قیت/qît: ئان: وەستا.[ ئینگـ : erect]
1 – [ کباک، زا] ڕۆنێکە، کە بە دۆخە وەرگیرێ.{ گیو، ل، 725}.
2 – چاوکراوە، زەق، قایم، گت، بڵند، زیت، ڕاست و بەرز، قنج، قووچ، قوت، کێل، گییڤ : بڵندێکی راست واژت کۆم.
:: قیت و قۆز.
3 – بەلەو، دەرپەڕیو، ڕەپ، زەب _ زەپ، زۆپ : بریتییە لە کێر.
4 – پتەو، جێگیر، چەسپاو، دیاریکراو، سەقامگیر، نەجووڵاو، نەگۆڕ، وەستاو. [ ئینگـ : Fixed].
گوێ قیت/gwê qît: ئانتـ:[ گوێ+ قیت] بەئاگا، زیت، شیار، گوێ قولاغ، وریا، هۆشیار.[ ئینگـ : Conscious ، alert ، vigilant ]
قیتە/qîte: ن:[ ڕەوا] کەسێکە زوو تووڕەبووبێت : چیچڵە.
قیتی/qîtî: نچ: قووتی، بەرزی.
.
.
_________
قیت/qît: ن: ئیفاقە، ساغ : دۆخی چاکبوونهوه له نهخۆشی.
قیتبوون/qît bûn: کتن: بەلەوبوون، ڕەپ بوون.
قیتبوونەوە/qît bûnewe: کتن: قندڕبوونەوە، ڕاست بوونەوە، قوت و قیت بوونەوە، لووک( چی)، پاق، ڕاست و قیت بوونەوە.
قیت بوونەوە له نهخۆشی/qît bûnewe le nexoşî: کتن: ئیفاقههاتن : ههڵستانهوه له نهخۆشی، چاکبوونهوه له نهخۆشی.
قیتەقیت/eqîtqît: ئانتـ: قوتەقوت، قبجەقنج.
قیتەقیت کردن/qîteqît kirdin: کتپ: مل قوتکردنەوە و تەماشاکردنی یەک لە دوای یەکتری.
قیتەڵ/qîteľ: ئان: گیانداری قوتی پچکۆڵەی نەشمیلە.
قیتەڵە/qîteľe: ئان: قیتەڵ.
قیتەوەبوون/qîtewebûn: کتن:[ قیت+ ئەوە+ بوون] قیتبوونەوە، ڕاست ڕاوەستان، هەڵتۆقان.
قیتک/qîtik: ن:[ کباک، زا] قوڵی مرۆڤ.
قیتکردن/qîtkirdin: کتپ:[ ] بەلەوکردن، ڕەپ کردن.
قیت و فڵفڵ/qît û filfil: نتـ: کەڵەک و کولووک، فرتوفێل.
قیت و قنجە/qît û qince: نتـ: جقە، نیشان، تاج : چەند پەڕێکی قیت وقنجە بەسەرسەری هەندێک پەلەووڕانەوە.
.
.
.
.