن.
:: ئاهەنگی دەرچوون.
:: دوای 30 ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوون.
2 – وازلێ هێنان، بەجێ هێشتن، دەرکەوتن. جەبەبوون.
راچوون/řaçûn: كتن:[ ڕا+ چوون] تێراچوون، تێڕۆچوون، تێهەڵچەقان.
سەرچوون/serçûn: کتن:[ سەر+ چوون] بەرزبوونەوە، جووڵانی بەرەوسەری چینی زەوی.[ ئینگـ : Uplift].
لەدەستچوون/ledestčûçûnn: کتن:[ لەدەست+ چوون]
لەخۆچوون/le xoçûn: کتن:[ لە+ خۆ+ چوون] بێهۆش بوون، هەڵچوون.
لەسەرچوون/leser çûn: کتپ:
1 – درێژەپێدان.
2 – وێچوون، لێکردن، وەوی.
3 – پەڕینی ووڵاخی یەکسم.
4 – تەقینی هێلکە.
5 – ڕژانی بۆ ناو ئاوور، دامرکانەوەی ئاوری گڕ.
:: ئاوەرە جوو : دامرکایەوە.
6 – دراوێکە لە کاتی چشت کڕیندا لێت وەربگیرێت.
لەناوچوون/lenawçûn: كتپ:[ لەناو+ چوون] بەربادبوون، پاماڵ بوون، پایەماڵ بوون، پترووكان، پڵاش پڵاشەوبوون( کهـ)، پیتواربوون، تیاچوون، داڕزین، فەوتان، ماندووێتی، نابوودی، وێران بوون، هیلاكی.
نیو( نیڤ)ئیمچوون/nîw( nîv)îmçûn: نتـ:[ ڕۆژک، مکـ] ناڵی دووپهڵ.
.
.
______________
چوون ²/çûn: ئاک: وەک.
چوونایی/çûnayî: نچ: بۆرایی، بووراهی، چوونە.
.
.
.
.