جومگە ¹ /cumige: ن: [ توێ][ هـ] جمگە، جمژگە، جومشگە، خرتک، خەتە( فە)، زەنگە، زەند، ژێ، گه : شوێنی بەیەک گەیشتنی دوو یان چەند ئێسکێک لە لەشی مرۆڤ دا. [ ئینگـ : joint].

: ئەو ناوچەیەی لەشەکە سەری دوو ئێسقان بەیەکەوە دەگەیەنێت و تێدا بواری لە باری بۆ جووڵانەوە کەم تا زۆر هەیە. بەڵام لە لەشی مرۆڤدا بەگشتی دوو جۆر جومگە هەیە. 

1 – جۆرێكیان نیمچە بۆشایییەکیان هەیە و هەندێک شلەی چەورکەری تێدایە و بە پەردەیەک پێچراوە.  

2 – هیچ بۆشایی و شلەیەکی تێدا نییە و بەپەردەش نەپێچراوە.

: نزیکەی 60 جومگەی جیاواز لە شوێنی جیاجیا هەیە لە لەشی مرۆڤدا.

جومگەئێشان/cumige êşan: نتـ:[ نخ] ژانی جومگە.

جومگەبڕین/cumige biřîn: کتپ:[ پز][ ئینگـ : Arthralgia]

جومگەهەوکردن/cumige hewkirdin: کتپ:[ پز] هەوکردنی جومگە.[ ئینگـ :  Arthrectomy، Arthritis].

جومگەیی/cumige: ن:[ توێ] وشەیەکە دەلکێت بە ووشەیەکی نوێوە، واتای ناوچەیەکی دەستنیشان دیاری دەکات لە جومگەکانی لەش.   [ ئینگـ : Arthr ، arthro ، arthral]

جومگی مەسای/cumigî mesay: کتن:[ هـ] جومگە ئاووسان.   

.

        هەندێک لە جۆرەکانی جومگەی لەش           

.

جومگەی ئانیشک/cumigey anîşk: نتـ:[ توێ]  ئەو جومگەیەیە کە ئێسکی بازوو و مەچەک دەبەستێت بەیەکەوە. [ ئینگـ :  Cubital Arthral , Elbow joint] .

جومگەی ئەژنۆ/cumigey ejino: نتـ:[ توێ] شەویلگە : گەورەترین و ئاڵۆزترین جومگەیە لە لەشی مرۆڤدا کە ڕان و پووز دەبەستێت بەیەکەوە.[ ئینگـ :  Knee Arthral] .

جومگەی بازوویی/cumigey bazûy: نتـ:[ توێ]  قۆڵ.[ ئینگـ :  Humeroradial Arthral] .

جومگەی پا/cumigey pa: نتـ:[ توێ][ جومگە+ ی+ پا] پاچەقولێ، بەرگوێزنگ، سەرقولەقاپەنە.

جومگەی پەراسووبڕبڕە/cumigey perasûbiřbiře: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Capitular Arthral] .

جومگەی تۆپی/cumigey topî: ن:[ توێ] روویەکی جومگە بە شێوەی تۆپێکی کۆمە و روویەکی تری ناوچاڵە.

:: جومگەی ران .

جومگەی چۆڵەمەیی/cumigey çoľemeyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Scapula Clavicular Arthral] .

جومگەی خڕ/cumigey xiř: نتـ:[ توێ][ هـ] جومگـەی ناوشان.

جومگەی دەست/cumigey dest: نتـ:[ توێ] پەیوەندارە بە مەچەکەوە.[ ئینگـ : Carpus، Wrist ].

جومگەی ڕان/cumigey řan: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Femoral Arthral] .

جومگەی ریشاڵی/cumigey rîşalî: ن:[ توێ] لەم جومگانەدا دوو سەری ئێسک بە ھۆی ریشاڵەکانەوە پێکەوە دەبەسترێن و جووڵەیان دەبڕێت؛ وەک جومگەکانی سەر و دەموچاو. [ ئینگـ : Fiberous joint].

جومگەی زیناسا/cumigey zînasa: ن:[ توێ] روویەکی جومگە، کۆم و روویەکی تری ناوچاڵە( وەک زین) 

: وەک لەپی دەست.

