دار¹/dar: ن:[ ڕوو][ ئاڤێستایی : Arauuri : ئیروەرا ][ پهـ : dār]{ دار ، دارێ ( ك )، داران، دارێك، دارەكە، دارەكان}
1 – درەخت : ڕووەکێکی تەواوە لەقەدەکەی تەختەیی یە، کۆمەڵەکەی پێی دەگووترێت بێشە یان دارستان، فرەساڵییە، ڕەگدارە و لەبن زەوی ڕەگ دادەكوتێت و قەدی دارەكەڕادەگرێت، قەدی دارەكەش پەل، چڵ، گەڵا و بەری دارەكە هەڵدەگرن. بەتایبەت داری سەوز بێت، جا چبەردار، بەمێوە یان بێبەر؛ دوو جۆرە درەخت هەیە: – هەمیشە سەوز وەکو سنەوبەر یان گەڵاوەریوە وەکوو توو.
2 – لەشی دار لقوپۆپە بەپێوەیە یان بەبڕاوی و بەتەڕی یان بەوشكی بۆ دارەڕای سەربانان یان بۆ كۆڵەكە یان بۆ سووتاندن و هیتر بەكاردەهێند رێت. داری گەورە، كە لێی بووبێتەوە. [ ئینگـ : Tree, Arbor]
.
گوڵبژێرێک لە جۆرەكانی داری بەردار و بێبەر |
.
دار ئالینگ/dar alîng: نتـ:[ ڕوو][ دار+ ئالینگ] لاڤلاڤ _ لاولاو .
دار ئەبەنۆس/dar abenos: نتـ:[ ڕوو][ دار+ ئەبەنۆس] دارئابنوس.
دار ئیلدەر/dar îlder: نتـ:[ ڕوو] [ دار+ ئیلدەر] بەیلەسانی ڕەش، ئەرن، داری بوون: گیایەكی بەرزە گوڵەكەی بەشێوەی هێشووی پەمبەییە و بۆنخۆشە، بەرەكەی لە ترێ دەچێت، خرە، بچووكە، بۆنی بادەمی تاڵی لێدێت، ڕەگەكەی بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.
دارا بەڕوویێ/dara beřûyê: نتـ:[ ڕوو][ کباک][ دارا+ بەڕوو+ یێ] دارەبەڕوو.[ ئینگـ : Oak].
دارا بەنیشتۆكێ/dara benîştokê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەقەزوان.
دارا بەهیڤ/darabehîv: نتـ:[ ڕوو][ كباك][ دارا+ بەهیڤ] دارەبادەم، داربادام.
دارا بەهیڤ تالكی/darabehîv talikî: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەبادامی تاڵ.
دارا بندەقێ/darabindeqê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەفندق.
دارا بەهیڤێ/dara behîvê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەبادام.
دارە بادام/darabadam: نتـ:[ ڕوو][ كناو] دارەوام( هـ)، درەخت ووامێ.
دارا بنابێ/darabinabê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەبی.
دارا بهۆكێ/darabihokê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەبێ، دارەبەهێ.
دارا توویێ/daratǔyê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەتوو.
دارا چلۆ/daraçilo: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەچڵوو.
دارا خۆخێ/daraxoxê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەخۆخ.
دارا خورمێ/daraxurmê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەخورما.
دارا ڕەش/darařeş: نتـ:[ ڕوو][ دار+ ئا+ ڕەش] دارێكی لێرەوارە و زۆر ئەستوور و بڵنددەبێت، داری ناروەن.
دارا زەیتونێ/darazeyitunê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەزەیتوون.
دارا سێڤێ/darasêvê: نتـ:[ ڕوو][ كباك، باد] دارەسێو.
دارا سەلوێ/daraselwê: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ : Cupressus Semperirens].
دارا سەروی زادێ/dara seruyzadê: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ : Cedrus].
دارا شكۆكێ/dara şikokê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەهەرمێ كێوی.
