مەشکە/meşke: ن: دەفرێکی چەرمینە، لە پێستی خۆشەکراوی بزن و گوێرەکە دروست دەکرێت، کە لاشەکەی لەملەوە بە ساغی بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێت، دەرھێنراوە؛ مووەکەی لێدەکرێتەوە، ماستی تێدا ژەنراوە، بۆ ئەوەی کەرە لە دۆ جیا بکرێتەوە.
1 – شیارۆک( کباک)، هەڵییز : خیگەی شیرییە.{ گیو، ل، 853}
2 – توورەکە .[ ئینگـ : Theca]{ کەمالنامە، ل، 1042}
مەشکە و ڕەنگدانەوەی ژانی ژیانی ژن لەفۆلکلۆری کوردیدا { }
چەندم کرد مەشکەژێنی، سەرم بووە تەپڵەگوێنی، عازاب نەبێ پێم نامێنی!
مەشکەم مەشکەی مانگا قوڵە، دەنگی دەڕوا وەک زەنگوڵە، ئەومێردەم چەند نابەدڵە، خۆشم ناوێ خەرتە توڵە،
مەشکەم مەشکەی مانگایە، دەیژێنم لەبێڵایە، ئەوڕۆ دەنگی چاک نایە،
خەسووم حەمری نەمێنێ، لەهەیوانێم دەنوێنێ، ئاوی مەشکەم پێ دێنێ،
مەشکەدڕە/meşike diře: ن:[ زیند] ئەسپی پێغەمبەر، بالبالووکە. قجییلە( لک)، کوللەحاجی، نزار( شا) : جۆرە کوللەیەکی سەوزە، باڵەکەی ڕاستە، لەسەر لق و گەڵای ڕووەک بۆ ڕاوکردنی مێش و مەگەز مات دەدات. [ ئینگـ : praying insect , mantis].
مەشکەدۆ/meşikedo: نتـ:[ مکـ] جۆرە مارێکە، قولەوەیباب.
مەشکەرەک/meşikerek: نتـ:[ زیند][ فە] مەشکەدڕە، جۆرە کوللەیە.
مەشکەڕان/meşikeřan: نتـ: قوڵتەی ڕان، شلکەی ڕان.
مەشکەژاندن/meşikejandin: کتپ: بە دوو کەسان دەست و پێی یەکێک بگرن و وەکوو مەشکە بیژەنن.
مەشکەژەن/meşikejen: ن:
مەشکەژەنە/meşikejene: ن: مەشکە پێ کردن، لێدان، تێ هەڵدان، مەشکەژێن.
مەشکەژەنی/meşikejenî: نچ: ئابڕووبردنە.
مەشکەلاق/meşikelaq: نتـ:[ خۆ] بەلەک.
مەشکەلوولاک/meşikelulak: نتـ:[ خۆ] بەلەک.
مەشکەی گاوس/meşikey gawis: نتـ: گاوەست، گاوەش.
هەندێک لەو هەڵبەستانەی بەسەر مەشکەدا گووتراوە |
مەشکەم مەشکەی مانگایە
دەیژێنم لە بێڵایە
ئەوڕۆ دەنگی چاک نایە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەر عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی مانگایە
ڕۆنی زۆری تێدایە
شڵقی لە مەشکەی دایە
هەی ماڵە بابی من بی
هەی عەمر و چاوی من بی
مەشکەم مەشکەی مانگایە
مەشکەم زۆری تێدایە
دەیژێنێ لە بەر بێڵایە
وا کەوتوومە بەیانی
مەشکەم نایەتە ژانێ
شل بۆوە زارەوانێ
هەی ماڵە بابی من بی
هەی عەمر و چاوی من بی
.
.
مەشکەم مەشکەی مانگاقوڵێ
دەنگی دێ وەک زەنگوڵێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی مانگاقوڵە
دەنگی دەڕوا وەک زەنگوڵە
پێی قایل نییە تاژی و توڵە
مێردەکەم زۆر نابەدڵە
.
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی مانگاقوڵە
پێی ڕازی نییە خەرتەتوڵە
ئەو مێردەی زۆر نابەدڵە
.