جومگەی سمت/cumigey simit: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : hip joint]. 

جومگەی سینۆڤیاڵ/cumigey sînoviyal: ن:[ توێ] جومگەی بزۆک : لە باری جووڵانەوە، جۆرێکی تەواوە لە جومگە و بزۆکە. لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە توێژێ کرۆژنە داپۆشراوە و چاڵی جومگەیی، کەپسوولی جومگەیی، بەندۆکەکانی جومگە و پەردەی سینۆڤیاڵ لە خۆ دەگرێت. سینۆڤیاڵ ناوپۆشی سێرڤێزی جومگەیە کە لینجاوێک دەڕژێنێتە ناو چاڵی جومگە تا ئێسکەکان بە ئاسانی تێیدا بجووڵێن.[ ئینگـ : Synovial joint].  

:: جومگەی ئەندامەکانی دەست و پێ.

جومگەی شان/cumigey şan: نتـ:[ توێ][ جومگە+ ی+ شان] ئەو جومگەیەی بە هەموو لایەكدا دەسووڕێتەوە.[ ئینگـ : Abrathrosis]

جومگەی کاکیلە/cumigey kakîle: نتـ:[ توێ]  شەویلگە.[ ئینگـ :  Mandibular Arthral]

جومگەی کەلەکە/cumigey keleke: نتـ:[ توێ]  کەمەر.

جومگەی کرۆژنەیی/cumigey kirojneyî: ن:[ توێ] جومگەی نیوەبزۆک : لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە نێوانداری کرۆژنەکانەوە پێک دەگەن، نیوە بزێون و جووڵەکانیان سنووردارە و پتر لە ھێڵی ناوەڕاستی لەشدان؛ وەک:  جومگەکانی بڕبڕاگە، جومگەی بانەگا( سەمفیزی پووبیسم)، و … [ ئینگـ :Cartilaginous joint].

جومگەی کۆندیلی/cumigey kondîlî: ن:[ توێ] پاروویی.

::  ئەژنۆ و شەویلکەی خواروو.

جومگەی گرێ پەنجەکان/cumigey girê pencekan: نتـ:[ توێ]  شەویلگە.[ ئینگـ : Interphalangeal Arthral] .

جومگەی لاولاوی/cumigey lawlawî: ن:[ توێ] روویەکی جومگەکە بە شێوەی قڕقڕەیە و جووڵەکانی تەنیا بەرەو لایێکە.

:: وەک ئانیشک.

جومگەی لوولەیی/cumigey lûleyî: ن:[ توێ] روویەکی جومگە وەک لوولە دەچێ کە لە گەوێکدا دەسووڕێت.

:: وەک جومگەی لای ژووری دوو ئیسکی زەند.

جومگەی مەچەک/cumigey meçek: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Carpal Arthral]

جومگەی مەچەک و شانەدەست/cumigey meçek û şanedest: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Carpomtacarpal Arthral]

.

        چەند نموونەیەک لە جۆرەکانی هەوکردنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ     

.

بۆشایی جومگە/boşayî cumige: نتـ:[ توێ]         

پێ جومگەیییەکان/pê cumigeyîyekan: نتـ:[ زیند][ پێ+ جومگە+ یی+ یەکان] گیاندارە جومگەدارەکان : کۆمەڵە گیاندارێکن لەش و پەلەکانیان بە توێکڵێکی جومگەدار داپۆشراوە، وەکوو قڕژاڵ، جاڵجاڵۆکە، هەزارپێ و کوللە.[ لا : Arthropoda ، Articulata]{ کەمالنامە، ل، 1410}.              

تیژە هەوکردنی جومگە/tîje hewkirdinî cumige: کتپ:[ توێ][ ئینگـ : Acute Arthritis]

دەوری جومگە/dewirî cumige: نتـ:[ توێ] [ دەوری+ جومگە]  [ ئینگـ : Periarthritis].