دارا قەزوانێ/daraqeziwanê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەبەن، دارەقەزوان.
دارا قۆزێ/daraqozê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەگووێز.
دارا كارچكێ/darakarčikê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] داری جوورە هەرمێیەكە.{ گیوی، ل، 398}.
دارا كەڤۆتێ/darakevotê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەكەوت، دارەكەوێت.
دارا كەنێرێ/darakenêrê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەكەنێر.
دارا كمێ/darakimê: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ: Quercus Suber].
دارا كۆلک/darakolik: نتـ:[ ڕوو][ كباك] كۆلكەدار.
دارا گول شیلاڤێ/daragul şîlavê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەگوڵی كێوی.
دارا گولێ/daragulê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەگوڵ.
دارا گوویزێ/daragûyzê: نتـ:[ ڕوو][ كباك][ دار+ ئا+ گوویز+ ێ] دارەگووێز.
دارا مازی/daramazî: نتـ:[ ڕوو][ كباك][ دار+ ئا+ مازی( مازوو)] دارەمازوو.
دارا هەژیرێ/darahejîrê: نتـ:[ ڕوو][ كباك][ دار+ ئا+ هەژیر+ ێ] دارهەنجیر.
دارا هرمێ/darahirmê: نتـ:[ ڕوو][ كباك][ دارا+ ئا+ هرمێ] دارهەرمێ.
.
دار ئەرخەوان/dar erxewan: نتـ:[ ڕوو]
دار ئوجا/dar uca: نتـ:[ ڕوو] ئوجا .ف: دارەكانی (ئوجا، گل پردار، سمد، وج ولی) كە هەموو ناوەكان فارسین، دارێكە توێكڵەكەی ڕەق و ئەستوورە، ئەم دارە لە دامێنی دارستانەكانی ناوچە كوێستانییەكان و قەراغ جادەكان دەڕوێت، بەرزایی قەدەكەی لە نێوان 2 – 20 مەتر دایە، لە كۆتایی مانگی (نیسان)ەوە هەتاكو مانگی (ئادار) بەر دەدات، درێژایی بەرەكەی 3 سانتیمەتر و پاناییەكەشی 1.5 سانتیمەترە.
دار بادام کێوی/dar badam kêwî: نتـ:[ ڕوو] داری بادام وەحشی، یاخود ( ئەرژن . ف)، لە ناوچە ناوەندی و ساردەكانی كوردستان دەڕوێت، بەرەكەی ڕوون نییە و كەمێك تەڵخە، بەڵام ناوكەكەی شیرینە و بۆ خواردن بەكاردەهێنرێت.
دار باسقەننە/darbasqenine: نتـ:[ ڕوو] دارەباسقەنە: جوورە دارێكە وەكوو هی بەڵاڵووكییە، تێكوڵەكەی جوانە، دارجگەرە و دارەدەستی لێ دروست دەكرێت.
دار بەجینگوڵ/dar becînguľ: نتـ:[ ڕوو][ مكـ] دارێكە لە گۆڕستاندا پەڕۆ و پاڵاتانی پێدا دەكەن.
دار بەڕوو/dar beřû: نتـ:[ ڕوو][ هـ] داربەلوو، نەڕە، مازوو، بەلوانە، بە شای دارستان ناسراوە، لە ناوچە ناوەندییەكاندا دەڕوێت دارێكی بە شكۆ و بڵندە، بەرزاییە كەی 35-40 مەتر دەبێت، ماوەی 500-2000 ساڵ دەژی. گەڵاكانی سەوز و بە ڕەونەقن، لە مانگەكانی (نیسان و ئادار)دا گوڵ دەردەكات، بەرەكەی هێلكەییە و لە نێو گەڵایەكی نیمچە ڕەق دایە، كە وەكو كڵاو وایە. لە كوردستاندا چەند جۆرە دار بەڕوویەك هەیە، كە باترینیان بەڕووی (خاسە)یە. دار بەرشووی سوودی زۆرە، گەڵاكەی بۆ خواردنی مەڕ و ماڵات بەكاردەهێنرێت، بەرەكەی كە بە برا مازوو (گەلوان) ناسراوە، بۆ پیشەسازی پێستە خۆشكردن بەكاردەهێنرێت، دار بەڕوو هەروەها بۆ سووتاندن و كەرەستەی خانوو و بەڕە و كەلوپەلی ناوماڵ بەكاردەهێنرێت
دار بەڕوولە/dar beřûle: نتـ:[ ڕوو] .