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی مانگاقوڵێ
زارم بەستووە بە زەنگوڵێ
دەنگی دەڕوا بۆ موسڵێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی گاڕەشی
هەڵیاندا لە گاگەشی
لە بەر ڕۆنی دەقەڵشی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی گاڕەشی
تێی کەم ئاوی گاگەشی
لە بەر ڕۆنی دەقەڵشی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی نێرەگای
مەڕ لە نواڵێ شێ خەزای
دەست لە من چاوت لە خودای
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی گامێشێ
لە بەر ڕۆنێ دەقەڵشی
ئەو ئیمامی شافعی
ئەو بیلالی حەبەشی
هێنامە بەر تۆ مەشکێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی گامێشێ
ئاو لە سیروان دەکێشێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی مامری
هانام وە پیرخدری
چیغمان لە پشت چادری
یاخوا مەڕمان نەمری
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی مامری
ئاو هاتە خوار لە چڕی
چیغیان لە ڕووی چادری
یا چاکەکەی پیرخدری
خودایە مەڕمان نەمری
ئەوساڵ ساڵی زۆر ناسکە
کابان ڕۆنی زۆر بگری
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی گوێرەکێ
لۆلەپ قاچە چۆلەکێ
خۆی وێ هەڵدە کوێرەکێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی گیسکۆڵێ
ئاوی سێ خڕ و سێ دۆڵێ
کاکم هەڵگرێ زەردۆڵێ
بۆخۆم بۆی دەچمە تۆڵێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی بەرانی
هێندەی قەفی گۆچانی
هێندەی سەری شوانی
بەرکەی کەوێتە گیانی
کاکم بیخوا بە نانی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی نێرۆڵان
تێی کەم ئاوی خڕ و دۆڵان
یا شێخ قادری سندۆڵان
مەڕمان نەمرن لە مۆڵان
ڕۆنی خۆشە بۆ ماڵان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی مەڕانە
دەیژێنم لەو هەیوانە
مەشکێ بژێ درەنگە
شۆڕەسوارم میوانە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی مەڕانە
دارلۆلەپی چەند پانە
هاوار کەنە خزمانە
ئەوڕۆ شەڕی مەشکانە
گوریس تێدا پسانە
قین بە قینەی بێرییانە
هەی ماڵە بابی من بی
هەی عەمر و چاوی من بی
مەشکەم مەشکەی مەڕانە
ئەڵڵا لەو مێرخاسانە
شۆڕەسوارم سەرهۆزە
مامەسیامەند سەر شوانە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی کاوڕی
نێرخاسان بە قوڕێ گری
ڕۆنی زۆر لێ ناگری
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی کاوڕی
هەڵمانداوە لە چڕی
بازرگان ڕۆنیان کڕی
کابان لە خۆشیان فڕی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی کاوڕی
ئاو هاتە خوار لە چڕی
بازرگان ڕۆنیان کڕی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی نێنگوونێ
لۆلەپ لە دار زەیتوونێ
خۆی وێ هەڵدا خاتوونێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی بزنی
ئاوی لە بن کزنی
قابیل بە کوڕە مەزنی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم مەشکەی وشتری
بار دەکەین بۆ پیرخدری
چیغێم لە ڕووی چادری
زارا ڕۆنی دەگری
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم لە دار هەنارە
مێرێ دەسرۆکەی لارە
دایدا ڕێژنەی بارانێ
هەوەڵ مانگی بەهارە
مەشکێم زێڕی نێودارە
هەڵمواسی خوارە
شٶڕەسوارێم لێ دیارە
ڕۆنی مەشکێم بە بارە
مەشکێم گەلێک نێودارە
بەیانە کەمێک تارە
بۆیە ئەسکوێ مل سوارە
هەی ماڵە بابی من بی
هەی عەمر و چاوی من بی
مێرێ مەشکەی دەژێنێ
لێم کەوتۆتە کولێنێ
کوا ئەستی ئاوێ بێنێ
مەشکەم زۆری دەربێنێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
هەی مەشکێ، مەشکێ، مەشکێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەتیوە دەس مەبزێوە
بازنە لە دەستم دەشکێ
هەی ماڵە بابی من بی
هەی عەمر و چاوی من بی
ئەو شاخەی بەر بیزایە
تێیدا دوو کوڕە مەلایە
کرمانجە و ڕەنگ ئاغایە
ڕووی ڕەش بێ لە دنیایە
زۆر بێ مەیل و بەقایە
چبکەم چی دەگەڵ نایە
هەی ماڵە بابی من بی
هەی عەمر و چاوی من بی
مەشکەی دەژێنم لە لەندی
تێی دەکەم ڕۆنی سەهەندی
هێندەی قەفی گۆچانی
هێندەی دووگەی بەرانی
هێندەی ڕۆن بێتە گیانی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم بژێ بە چواران
