پێست/pêst: ن:[ توێ] 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  پەستە atsap

[ پەهلەوی : پۆست _ پوست : pust] پۆس _ پۆسە ( كباک) _ پۆست، تۆک _ توێک _ توێخ : پێست ئەو توێژە ناسكە یە یان ئەو ئەندامەیە کە رووی دەرەوەی مرۆڤ و گیانەوەر دادەپۆشێت، واتا پێست گەورەترین ئەندامە هەموو لەشی مرۆڤ دادەپۆشێت، و ئەرکی سەرەکی بریتی یە لە پاراستنی لەش بەھۆی ئەو تایبەتمەندییە فیزیاییانەی ھەیەتی، چونکە بەرگەی تەڕی دەگرێت و لە ھەمانکاتیش رێگری لە چوونە دەرەوەی شلەمەنی ناو لەشی مرۆڤ دەکات جگە لە ئارەقە کردن. پێستی مرۆڤ ئارەقە ڕژێنێكی تێدایە کە دەورێكی گرنگی لە دەرهاویشتندا هەیە، چونكە لەش، لە هەندێک ئاوی زیادە لە پێویستی لەش و هەندێک خوێ و یۆریا و كەمێک دوان ئۆكسیدی كاربۆن، ڕزگاردەكەن. گرنگی ئەم ڕژێنە لە كرداری دەركرندا لە ئەو كاتەدا دەردەكەوێت كە تینی گەرمی زۆر دەبێت و مرۆڤ هەڵدەسێت بە كارێكی ماسوولكەیی قورس، وە لەوە بارانەدا مرۆڤ بەشێكی زۆر لە ئاووخوێ، لەڕێی پێستەوە وون دەكات. پێستی مرۆڤ لە دووچین پێكهاتووە كە ئەمانەن : توێژ كەروو كارە چینە، بنتوێژ كە بەدوای توێژدا دێت بەرە و ناوەوە.[ لا : cutis]{ پەزیشکی، ل، 103}. 

        وەك پێشگرێک دەلكێت بە ناو یان بەكردارێكەوە و پەیڤێکی نوێی لێ دروست دەبێت      

پێست ئاوسان/pêst awsan: کتن:[ توێ] [ پێست+ ئاوسان] پەنەمانی پێست.                                                 

پێست پاککردنەوە/pêst pakkirdinewe: کتپ:[ پێست+ پاککردنەوە

:: پێستی سەگ بە دەباغ پاک نابێتەوە : پیاوی خراپ بە ئامۆژگاری نایەتەسەڕەڕا. 

پێست خستن/pêst xistin: کتن:[ توێ][ پێست+ خستن] پێست فڕێدان، تو‌ێکل ئاوێتن، دڕانان، ڕووتەوەبوون، کاژخستن.   

پێست دڕکاوییەکان/pêst diřkawîyekan: نتـ:[ زیند][ پێست+ دڕکاوییەکان] کۆمەڵە گیاندارێکی دەریایین، پێستەکەیان دڕکاوییە، وەکوو ئارووی( خەیاری) دەریا، ئەستێرەی دەریا و ژیژیکی دەریا. [ ئینگـ : Echinodermata].

پێست ڕەنگ/pêst řeng: نتـ:[ پێست+ ڕەنگ].[ لا : cuticolor ]

پێست سووتان/pêst sûtan: کتن:[ توێ][ پێست+ سووتان] سووتانێکە کە تووشی پێست دەبێت، کە لە ڕێگای کارەبا، تێشک لێدان و پێکەوتنی ماددە سووتێنەرە کیمیایەکانەوە ڕوودەدات. بە سێ پلەی جیاواز لێکجودا دەکرێنەوە.   

1 – سووتانی پلەیەک: پێستەکە سوور دەبێتەوە بە ئازارە وەک : گڕەبردن.   

2 – سووتانی پلەدوو: زیانەکە قووڵتر دەبێت و پۆرگ دەردەکات.   

3 – سووتانی پلەسێ: تەنراوی چینەکانی پێست هەموو تێکدەچن و دەمرن، ئەمەش پێویستی بە چاندنەوەی پێست هەیە.         

پێست گروون/pêst girûn: کتپ:[ پێست+ گروون]  

1 – پێست کەندن، پێست کەوڵکردن، پێست لێکردنەوە، کەوڵ کردن، بۆ دەباغەبردن، پۆست کەندن.   

2 – فنوتاندن، کوشتن( مرۆڤ)، لەناوبردن، خپ کردن.  

پێست هەڵدان/pêst heľdan: کتن:[ توێ][ پێست+ هەڵدان] کاژفڕێدان. 