دار بەری/darberî: نتـ:[ ڕوو]
دار بەڵاڵووک/darbeľaľûk: نتـ:[ ڕوو][ مەه] دارەئاڵووباڵوو : دیمەنی بەڵاڵوک لە داری ئاڵوباڵو و گێڵاس دەچێت، بەرەكەی زۆر خۆش و مزرە، ڕەنگەكەی سوورێكی تۆخە. دەنكەكانی لە دەنكەكانی ئاڵوباڵو بچووكترە، باڵا و لقەكانی گەورە و بەرینن، ڕەنگی دارەكە سوورێكی بریقەدارە.
دار بەن/dar ben: نتـ:[ ڕوو] بەنك_ بەنگ ( كباك)، بەنۆك _ بەنۆكە، بتمیك، بنەوش _ بنووشووكە، بەنیشتۆك( كباك)، دارەقەزوان، داری بنێشت، دارەوەنی( هـ)، دارا بەنیشتۆكێ، دەن_ دەنەشك، شینوك، قەزوان_ قەسقەوان _ كەزوان: درەختێكی بۆن خۆشە، بەرەكەی خڕ و بچووكە ڕەقە لە قەدەكەی ماددەیەكی ڕێسینی بۆنخۆش( بنـزیشت) لێدەردەهێندرێت و قەزوانی دەگرێت و بنێشتەتاڵەش دەردەدات لە شیرەكەی داری قەزوان. قەدی دارەكە برێنداردەكرێت و بنێشتی لێدەگیرێت.{ بۆ زیاتر زانیاری بڕوانە (جاجك)}، هەروەها بۆ مەبەستی پیشەسازی و پزیشكی بەكاردێت. [ Bot: Pistacia Lentisus].
دار بەنک/darbenik: نتـ:[ ڕوو] دارەبەن، داركەسكان.
دار بەنیشت/darbenîşt: نتـ:[ ڕوو]
دار بناوچ/dar binawç: نتـ:[ ڕوو]
دار بندەق/dar bindeq: نتـ:[ ڕوو] فنق، بندەق.
{ تێبـ : گۆرانكاری لەنێوان پیتی( ب)( ف)دا هەیە}.
دار بندق/darbindiq: نتـ:[ ڕوو] داری بندەقێ.
دار بێ/dar bê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارابهۆكێ، داربەی، دارەبەی.
دار بێخوێ/dar bêxwê: نتـ:[ ڕوو] داری بێخووێ، داری بێخێ : گیایەكە لە چاوی دەكێشرێت. پنجە گیایەكە ئەگەر دارەكەی بەووشكی وەكوو كلچێووك بە چاوی ئاودار دابكێشرێت چاكی دەكاتەوە، ئاوەكەی ووشك دەكرێتەوە بۆ چاوی گرە كووێریدار زۆر باشە.{ گیوی، ل، 402}.
دار بی/dar bî: نتـ:[ ڕوو][ كناو] دارابنابێ.
{ تیبـ: دارە بی چوار جۆرە:
1 – دارەبی.
2 – شەنگەبی( شۆرەبی).
3 – ڕەشەبی.
4 – زەردەبی }
دار بی خۆرست/darbî xorist: نتـ:[ ڕوو]
دار بی بیمشک/darbî bîmşik: نتـ:[ ڕوو]
دار بی ووشک/darebî ǔşik: نتـ:[ ڕوو][ كناو] چكەبی.{ گیوی، ل، 398}.