دەچمە کانییە جانداران
بە خرم و هۆڕی گواران
دەچمە پاییزە هەواران
ڕۆنی دەگرم بە باران
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم بژێ بە شەشان
لە سەر کانییە وەنەوشان
زۆر قابیلی چاوەشان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم لە دار هەنارە
کابان دەسرۆکەی لارە
دۆی زۆر، ڕۆن بە تەغارە
مەشکێم زێڕی نێودارە
ڕۆنی مەشکێم بە بارە
شۆڕەسوارم لێ دیارە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
خەسووم عەمری نەمێنێ
لە هەیوانێم دەنوێنێ
سبەینان زووم هەڵدەستێنێ
ئاوی کانیم پێ دێنێ
مەشکۆڵەم پێ دەژێنێ
ڕەببی ملانی دە قوڕێ نێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ وا نابێ
کانیی گوڵان مەیدان بێ
حەیرانت لێ میوان بێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ وا نابێ
سێ سوارت لێ میوان بێ
سەرکردەی عەلیخان بێ
پێشڕەویان سڵەمان بێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ بەیانە
شۆڕەسوارم میوانە
جێگای لە سەر چاوانە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ بەیانە
کاکەمینم میوانە
قەدری لە سەر چاوانە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ بە یەکێ
لە بن داری مێخەکێ
بەو قورعانەی قاجری
دەستم مەشکەی ناگری
حەیران چۆتە لەشکری
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ بە دووان
لە بن سێبەری تووان
ڕۆنی مە، دۆی بۆ شووان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ بە سێێان
لە بن داری هەرمێیان
ڕۆنی من، دۆی فەقێیان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ بە چواران
لە بن داری هەناران
ڕۆنی من، دۆی سواران
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ بە پێنجان
لە بن سێبەری وێنجان
بە تەشت ڕۆنم هەڵێنجان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ بە شەشان
لە بن پۆلی وەنەوشان
شان و ملم زۆر ئێشان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە بژێ بە حەوتان
لە بن نیسێی دار کەوتان
دوژمن لە حەیفان فەوتان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
ئاوی سپی کانییە
وازم لە مەشکەی نییە
حەیرانم لە ماڵ نییە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم گەلێک نێودارە
زازاکم لێ دیارە
بەیانە هێشتێ تارە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
ماڵمان دەچتە نێرخاسان
ڕۆنی دەگرین بە تاسان
لە بۆ لاوی بڵباسان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم دەژێ لە لێڕی
سەر گۆی مەمکم لە زێڕی
حەیران دەستیان تێگێڕی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
کابانی سست و مستی
لە بن مەشکێ دەنووستی
پشیلان چاویان دەلستی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم دەژێ لە نواڵان
ڕوومەت پەلکی هەڵاڵان
مەڕی هەر چوارە ماڵان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە سوورم حەڵاڵێ
لە بەر پشووی شەماڵێ
کاک سوور، کاکم نەناڵێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکە دەژێ لە بینان
دەچمە کانێ شەمزینان
با گولە بمرێ لە قینان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ بەو شەوە
کامحەممەد وەدەر کەوە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
بەری مەشکێم هەرزنی تاڵە
پشتی مەشکێم هەرزنی تاڵە
حەیران لە تاوان بێ حاڵە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ بە چواران
بە خرینگ و هۆڕی گواران
ڕۆنی من، دۆی بۆ سواران
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ لە هەورازی
خۆشە دەنگ و ئاوازی
کاکم ژنێ دەخوازی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەسوورە وا نابێ
چەرخی چیغم چا نابێ
خەسووم لێم ڕازی نابێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەسوورێ وا نابێ
کابان زیزە و چا نابێ
پێستی لە بۆ پڕ نابێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئاوی لە خڕ و زندۆڵان
ئاو دێ لە ملی کیژۆڵان
دێ بە دەستی کیژۆڵان
ڕۆن خۆشە بە بابۆڵان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئاوی زەردە کیفارێ