دوور لە جومگە/dûr le cumige: نتـ:[ دوور لە+ جومگە] جومگە تووش ناکات.[ ئینگـ : abarticular]

ڕۆماتیزمە تیژەهەوکردنی جومگە/romatîzme tîje hewkirdinî cumige:کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Acute Rheumatoid Arthritis] .

سوانی جومگە/siwanî cumige: کتن:[ توێ][ هـ]

سەری جومگە/serî cumige: ن:[ توێ] 

سووتانەوەی جومگە/tanewey cumige: نتـ:[ توێ][ نخ] باداری.

سووتانەوەی جومگەی ئانیشک/sûtanewey cumigey anîšk: نتـ:[ نخ][ سووتانەوە+ ی+ جومگە+ی+ ئانیشک] هەوکردنی جومگەی قوڕناسک.[ ئینگـ : Olenitis].

سووزەنە کە هەوکردنی جومگە/zene ke hewkirdinî cumige: کتپ:[ پز][ ئینگـ : Gonococcus ، Gonorrheal Arthritis]

شلاوی جومگە/şilawî cumige: نتـ:[ توێ]         

کڕکڕاگەی جومگە/kiřkiřagey cumige: نتـ:[ توێ]  کرتێنکەی جومگە.

کۆنە هەوکردنی جومگە/kone hewkirdinî cumige: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Chronic Arthritis]

لەخرتەچوونی جومگە/le xirte çûnî cumige: کتن:[ توێ] 

لەجومگە دەرچوون/le cumige derçûn: کتن: لە جێ ترازان.

لەجومگە دەرچوو/le cumige derçû: ئانفا:لەجێ ترازاو، لە جێی خۆ بزووتوو، ڕاگوچزراو.

هەوکردنی جومگە/hewkirdinî cumige: نتـ:[ نخ]  [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی جومگە.[ ئینگـ : Periarthritis].

هەوکردنی جومگەیەک/hewkirdinî cumigeyek: نتـ:[ نخ]  [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی جومگەیەک.[ ئینگـ : Monarthritis] .

هەوکردنی جومگەی پەلەکان/hewkirdinî cumigey pelekan: نتـ:[ نخ]  [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی جومگەی پەلەکان، داگیرسانی جومگەی پەلەکان ( چوارپەل : هەر دوو قۆڵ و پێ ).[ ئینگـ : Acroarthritis]

هەوکردنی ئێسکی جومگەکان/hewkirdin êskî cumigekan: نتـ:[ نخ]  [ هەوکردنی+  جومگە+ کان] سووتانەوەی ئێسکی جومگەکان.[ ئینگـ : Ostearthritis].

هەوکردنی هەموو جومگەکان/hewkirdinî hemû cumigekan: نتـ:[ نخ]  [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی هەموو جومگەکان.[ ئینگـ : Panarthritis]. 

.

.

_______________________________

جومگە ² /cumige: ن: مستێک لە دانەوێڵە، مستی قووچاو بۆ لێدان و ئیتر.

.

.

_________________________

جومگە ³ /cumige: ن:[ جێۆ]   

1- لە چینە چەماوەکاندا، بەوخاڵە یان هێڵە دەوترێت کە گەورەترین چەمانەوەی تیاداهەیە.   

2- لە بووبەردزایندا، ئەو هێڵەیە کە لەپکەکان تیایدا پێکەوە دەنووسێن. [ ئینگـ :  Hinge]  

جومگەی پڕکراوە/cumigey piřkirawe:نتـ:[ ئەند] بە پاڵانجەی لووسکراو بە ماڵنج.[ ئینگـ : tooled joint] {رەنج.ل.575}.

جومگەی ساختە/cumigey saxite:نتـ:[ ئەند] درزێکە لە ئەستووری ڕووپۆشی دیوارێک دەکرێت بۆ ئەوەی وەکو جۆگەیەکی راستەقینە دیاربێت. [ ئینگـ : Weakened joint] { رەنج. ل. 611}.

جومگەی لێژ بۆ ڕۆکردنی ئاوی باران/cumigey lêj bo řokirdinî awy baran:نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : weather struck joint] {رەنج.ل.612}.

.

.

.

{

پزیشکی. ل. 112

}.