دار پەڕەک/dar peřek: نتـ:[ ڕوو]
دار پەلەمی/dar pelemî: نتـ:[ ڕوو]
دار پەڵک/dar peľik: نتـ:[ ڕوو] سوورەچنار.
دار پێچ/darpêč: نتـ:[ ڕوو] گوڵی لاولاو، گیای ملەگەوێ، دارخز : بۆ تەنگەنەفەسی بەكەڵكە.
دار پێچی كێوی/darpêčî kêwî: نتـ:[ ڕوو] ملەگەوی : گیای لاولاوی كێوی : بۆ ڕەوانی بەكەڵكە.{ ناهید، ل، 427}.
دار پێشكە/darpêşike: نتـ:[ ڕوو] دارێكە لە نێو توورەكاندا مێشوولە ( پێشكە) ی زۆر دێنێت.
دار تاوگ/dartawig: نتـ:[ ڕوو] گیای تەیلێ، تایلە : بەرەكەی بۆ تاعوون( بامرنێ) و پەنمانی سی و زەردوویی بە كەڵكە.{ ناهید، ل، 427}.
دار تایلە/dartayile: نتـ:[ ڕوو]
دار تەزبیح/dartezbîĥ: نتـ:[ ڕوو][ دار+ تەزبیح] درەختی ژەهرەماسی.[ ئینگـ : Azedarach]{ ئەندیك، ل، 20}
دار توو/dar tû: نتـ:[ ڕوو][ كناو] داراتووێ، دارتووی، دارو تفێ( هـ).
دار تەلووک/dar telûk: نتـ:[ ڕوو]
دار تەمشک/dar temişik: نتـ:[ ڕوو]
دار تەورێزی/dar tewrêz: نتـ:[ ڕوو]
دار ترش/dartirş: نتـ:[ ڕوو][ كهـ] دارتوورش.
دار ترێ/dartirě: نتـ:[ ڕوو] دارمێو.
دار تۆفانە/dartofane: نتـ:[ ڕوو] بناڤ( كباك)_ بناو، بەووز، بزۆ، بزوو، بڤز، دارە _ داری بووز، دارمێشوولە، دارەقەیسی ڕەشە، ڕەشەدار، نڕڕەوەن، نارەوەندە، وزم : جۆرە دارێكی گەورەیە، وەك توو، بەڵام گەڵای باریكترە، بەرەكەی قۆزاخەیە و پڕە لە مێشوولە.
دار توو/dartû: نتـ:[ ڕوو] دارەتوو : ئەم دارە لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستاندا دەڕوێت، بەرەكەی شیرین و خۆشە و بە تەڕی و وشكی دەخورێت، گەڵاكەی بۆ خواردنی مەڕ و ماڵات بەكار دەهێنرێت. داری توو لەو شوێنانەدا كە ئاویان زۆرە هەتا 20 مەتر بەرز دەبێتەوە و ئەستووراییەكەشی دەگاتە یەك مەتر.
دار توی/dartwî: نتـ:[ ڕوو]
دار چەسپ/darçesip: نتـ:[ ڕوو] گیای لاولاوی دیواری : كە بە دیواردا هەڵدەكێشت و دیوار دادەپۆشێت و خۆی بەدیوارەوە دەچەسپێنێت : بۆ زمان بەربوونی منداڵ بەكەڵكە. { ناهید، ل، 427}.
دار چەقالە/darçeqaľe: نتـ:[ ڕوو]
دار چنار/darčinar: نتـ:[ ڕوو] دارەچنار : قەدەكەی باریک و بڵند و جوانە و گەڵایەكی زۆری هەیە، لەبەر ئەوە دانیشتن لەبن سێبەرەكەیدا خۆشە، بەرەكەی خڕە و كەمەرەكەی 3 – 4 سانتیمەتر دەبێت. ئەم دارە لە نێوان بەرزایی 1500-2500 مەتردا دەڕوێت.
دار چین/darĉîn: نتـ:[ ڕوو] دارچینی : دارێكە سووركارە بۆنی خۆش و تامی تیژە.