پێستی/pêstî: نچ: پشتێن، ناڤلیل، تەگەبەند، شونک.[ لا : cutaneous ]

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی پێست

پێستی بچووک/pêstî biçûk: نتـ:[ توێ]  

1 – پولەکە.   

2 – پێستی ناسک.

پێستی سەرکەلەکە/pêstî serkeleke: نتـ:[ پێستی+ سەرکەلەکە] تەڕاد، پێستی خالیگە.

پێستی وشک/pêstî wşik: نتـ:[ پێستی+ وشک] زۆردە.

پێستی کێر/pêstîr: نتـ:[ توێ][ پێستی+ کێر] خرۆسک.

پێستی سەر/pêstî ser: نتـ:[ توێ][ پێستی+ سەر] پێستەسەر : ئەو بەشە پێستەی کەبەسەر کاسەی سەردا کشاوە.

پێستی چووک/pêstî çûk: نتـ:[ توێ][ پێستی+ چووک] ئەو پێستە زیادەیەیە کە لە کاتی خەتەنەدا دەبڕدرێت : furskin

پێستی ئاسک/pêstî asik: نتـ:[ پێستی+ ئاسک] جۆرە کاغەزێکی ئەستوورە ، ئاو کاری لێناکات. [: parchement]

پێست زبر/pêst zibir: نتـ:[ نخ] [ پێست+ زبر] نەخۆشی پێست و پشێوی دەمارەکان. [: pellagra]

پێست داماڵین/pêst damaľîn: کتپ:[ پێست+ داماڵین

1 – پێستی کەسێک شیکردنەوە بەقامچی.   

2 – جیاکردنەوە ( دوو شت لە یەکتر بە ئاوی لە کوڵ).  

3 – پێست دادان.   

پێست لەبەرداماڵین/pêst leber damaľîn: کتپ:[ پێست+ لەبەر+ داماڵین] پێست لێکردنەوە، کەوڵکردن، کەڤل کردن.

پێست تەنک/pêst tenik: ئانتـ:[ توێ][ پێست + تەنک] جوان، رووپۆش، بەدڵەوەچوو.

پێستە هەستیاری/pêste hestyarî: نتـ:[ توێ] لە بن توێژی پێستدا هەستە خانەی وا بڵاوبوونەتەوە کە ووریاکەرەوەجۆر بە جۆرەکانی شوێنەوارکاریان تێ دەکەن، وەک: بەرکەوتن، گەرمی، ساردی و ئازار.

پێستەخۆشکردن/pêste xoş kirdin: کتن:[ پێستە‎+خۆش+ کردن] تاڵدان، پێستە لە دەباغ دان، جەوت لێدان، پونگ چینی : گۆرێنی پێستی خاو بۆ چەرم بەهۆی ماددەی جەوت و مازوو بەکردەی هەلالەکردنی پێستە.

پێستەخۆر/pêstexor: ئانفا:[ مجـ][ پێستە‎ خۆر( خواردن)] مردەخۆر، حەرامخۆر.

پێستە/pêste: نتـ: ئاڤار، ئەیار، چەرم، گووێن، ووڵک، لۆنگ، کەوڵ : پێستی گیراوەی ( گیانداری گەورە)، تەجبیری. 

     وەک ناوگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و پەیڤێکی نوێی لێ دروست دەبێت

لەپێست چوونە دەرەوە/le pêst çûne derewe: کتن: لە پێست دەرچوون.    

لەپێست دەرچوون/le pêst derçûn: کتن:[ مجـ] تووڕەبوون و هیچ پێنەکران، زگدان، لە پێست چوونەدەرەوە.

:: لە داخی ئەو کوڕە با گوێیەم وەختە لە پێست دەرچم.  

      وەک پاشگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و پەیڤێکی نوێی لێ دروست دەبێت  

چینی دەرەوەی پێست/çînî derewey pêst: نتـ: [ توێ].[ لا : cuticle ]{ پەزیشکی، ل، 103}. 

سیلی پێست/sîlî pêst: نتـ:[ نخ][ سیل+ ی+ پێست] دەردەگورگ، گورگەپێست : نەخۆشییەکی پێستە.[ ئینگـ : lupus].

کردنە پێستەوە/kirdine pêstewe: کتپ:[ ]

هەوکردنی پێست/hewkirdinî pêst: کتپ:[ لا : cutits]

زیپكه/zîpke: ن:[ نخ] ئازه‌به _ عازەبە : یەکێکە لە نەخۆشییەکانی پێست.[ لا : acne vulgaris][ ئینگـ : Pimple].

.

.

.

.