چۆڕ چۆڕە دێتە خوارێ
لە بۆ مەشکەی نازدارێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئەو ڕییەی لە گەوەی دێ
بۆنی گوڵانی لێدێ
حەیران بەو ڕێیەدا دێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ڕێیانم لە دوور دیاری
پێیان دەکەم مرواری
لە بەر خاتری شاسواری
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ سێ گەردان
ڕۆنی دێنم لە بەردان
پیر بووم لە حەیفی دەردان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ لە لێڕی
داردۆژەنگت لە زێڕی
بۆخۆم کیژی باژێڕی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئەو شاخانەی بە دیارن
سەرێیان بە ژەنگارن
بنێیان بە خووسارن
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ ئێوارە
قالیچێکم بە دارە
پڕ لە نەخش و نیگارە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ماڵە بابم مەشکۆڵێ
کاکم هەڵگرێ زەردۆڵێ
بۆخۆم دەچم لە تۆڵێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ بە سێیان
لە بن دارەهەرمێیان
ئاغا بمرن لە سوێیان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ بە چواران
بە خرینگ و هۆڕی گواران
ڕۆنی من و دۆی سواران
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم لە دار هەنارێ
وەستا هات لە بولغارێ
شیلان ژاندی ئێوارێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی دارگوێزێ
ڕۆن بۆ کابرای پەرێزێ
خوا مەشکەم بپارێزێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئاوی کانیی کیژانە
ڕێواسی دۆڵی نیانە
مەشکە بژێ درەنگە
شۆڕەسوارم میوانە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ چ خێرە
مەڕ گەییە دانەبێرە
کابان دەڵێی کەنێرە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی هانییە
وازم لە مەشکەی نییە
مەشکەژێنم برسییە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ هانییە
کەفوکوڵی دانییە
مەراغە مەیدانییە
سەد سوار بە میوانییە
کابان بە قوربانییە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەسوورێم بلەرمە
ئەگەر لێم نەکەی شەرمە
تێت دەکەم ئاوی گەرمە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەسوورێم نەژاوە
وە کەف و ڕۆن گەڕاوە
کابان بۆیە داماوە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەسوورەم وەی وەیە
هێندەم دێنی و دەبەیە
لە کارانم دەکەیە
ڕۆنت هەر ئەوەندەیە؟
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەسوورم وەی وەیە
چەندم دێنی و دەبەیە
لە کارانم دەکەیە
نان و ڕۆنم نادەیە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە ناژێنم چڵکە
تەشێ ناڕێسم کوڵکە
ئەوساڵ شەرتێکم کردبوو
بۆو لاوە دەبمە مڵکە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
سەری مەشکەم بە خیزە
کەوای دەورم بە زریزە
سەگبابە بۆ لێم زیزە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم ناژێ گرانە
سەد بارزانیم میوانە
حەیران شازی هەمووانە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم بژێ ئەمڕۆکە
نیمڕۆم لە بۆ تەواو کە
کاکم دێتە ئێرەکە
حەیران دەگەڵی شەریکە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکێم نێوداری گوێزە
ئەو گەنجە زۆر بزۆزە
بە جوانیی خۆت سوێند دەدەم
مەشکێم بۆ بڵێ بە سۆزە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئەو ڕێیە لە گەوەی دێ
بۆنی هەڵاڵانی دێ
ئەوڕۆ حەیران پێیدا دێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
بێری مەشکەی دەژێنێ
لێم کەوتۆتە کولێنێ
ئامین کوا ئاوێ بێنێ
مەشکەم زۆری دەربێنێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی مەڕکوێرە
ڕۆن بۆخۆم، دۆی بۆ خێرە
ئامین دەیژێنێ لێرە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم دەژێ و نەژاوە
بای کوێستانی لێداوە
وە کەف و ڕۆن گەڕاوە
کابانی لێ تۆراوە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
بەری مەشکەم چەند ئیشکە
پشتی مەشکەم چەند ئیشکە
گەڵائەسپینگ، تاڵیشکە
پێم خۆشە بانە مەشکە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
بەری مەشکێم چەند تەڕە