دار چینی/darĉînî: نتـ:[ ڕوو] تێكوڵی دارێكی سووركاری بۆنخۆشی گەرمیانییە، بەچالێدەنرێت، هەورەها وەك بەهارات بەكاردەهێندرێت بۆ خواردەمەنی و دروستكردنی جۆرەها جۆری كێك.[ Bot: Cinnamomum verum].
دار چینی سپی/darĉînî sipî : نتـ:[ ڕوو]
دار حەیزەران/darĥeyizeran: نتـ:[ ڕوو] بزۆ( كباك)، بووزە.
دار خەنە/darxene: نتـ:[ ڕوو] گەلە.
دار خۆخ/dar xox: نتـ:[ ڕوو][ كهـ] دارقۆخ.
دار خورما/dar xurma: نتـ:[ ڕوو][ كناو] دارا خورمێ.
دار خورمای باوەشێن/darxurmay baweşên: نتـ:[ ڕوو]
دار خورمای بێتەل/darxurmay bêtel: نتـ:[ ڕوو]
دار خورمای تاڵ/darxurmay taľ: نتـ:[ ڕوو]
دار خورمای دۆوم/darxurmay doum: نتـ:[ ڕوو]
دار خورمای كۆكیتۆ/darxurmay kokîto: نتـ:[ ڕوو]
دار دەماخ/dardemax: نتـ:[ ڕوو] داری سەوڵ : دارێكە هەمیشە سەوزە.
دار خورمای کۆکیتۆ/darxurmay kokîto: نتـ:[ ڕوو]
دار دمکانا/dar dimkana: نتـ:[ ڕوو]
دار راڤێنالا/darî ravenla: نتـ:[ ڕوو] درختێکە لە دارخورما دەچێت لە دوورگەی مەدەغشقەر دەڕوێت.[ ئینگـ : Ravenala]{ کەماڵنامە، ل، ٦١٦}.
دار ڕەش/dareřeş: نتـ:[ ڕوو] داری بناوە دۆشاوی گەڵایەكانی بۆ مارانگەزتە و برینان زۆر بەسوودە.
دار ڕەشی ئینگلیزی/darařeşî îngilîzî: نتـ:[ ڕوو]
دار ڕەشی دركاوی/darařeşî dirkawî: نتـ:[ ڕوو]
دار ڕەشەكی/dar řeşekî: نتـ:[ ڕوو]
دار رێبوار/dar rêbiwar: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێکە گوڵوکەی بەشێوەی هێشووی سپییە، بەرەکەی بە شێوەی هێشووی شێنە، گەلێک جۆر دەرمانی لێ دەردەهێندرێت. [ ئینگـ : Viburnum, way farer tree]{ کەماڵنامە، ل، ٦١٦}.
دار زەیتون/darzeyitun: نتـ:[ ڕوو] دارەزەیتون.
دار زریشک/darzirîşk: نتـ:[ ڕوو][ ڕۆژ] دارێكی گەورەیە وەكوو دارە زەیتوونی وایە.
دار سەگ/darsěg: نتـ:[ ڕوو] ئەلیسەمی زێڕی : گیایەکە گوڵی زەردی جوان دەگرێت.[ ئینگـ : Golden ruft, Goldendust, Rock alysson]
/dar sipun: نتـ:[ ڕوو]
دار سربنچک/dar sirbinçik: نتـ:[ ڕوو]
دار سماق/dar simaq: نتـ:[ ڕوو] دارترش : یەكێكە لەو دارانەی كە لە هەرێمە بە ئاووهەواكانی دەریای ناوەڕاستدا دەڕوێت، دار ترش لە زۆر شوێنی كوردستاندا دەڕوێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا بە باشی گەورە دەبێت. بەرەكەی هێشووییە و دەنكە دەنكەیە، پێستی دەرەوەی سەوزە و تامەكەشی مزرە، لەگەڵ خواردن و هەندێ لە سەوزەواتدا دەخورێت و تامێكی ترش بە خواردنەكە دەبەخشێت. گەڵاكەشی پێستەی پێخۆش دەكرێت.
دار سنجوو/dar sincû: نتـ:[ ڕوو][ خۆ] لاس.
دار سنەوبەر/dar sinewber: نتـ:[ ڕوو] دارێكی بەرزە و زۆر خێرا گەورە دەبێت، 30 – 40 جۆر سنەوبەر هەیە.
دار سۆرک/dar sorik: نتـ:[ ڕوو][ كشت] داربەڕوو، كە بەدارهەرمێ پەیوەند بكرێت، ڕەنگی دار و بەری هەرمێیەكەی سووردەبن.
دار سورەچی/dar sureçî: نتـ:[ ڕوو]
دار سێو/dar sêw: نتـ:[ ڕوو][ كناو] داراسێڤێ.
دار سیواک/dar sîwak: نتـ:[ ڕوو] ئەو دارووكەی نوێژكەران ددانی ڵێ دەماڵن.
دار شەهن/dar şehin: نتـ:[ ڕوو]
دار شیلان/dar şîlan: نتـ:[ ڕوو]
دار فندق/darefindiq: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارا بندقێ
دار قەسپ/darqesip: نتـ:[ ڕوو] جۆرێكە لە دارخورما.
دار قەزوان/darqeziwan: نتـ:[ ڕوو] دارەبەن.
دار قەیسی/dareqeysî: نتـ:[ ڕوو][ كناو] دارەزەردەلوو.
دار كافوور/darkafǔr: نتـ:[ ڕوو] دارێكە بە ڕەچەلەك لە هێندستانەوە هاتووە، كافووری لێدەگرن بۆ گەڕۆڵی و بێرۆ بەكەڵكە.[ Cinnamomum camphora Bot :].
دار كاكاو/darkakaw: نتـ:[ ڕوو] دارێكی بەرزەی جەنگەڵی ئەمازۆنیای كیشوەری ئەمەریكای لاتینی یە، 4 تا 8 م بڵند دەبێت، بەرێك دەگرێت كە بەكاردەهێندرێت بۆ ئاری كاكاو و سازكردنی شكوولاتە. [ Bot : theobroma cacao ، Cinnamomum camphora].
دار كەكەو/darkekew: نتـ:[ ڕوو] داركێكف، كەیكوف: چێوێكی ڕەنگ جوانە بۆ ناسككاری و خەڕاتی باشە، گەڵاكەی دەكوڵێنن بۆ هاوڵە و سوورێجە بەكەڵكە.[ Bot: Acer Monspessulanum].
دار كنێر/darkinêr: نتـ: نتـ:[ ڕوو] دارەكونێر، دارێكە بەقەد دار قەیسییە، لە شوێنی تەڕ و زیخماڵدا پێدەگات، پشتی گەڵایەكانی بەسپی دەنوێنێت. پەلكی لەهی دارچنار گچكەترە. لەهەر جێگایەكی بێ، مار نزیكی ناكەوێت. دارەكەی بۆ گۆچان دەستدەدات، دارێكی بۆنخۆشی كووێستانییە، وە داری چووالە دەچێت.
دار گەز/dargez: نتـ:[ ڕوو][ کناو] دارێكی باریكی جیڕە، وە داری سەروو دەچێت، لە قەراخ ئاوان شین دەبێت، گەڵایەكانی ڕێشاڵ ڕیشاڵ بە تەڕیش دەسووتێت، لكەكانی وەگەزی پێوانێ دەچێت، كە بسووتێت كەفی دەردەكات، بۆ بیرۆ زۆر باشە.
دار گەزۆ/dargezo: نتـ:[ ڕوو] دارگەزی، مازگ دار، نەڕە، داربەڕوو : جیوە( شیلە)ی دارمازگ بۆ شەكەرمز بەكەڵكە.