پشتی مەشکێم چەند تەڕە
کوێستان بە ئەسپینگ و سێوەڕە
پێم خۆشە بانەمەڕە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەسوورێم هەڵالێ
لە بەر بایە شەماڵێ
لە بەر گوڕمان دەناڵێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
نێوداری مەشکەم دارە
سەر و بنی بزمارە
سەردارم شۆڕەسوارە
کابانی حەکەدارە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
نێوداری مەشکەم بییە
دەسرەی سەرم هەورییە
کلۆجەی بەرم قوتنییە
ئەوڕۆ یار لە ماڵ نییە
کەیفم لە مەشکەی نییە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
کادەروێشی نەڵێنێ
بە بار ئاوریشمی دێنێ
بۆ گوریس و زاربێنێ
بەشکەم نوسرەت بیژێنێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکە بژێ لە لەندی
لە دەرکی دەوڵەمەندی
بە شەقەی بازی بەندی
ڕۆنی خۆشترە لە قەندی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم مەشکەی بەسێیە
دۆی من و ڕۆنی فەقێیە
دە کوڕە دەستم لێ مەدە
دەشکێ شەقڵی بەهێیە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەسوورێ هانت بێ
دەشتی گوڵان مەیدانت بێ
کابان بە قوربانت بێ
شێخ ڕەش بە میوانت بێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
زاری مەشکەم هەورازە
پشتی مەشکەم هەورازە
نێودارەکەی وەکازە
کاکی چکۆڵەم سەربازە
کاکی گەورەم ژنخوازە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئەوڕۆ مەشکەی ناژێنم
سبەی مەشکەی ناژێنم
ئاوی داودی بۆ دێنم
بۆخۆم مەشکەی دەژێنم
بۆ چاوجوانم دەنێرم
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
هەی مەشکێ مەشکێ مەشکێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
گازەردی پێ بە خشکێ
ڕۆنی ئاغا و دۆی کەشکێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
هەی مەشکێ مەشکێ مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
مەشکەم دەژێ بە سێیان
لە سەر کانییە فەقێیان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەسوورم گاڵ گاڵی
لە بەر بایە شەماڵی
هەرچی پێت هەڵدەکاڵی
لە ملان بچێ دە تاڵی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
ئاوەدان بی بەردووکە
ئاوەکەی سارد و سووکە
کابانی تازەبووکە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم دەژێ پاییزە
کابانی گوێ بە زریزە
مەجلیسی زۆر تەمیزە
ساحەبی عەلی عەزیزە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەسوورێ نەژاوی
وە کەف و ڕۆن گەڕاوی
کابانێ دە خەو ماوی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
ئەو ڕێێە لە گەوەی دێ
بۆنی گوڵانی لێ دێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەسوورێ چ وەختە
سینگی کابان بە ڕەختە
مەشکە ژاندن بە بەختە
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
مەشکەم دەژێ لە بن بەردان
کەوتوومە دەست نامەردان
چەند خۆشە دەست لێک بەردان
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
خەسووم حەمری نەمێنێ
لە بێڵایەم دەنوێنێ
بەیانی زووم هەڵدەستێنێ
ئاوی مەشکەم پێ دێنێ
سەر و بابان دە قوڕێ نێ
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
چەندم کرد مەشکەژێنی
سەرم بووە تەپڵەگوێنی
عەزاب نەبێ پێم نامێنی
هەی ماڵە بابم مەشکێ
هەی عەمر و چاوم مەشکێ
.
لە فەیسبووکی مامۆستا هێدی وەگیراوە
.
مەشکەو مەشکەژەن،سی پا مەفتۆل
باڵاێ مەشکەژەن لۆل مەخوەێ چۆ تۆل
مەشکەگەم چایە مەپرس حەواڵێ
ئاوەگەێ ئەڵوەن کەفتە خێاڵێ
مەشکە بژەنێە لە کرەێ پەتی
ئاو ئراد تیەرم لە جوو شەروەتی
مەشکە بژەنێە فرە دێرمە
کرە زەردەگەد ئرا سۆرمە
مەشکە بژەنێە تن راگەێ مەردان
ئیڵەیڵ بار کردێەو بۆمە سەرگەردان
.
.
________________
مەشکە/meşke: ن:[ توێ] توورەکە .[ ئینگـ: Theca][ لا: Bursa]{ کەمالنامە، ل، 1042}{ پەزیشکی، ل، 66}.
مەشکەیی/meşkeyî: نچ:[ توێ] توورەکەیی.[ لا: Bursal]
مەشکەبڕین/meşkebiřîn: ن:[ توێ] توورەکەبڕین.[ لا: Bursectomy ]
مەشکۆڵە/meşkoľe: ن:[ توێ] توورەکەی بچووک.[ لا: Bursula]
هەوکردنی مەشکە/hewkirdinî meşke: ن:[ توێ] سووتانەوەی توورەکە.[ لا: Bursitis]
.
.
.
.