دار گەل/daregel: نتـ:[ ڕوو] درەختێكی گەورەیە كە لەلای سەرەوە دوو ناوپەلـی قووڵی ببێت، گەڵای دارەبەڕووی تێدا هەڵچندرابێت، بۆ ئاژاڵ بۆ تفاقی زستانانیان.
دار گلاسگانە/dar gilasgane: نتـ:[ ڕوو]
دار گەڵەزەردە/dar geľezerde: نتـ:[ ڕوو]
دار گزک/dar gizik: نتـ:[ ڕوو]
دار گۆیژە/dar goyije: نتـ:[ ڕوو] ( گۆیژە زەردە، گۆیژە سوورە، گۆیژە ڕەشە).
دار گوڵ/dar guľ: نتـ:[ ڕوو][ دار+ گوڵ] داراگوڵێ : دارێكە وە بناوی دەچێت : گوڵێكی سپی دەگرێت : چشتێكێشە لە وێنەی پنجی گوڵەباخ لە دار و كاغەزی ڕەنگاوڕەنگ دروستدەكرێت.
دار گوڵی كێوی/dareguľî kêwî: نتـ:[ ڕوو][ دارگوڵ+ ئی+ كێوی] داراگول شیلاڤێ.
دار گووێز/dareguwêz: نتـ:[ ڕوو] دارا قۆزێ( كهـ)، دارگوێز( دەر)، دارگردەكان( هـ)، دارگووز.
دار لانک/dar lanik: نتـ:[ ڕوو][ كباك] گوڵێكی جووانی كووێستانییە، كە ئیسترانەی لەسەر بووترێت یان لەسەری بلاوێندرێتەوە، گوڵەكەی هەڵدەوەرێت.{ گیوی، ل، 403}
دار مازوو/dar mazû: نتـ:[ ڕوو] دارەمازوو، داری مازی( باد).
دار مەو/dar mew: نتـ:[ ڕوو]
دار مازوو/daremazû: نتـ:[ ڕوو][ دارە+ مازوو] دارەمازی، دارامازی( كباك).
دار مەڕانە/daremeřane: نتـ:[ ڕوو] دارێكی ئاوییە بەری وەكوو تاڵە و خۆژەیە، ڕاست هەڵدەچێت و زۆر بڵند دەبێت.
دار مووتک/daremûtik: نتـ:[ ڕوو] دارمووتك : گاڵاكانی بۆنخۆشە.
دار مێشە/dar mêşe: نتـ:[ ڕوو] جۆرێكە لە دار بەڕوو. {ڕێژگە. ل. 119}
دار نارەوان/darenarewan: نتـ:[ ڕوو] دارەنارەوەن، داراڕەش( كباك).
دار نان/dar nan: نتـ:[ ڕوو] دارێكە لە هەندێ ناوچەی كیشوەری ئەفەریقا، جۆرێك كولێرە و نانی لێدروست دەكەن.{ ناهید، ل، 428}.
دار وا/dar wa: نتـ:[ ڕوو][ هـ] درەخت و وامێ، دارەبادەم، دار وام.
دار وام/dar wam: نتـ:[ ڕوو] بادامی تاڵە _ بادامە تاڵە، دانگۆ، هەرجن: ئەگەر لە گەڵ هەنگوین تێكەڵ بكرێت كۆڵنجی هەبێت بیخوات بۆی باشە.[ Bot: Amygdalus communis l].
دار وەن/darewen: نتـ:[ ڕوو][ هـ] دارەبەن: دارێكی تۆپی چڕی گەلاوردی خڕە قۆزاخەیێكی دەگرێت و ناوەكەی پڕە لە مێشوولە.
دار وتفێ/dar utifê: نتـ:[ ڕوو] [ هـ] دارەتوو.{ گیوی، ل، 402}.
دار وێوڵ/dar wêwiľ: نتـ:[ ڕوو]
دار هەرمێ/darehermê: نتـ:[ ڕوو] دارا هرمێ( كباك).
دار هەرمێ كێویلە/darehermê kêwîle: نتـ:[ ڕوو] قارچ، دارا شكۆكێ( كباك).
دار هەنار/darehenar: نتـ:[ ڕوو] دارا هەنارێ( كباك) : دارێكی زۆر جوانە، گەڵاكانی شیلانی و مەیلە و سەوزە، بەرەكەی لە قووڵایی دەست گەورەترە، هەندێكیان توێكڵیان تەنكە، هندێكی دیكەشیان توێكڵەكانیان ئەستوورن. دەنكەكانی كە لە نێو ئەو توێكڵانە دان، سوورێكی تاریكن و بە پێستی تەنك داپۆشراون.
دار هەنجیر/darehencîr: نتـ:[ ڕوو] دارا هەژیرێ( كباك) : زۆر جۆری هەیە، قەدەكەی 3 – 10 مەتر بەرزە و لقەكانیشی بڵاوە، گەڵاكانی پان و كەمێك ئەستوور و دڕە، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستاندا هەیە.
دار هولوویێ/dar huluwyê: نتـ:[ ڕوو][ كباك] دارەهوڵوو، هول
دار هوڵوو/darehuľû: نتـ:[ ڕوو] دارا هووڵووێ( كباك).
دار یترو/dar yitru: نتـ:[ ڕوو]
.
.
__________________________
دار ² /dar: ن:
1 – چڵاک، چێلگ، چیلكە، چێو.
:: داردەست.
2 – تەختە، دەپ _ دەپە
{ دار دەڵێت : ئەگەر تەور كلكی لە خۆم نەبوایە، نەی دەبڕیمەوە}{ پپ}.
3 – قەڵاشكەری، ئێزنگ ( كباك) : داری سووتاندنێ.
دار ئاسا/darasa: نتـ: وەكو دار.[ ئینگـ : Arborescent].
دارە بەسقەنە/darebesiqene: نتـ:[ دار+ ئە+ بەسقەنە] دارباسقەندە : جوورە دارێكە دارجگەرە و داردەستی لێدروست دەكرێت.
دار باسقەنگە/darbasiqenge: نتـ: دارەبەسقەنە.
دار بڕ/darbiř: نفا:[ دار+ بڕ( بڕین)]
1 – كەسێكە كەبە بیورداران دەبڕێت.
2 – دڕندەیەكی چكۆلەیە لە تیرەی پشیلە.{ هەژار، ل، 278}.
داربڕان/darbiřan::
داربڕی/darbiřî::
داربڕین/darbiřîn: كتپ:[ دار+ بڕین] ئێزنگ خستن.
داربڕینەوە/darbiřînewe: كتپ:
1 – دارشكاندنەوە.
2 – دارتاشیین.
دارین/darîn: ئانتـ:[ دار+ ین] لەدار دروستكراو، ئی داری، داروین : هەر چشتێك لە دار دروست كرابێت.
.
.
____________________
دار ³ /dar – : پاشگرێكە لە زمانی كوردی هاوواتای( بە )یە، بەدوای هەر ناوێكەوە بنووسێت خاوەنێتی یان دار : ڕەگی چاووگی( داشتەن : داشتن)ی زمانی فارسی، بە واتای هەبوون خاوەنی شتێك بوون.
نیشان دەدات واتا دەیكات بەئاوەڵناو.
:: باجدار
:: پەڕاویدار
:: تاجدار
:: خێزاندار
:: مەڕدار
قەنارە، سێدارە
{ تێبـ: سێ+ دار+ ئە ( وشەیەكی لێكدراوە)}.
.
.
_____________________
دار 4 /dar: ن:[ كۆن]
1 – ڕبە: پێوانەیەكی وشكەیە یەكسانە بە 35 كیلۆگرام، بەكاردەهێنددرا بۆ كێشانی خوێ.
:: دارێ خوێ بەچەندە؟.
:: داری ئیعدام.
2 – دەستەڵات، توانایی، هێز، فەرمان. دارا: خاوەن دەستەڵات، داژدار : پارێزەری قەڵا.
.
.
.
.